ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژاوای کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).

ڕۆژئاوای کوردستان
نەخشەی ھەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان بە خەمڵێنراوی بە بەپشتبەستن بە ئەوناوچانەی کە کورد تێیدا چڕبۆتەوە و دابەشبونی ئیداری ئەو ناوچانە
پایتەختقامیشلۆ
گەورەترین حەسیچە
زمانەکان کوردی، سریانی-ئارامی، عەرەبی
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد، ئاشوری، عەرەب
دەوڵەت حکومەتی کاتی
ھەرێمی ئۆتۆنۆمی
 -  پێشنیارکردنی ئۆتۆنۆمی تەموزی ٢٠١٣ 
 -  ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ 
 -  دامەزراندنی حکوماتی ھەرێمی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ 
دراو لیرەی سوری
ناوچەی کاتی ‪UTC+3
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .sy
کۆدی تەلەفۆن +٩٦٣
Rojava february2014.png
Rojava february 2014.png
Rojava june 2015.png
Northern Syria - Rojava october 2016.png

ڕۆژئاوای کوردستان یان کوردستانی سوریا یان کوردستانی ڕۆژاوا ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی نایاساییە، واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، لە باکوور و باکووری خۆرھەڵاتی سووریا. کوردستانی سووریا بەشێکە لەو ناوچە جوگڕافییە گەورەترەی کە بە کوردستان ناسراوە. دانیشتوانی کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کورد پێکدێن. زۆربەی خاکی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵکراوە لە لایەن (وڵاتپارێز) شەڕڤانە کوردییەکانەوە لە ٢٠١٢وە وەک بەشێ لە وێنە گەورەکە کە شەڕی ناوخۆی سوریایە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر ئەم حکوومەتە نایاساییەیان ڕاگەیاند لە ھەرێمەکەدا.

بنەچەی ناوەکە-زاراوەزانی[دەستکاری]

وشەی کوردستان لە دوو بەش پێکدێ و ڕاستەوخۆ بە مانای خاکی کوردان دێت. ناوەکە پاشگری "سووریا" یان "ڕۆژاوا" وەردەگرێ کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوە جوگڕافیی و ڕامیارییە ھاوپەیوەندەکەی ھەرێمەکە.

ڕووبەڕی ڕۆژئاوای کوردستان[دەستکاری]

ڕۆژئاوا بچووكترین ڕووبەری هەیەكە ئەویش: ٣١٫٠٠٠ کم² یە. ئەمڕۆ لەژێر دەستی سوریایە. تایبەتیەکی خاكی ڕۆژئاوا ئوەیە كە ڕووبەری زۆری لە دەشتی بەرفراوان پێكدێ.

ڕۆژئاوا دكرێت بە دوو بەشەوە . یەكەمیان عەفریە ،عەفرین دەكەوێتە نزیك دەریای سپی . هاوینیان گەرمە و زستانیان ساردە . بەهۆی ئەم كەش و هەوایە داری زۆر و بەری زۆریان هەیە. وە دار زەیتوونیشیان زۆرە.بەشی دووەم، ئاموودێ وقامشلۆ و دێرک ناوچەكەیان زیاتر دەشتە و چیای كەمترە. وە ناوچەكەیان بەفری لێ نابارێ. بەڵام جاران بارانی لێ دەباری. لە چلەی گەرما گەرمی لە قامیشلۆ دگاتە +٧ پلەی سەدی،لە دێرك و ئامودێ دەگاتە +٦ پلەی سەدی. و هاوینیان درێژە. و گەرما دگاتە ٤٠ پلەی سەدی

ڕۆژئاو لە چەند چیاییەك پێكدێ ئەویش لە عەفرینەوە تا كرمانج درێژەبێتەوە. چیایی كرمانج ١٢٠٠ م بەرزە. چیای كرمانج تاكو كۆبانی درێژەبێتەووە، خاكی ڕۆژئاوا لە نەتەوەی هەمە جۆر پێكهاتووە.

قامشلۆ و نسێبین یەك شارن بەڵام دابەش كراون بەسەر دوو وڵاتدا یەكەمیان لە دەستەڵاتی سووریایە و دووەمیان لە ژێر دەستەڵاتی توركیایە. قامیشلۆ لەژێر ئاڵای سووریا و نسێبین لەژێر ئاڵای توركیایە.

