سۆمەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی سۆمەر

سوومەر یان سوومێر (بە ئینگلیزی: Sumer) نەتەوەیەکن کە لە بەشی باشووری مێزۆپۆتامیا ھاوچەرخ لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە لە گۆرەپانی سیاسی و ژیاریدا دەرکەوتن، گومان دەبرێت ئەوان لە ناوچەکەدا لەسەرەتایی سەردەمی نیمچە نووسینەوە ھەبووبن، زانیارییەکان سەبارەت بە نشینگەی یەکەمی ئەو ھۆزانە و ئەو ڕێیەی کە بۆ گەیشتن بەخاکی باشووری مێزۆپۆتامیا گرتیانە بەر تا ئێستاش نادڵنییان، چەندین بیروڕا ھەن سەبارەت بەنشینگەی یەکەمی سوومەرییەکان و کەی و چۆن ھاتن بۆ باشووری مێزۆپۆتامیا. سۆران حەمەڕەش دەڵێ ئەمان لە باکووری کوردستان و ئانادۆڵ ھاتونەتە باشوور. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی دکتۆر ئاسۆس محەممەد مەلا قادر[١] خۆری گەلی سۆمەری لە سەروبەندی ساڵی ١٩٠٠ ب.ز. دا بەرەو ئاوابوون دەچێت و ئەم گەلە بەرەو تەفروتونا بوون دەچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زمانەکەیان وەک زمانی زانست و ئایین و گەردوونناسی ھەتا وەکوو کۆتایی لەناوچوونی نووسینی مێخی لەناو زمانەکانی دیکەدا خۆی ڕاگرت [١].

زمان و ئایین ئاین : سۆمەریەکان زۆر خوداوەندیان پەرستووە ئەوان دوور بوون لە یەکتاپەرستی ئەوان باوەڕیان وابوو خوداوەندەکان دەخۆن و دەخۆنەوە ژن دێن . هەر شارێکش خوداوەندێکی خۆی هەبوو لە بەناوبانگترین خوداوەندەکانیان ئانۆ : باوکی هەموو خوداوەندەکان بوو خوداوەندی ئاسمان ئەنلیل : خودەوەندی با بووە بە خوداوەندی دەسەڵاتش ناسراوە زۆرجار ڕکابەری ئانۆی کردووە ئەنکی : خوداوەندی زەوی بووە بەپێی باوەڕی سۆمەریەکان ئەو خوداوەندە دۆستی مرۆڤ بووە لەوانەیە بەهۆی کشتوکاڵ وایان وتبێ ننار : خوداوەندی مانگ بووە لە شاری حەڕان لە کوردستان دەپەرسترا ئەکەدیەکان پێیان دەگوت سین ئۆتۆ : خوداوەندی ڕۆژ بووە ئەکەدیەکان پێیان دەگووت شمش ئەو خوداوەندە لە میلەکەی حاموڕابی بەرامبەر حاموڕابی وێنەی کێشراوە کە حامورابی یاساکانی لێ وەردەگرێ ئینانا : خوداوەندی جەنگ و دەسەڵات بووە هەسارەی زوهرە بووە بابلیەکان پێیان دەوت عەشتار (ئیشتال ) خالتی : خودەوەندی دەوڵەتی ئۆرارتۆ بووە لەشاری مەساسیر (ڕەواندوز ) دەپەرسترا مەردۆخ (بێل ) : خوداوەندی شاری بابل بووە هاوسەرەکەی ناوی صربانیتم بووە ناوی اربیل (بیل ) بەناوی ئەو خوداوەندەیە چونکە لەشاری هەولێرش دەپەرسترا زمان لەلێکۆڵینەوەکانی نووسەرە ئەورووپییەکاندا دەبینین کە دەڵێن زمانی سومەری زمانێکی تەک بنەماڵەیە. ئەمان قیاسی ئەم زمانەیان لەگەڵ زۆر زمان کردووە تەنانە سانسکریت بەڵام لە ئاکامدا وتوویانە ئەم زمانە تەک بنەماڵەیە و پێوەندیی بە ھیچ زمانێک نییە، بەڵام دوکتور سۆران حەمەڕەش لە لێکۆڵینەوەکانی دەری خست ئەم زمانە زۆر لە کوردی ئەمڕۆ نزیکە و زمانێکە ھێندوئەورووپی[٢]

