یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتی/یەنەکە
ناوی عەرەبیالاتحاد الوطني الكردستاني
ناوی ئینگلیزیPatriotic Union of Kurdistan (PUK)
ناوی کورتکراوە بەکوردییەنەکە
سەرۆکبافڵ تاڵەبانی
سەرۆک ئەنجومەنمستەفا چاوڕەش
سکرتارییەتمەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژسەعدی ئەحمەد پیرە[١]
دامەزرێنەرجەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، عومەر شێخ مووس، فوئاد مەعسووم، کەمال فوئاد، عادل موراد، عەبدولڕەزاق فەیلی
سروودی فەرمییسروودی مەشخەڵان
ژمارەی کۆنگرەکان٥
دروشمئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی چارەنووس
دامەزراندن١ی حوزەیرانی ١٩٧٥
جیابوونەوەبزووتنەوەی گۆڕان
پێشینەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
یەکی گرت لەگەڵبزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان، ھێڵی گشتی، کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
شوێنگەی سەرەکیسلێمانی، ھەرێمی کوردستان
ڕۆژنامەکوردستانی نوێ، ئەلئیتیحاد
دەزگای ھەواڵگریدەزگای زانیاری[٢]
ئایدۆلۆژیاناسیۆنالیزمی کوردی
سۆسیالدیموکراسی
سێکۆلاریزم
شوێنی سیاسیچەپی ناوەڕاست
ئینتیمای نیشتمانینەتەوەخوازیی کوردی، گەل
ئینتیمای نێودەوڵەتیسۆسیالیست ئینتەرناشناڵ
ڕەنگەکانسەوز
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٧ / ٣٢٩
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
٢١ / ١١١
ماڵپەر
پی یو کەی میدیا
ئاڵای حیزب
پێشمەرگەی یەکێتیی[٣][٤][٥][٦]
بەشێکە لەھەرێمی کوردستان پێشمەرگە
ھاوپەیمانانھاوپەیمانانی دەوڵەت:
 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 عێراق (لە ۲۰۰۳و)
 ئێران (لە ۱۹۹٥وە)
 تورکیا (۱۹۹۲)
لیبیا لیبیا (۱۹٨۳)
 سووریا (۱۹٨۳)
Non-state allies:
پێشمەرگەی پارتی (لە ۲۰۰۳و)
پەکەکە (لە ۱۹۹٤وە)
KDPI
کۆمەڵە
 خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا
یەکەکانی پاراستنی گەل [٧]
دوژمنان دوژمنانی حیزب:
 عێراق (۱۹۷٥–۲۰۰۳)
 تورکیا (۱۹۹۷)
داڕێژە:Country data Pahlavi dynasty Iran (۱۹۷۹)
دژبەرانی نادەوڵەت:
 دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ئەنسارولئیسلام
پێشمەرگەی پارتی (۱۹۷٥–۹۷)
پارتی کرێکارانی کوردستان (۱۹۹۲)
ئەلقاعیدە
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان (۱۹۷۹-۱۹٨٦)
پاسۆک (۱۹٨۱-۱۹٨٦)[٨]
جەنگەکان/شەڕەکانتێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان
 • سەرھەڵدانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
 • 1983 rebellion
 • ڕاپەڕین
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران
ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا)
 • Operation Northern Iraq
 • Operation Hammer
 • Operation Dawn
ململانێی ئیسلامیی کوردستان
 • شەڕی براکوژی
Iraqi Civil War (2014–2017)
شەڕی ناوخۆیی سووریا
 • Raqqa campaign (2016–2017)

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (بە ئینگلیزی: Patriotic Union of Kurdistan، کورت دەکرێتەوە بۆ PUK) کورت دەکرێتەوە بۆ یەنەکە و لەنێو خەڵکدا بە "یەکێتی" ناو دەبرێت، پارتێکی ڕامیارییە لە باشووری کوردستان کە شوێنگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی.

مێژوو[دەستکاری]

ی. ن. ک. ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە کوردستانی عێراق، لە کۆی ١٥ ئەندامی دامەزرێنەر، ١٣ کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون. لە بنەڕەتدا، پارتەکە زیندووترین جوڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو ھاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای ١٩٨٠کان، ی. ن. ک. لە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ. ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی. ن. ک. لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی عێراقەوەن. لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ی. ن. ک. لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باکوری عێراق بەڕێوە دەبەن. ھەرچەندە ھاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا ھەمیشە بە ھێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان چەکدارانی ھەردوولادا توندوتیژیی گراوەتەوە بەر. لە ئەنجامدا ناوچەکە بووە بە دوو بەشەوە، بەشی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بەشی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی- کە شاری سلێمانی ناوەندەکەیەتی.

