بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میرنشینی سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرنشینی سۆران
نەخشەی میرنشینی سۆران لە لووتکەی دەسەڵاتیدا لە سەردەمی شۆڕشی ڕەواندز بە سەرکردایەتیی میر محەممەد پاشای ڕەواندز. کە سنوورەکەی لە باکوورەوە لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و دەوڵەتی عوسمانی و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ میسر و لە باشووریشەوە لەگەڵ قەبیلەی عەنزەی نەجد و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە لەگەڵ ئێرانی قاجاڕی و میرنشینی ئەردەڵان ھاوسنوور بوو.

پایتەخت
و گەورەترین شار
ڕەواندز
زمانە فەرمییەکان کوردی
کوردیی سۆرانی
زمانە ناوچەییەکان کوردی
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد
فارس
ئاشوورییەکان
تورک
ڕێبەران
دامەزران سەدەی ١٥یەم

میرنشینی سۆران (سەدەی ١٥یەم–١٨٥٦)[١] حکوومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانیەکان لەناوچوو. دامەزراندنی میرنشینی سۆران لەلایەن میری سۆران میر عیسا کوری کەلۆس بەگ بوو. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و بەرەوپێش دەچێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەممەد بووە،میر محەممەدە زیاتر بە پاشا کوێرە ناسراو بووە.[٢] و کۆتا میری ئەم میرنشینە ڕەسووڵ بەگ بوو.

چاکسازی و کارە گرنگەکانی میرنشینی سۆان

[دەستکاری]
  1. چارەسەرکردنی شەڕ و کێشەی ناوخۆیی.
  2. خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.
  3. لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندوزە دروستکرا کە لەو کارخانەیەدا، شمشێر و تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ دروست دەکران.
  4. پاش سەربەخۆیی میرنشینی سۆران هەوڵی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینی سۆران دەدرا کە میر محەممەد ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز دروست کرد، کە پێکهاتبوو لە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)سەربازی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار) سەربازی پیادە.

لەناوچوونی میرنشینی سۆران

[دەستکاری]

میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا، وە لە ساڵی ١٨٣٤دا میرنشینی سۆران پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆرکرد.

لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید کە والی (سیواس) بوو، ھێزێکی گەورە و پتەویان ناردە سەر میرنشینی سۆران و جەنگ بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزەکانی عوسمانی توانیان دەوروبەری میرنشینی سۆران بگرن. دواتر میر محەممەد خۆی چوو بۆ شاری ئەستەمبوڵ. وە سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میر محەممەدی ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەیدا لە ساڵی ١٨٣٧ میر محەمەد یان پاشای گەورەیان کوشت و دوای ١٠ ساڵ لە پاش ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ١٨٤٧ میرنشینی سۆران بە تەواوەتی ھەڵوەشایەوە.

سنوورەکانی میرنشینی سۆران

[دەستکاری]
میرنشینی سۆران لە ماوەی فراوانبوونەکەیدا

سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژە بە زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھرییە).و کۆنترین دەقی مێژوویی کە ناوی سۆرانی تێدا ھاتبێت ئەم دەقەیە «مسالک الایصار» ھەروەھا لە (صبح الاعشی) دا باسی سۆرانی کراوە. ئەگەر سنووری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە بە سۆران ناسراوە، زۆر جار تەنھا ڕەواندزی بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆی. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (٤٠٠) ساڵی دەسەڵاتی میرنشینی سۆران باڵا دەستی ھەبووە و ئەوان بە موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە (ڕەواندوز، ھاودیان، خەلیفان، ھەریر، شەقڵاوە، ھەولێر، کۆیە (قەزا)، سماقولی).

سنووری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە خوارووشەوە دەگەیشتە میرنشینی بابان. ھەر وەکوو ساڵح محەممەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ئاکۆ بورھان محەممەد/مێژووی میرنشینە کوردییەکانی لە چاخی نوێدا
  2. ئەدەب، کولتوور. «لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز». Rudaw. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.