جلی گودا پاشای سوومەری بەتەواوی شێوەی جلی ڕێبەری ئێزەدییە کوردەکان دەدا

ب- سەبارەت بەو پەیکەرە گەورانەی ھەندێک جار یاریدەدەرن بۆ دیاریکردنی ڕیشە و بنەڕەتی سۆمەرییەکان، ئەوا لێکۆڵینەوە ئەنپرۆپۆلۆجییەکان ئاماژە بەوە دەدەن پەیکەرە دۆزراوەکانی شارە سوومەرییەکان بەڵگەی یەکلاکەرەوە و ڕوونیان نییە سەبارەت بە ڕەگەزی ھۆزە سوومەرییەکان و ئاماژە دەدەن بەوەی تێکەڵ بوونێکی ڕەگەزی لەدێر زەمانەوە ھەیە، سیفەتەکانی گەلانی حەوزی دەریای ناوەڕاستی تێدایە کە سەریان درێژە و سیفەتەکانی گەلانی ئەورووپای ناوەڕاست و ئەرمینیا کە سەریان خڕە.

ج-سەبارەت بە بەڵگە وەرگرتنی پەیوەست بە بەڵگەی پەیکەر و ھەڵکۆڵراوەکان کە سوومەرییەکان نەخشاندبوویان، ئەمەش ئاڵۆزە و ناتوانین لە ناسینی ڕەگەزی سوومەرییەکاندا سوودی لێ وەربگرین، وادەردەکەوێت ئەوەی کاربەری دەکات بە وێنەی شێوە مرۆڤەکان لەھەڵکۆڵیندا شێوەی ھونەری باو بێت بەپلەی یەکەم و وێنەی ڕاستی شێوە مرۆڤەکان و سیفەتە ڕاستییەکانیان نەبێت، بۆیە چەند شێوەیەکی ھاوشێوەی ئەو شێوانەی کە سوومەرییەکان لەچەند ناوچەیەکی دوور لە وڵاتی سوومەری دەیاننەخشاندن وەک ناوچەی ماری لەناوەڕاستەکانی فوراتدا ھەن. لەئەنجامی ناڕوونی بەڵگەی پەیوەست بە ڕەگەزی سوومەرییەکان لێکۆڵەران ناکۆکن لەسەر دیاریکردنی نشینگەی سەرەکییەکان وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا چەندین ڕاوبۆچوون دەرکەوتن لەسەر ئەوە کە ھیچ کامیان نەگەیشتوونەتە پلەی دڵنیایی و بێگومانی، لەوڕایانە ئەوەیە سوومەرییەکان لەناوچەی شاخاوی ڕۆژھەڵاتەوە ھاتوون بۆیە دەیانبینین پەرستگاکانیان لەسەر سەکۆی پلیکانەیی بەرزی ھاوشێوەی ناوچەی شاخاوی بنیاد ناوە، بەڵام پەرستگاکان و شوێنە پیرۆزە سەیرکراوە بەرزەکان لە زۆر شوێنی جیھاندا لە چین و ڕۆژھەڵاتەوە تادۆڵی نیل لەڕۆژئاوا ھەبوون، ناکرێت ڕاڤەی ئەوە بکەین بەڵام ئەوە ئەنجامی حەزی گشتی مرۆڤە لە پیرۆز ڕاگرتنی پەرستراوەکاندا بە بەرز دروستکردنی شوێنیان لەسەرووی ئاستی مرۆڤەوە، دەستەیەکی دیکە پێی وایە سوومەرییەکان لە دۆڵی سندەوە یان لەباشووری بلوجستانەوە ھاتوون، بەڵگەشیان ئەوەیە لێکچوونی ژیاری نێوان ژیاری دۆڵی سندوژیاری سوومەری ھەیە، ئەم دەستەیەی زانایان پێیان وایە سوومەرییەکان بەدوو کۆچ ھاتوون یەکێکیان لەڕێگەی دەریاوە بەکەنداوی عەڕەبیدا ئەوی دیکەش لەڕێگای وشەکانی لەئێرانەوە، ئەوانەی دەڵێن یەکێک لەکۆچەکان لەڕێگەی کەنداوی عەڕەبییەوە ھاتووە پشت دەبەستن بەچەند چیرۆک و ئەفسانەیەکی ئیغریقی گوازراوە لەبنەڕەتییەکی سوومەرییەوە کە سومەرییەکان و دەریا پێکەوە دەبەستێتەوە ھەروەھا بڵندی پایەی بەرزی دەریا کە لەبیروباوەڕی سوومەرییە یەکەمینەکاندا ھەیە ئەو پەیوەندییە پتەوەی کە سوومەرییەکان دەبەستەوە بە وڵاتی دلمون (بەحرەینی ئەمڕۆ)و، دواجار ئەو ڕایەی زیاتر وەردەگیرێت ئەوەیە سوومەرییەکان لەدەستەی ئەو ھۆزوگەلە ناوچەییانەن کە لەدێر زەمانەوە لەعێراق نیشتەجێ بوون و لەدەرەوە نەھاتوون بەڵکوو لەبەرەی باکوورەوە بەرەو باشوور کشاون لەبەشی باشووری عێراقدا لەدێر زەمانی پێش مێژووەوە نیشتەجێ بوون لەگەڵ دانیشتووانە ناوچەیییەکاندا تێکەڵ بوون، ئەوانەی بەناوی فوراتییە یەکەمینییەکان ناسیمانن، ناوی سوومەرییەکانیش پێک ھاتووە لەناوی ئەو وڵاتەی کەتیایدا بوون (وڵاتی سوومەر) وەک ئەکەدی و بابلییەکان، ئەو پەیوەندی یە ژیارییەی لەنێوان سوومەرییەکان و دانیشتووانی ناوچەیی ناوچەکەدا پێشینەیان بوون پشتگیری ئەم ڕایە دەکات، ھەروەک ھەواڵ و جێدەستە سوومەرییەکانی وەک ئەدەب و چیرۆک و ئەفسانە و ڕێوڕەسم و بیروباوەڕ کەمۆرکێکی ناوچەیی ناسراونا نامۆ بەکەشی وڵاتی دۆڵی ڕافدەین پشتگیری ئەو ڕایە دەکەن.

