مێردین
مێردین
ماردین | |
|---|---|
شاری دێرینی مێردین | |
| پۆتانەکان: 37°19′0″N 40°44′16″E / 37.31667°N 40.73778°Eپۆتانەکان: 37°19′0″N 40°44′16″E / 37.31667°N 40.73778°E | |
| Country | |
| Region | باکووری کوردستان باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەناتۆلیا |
| پارێزگا | مێردین |
| دەسەڵات | |
| • Elected Mayor | ئەحمەد تورک (ھەدەپ) |
| • Kaymakam and Acting Mayor | مستەفا یەمان |
| بەرزایی | ١٠٨٣ مەتر (٣٬٥٥٣ پێ) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (FET) |
| Postal code | 47x xx |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٨٢ |
| تابلۆی ئۆتۆمۆبێل | ٤٧ |
| وێبگە | www www www |
مێردین یان ماردین (بە کوردیی باکووری: Mêrdîn، بە تورکی: Mardin) شارێکی باکووری کوردستانە، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا. شاری مێردین پایتەختی پارێزگای مێردینە. زۆربەی دانیشتووانی شارەکە کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.[١]
مێژوو
[دەستکاری]باسکردنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین، ناوچەکە بەناوبانگ بووە بە قەڵا زۆرەکانی، کە زۆربەیان بە ھاتنی ئایینی مەسیحی بوونەتە کڵێسا، بەڵام شارەکە وەک ناوەندێک بۆ ئایینەکانی دیکە ماوەتەوە، بۆیە خەڵکەکەی باوەڕیان بە سابیئیزم ھێنا، وەک چۆن ئێزیدییەکان دواتر لەوێ بڵاوبوونەوە؛ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژمارەیان کەم بووەوە و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا شارەکە بوو بە تێکەڵەیەک لە ئێزیدی و مەسیحی و موسڵمان. کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و ڕامیاری بە تورکیکردن بووە ھۆی گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیادا و شارەکە بوو بە زۆرینەی تورک و کەمینەی کورد، و بە بوونی عەرەب و سووری بە ژمارەیەکی کەم.[٢][٣]
سەردەمی عوسمانی
[دەستکاری]دوای سەرکەوتنی عوسمانییەکان بەسەر ڕکابەرە سەرسەختەکانیان واتە سەفەوییەکان لە شەڕی چاڵدێران لە ساڵی ١٥١٤دا، ھاوسەنگیی ھێز لە ناوچەکەدا گۆڕا. فەرماندەی سەفەوی لە ناوچەکەدا بە ناوی ئۆستاجلوو لە شەڕی عوسمانییەکاندا کوژرا و قەرە خان (یان کاراھان)ی برای جێگەی گرتەوە. لە ساڵی ١٥١٥دا مێردین بۆ ماوەیەکی کورت کەوتە دەست عوسمانییەکان، بەڵام قەڵاکە لەژێر کۆنترۆڵی سەفەوییەکاندا مایەوە و عوسمانییەکان ناچار بوون دوای چەند ڕۆژێک ناوچەکە جێبھێڵن، ئەمەش وای کرد قەرە خان دووبارە داگیری بکاتەوە. ساڵی دواتر، فەرماندەی عوسمانی، بێقلی محەممەد پاشا، شکستی بە قەرە خان ھێنا و دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ناوچەکەدا داڕما. عوسمانییەکان دووبارە مێردینیان گەمارۆدایەوە، کە لەژێر فەرماندەیی سولەیمان خانی برای قەرە خاندا بەرگری دەکرد. دوای شەڕی مەرج دابیق لە ئابی ١٥١٦، بێقلی محەممەد پاشا بە ھێزی پشتیوانییەوە لە سووریا گەڕایەوە و دواجار لە کۆتایی ١٥١٦ یان سەرەتای ١٥١٧دا شاری ناچار بە خۆبەدەستەوەدان کرد. دوای ئەمە، مێردین لەلایەن پارێزگارێکەوە بەڕێوەدەبرا کە ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانیدا دەستنیشان دەکرا.
