لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation
Jump to search
سەلجوقیەکان یان نەوەی سەلجوق، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورکی بوون حوکمی ئەفغانستان و ئێران و بەشێک لە ئەنادۆڵ و سوریا و عێراق و دوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ز و پاشان ھەتا ١١٩٤ز، بارەگاکەیان مەڕو پاشان ئەسفەھان بووە، سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی، ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز، پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
حەفیدەکانی سەلجوق، کە (تەغڕۆڵ بێگ و جغری) بوون شانشینەکەیان کردە دوو بەشەوە، بەشی ڕۆژاوا کە بنکەکەی ئەسفەھان بووە، بەشی ڕۆژھەڵاتە کە بنکەکەی مەڕو بوو. لە دوای سەرکەوتنی ەغڕۆڵ بێگ بەسەر غەزنەویەکان ساڵی ١٠٤٠ز لە نزیک زەنگان شانشیەنەکەی فراوان بوو بە لای ڕۆژئاوادا زیاتر، و فارسی خستە سەر ساڵی ١٠٤٢ز، و ھەندێک لە بەشەکانی ئەنادۆڵ و پاشان عێراقی گرت ساڵی ١٠٥٥ز، و دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر بوەیھیەکاندا لە عێراق تەغڕۆڵ بێگ چووە بەغداوە.
زیاتر...

دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانلی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو.
دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی، زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیح و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.
زیاتر...
سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەورووپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحییەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانییەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|