بنەڕەتی سوومەرییەکان و ڕێگەی ھاتنیان بۆ باشووری عێراق ھەرچۆنێک بێت بێگومان ئەوان بەشدارییەکی کارایان ھەبووە لە دروستکردن و گەشەدان بەژیاری عێراق لەھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا و مۆرکێکی تایبەتیان بۆ زیاد کردوە تا ئاستێک دەدرێتەوە پاڵ ئەوان و بەناوی ئەوانەوە نووسراوە ھەرچەندە ئەو ژیارانەی لەعێراقی کۆندا دامەزراون بەتەنھا بەرھەمی سوومەرییەکان نەبوون بەڵکوو ھەموو ئەوھۆزانەی لەم بەشەی جیھاندا سەقام گیر بوون بەشدار بوون لە پێکھێنان و گەشەسەندندا چ فوراتە یەکەمینییەکان بن یان ھۆزە عەڕەبییە کۆنەکان یان ھۆزە سوومەرییەکان یان جگە لەوان تا ئاستێک ناتوانین ژیاری سوومەری یان ئەکەدی لەڕەگەزە ژیارییەکانی دیکە جیا بکەینەوە.

باری سیاسی گشتی لە وڵاتی سۆمەرو ئەکەد[دەستکاری]

سەرچاوە ھەرە کۆنەکان جیاوزی لە نێوان سۆمەری و ێەکەدییەکاندا دەکەن. خشتە نووسراوێکی سەردەمی ئەکەدی کۆن (٢٣٤٠–٢٢٠٠ ب. ز) جیاوازی لە نێوان کابرای ئەکەدی و زمانی سۆمەریدا دەکات.[٣]

