ژمارەی پێوانەییی نێونەتەوەییی کتێب
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەری زیاترە بۆ وتارەکانی تر تا یارمەتیی یەکخستنی لەگەڵ ئینسایکڵۆپدیاکە بدات. (نیسان ٢٠١٧) |

ژپنک کورتکراوی:(ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب) (بە ئینگلیزی: ISBN: International Standard Book Number) ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و لە ١٩٧٢ەوە دەست بەکاربووە. یەکێک لە سیستەمە نێودەوڵەتییەکانە کە ھەموو کەسێک لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتوانێ زانیاری لەسەر سەرچاوەکان بەدەست بھێنێ. سەرەتا ئەم کۆدە لە ١٠ ژمارە پێک ھاتبوو و ئێستا بووە بە ١٣ ژمارە.
پێناسە
[دەستکاری]ئەم کۆدە ١٠ یا ١٣ ژمارەیییە و بەپێی ژمارە لە چوار یا پێنج بەش پێک ھاتووە:
- ئەگەر کۆدەکە ١٣ ژمارە بێ، ژمارەیەکی ٩٧٨ یا ٩٧٩ی ھەیە؛
- چوار ژمارەی یەکەمی کۆدی (وڵات، زمان، ناوچەیەکی دیاریکراوە...) کە کتێبەکەی لێ دەردەچێت- بۆ وێنە ئێران ٠٩٦٤ و تورکیا ٠٩٧٨؛
- ژمارەی دوای ئەمیش کۆدی دەزگای بڵاوکەرەوەکەیە؛
- چوار ژمارەش تایبەتن بە کۆدی کتێبەکە،
- دوا ژمارەش ژمارەی وردبینینە.
ژپنک لە کوردستان
[دەستکاری]لەگەڵ بوونی وەزارەتی پێوەندیدار- وەزارەتی ڕۆشنبیری- و کۆمەڵێک دەزگا و لایەنی بەرپرسی ئەم جۆرە بوارانە، ھیچ ھەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی ژپنک(ISBN): بۆ کتێبی کوردی بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا نەدراوە و تەنیا ژمارەی سپاردنی کتێب لە بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەشێوەی ناوخۆ تۆمار دەکرێت.[١]
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]وێبگەی ژپنک =www
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
- ^ نورەدین، بوار,(٢٠١٢) بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلینکراوی تایبەت بە کورد و کوردستان ١٩٢٥-٢٠١٠, بەرگی یەکەم، لل ٣٦-٣٥، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.