میرنشینی بنگۆل
میرنشینی بنگۆل یان میرنشینی سوڤەیدی (١٢٣١–١٨٦٤)[١] میرنشینێکی کوردی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٢٣١ بۆ ١٨٦٤ لە ناوچەی چەولیگ حوکمڕانی کردووە.[٢][٣]
مێژوو
[دەستکاری]مێژوونووسی کورد شەرەفخانی بەدلیسی ئەفسانەیەکی نووسیوە کە میرەکانی بنگۆل لە بنەماڵەی بەرمەکیدەکانەوە ھاتوون و لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفەی عەباسی ھاروون ڕەشید حوکمڕانی چەولیگ/بنگۆلیان کردووە.[٤]
لە سەدەی دوازدەھەمدا، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەیوبییەکان، میرنشینی بنگۆل دامەزرا، کە ئەوکات بە ناوی چاپاکچور ناسرابوو.[٥] میرنشینی بنگۆل، بووە ژێردەستەی مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆ بوو، بەڵام لەو قۆناغە پشێوەدا بوونی خۆی پاراست.[٦] میرنشینەکە توانی بگاتە موسڵ و ماردین و ئامەد.[٧] میرنشینەکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی ١٨٦٤ کۆتایی پێ ھات. فەرمانڕەواکانی میرنشینەکەش دوورخرانەوە بۆ شاری ھارپوت.[٨]
فەرمانڕەواکانی میرنشینەکە
[دەستکاری]- میر شاپ (یەکەم سەرکردەی ناسراوی میرنشینەکە).
- عەبدول بەگ (؟ –١٥١٠) (بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی میرنشینەکە بوو).
- ئەسفەھان بەگ (١٥١٠–١٥٤٩).
- سلێمان بەگی دووەم (١٨٣٥–١٨٦٤، کاتێک لەلایەن عوسمانییەکانەوە دوورخرایەوە بۆ ھارپوت).[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Veli، Yadirgi (٣ی ئابی ٢٠١٧). The Political Economy of the Kurds of Turkey. لاپەڕە ٧٣. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-١٨١٢٣-٦.
- ^ Sebastian، Maisel (2018). The Kurds: An Encyclopedia of Life, Culture, and Society. لاپەڕە ١٣١. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٠٨-٤٢٥٧-٣.
- ^ Veliâminof-Zerhof, 1,p:260
- ^ Sharafkhan Bidlisi (١٥٩٧). Sharafnama. لاپەڕە ٢٨٢. ژپنک ٩٧٨٦٠٥٦٦٥٢٠١١. OCLC ٩٨٤١٤٨٣٤٨.
{{cite book}}
: نرخی|oclc=
بپشکنە (یارمەتی). - ^ İbn Hallikan, Vefiyatü’l-Ayan ve Ebnau’z-Zaman, Daru's-Sadr, Beyrut 1968, c. VII p. 20
- ^ M. Mahfuz، Söylemez (2010). According To The Tahrir Register Dated 1550 Liva Of Çapakçur (PDF). Bingöl. لاپەڕە ١٧. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-٦٧٨٨-٨٢-٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ Tacu'l- Tevarih c. II. s. 309-310; bk. İdris-i Bitlisi, Selim Şahnâme, (Prepared by Hicabi Kırgülü), Ministry of Culture Publications, Ankara 2001, p.267.
- ^ ئ ا M. Mahfuz، Söylemez (2011). According to Archive Documents Bingol Colloquium. Bingöl. لاپەڕە ٣٢–٣٣.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)