باسی ئەوەمان کرد کەسەرچاوەی سەرەکی مێژووی وڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا ئەو دەقە جۆربەجۆرە بسماریانەن کەپێمان گەیشتوون بەتایبەت ھێڵکارییەکانی پاشاکانوئەو پشکنینە شوێنەواریانەی لەشارە جیاجیاکاندا ئەنجام دراون، ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن باری سیاسی گشتی لەوڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا تایبەتمەندی بوونێکی زیاتری ھەیە لەیەک بنەماڵەی فەرمانڕەوا، ھەربنەماڵەیەکی ئەوبنەماڵانە دەسەڵاتێکی ھەبوو بەسەر شارێکی سەرەکیوشارە بچووکەکانی چوار دەوریوگوندەکانیدا، ئەو ناوچانەی ھەربنەماڵەیەک فەرمانڕەواییان دەکرد لای لێکۆڵەرانی ھاوچەرخ بەناوی (دەوڵەتەشار) ناسراوە، دەوڵەتەشارەکان لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا گەشەیان سەندودواتر لەکۆتایییەکانی ئەوسەردەمانەدا شلۆق بوونودەوڵەتی یەک تیرەوییەک بەرە شوێنی گرتنەوە، ناکۆکیوڕکەبەری نێوان بنەماڵەکان بۆ دەست گرتن بەسەر گەورەترین بەشی زەوی کشتوکاڵیوسەرچاوەی ئاوودەستگرتن بەسەر ڕێگە بازرگانییەکانی ڕوو بەسەرچاوەکانی ماددە خاوەکان ھۆکاری یەکەموسەرەکی بوون بۆ ئاڕاستەی سیاسی گشتی بەرەو یەکخستنی وڵاتوڕێکخستنی لەژێر دەسەڵاتێکی کارگێڕی مەرکەزیدا.

بەپێی ھێڵکاری ناوی پاشا سۆمەرییەکان کەچەند دەقێکی دیکە پشتگیریان دەکەن موڵکییەت دوای لافاوەکە لەشاری کیش دابەزیوبنەماڵەیەک فەرمانڕەوایی تێدا کرد کەزیاتر لەبیست پاشا فەرمانڕەواییان تێدا کردوھێڵکارییەکان لەدیاریکردنی ماوەی دەسەڵاتیاندا زیادەڕۆییان کردووە، گرنگترین شت سەبارەت بەو بنەماڵە ئەوەیەزۆربەی ناوەکان یان دەقەکان لەزمانی فوراتییە یەکەمینییەکانەوە وەرگیراون، ئەوەش ئاماژەیە بەتێکەڵ بوونی ڕەگەزەسۆمەریو عەرەبییەکۆنەکان (ئەکەدییەکان) لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا، کۆتا فەرمانڕەوای کیش پاش (ئاجا) بوو کە چیرۆکی نێوان کیشووەرکا لەسەردەمی گلگامێشی پاشایدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دواتریش باسی دەکەین، بنەماڵەی کیش لەبەشی کۆتایدا ھاوسەردەم بوون لەگەڵ بنەماڵەی یەکەمی وەرکا کەناودارترین پاشایان گلگامێش بوو، گلگامێش پاڵەوانی چیرۆکە ناسراوەکەی گلگامێشە، گلگامێش بەپێی ئەو چیرۆکە پاش ڕاوێژ وەرگرتنی ئەنجومەنی پیران وئەنجومەنی گەنجانی شارەکە لەگەڵ کیش کەوتنە جەنگ کردن، بەدوای بنەماڵەی یەکەمی وەرکادا بنەماڵەیەکی نوێ ھات کە لەشاری (ئور) دامەزراو بەبنەماڵەی یەکەمی ئور ناسرا، ھەندێک زانیاری بەڵگەنامەیی سەردەمی چەند پاشایەکمان دەستکەوتووە سەرەڕای ئەو ھێڵکارییەی پاشا سۆمەرییەکان کەلەسەری ھاتووە، دامەزرێنەری ئەم بنەماڵەش ھاوسەردەم بووە لەگەڵ گلگامێشی پاشای وەرکاوئاجای پاشای کیش، گومان دەبرێت گۆڕستانی ناوداری کیش بگەرێتەوە بۆ ئەو ماوەیە.

