بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەرس
شار
شاری قەرس
شاری قەرس
وڵاتتورکیا
پارێزگاقەرس
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧٦٫٧٢٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی
کۆدی تەلەفۆن٤٧٤ (٩٠+)

قەرس یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە کە لە پارێزگای قەرس ھەڵکەوتووە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی ٧٦٫٧٢٩ کەس بووە.

مێژوو

[دەستکاری]

سەدەکانی ناوین

[دەستکاری]

لە سەدەی ١٠ی زایینیدا ناوچەی قەرس یەکێک لە پاشایەتییە ئەرمەنییەکانی بە ناوی پاشایەتیی باگراتونی پێک دەھێنا.

دواتر قەرس لەلایەن سەلجووقییەکان، لە سەدەی سێزدەھەم لەلایەن مەغۆلەکان و لە ١٣٨٧دا لەلایەن تەیمووری لەنگەوە داگیر کرا. ھەروەھا جەنگی قەرس جەنگێک بوو لە زنجیرە جەنگەکانی سەفەوی و عوسمانی لە نێوان ساڵانی ١٥٣٢–١٥٥٥ی زایینی کە لە ٢٧ی ئابی ١٥٤٨ی زایینیدا ڕووی دا. دوای ئەوە ئەم شارە تا ساڵی ١٨٧٧ لە دەستی عوسمانییەکاندا بوو. قەڵایەک کە لەلایەن سوڵتان مورادی سێیەمی عوسمانییەوە دروست کرابوو، توانی لە بەرامبەر گەمارۆدانی سوپای ئێران لە ساڵی ١٧٣١ بە فەرماندەیی نادر شا و دواتر لە بەرامبەر ھێرشەکانی ڕووسیا خۆڕاگر بێت.

فەرمانڕەواییی ڕووسیا

[دەستکاری]

ئەم شارە لە «جەنگی قەرس» لە جەنگی ڕووسیا و عوسمانی (١٨٧٧–١٨٧٨)دا بە توندی شکستی ھێنا و بە بەستنی پەیماننامەی سان ستیفانۆ بە ڕووسیاوە لکێنرا.

سەدەی بیستەم

[دەستکاری]

تا ئەوەی دوای ڕووخانی پاشایەتیی قەیسەر و پەیماننامەی برێست-لیتۆڤسک لە ١٩١٨دا، لە ئەنجامی چەند ڕووداوێکی خوێناویدا کە بووە ھۆی کۆچی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بۆ شارە تەنیشتەکان لەوانەش باکوو و تەورێز.

شوێنە گەشتیاری، مێژوویی و سەیرانگەکان

[دەستکاری]

ناوچەکە بە کوێستان، دەریاچە و ھەوای پاکی خۆی بەناوبانگە. ناوچەکە بۆ وەرزش و چالاکییە زستانییەکان گونجاوە. کانییە گەرمەکانیش لە ناوچەکەدا وەک شوێنی حەوانەوەن. قەڵای قەرس، وێرانەکانی ئانی، دێرەکان و مزگەوتەکانی ناوچەکە وەک شوێنی مێژوویی سەردان دەکرێن.

قەڵای قەرس

[دەستکاری]

قەڵای قەرس لە ٥ چین دیوار دروست کراوە. لە قەڵای ناوین و قەڵای دەرەوە پێک دێت. قەڵای ناوین تا ئێستا لەسەر پێیە. لە سەرەتای سەدەی ١٨ەمدا لە ناو قەڵاکەدا ٤٧ مزگەوت و زۆرێک خانوو و دووکان ھەبوون.

پاشماوەکانی شاری ئانی

[دەستکاری]

پاشماوەکانی شاری ئانی ٤٨ کیلۆمەتر دوورە لە قەرسەوە، لە ناو سنووری ناوچەی زارووشاددایە. ناوی ئەم شارە دێرینە، لە پەرستگەیەکەوە دێت کە لە ئێرانییەکانەوە ماوەتەوە. لە سەردەمە کۆنەکاندا ئێرە بە ناوی ئاناھیتا دەناسرا.

ئەو شوێنەوارانەی لە ناو شاری ئانیدا جێ دەگرن بەناوبانگن. دێری سانت پاتریک؛ ئەم دێرە نزیک دەروازەی ناوەڕاستی شارەکەیە. دێرەکە لە ساڵانی ١٠٣٥دا دروست کراوە. ھەروەھا، دێرێکی تریش، لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە، لەسەر تاشەبەردەکان دروست کراوە. ئەم دێرە لە ساڵی ١٢١٥دا، لەلایەن پاشای ئەرمەنییەکان تیگرانەوە دروست کراوە. شوێنەوارێکی تر کە لە شاری ئانیدا جێ دەگرێت کاتێدراڵە. لە ساڵی ١١١٠دا، لەلایەن سامباتەوە دروست کراوە. بیناکە لە ساڵی ١٣١٩دا زیانی بەرکەوتووە و جارێکی تر، لەلایەن تەلارساز تریدیتەوە دروست کراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]