کوردانی ئەڵمانیا
| ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
|---|---|
| ١،٠٠٠،٠٠٠ ~١٪ لە ڕێژەی دانیشتووان | |
| زمانەکان | |
| کوردی، ئەڵمانی | |
| ئایین | |
| زۆرینە: ئیسلامی سوننە کەمینە: عەلەوی، شیعە، ئێزیدی، یارسان، شەبەک، مەسیحیەت، جوو |
کوردانی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Kurden im deutschsprachigen Raum) دانیشتووان یان ھاووڵاتییانی ئەڵمانیان کە بنەچەیەکی تەواو یان بەشێکی کوردییان ھەیە. کۆمەڵگەیەکی گەورەی کوردی لە ئەڵمانیا ھەیە. ژمارەی ئەو کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین نەزانراوە. زۆرێک لە خەمڵاندنەکان وای بۆ دەچن کە ژمارەکە لە مەودای ملیۆندایە.[١][٢][٣] لە شوباتی ٢٠٠٠دا، حکوومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا (دی بوندێسڕێگیرونگ) خەمڵاندی کە نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ کورد لەو کاتەدا لە ئەڵمانیا ژیاون.[٤]
مێژووی کۆچی کورد لە ئەڵمانیا
[دەستکاری]١٩١٩ و ١٩٢٠
[دەستکاری]یەکەم کوردەکان لە ساڵی ١٩١٩ کۆچیان کرد بۆ ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی و ساڵانی دواتر زۆربەیان بە ھۆکاری دیپلۆماسی پەیوەست بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و دواتر تورکیا ھاتبوون. [٥]
١٩٦١-١٩٧٣ (شەپۆلی یەکەم)
[دەستکاری]شەپۆلی یەکەمی کرێکارە کۆچبەرە کوردەکان لە تورکیاوە دوای ئەوە ھات کە ئەڵمانیا و تورکیا پەیماننامەیەکی ئابوورییان واژوو کرد کە ڕێگەی بە ھاووڵاتیانی تورک (زۆربەی پیاوان) دا بە ناوی گاستەربەیتەر (کرێکاری میوان) لە تشرینی یەکەمی ١٩٦١ کۆچ بکەن بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا. ئەم کۆچکردنە بە فەرمی لە ساڵی ١٩٧٣ وەستا ١٩٨٠ و ٢.١ ملیۆن لە ساڵی ١٩٩٨). ڕێژەی کورد لەم ڕەوەندە کۆچبەرەدا نادیارە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سەدان ھەزاردا بێت. [٥]
١٩٨٠-٢٠٠٣ (شەپۆلی دووەم)
[دەستکاری]ستەمی کورد لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەوکاتە تازە پێکھاتبوو و دواتر شەڕی ئێران و عێراق (١٩٨٠–١٩٨٨) شەپۆلی دووەمی کۆچی کوردانی بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە دەستپێکرد. ئەم شەپۆلە دووەمە تەنھا لە دوای جەنگی کەنداو (١٩٩٠–١٩٩١) و دواتر لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لەلایەن ئەمریکاوە (٢٠٠٣) زیادی کرد. [٥]
٢٠١١–٢٠٢٥ (شەپۆلی سێیەم)
[دەستکاری]لە سەرەتای شەڕی ناوخۆییی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە، زۆرێک لەو پەنابەرە سووریانەی کە ھاتوونەتە ئەڵمانیا کورد بوون. شەڕی دواتر دژی داعش شەپۆلێکی کۆچبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیشی دروست کرد. [٥]
باندەکان
[دەستکاری]بەپێی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە ٢٠١٣. ڕۆژنامە سویسرییەکانی بلیک و نۆیێ زورخەر زایتونگ بانگەشەی ئەوەیان کرد کە باند/یانەی ماتۆڕسکیلی کوردیی «سۆندامێ»، کە بەناو بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ «دەجەنگێت»، لە شتووتگارت پێکھێنرا، و لە ٢٠١٥دا، نزیکەی ١،٠٠٠ ئەندامی لە ئەڵمانیا و سویسرا ھەبوو.[٦][٧] گرووپەکە زۆر ناسراو نییە و بوونی جێی مشتومڕە. یانەی ماتۆڕسکیل و باندە کوردییەکانی دیکە مێدیان ئیمپایەر[٨] و ڕێد لێژیۆن لەخۆ دەگرێت.[٩][١٠][٧][١١]
ئەمەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Geschenk an Erdogan? Kurdisches Kulturfestival verboten». heise.de. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Peters، Freia (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Islamisten und Kurden: Brutale Gruppen in Deutschland - WELT». DIE WELT. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ https://kurdische-gemeinde.de/zahl-der-kurden-in-deutschland-sprunghaft-angestiegen/ 24 August 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. This source says that the Kurdish population in Germany increased to 1.15 million in 2015.
- ↑ «Deutscher Bundestag: ETWA 500.000 KURDEN LEBEN IN DEUTSCHLAND (ANTWORT)». webarchiv.bundestag.de. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 sagt، Valentin (٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «100 Jahre kurdische Einwanderung nach Deutschland» (بە ئەڵمانی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Blick (٤ی ئایاری ٢٠١٥). «"Der Auftritt ist sehr aggressiv": Wie gefährlich sind die Kurden-Rocker Sondame?». لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 Baumgartner، Fabian (١٧ی ئایاری ٢٠١٥). «Rivalisierende Banden in Zürich: Machtkampf zwischen kurdischen "Brüdern" und Rockern». Neue Zürcher Zeitung. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ MEYER، MEHMET ATA und OLIVER. «"Median Empire": Kurden-Rocker drohen den Hells Angels». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Rocker-Info.net (٢ی نیسانی ٢٠١٥). «Stuttgarter Kurden drohen weiter den United Tribuns». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Germany. «Red Legion - aktuelle Themen, Nachrichten & Bilder». Stuttgarter Zeitung. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «German motorcycle gang joins Isis fight». thelocal.de. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