ھێڵکاری پاشا سۆمەرییەکان باس لەوە دەکات یازدە بنەماڵە دوای بنەماڵەی ئوری یەکەم تادامەزراندنی دەوڵەتی ئەکەدی فەرمانڕەواییان کردووە، بەڵام بەڵگە شوێنەوارییەکانوھەندێک دەقی دۆزراوەی بسماری ئاماژە بەوە دەدەن ھەندێک لەبنەماڵە باسکراوەکان ھاوسەردەمی تەواوەتی یان بەشێکی ھەندێکی دیکەن، لەنێوئەو بنەماڵانەدا چەند بنەماڵەیەکی بیانی ھەبوون کەلەوڵاتی عیلام فەرمانڕەوییان کردووە، ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەی وڵاتی سۆمەر ھەندێک کات لەژێر قەڵەمڕەو دەسەڵاتی وڵاتی عیلامدا بووە.

سەرەڕایئەو بنەماڵانەی کەتەنھا زانیارییەکی کەممان لەسەریان ھەیە، ئەویش لەڕێی پشکنینە شوێنەوارییەکانەوە کەبەڵگەن بۆ بوونی بنەماڵەیەکی بەھێز لەشاری لەگش لەسەردەمی سێیەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا کەلەھێڵکاری پاشا سۆمەرییەکاندا لەبەر چەند ھۆیەکی نەزانراو ناویان نەھاتووە، دەوڵەتۆکەی لەگش چەند شارێکی لەخۆ دەگرتودەکەوتە نێو دەشتی بەپیتەوە لەناوچەی شەترەوفورات، دەوڵەتۆکەکە لەسێ شاری دراوسێ پێک دەھات (جرسونیناولەگش) خۆشگوزەرانی ئابووری دەوڵەتۆکەکەی گرتبوەوە بەتایبەت لەبەشی یەکەمدا، پەیکەرەکان ھەڵدەکۆڵرانوپاشاکانیان گرنگیان دەدا بەپڕۆژەی ئاودێریو بازرگانی ناوخۆودەرەکی چالاک بوو، ئەمەش لەئەنجامی ئەو سەرکەوتنە سەربازییە یەک لەدوای یەکانەی ئەو دەوڵەتۆکە دراوسێیانە بەدەستیان دەھێنان بەتایبەت دەوڵەتۆکەی (ئۆما)، ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەتۆکەی ئۆما کەدەکەوتە باکوور بۆ چەندنەوەیەک بەردەوام بوو، گرنگترین ھۆکاریش بریتی بوولەحەزی دەستگرتن بەسەرئەوشەرەداکەنێوانی دوودەوڵەتی یەکلا دەکردەوەولەسەر ناوچەدەشتەبەپیتەکانی نێوانیان بوو، یەکێک لەپاشاکانی لەگش ھەواڵی سەرکەوتنەکانی بەسەرشاری ئۆمادا لەھەڵکۆڵراوێکدا بەدیاری بۆ تۆمار کردوین ھەڵکۆڵراوەکە لەسەر پارچە بەردێک بوو کەناسراوەبە (نسور) لەکاتێکدا ئەو دەقەی کەپاشایەکی دیکەی ئەو بنەماڵە بۆی بەجێھێشتوین ئاماژە دەدات بەوردەکاری ئەو ناکۆکییەی کەلەنێوان شاری لەگشوشاری ئۆمادا ھەڵگیرساوبۆ چەند نەوەیەک مایەوەوییەکێک لە فەرمانڕەواھاوچەرخەکان کە میسیلم بوو فەرمانڕەوای دەوڵەتۆکەی کیش بوو (واگومان دەبرێت) دەستی وەردایە ناکۆکییەکەو ڕۆڵی پەیوەندی نێوانیانی بینیو ڕێکەوتنێکی لەنێوانیاندا بەستوبەڵێننامەی ڕێکەوتنەکەش لەسەر پارچە بەردێک نوسراولەسەر سنووری نێوانیاندا دانرا، بەڵام فەرمانڕەوای ئۆما بەڵێننامەکەی شکاندوو ھەڵمەتی بردە سەر لەگش وشەری نێوان دوو دەوڵەت بەردەوام بوو تا ئەنتمینای فەرمانڕەوای لەگش توانی سەرکەوتنێکی کاتی بەسەر ئۆمادا بەدەست بھێنێت، گرنگی دەقی ئەنتمینا لەوەدا دەردەکەوێت کەکۆنترین بەڵێننامەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیمان بۆتۆماردەکات کەتائێستا گەشتبێتە دەستمان، ئەوەش لەنێوان دەوڵەتۆکەی لەگشو دەوڵەتۆکەی ئۆمادا بەنێوەندی دەوڵەتۆکەی سێیەم، ئەم بەڵێننامەیە بەیەکەم ھەوڵی ناسراوی مرۆیی دادەنرێت لەڕێکخستنی پەیوەندی یە نێودەوڵەتییەکانوڕێکخستنی ئەو ڕێوشوێنانەی کەپەیوەندی نێوانیانی دەبرد بەڕێوە، بۆیە تائاستێکی زۆر گرنگی ھەیە لەلێکۆڵینەوەی مێژووی یاسای نێودەوڵەتیوسەرھەڵدانودواتر گەشەسەندنیشیدا.