دامەزراندن[دەستکاری]

لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥ دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای ھەرەسی یاخیبوونی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٧٤–١٩٧٥.

پڕۆگرام[دەستکاری]

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە عێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و ھەروەھا داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا. ی. ن. ک. کار بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە کوردستانی عێراق. ھەڵبژاردنی ئازاد و کراوە، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەوانی و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە یەکسانییشەوە لەو بابەتانەن کە ی. ن. ک. کاری بۆ دەکات. لەبەرئەوەی خۆی لە ئاراستەی سۆشیال دیموکراتی جیھاندا دەبینێتەوە، ی. ن. ک. باوەڕی وایە کە سیاسەتی حکومەت و ھێزی بازاڕ دەبێ یەکبخرێت بۆ گەشەیەکی ھاوتای ئابووری و کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی. ی. ن. ک. باوەڕی وایە کوردەکان تاکە قوربانی دەستی رژێمی عێراق نەبوون و کار بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتی و کەمایەتییە ئایینییەکانی تر دەکات لە عێراقدا. لەمبارەیەوە، ی. ن. ک. کار لەگەڵ نوێنەری جڤاتی تورکمان و ئاشورییەکاندا دەکات، ھەروەھا نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانیش. وەک بەشێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ی. ن. ک. ڕێز لە ھەموو جڤاتە سیاسی و کلتوری و قەومییە جیاوازەکان دەگرێت. ئەم دیدە وای کردووە تورکمان و ئاشورییەکان دامەزراوەی فێرکردن و کلتوری خۆیان ھەبێت، ھەروەھا کەنیسەش گەڕاوەتەوە سلێمانی و شارەکانی تر بۆ ئەوکەسانەی کە مەسیحیین. ی. ن. ک. چالاکانە بەشێکە لە ھێزە دیموکراتییەکان لە عێراقدا و کار بۆ ھێنانەدی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی دەکات بۆ عێراق. ی. ن. ک. داوای دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵی بۆ عێراق دەکات کە تێیدا کوردەکان و جڤاتە قەومی و کلتورییەکانی تر بتوانن ئابووری، کلتورو کۆمەڵگەی خۆیان بەرەوپێشبەرن.

ئەرک[دەستکاری]

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی عێراق.

پێکھاتە[دەستکاری]

سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتییەوەیە، کە پیشتر سەرۆک کۆماری عێراقبوو. سیاسەت و بڕیارەکانی ی. ن. ک. لەلایەن دەستەیەکەوە دائەڕێژرێن کە مەکتەبی سیاسییە. ی. ن. ک. پارتێکی سیاسی مۆدێرنی ڕێکخراوە. بڕیاردەران دەستەیەکن لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە ٣٢ کەسن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی و ١١ ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێرن، کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی ڕۆژ بە ڕۆژی ڕێکخراوەکە و جێبەجێکردنی بڕیار و فرمانەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. لە بنەڕەتدا ی. ن. ک. دامەزرێنرا وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئاراستە سیاسییە کوردییە جیاجیاکان لە عێراقدا. لە ساڵی ١٩٩٢، پێکھاتە جیاجیاکانی ناو ی. ن. ک. یەکیانگرت و بوون بە جوڵانەوەیەکی یەکپارچەی سۆشیال دیموکراتی. ی. ن. ک. لقی لە ھەموو شار و شارۆچکە سەرەکییەکانی کوردستانی عێراق ھەیە و لایەنگر و ئەندامی لەسەر ئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردیدا ھەیە. ژمارەی ئەندامەکانی ی. ن. ک. بەپێی ئامارێکی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، ١٤٨٢٨٠ کەسن. ی. ن. ک. لە ھەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢ی کۆمەڵەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری کرد و لیستەکەی توانی ٤٢٣٦٨٢ دەنگ بەدەست بھێنێت لە کۆی ٩٥٧٤٦٩ دەنگی دروست کە زۆرینەی لە سێ پارێزگا لە کۆی چوار پارێزگاکەی کوردستان بەدەستھێنا.

