کارەساتی ئەنفال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign) ،کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال , ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا هاتووە (نەوەك کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق(باشوری کوردستان) ، کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێك کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو  وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی  سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان ، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەك سیستەمی هێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەهات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی هەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان لە هەمیشە بە بەهێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش هەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق هەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %٩٥ ی کوردستان ئیسلامن . کوشتارەکان و زڵم و زۆری بعث زۆری کرد لە ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٨٦ وە لەساڵی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکە . وە پەلاماری زۆری کەمینەکانی ئێراقی دەدا وەکو ئازەری  (Assyrians) و شەبەك (Shabak) و تورکمانی ئێراقی (Iraqi Turkmens) و ئێزیدی ( Yazidis) و ماندیان (Mandeans) ، وە زۆربەی گوندەکان و کەلوپەلەکانیان ئەکردنە گرووپی جیاجیا و دوای ئەوە لە ناوی ئەبردن

سوید و نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کارەساتی ئەنفال (کۆمەڵکوژی ئەنفال) بە جینۆساید داناوە . لە ٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوید ڕیکساداگ بڕیاری دا و لەلایەن پارتی سەوز بۆئەوەی جینۆسایدی کورد بناسێنێت . وە ئەو بڕیارە بە ٣٤٩ ئەندام لەپەرلەمانی ئەڵمانیا پەسەند کرا .لە ٢٨ شوباتی ٢٠١٣ خانووی بەریتانی جەماوەر (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند و کە نەدیم زەهاوی ڕابەری دەکرد کە پارێزگار MP بوو

ناو[دەستکاری]

ئەنفال حەوتەم سورەتە لە قورئان وا لێک دەدرایەوە کە سەرکەون لە ٣١٣ کەس دوای کە موسڵمانی تازەبوون بەسەر ٩٠٠ بت پەرست لە جەنگی بەدر لە ساڵی ٦٢٤ ی کۆچی .ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵانکردنی دەدا لە جەنگ دا وە ئەمە بەکارهات بۆ هێرشێکی بەکۆمەڵی سەربازی بۆ فەتاندن و کوشتنیان وە علی حەسەن مجید فەرمانی تاڵان کردنی کوردەکانی دا. وە ئەم فەرمانەش جاشەکانی (جاش:کەسێکە کە سیخوڕی بۆ دوژمن دەکات) دەگرتەوە و ئەمانیش ئاژەڵەکانیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و ژنەکانیان دەبردن و لەسەر خۆیان یاسایی بوو  لەو

هاوینەیی[دەستکاری]

کۆمەڵکوژی ئەنفال دەستی پێکرد لە ١٩٨٦ وە کۆتایی هات لە ١٩٨٩ بەسەرکردایەتی علی حەسەن مجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) وە بۆ کۆمەڵ کوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێکخراوە وێرانکەرەکان و دەربەدەرکردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەکان و چەکی کیمیایی وە مەجید  کە نازناوی علی کیمیای بوو ڕابەری چەکی کیمیای دەکرد.

هەزارەها پەنابەر کوژران لەکاتی هێرشی دژی شۆڕشگێڕەکان  و ئەم هێرشە فراوانتر دەبوون لە پایزی ١٩٨٧ ئەگەر چی کۆمەڵ کوژیەکە زۆر تر بوو لە ١٩٨٨. وە ئەم هێرشانە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو وە نزیکەی ٤٥٠٠ کورد شەهید کران و لە بەلایی کەمەوە ٣١ گوندی ئاشوری لە  باکوری ئێراق تێک دران بێسەر وشوێن کران وە بەلایی کەمەوە ملیۆنێ لە کوردەکان ڕادەگوازران و ٣.٥ ملیۆن دانیشتوانی کورد شەهید بوو بن لە ماوەیەدا . لێخۆشبوونی جیهانی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس زیندە بەچاڵکراون لەساڵانی نزایکەی ١٩٨٨ . ئەم کۆمەڵ کوژییە تەرخان کرواوە بۆ لەناو بردنی کەمەنەتەوەیەك لەسروشتدا. چونکە هەندێك کەسیان دەویست کە  تەنها ئامانجی سەرەتاییان بوو ، وە گونجا بوو لەگەڵ Human Rights Watch/Middle East لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە گونجابوون لەگەڵ داواکاری گشتی ئێراق و دیوانی کوردی ، کە نزیکەی ١٨٢٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

قۆناغەکانی ئەنفالی کورد[دەستکاری]

ئەنفالی یەک : ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە ەێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ۲۳شوباتی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد ، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (۸۰)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان ، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (۲٥-۳۰) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە . ئەم هێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش،دوکان،سەرچنار،قەڵاچوالان،چوارتا)ی گرتەوە ، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان هاشم) بوو .هێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکهاتبوون لە (۲۰) لیوا شەست فەوج . لەم هێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارهێنران کە بونە هۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە ، لە ئەنجامدا بووە هۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە،شاخەڕەش،دۆڵەڕووت،قزلەر،قەرەسەرد،ئاسۆس،قەرەچەتان،شەدەڵە،پیرەمەگرون،زێوێ،گەڕەدێ،دابان،مەرگەوشارستێن) هەروەها چەندین گندی تر . بەشێوەیەک هیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو ، وە ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن هاتن . سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران هەڵاتن ، هەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون .


ئەنفالی دوو : لە (۲۲ی ئادار تاکو ۱ی نیسانی ۱۹۸۸ کۆتایی هات ) ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە،سێوسێنان،سەگرمە،دەربندباسەڕە،قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر ) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە . سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا. وە ئەم کارەش بووە ۆی دوبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد ،زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران . لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کە گیریان گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە ، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە ، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج ، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکوک . ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران ، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمانبیابانی سەماوە گواسترانەوە ، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە .


ئەنفالی سێ : (لە ۷ تا ۲۰ی نیسانی ۱۹۸۸) شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە ، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (۱۹۸۸) بۆ سەر کوردستان ، کە ناوچەکانی (دوز،قادرکەرەم،کەلار،کفری،چەمچەماڵ،تێلەکۆ،پێباز،سەنگاو،تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی . زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتوای نزیکەی (٥۰۰۰) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند ، لە(۱٤ی نیسانی ۱۹۸۸) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا ، نزیکەی بیست هەزار ژنومنداڵوپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران ، بۆیە ئەم ڕۆژە لە هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یاد کردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان . هۆی زۆری ژمارەی گیرا و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەهۆی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە ، کە حکومەت هەر خێزانێک (۳۰۰) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان .ئەمەش وایکرد، کە خەڵکەکە هێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران .


ئەنفالی چوار : ئاوگەی زێی بچووک (لە ۸ی نیسان تاکو ۳ی ئایاری ۱۹۸۸) هێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە . لە هێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە هەمان شێوە . جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو ، کە هێڵی سنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر پێک دەهێنێت . ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی رێدار،ئاغجەلەر،تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە ، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە . سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (۳ی ئایاری ۱۹۸۸) دەستی پێکرد بەهۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە ب نزیکەیی (۳۰۰) کەس دەخەمڵێنرێن ، هاوکات گوندی (عەسکەری) بە هەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد . بۆ ڕێگرتن لە دەربازونی دانیشتوای گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ) ، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵکی ناتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.


قۆناغی (ئەنفالی ٥ ، ٦ ، ۷ ) دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (۱٥ی ئایاری - ۲٦ی ئابی ۱۹۸۸ ): سەرەتای هێرشەکە لە (۱٥ی ئایاری ۱۹۸۸) بوو ، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو . چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی (وەرە،نازەنین،کاموسک،سپیندارە،عەلیاوە،سماقولی) ، بووە هۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان . توندترین هێرشی سوپای عێراق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو ، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لە گەڵ هێرشەکانی پێشو کەمتربوو ، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای هەولێر چۆڵ کرابوون ، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون . گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت ، خەڵکەکەی شون بزر کران ، لە ڕۆژی (۷ی حوزەیران ) شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی هات .

سەرەتای ئەنفالی شەش لە (۲٦ی تەمووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی هیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند ، پاشان لە لایەن حکومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا ، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن ، لێبروودنی گشتی هەیە ، بۆیە ژمارەیەکیزۆری خەڵکەکە هەڵخەڵەتان ، خۆیان دا بە دەستەوە ، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی ( ٥ ، ٦ ،۷ ) ، (٥۲) گوند لە ناحیەیە خەلیفان و رەواندوز و خۆشناو وێرانکران ، کە سەرجەم خێزانکانیان (۲٦۰۲) بوو .


ئەنفالی کۆتایی (بادینان) لە (۲٥ی ئاب ـ ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸): لە دای وەستانی شەڕی (عێراق-ئێران) ، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (۸ی ئازی ۱۹۸۸) دەستی پێکرد ، سوپای عێراقق) دەستی واڵا بوو بۆ ئنفال کردنی ناچەی بادینان . ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ،ئامێدی،شێخان و ئاکرێ ) گرتەوە . سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لە لایەن سووپای عێراق بە (بۆمبی هێشویی و عنقودی کیمیاوی) . خەسترین هێرشی هێشویی لە (۲٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو ،کە بە درێژایی (۳۰) کم شێنەکە بۆردومان کرا . بەڵام ژمارەی قوربانیەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەهۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە ، بەڵام هەرچی ئاژەڵ و مەڕو مڵڵاتەکەیانبوو قڕیان تێکەوت ، کێڵگەکانیش لە بەرهەم کەوتن .

ڕۆژی یادکرنەوە[دەستکاری]

حوکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٤ نیسان ی کردووە بە ڕۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئەنفال

ڕێز لێنانی جیهانی[دەستکاری]

ناوی وڵات     ڕۆژی ڕێزلێنان        [دەستکاری]

بۆ