ئەو گەشەسەندنەی لەگش کەھاوکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنە سەربازییەکانی بەسەر دەوڵەتۆکەکاندا درێژەی نەکێشا بەڵکو ھێندەی نەبرد شێواولاوازی ڕووی تێکرد، ھۆکاری ئەو لاوازییەش ئەوتەنگەشە ئابوریانە بوو کەوڵاتیان گرتەوە، لەگەڵ دەوڵەتی فەرمانڕەواکان بۆزیاد کردنی جۆروڕێژەی ئەو باجانەی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنران بەنیازی کۆکردنەوەی سامانی پێویست بۆ خەرجی ژیانی ڕابواردنوزیادەڕۆیییەک کەلەسەردەمی سەرکەوتنە سەربازییەکانیاندا پێی ڕاھاتبوون وڕژانی سامان بەسەریاندا، بەوەپەرتەوازەیی ئابووری ھەموانی گرتەوەولەوڵاتدا شۆڕشێک بەرپا بووکە بنەماڵە فەرمانڕەوای لەناوبرد وفەرمانڕەوایەکی نوێی ھێنایە مەیدان کەگومان دەبرێت لەچینی کاھینەکان بێت ئەویش فەرمانڕەوا ئورکاجینا بوو، ئەم پاشایە ناسرابوو بەچاکسازییە ئابووریوکۆمەڵایەتییەکان کە بەناوی خۆیەوە ناسراون وئامانجیش لێیان لەناوبردنی گەندەڵی سیاسیوئابووریو کۆمەڵایەتی ناو وڵات بوو، لەچاکسازییەکانیدا ئەو گەندەڵیانەی ژماردووە کەوڵایان گرتبوەوە، گرتنە بەری ئەو ڕێوشوێنانەشی ھێناوە کە بۆ لەناوبردنی گەندەڵییەکان گرتنییەبەر، بەڵام ئەوماوە کورتەی کە فەرمانڕەوایی تێدا کردووە –ھەشت ساڵ- دەرفەتی چاککردنی بارەکەی پێ نەداولەوماوەدا فەرمانڕەوایەکی نوێ لەشاری ئۆما دوژمنی دێرینی لەگش دەرکەوت وتوانی دەستبگرێت بەسەر لەگشداوبەیەکجارەکیوبەشێوەیەکی کتوپڕ نەیھێڵێت، فەرمانڕەوایی نوێی ئۆما پاشا لوکال زاکیزی بووکە توانای سەربازیوکارگێڕی بەھێزی ھەبوو چاوتێبڕینی بەرفراوانی ھەبوو لەیەک خستنی وڵاتودەوڵەتەشارەجیاجیاکان لەژێر دەسەڵاتو قەڵەمڕەوی خۆیدا، پاش ئەوەی لۆکال زاکیزی دەوڵەتۆکەی لەگشی گرت دەستی گرت بەسەر شاری ناوداری وەرکادا دواتر بەرەو شارەکانی دیکەی وڵاتی سۆمەرو ئەکەد کشاودەستی گرت بەسەر کیشووەرکاونڤرداوناوی خۆی نا پاشای وڵاتی سۆمەرو کیشو وەرکا، بەوەشەوە نەوەستا بەڵکو ھەوڵی دا بچێت بەرەو چەند ناوچەیەکی دوور وەک لەھەندێک دەقیدا بانگەشەی ئەوە دەکات لەدەریای خوارەوە تادەریای سەروو چووە، واتە لەکەنداوی عەرەبییەوە تادەریای ناوەڕاست.