ئۆرگانە ڕێکخراوەیییەکانی ی. ن. ک.[دەستکاری]

مەکتەبی ڕێکخستن[دەستکاری]

مەکتەبی ڕێکخستن (پێشی دەگووترێت مەکتەب ڕێکخستن) ڕێکخراوەکانی ی. ن. ک. لە سەرتاسەری ھەرێمەکەدا بەڕێوە دەبات و بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەروەردەیی و زانیاری بەسەر ئەندامەکاندا لە ئەستۆی ئەم مەکتەبەیە. جگە لەمانە، سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەکانی ھەڵبژاردن دەکات لە ڕێکخراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنمایییەکان. مەکتەبی ڕێکخستن دەربارەی ھەل‌و مەرجی ئەندامێتی لە ی. ن. ک. و پێشنیارەکان بۆ ھێشتنەوەی ی. ن. ک. لەئاستێکدا کە زۆرترین ئەندامی ھەبێت، ڕاپۆرت بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە. مەکتەبەکە سەنتەرەکانی ڕاھێنان بەڕێوەدەبات کە تێیدا کادرەکان یەکێتی ھۆشیار دەکرێن و ڕادەھێنرێن لەرووی یاسایی و فکری و مەیدانی سیاسی و ڕێکاری چالاکییەکان. ئەم ڕاھێنانە ئەندامەکانی پارتەکە ئامادەدەکات بۆئەوەی چالاکانە بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی پارتەکەو پێگە ئیدارییەکان لە پارتەکەدا و یان پێگە ئیدارییەکان لە ناوچەکەدا.

مەکتەبی ڕاگەیاندن[دەستکاری]

مەکتەبی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندنەکانی ی. ن. ک. ـی لە ئەستۆیە. ئێستا ی. ن. ک. چەند کەناڵێکی ھەیە: تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (لە سلێمانی)، کە کەناڵی سەرەکی تەلەفزیۆنە و چەند کەناڵێکی تری تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لە شارو شارۆچکەکاندا لە ناوچەکە، دەنگی گەلی کوردستان، کە ڕادیۆیەکە پەخشی کوردی و عەرەبیی ھەیە. دەگاتە سەرتاسەری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا. کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە، ھەفتەنامەی ئەلئیتیحادی عەرەبی و (زی مۆنیتەر)، چاپکراوێکی ڕۆژانەی کوردی و عەرەبییە، کە چاودێری ئاژانسە جیھانییەکان دەکات دەربارەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە کوردو عێراقەوە.

مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان[دەستکاری]

مەکتبەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان وەک ھاوکارێکی ڕێکخراوە پیشەیی و کلتورییەکان کاردەکات نمونە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵەی نووسەران.

مەکتەبی ئیدارەو دارایی[دەستکاری]

مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی کاروباری دارایی و ستافی کارگێڕی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبەن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی وردبینییەوە چاودێری چالاکییەکانی ئەم مەکتەبە دەکات.

مەکتەبی مافی مرۆڤ[دەستکاری]

مەکتەبی مافی مرۆڤ بەمەبەستی چاودێریی ھەلومەرجی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا بنیاد نرا، بە تایبەت بۆ لەبەرچاوگرتنی ھەڵسوکەوتی ئەندامانی ی. ن. ک. و سەرکردایەتییەکەی. ئەم مەکتەبە وەکو ھاوکارێکی ڕێکخراوە ناوخۆیییەکانی مافی مرۆڤ کاردەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ڕۆڵی یاسا و دیموکراسی ئەنجامدەدات. ھەروەھا بۆ دڵنیابوون لە پابەندیی ی. ن. ک. بۆ جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ. ئەم مەکتەبە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی بۆ سکرتێری گشتی ی. ن. ک. بەرز دەکاتەوە.

مەکتەبی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

مەکتەبی کۆمەڵایەتی بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە، ئەم مەکتەبە کارئاسانی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە زەوی و زار و کێشەی عەشایرییەوە.