شارەکە سەردەمێکی تا ڕادەیەک ئارامی لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بەخۆوە بینی، بەبێ ھیچ ململانێ یان نەھامەتییەکی بەرچاو. ئەو گەشتیارە ئەورووپاییانەی لە کۆتایی سەدەی ھەژدەھەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا سەردانی شارەکەیان کردووە، خەمڵاندنی زۆر جیاوازیان بۆ ژمارەی دانیشتووانەکەی داوە، بەڵام بە گشتی ئاماژە بەوە دەکەن کە موسڵمانان (یان «تورکەکان») گەورەترین گرووپ بوون، لەگەڵ پێکھاتەی بەرچاوی ئەرمەنی و سووریانی و کەمینەکانی تر، لەکاتێکدا زمانەکانی عەرەبی و کوردی زمانە باڵادەستەکان بوون.
سەردەمی ئاشتی دواجار کۆتایی ھات کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کەوتە ململانێ لەگەڵ خدیوێتی میسردا. لەم ماوەیەدا شارەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی یاخیبووانی سەر بە ھۆزی مللیی کورد. لە ساڵی ١٨٣٥دا، ھۆزی مللی لەلایەن ھێزە سەربازییەکانی والی ئەیالەتی دیاربەکر، ڕەشید محەممەد پاشا، تێکشکێنران. لەکاتی گەمارۆدانەکەدا مزگەوتی گەورەی شارەکە تەقێنرایەوە. لە نێوان ساڵانی ١٨٤٧ بۆ ١٨٦٥ دانیشتووانی شارەکە بەدەست پەتایەکی توندی کۆلێراوە ناڵاندیان، کە ژمارەی وردی قوربانییەکان نەزانراوە. لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، مێردین یەکێک بوو لە شوێنەکانی کۆمەڵکوژیی سووریانی و ئەرمەنییەکان. لە بەرەبەیانی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، مێردین ماڵی زیاتر لە ١٢ ھەزار سووریانی و زیاتر لە ٧٬٥٠٠ ئەرمەنی بوو. لە ماوەی جەنگەکەدا، زۆر کەس نێردران بۆ کەمپەکانی سەری کانی، ھەرچەندە ھەندێکیان توانییان بە ھاوکاریی چیچانییەکانی ناوچەکە بۆ چیای شەنگال ڕابکەن. کورد و عەرەبەکانی مێردین بەزۆری بەم ڕووداوانە دەڵێن «فەرمان» (فەرمانی حکوومەت)، لەکاتێکدا مەسیحییە سووریانییەکان پێی دەڵێن «سەیفۆ» (شمشێر). دوای ئاگربەستی موودرۆس، مێردین یەکێک بوو لەو شارە تورکیانەی کە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە داگیر نەکرا.
مێژووی ھاوچەرخ
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٣دا، لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا، مێردین کرا بە پایتەختی کارگێڕیی پارێزگایەک کە بە ناوی خۆیەوە ناونرا. زۆرێک لە ڕزگاربووانی مەسیحی سووریانی لە توندوتیژییەکان، دواتر لە ساڵانی چلەکاندا مێردینیان بەرەو قامیشلۆی دراوسێ بەجێھێشت دوای ئەوەی سەربازیی زۆرەملێ لە سوپای تورکیادا بوو بە ناچاری. کاتێک حکوومەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٥دا شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانی سەرکوت کرد، فیرقەی یەکەم و چواردەھەمی سوارە لە مێردین جێگیر کران.[٤][٥]
مێردین لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی پیشەسازی بەخۆوە بینی، کاتێک دانیشتووان بە ژمارەیەکی زۆرتر ڕوویان لە بەشە مۆدێرنەکانی شارەکە کرد کە لە ناوچە نزمەکانی بناری گردی کۆنی شارەکەدا گەشەیان دەکرد. لە ڕێگەی یاسایەکی پەسەندکراو لە ساڵی ٢٠١٢دا، مێردین بوو بە شارەوانییەکی گەورەشار، کە دوای ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی بەکار کرد.[٦][٧]
ئاووھەوا
[دەستکاری]مێردین بە ھاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی ھاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە ٤٠ پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەھۆی ھاوسنووری شارەکە لەگەڵ سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە ٣٠٠٠ کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا ٤٢٫٥ بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت. تێکڕای بارانبارین لەھەر ساڵێک ٦٤١٫٤ مم (٢٥ ئینج).
