جوو
ئەم وتارە سەبارەت بە جوولەکەکان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).
جوو یان جوولەکە (بەعیبری:יהודים) ، بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەم گەلە بۆ نەوەکانی پەیامبەر یەعقووب دادەنرێن ، نەوەکانی ئەم گەلە سەر بە ئایینی جوولەکە ەن کە سەر بەپەیامی مووسا یە[ژێدەر پێویستە] .
ڕەچەڵەکی جوو[دەستکاری]
ئیبراھیم بەباپیرە گەورەی جووەکان دادەنرێ ئینجا کوڕی ئیبراهیم ئیسحاق ئینجا کوڕی ئیسحاق یەعقووب ئینجا کوڕەکانی یەعقووب بە ناوی ( یەهوزا) بەنەوەی جووەکان دادەنرێن .
ئاینی جوولەکە[دەستکاری]
نەوەکانی ئەم گەلە سەر بە ئاینی جوولەکە ەن کە سەر بەپەیامی مووسا ن ، وە لەنێو جوولەکان دوو پەرتووک نێوبانگی هەیە یەکەمیان تەورات وە دووەمیش تەلەمود کەلەلایەن حاخامەکانەوە نووسراوە ،
زمانی عیبری[دەستکاری]
زمانی عیبری زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە سامییەکان کە خەڵکی کەونارای فەلەستین قسەیان پێدەکرد و ئێستاکە لە ئیسرائیلدا زمانی فەرمییە.
بنیادی دەوڵەتی جوو[دەستکاری]
- لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ ، لەخاکی فەلەستین دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا ، ئەمەش بەیەکەم دەوڵەتی فەرمی بۆ جووەکان دادەنرێت .