مەکتەبی شەھیدان[دەستکاری]

ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پەیوەند بە شەھیدان و دابینکردنی مافەکانی شەھیدانە، بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە داموو دەزگاکانی ی. ن. ک. و حکومەتدا دیاری کراوە. ھەروەھا بەرنامە بۆ ڕاگرتنی سەروەری و یادی شەھیدان و تۆمارکردنی میژووی خەباتیان دا دەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنیان دادەنێت. ئەم مەکتەبە بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبار و پێداویستییەکانی نەوەکانی شەھیدان، کە لەلایەن نەوەکانی شەھیدان خۆیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[٩]

دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان[دەستکاری]

دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان پێکدێت لە ٥–٧ ئەندام دەزگا. ئەرکی دەزگاکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و ڕێزلێنانی پێویست و شایستە بە پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین و زیندانە سیاسییەکان. ھاوکات کار بۆ بە دواداچوونی داخوازییەکانیان لە مەڕ دابینکردن و جێبەجێکردنی مافەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکان وڕەچاوکردنی یەکسانی، دەکات. کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە سەروەری و بەرھەمی خەبات و تێکۆشانیان. پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، بە حوکمی خەباتیان لە ھەر دەزگایەکدا بن، لە کاتی پێشێلکردنی مافە یاسایییەکانیان، مافی خۆیانە لە ڕێگەی ئەم دەزگایەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.[٩]

مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان[دەستکاری]

مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان پێکدێت لە (٩) ئەندام مەکتەب. مەکتەبی پەیوەندییەکان ئەرکی ڕێکخستن و پەرە پێدانی پەیوەندی ی. ن. ک. ـە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ولاتانی دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ. مەکتەبەکە لە چەند بەشێک پێک دێت و ھەر بەشێک ئەندام مەکتەبێک سەرپەرشتی دەکات.[٩]

دەزگای چاودێریی دارایی[دەستکاری]

دەزگای چاودێری دارایی پێکدێت لە ٧ ئەندام دەزگا بە لێپرسراوەکەیەوە کە خەڵکی پسپۆڕن لەو بوارەدا. چاودێری چۆنیەتی داھات و خەرج دەکات لە گشت ئۆرگان و مەکتەب و دەزگاکان ی. ن. ک. پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری گشتی ی. ن. ک. ـەوە دەبێت. ڕاپۆرتی وەرزیی و ساڵانە پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات.[٩]

مەکتەبی چاودێریی و بەدواداچوون[دەستکاری]

مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون پێکدێت لە ٧ ئەندام مەکتەب. ئەرکی چاودێری کردنی ڕەوشی کاروباری ئۆرگانەکان و بە دواداچونی ئیشوکارەکانیان دەگرێتە ئەستۆ. لە کەمو کوڕی ئۆرگانەکان دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە ئامادە دەکات و بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە.[٩]

ئەکادیمیای ھۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران[دەستکاری]

پێکھاتە و ئەرکەکانی ئەکادیمیای ھۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران: ئەم ئەکادیمیایە بەپێی پێویست پێکدێت لە چەند کادریرێکی شارەزاو پسپۆڕ. کردنەوەی خول لە بواری جیا جیادا بۆ کادیرانی ی. ن. ک. لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. ھەروەھا ڕێکخستنی ئەرشیف و دۆکیومێنت کردنی مێژووی ی. ن. ک. و دەرکردنی گۆڤارێکی فیکری. بایەخدان بە توێژینەوە و بیر و ڕۆشنبیریی ھاوچەرخ و سازکردنی کۆڕ و کۆنفرانس. ئامادە کردنی لێکۆڵینەوەی ناو بە ناو دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە، جیھان و ئاڕاستەکانی ڕای گشتی خۆماڵی کە تایبەتە بە ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان.[٩]

دەزگای ھەڵبژاردن[دەستکاری]

دەزگای ھەڵبژاردن پێکدێت لە ٥–٧ ئەندام و ئامادەکاریی و سەرپەرشتی ھەڵبژاردنەکان بە ھەموو قۆناغەکانییەوە دەکات، کە بریتین لە ئامادەکردنی لیستی دەنگدەران و پاڵێوراوان، ڕاگەیاندنی پرەنسیب و ڕێساکانی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن، ڕێکخستنی پرۆسەی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، وردبوونەوەی لە تانە و سکاڵاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن. دەزگای ھەڵبژاردن، سەرپەرشتی ھەموو ئەو ھەڵبژاردنانە دەکات کە لە دەستووری عێراق و یاساکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا ئاماژەیان بۆ کراوە، لەگەلا ھەموو ھەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ی. ن. ک. و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە ھەموو قۆناغەکانییەوە. دەزگای ھەڵبژاردن، لە پەیڕەوی کاری خۆیدا ئەو بەش و ئەرکانە دیاری دەکات کە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردندا لە کۆنگرەدا پەسەند کراوە.[٩]