== مێژوو == کوردی سوریا

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا[دەستکاری]

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی پ گ) دروستکرا لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی دەستەی بڵندی کورددا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان لە سووریا. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢دا، (ی پ گ) شاری کۆبانی (عەین ئەلعەرەب) ی گرت، و ڕۆژی دوای ئەوەش عامودا و عەفرین. ھەردوو گرووپی سەرەکی کوردی، ئەنجومەنی نیشتیمانیی یاخود نەتەوەیی کورد لە سووریا (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پ ی د)، لە پاشاندا ئەنجومەنێکی یەکگرتووی دەسەڵاتیان دروستکرد بۆ بەڕێوەبردنی شارە گیراوەکان. لە ٢٤ی تەممووزدا، ھەر یەک لە شارەکانی سەری کانی (بە عەرەبی: رەئس ئەلعەین)، دێریکا ھەمکۆ (بە عەرەبی: مالکیە) و دیربێسیرێ (بە عەرەبی: درباسیە) ی کوردستانی سووریا کەوتنە ژێر دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل. تەنھا شارە کوردنشینە سەرەکییەکانی قامیشلۆ و حەسیچە (بە عەرەبی: حەسەکە) لەژێر دەستی حکومەتدا مانەوە.

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ٢٠١٢وە زۆربەی ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر دەستی شەڕڤانانی کورددایە وەک بەشێک لە شەڕی ناوخۆی سوریا، ولە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر حکومەتێکی خۆبەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمییان ڕاگەیاند بە ناوی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوای کوردستان (کوردی باکوور: ڕێڤەبەرییا خۆسەریێ دێمۆکڕاتیکا ڕۆژئاڤاێ کوردستان) لە ھەرێمەکەدا. حکومەتە ئۆتۆنۆمییەکە پێکدێ لە سێ کانتۆن؛ بە ناوی جەزیرە کە زۆربەی پارێزگای حەسێچە دەگرێتەوە، کۆبانی و عەفرین. لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا، ئەنجومەنی کانتۆنی جەزیرە حکومەتی دیموکڕاتی ئۆتۆنۆمی ڕاگەیاند دوابەدوای کۆبونەوەی کۆمەڵەی دەسەڵاتی یاسادانانی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی رۆژئاوای کوردستان لە عامودا. ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانیش ھەمان ڕێچکەیان گرت لە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا.

جوگرافیا[دەستکاری]

دیارترین نیشتگە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

قەزای عەفرین[دەستکاری]

قەزای ئەزاز[دەستکاری]

قەزای کۆبانی[دەستکاری]

قەزای گێرێ سپی[دەستکاری]

قەزای قامیشلۆ[دەستکاری]

قەزای دێریکا ھەمکۆ[دەستکاری]

قەزای سەری کانی[دەستکاری]

قەزای حەسیچە[دەستکاری]

نیشتگە عەرەبییەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

نیشتگە ئاشوری/سریانییەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

ڕامیاری[دەستکاری]

دەستەی بڵندی کورد، دەستەی کارگێڕی یاخود دەستەی بەڕێوەبردنی حکومەتەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە. ئەم دەستەیە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی یاخود نەتەوەیی کورد لە سووریا (بە ئینگلیزی: (KNC) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پ ی د) وە دامەزرێنرا دوابەدوای واژۆکردنەکانی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٢ بۆ ڕێکەوتن لەسەر ھەماھەنگیکردن لە نێوان ئەو دوو پارتەدا لە شاری ھەولێری کوردستانی عیڕاق لەژێر چاودێری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عیڕاق، مەسعوود بارزانیدا. ئەنجومەنی ئەندامانی دەستەکە پێکدێ لە ژمارەیەکی یەکسان لە ئەندامانی (پید) و (KNC).

سەربازی[دەستکاری]

یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی دەستەی بڵندی کوردە کە ھێزی سەربازی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێنێ.

ڕۆژاوای کوردستان.

کلتوور[دەستکاری]

شوێنەوارە مێژوییەکانی رۆژئاوای کوردستان[دەستکاری]