شەرەفنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شەرەفنامە
Sharafnama1.JPG
نووسەرشەرەفخانی بەدلیسی
وەرگێڕبۆ سۆرانی لەلایەن ھەژاری موکریانی
زمانفارسی
چەشنمێژوویی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٥٩٧

شەرەفنامە، لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانیی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

داڕشتنی شەرەفنامە[دەستکاری]

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.

وەرگێڕان[دەستکاری]

شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر.

وەرگێڕانەکەی ھەژار[دەستکاری]

ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا[١] کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە کەمال مەزھەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی 'شێست"ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی ھەژاردا ئەڵێ "لەسەر داوای ھەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە ھیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت."[١]

وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر[دەستکاری]

تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٧٣ تا ١٨٧٥ فرانسوا شارمۆ (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە سەنپێتربورزگی ڕووسیە لە چاپی داوە.

پێشانگا[دەستکاری]

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا شەرەفنامە، مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. میر شەرەفخانی بدلیسی. وەرگێڕانی ھەژار. چاپی ئاراس ساڵی ٢٠٠٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]