پڕۆژەکانی ئەم دوایییە[دەستکاری]

ی. ن. ک. لەگەڵ پارتی و چەند حزبێکی بچوک دا ھاوپەیمانیی دیموکراتیی نیشتمانیی کوردستانیان ڕاگەیاند وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی پارتەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ٢٠٠٥. ئەم لیستە یەکخراوە کوردییە ٢٥٫٦٪ی دەنگەکانی یەکەم ھەڵبژاردنی دوای سەدامی بەدەستھێنا لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥. جەلال تاڵەبانی کە ئەو کات بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. ئەمەش بڕیارێکی بەدوای خۆیدا ھێناو لە کانونی دووەمی ٢٠٠٦ ھاوپەیمانییەکی لەگەڵ پارتیی ڕێکخست بۆ بەڕێوەبردنی کوردستانی عێراق لە ئیدارەیەکی ھاوبەشدا.

ڕووداوە گرنگەکان[دەستکاری]

کۆبوونەوەی یەکێتیی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[١٠][دەستکاری]

کۆبوونەوەیەک بوو کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا بەسترا بۆ تاوتووێکردنی یەکێتیی لە ناو خودی حیزبەکەدا.[١١] لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە ئەگەرەکانی ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پرسی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.[١١] جێی باسە کە ئەم کۆبوونەوەیە ٣ ڕۆژ بەر لەڕێکەوتی بڕیارلێدراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کە لە پێنچەمین پلنیۆمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڕیاری لێ درا، ئەنجام درا. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەنگاوێکی گرنگ بوو چونکە لەپاش دابڕانی مام جەلال، سکرتێری گشتی حیزبەکە، یەکەمین جاری مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بوو کە لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گرنگ کۆک بن. لەم کۆبوونەوەیەدا، بڕیار درا کۆبوونەوە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەنجام بدرێت کە ئەنجامدان یاخود ئەنجام نەدانی کۆنگرە یەکلایی دەکاتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی[دەستکاری]

پاش کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

" ھەڤاڵان.. دڵسۆزانی یەکێتی! مەکتەبی سیاسی، دوای کۆکردنەوەی ڕەخنە، ناڕەزایی، بۆچون و پەرۆشی ھەموو ئۆرگان، ھەڤاڵان، لایەنە دۆستەکان و پشتیوانانی یەکێتی، بەئەرکی مێژوویی سەرشانی خۆی زانی ڕابگەیەنێ کە: یەکێتی دڵی ھەموو دڵسۆزان و تێکۆشەران و ھەموو ئەوانەی پەرۆشی یەکێتین، خۆشدەکات و سەرەنجام بەئاڕاستەیەکی ڕۆشن و سیاسەتێکی دیموکراسیانە، خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی مانگی چوار ئامادە دەکات. بەم بۆنەیەوە، داوا لە ھەموو ھەڤاڵا و ئۆرگانەکان دەکەین، وەک ھەمیشە ھاوکاری جێبەجێکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بن و بەزووترین کاتیش، کۆبونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجام دەدرێ. ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[١٢] "

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پی یو کەی میدیا: وتەبێژی یەکێتی: ئامادەین بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ http://www.intelligenceonline.com/political-intelligence/organizations/2008/03/13/intelligence-agencies-at-odds,38985708-ART-CAN
  3. ^ http://www.kurdistan24.net/en/news/8bdcaf5f-fcf3-452e-b7f3-d249d8e5e5aa
  4. ^ https://n.annabaa.org/news23801
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 10ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.basnews.com/index.php/en/news/kurdistan/386031
  7. ^ "Spokesman of YPG Polat Can with #Kobani Is Not Alone' sign #USA #PUK & #YPG". Twitter.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "http://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=33995&Jor=1". westganews.net. Retrieved 2021-07-15. {{cite web}}: External link in |title= (help)
  9. ^ ئ ا ب پ ت ج چ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Februaryی 2014. Retrieved 5ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ناونراوە لەلایەن کادرەکانی یەکێتییەوە
  11. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 3ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ http://pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=24275