| زانیاریی کەشوھەوا بۆ «مێردین» | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
| نێونجی بەرزترین پلە | ٧٫٤ (٤٥) |
٩٫٤ (٤٩) |
١٤٫٥ (٥٨) |
١٩٫٦ (٦٧) |
٢٦٫٤ (٨٠) |
٣٣٫٠ (٩١) |
٣٨٫١ (١٠١) |
٣٧٫٥ (١٠٠) |
٣٣٫٨ (٩٣) |
٢٥٫٦ (٧٨) |
١٧٫١ (٦٣) |
١٠٫١ (٥٠) |
٢٢٫٧١ (٧٢٫٩) |
| نێونجی ڕۆژانە | ٣٫٥ (٣٨) |
٤٫٩ (٤١) |
٨٫٧ (٤٨) |
١٤٫٤ (٥٨) |
١٩٫٨ (٦٨) |
٢٥٫٤ (٧٨) |
٣٠٫٢ (٨٦) |
٢٩٫٦ (٨٥) |
٢٥٫٧ (٧٨) |
١٨٫٧ (٦٦) |
١١٫٢ (٥٢) |
٥٫٠ (٤١) |
١٦٫٤٢ (٦١٫٦) |
| نێونجی کەمترین پلە | −٠٫٥ (٣١) |
٠٫٤ (٣٣) |
٣٫٥ (٣٨) |
٨٫٣ (٤٧) |
١٣٫١ (٥٦) |
١٨٫٢ (٦٥) |
٢٢٫٣ (٧٢) |
٢١٫٦ (٧١) |
١٧٫١ (٦٣) |
١١٫٣ (٥٢) |
٦٫٢ (٤٣) |
١٫٢ (٣٤) |
١٠٫٢٣ (٥٠٫٤) |
| نێونجی بارین میلیمەتر | ٩٩٫٨ (٣٫٩٣) |
١١٠٫٧ (٤٫٣٦) |
٩٤٫٦ (٣٫٧٢) |
٧٥٫٥ (٢٫٩٧) |
٣٧٫٧ (١٫٤٨) |
٨٫٣ (٠٫٣٣) |
٣٫٣ (٠٫١٣) |
١٫٢ (٠٫٠٥) |
٤٫١ (٠٫١٦) |
٣٣٫٣ (١٫٣١) |
٦٨٫٧ (٢٫٧) |
١٠٤٫٢ (٤٫١) |
٦٤١٫٤ (٢٥٫٢٤) |
| نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان | ١٠٫٦ | ١٠٫٦ | ١٠٫٧ | ٩٫٩ | ٦٫٦ | ١٫٧ | ٠٫٥ | ٠٫٢ | ٠٫٧ | ٥٫٣ | ٧٫٤ | ١٠٫٢ | ٧٤٫٤ |
| نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون | ١٣٩٫٥ | ١٤٢٫٨ | ١٨٩٫١ | ٢٢٢ | ٣١٠ | ٣٧٥ | ٣٩٦٫٨ | ٣٦٨٫٩ | ٣١٥ | ٢٣٨٫٧ | ١٧٤ | ١٣٦٫٤ | ٣٬٠٠٨٫٢ |
| سەرچاوە: Devlet Meteoroloji İşleri Genel Müdürlüğü[٨] | |||||||||||||
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Uğur Mumcu (١٩٩٣). Kürt Dosyası (بە تورکی). لاپەڕە ٧١.
- ↑ Jacques Rhétoré: Les chrétiens aux bêtes. Souvenirs de la guerre sainte proclamée par les Turcs contre les chrétiens en 1915, Les éditions du cerf, Paris 2005 ISBN 2-204-07243-5, pp. 13
- ↑ https://www.imprescriptible.fr/rhac/tome4/l1-p5-ch6
- ↑ Olson, Robert (1989). The Emergence of Kurdish Nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880–1925. University of Texas Press. pp. 102–104. ISBN 0-292-77619-5.
- ↑ https://books.google.com/books/about/Social_Media_in_Southeast_Turkey.html?hl=ar&id=gUZLDwAAQBAJ#v=onepage&q=mardin%20city%20turkey&f=false
- ↑ http://www.resmigazete.gov.tr/eskiler/2012/12/20121206-1.htm
- ↑ https://web.archive.org/web/20180412090612/http://aei.pitt.edu/2001/1/PB06.pdf
- ↑ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.