لوکال زاکیری ماوەی بیستوپێنج ساڵ لەدەسەڵاتدا بەردەوام بوو ولەوماوەیەدا توانی یەکەم دەوڵەوتی یەکخراو لەوڵاتی سۆمەرو ئەکەددا بگرێتە دەست، لەکۆتایییەکانی ئەو ماوەدا کەسایەتییەکی دیکە دەرکەوت کەتوانی بەسەریدا زاڵ ببێتودەسەڵاتی لەناوبباتودەسەڵات و ڕێبەری وڵاتی لەدەست بسێنێتوھەوڵ بدات بۆ دامەزراندنی ئیمپراتۆڕییەتێکی بەرفراوان، ئەویش سەرجۆنی ئەکەدی بوو کەبەڕەچەڵەک دەرێتەوە پاڵ گەلە ئەکەدییەکانولقێکەلە ھۆزە عەرەبییە کۆنەکان کەلەنیمچە دوورگەی عەرەبییەوە ھاتوون، بەکۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی لۆکاڵ زاکیزی ماوەی دەرکەوتنی بنەماڵەکان کۆتایی پێھاتوماوەیەکی نوێ لەعێراقدا دەستپێکرد کە ماوەی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی ئەکەدی بوولەدەوروبەری (٢٣٧١پ. ز) دا دامەزرا.

پوختەی تایبەتمەندییە ژیارییەکان[دەستکاری]

سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان ماوەیەکی دورودرێژی مێژووی کۆنی عێراقی گرتەوەکە زیاتر لەچوار سەدە دەبوولەوماوەیەدا بنەما ژیارییەجیاجیاکان گەشەیان سەندومۆرکێکی تایبەتیان وەرگرتوبنەڕەتێکی پتەوبوون کە لەسەردەمەکانی دواتردا ژیاری پرشنگدارو دەرکەوتووی عێراقیان لەسەر دامەزرا، ھەندێک لەو بنەڕەتە ژیاریانەی کەلەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا دەرکەوتن لەوڵاتدا زاڵ بوون تاسەردەمەکانی دواتری مێژووی کۆنی عێراق لەگەڵ چەند گۆڕانکاریوزیادەیەکی ساکارداوەک چۆن بۆ بیروباوەڕەئایینییەکانو ڕێکخستنە کۆمەڵایەتی وئابوورییەکانیش وابوو.

وەک ئاماژەمان پێکرد ھەڵەیە قسە لەسەرژیاری ئەو ماوەیەبکەین وبڵێین ژیارێکی سۆمەری تەواوە، بەڵکو بینیمان چۆن دانیشتووانی یەکەم کەبەفوراتییە یەکەمینییەکان ناومان بردن بەشداریان کرد لەپێک ھێنانوگەشەسەندنیدا، ھەروەک ئەو گەلە ئەکەدیانەی کەلەوڵاتدا ھەبوون پێش ئەوەی سەرجۆنی ئەکەدی ڕێبەری سیاسی وڵات بۆماوەیەکی دوورودرێژ بگرێتە دەست، بۆیە باش وایە تەنھا باسی ژیاری عێراق بکەین لەوماوەدا شارستانییەتی تێیدا چەند تایبەتمەندییەکی ھەبوو لەوانە ئەمانەیان دێنین.

نیزامی دەوڵەتە شارەکان[دەستکاری]

ئەو نیزامە سیاسییە گشتی یەی وڵاتی سۆمەرو ئەکەدی گرتبویەوە لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا وناسرابوو بەنیزامی دەوڵەتەشارەکانومەبەست پێی ئەوە بوو وڵات بۆچەند بەشێ دابەش کراوەوھەربەشێکی لەدەوڵەتەشارێکی سەربەخۆوجیا لەوانی دی پێکھاتووە لەڕوی سیاسیوکارگێڕیوئابوورییەوەونیزامونەریتویاساوبنەماڵەی سەربەخۆی خۆی ھەیە، ھەردەوڵەتە شارێک لەدەوری شارێکی سەرەکیداخۆی دەبینییەوە کەپایتەخت بووبۆی، لەگەڵ بڕێ شاری بچووکوگوندوزەوی کشتوکاڵی سەربەوانەدا، زۆرجار دەوڵەتەشار پشتی دەبەست بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوولەڕێی تۆڕێکی کارێزوجۆگەی دەستکردەوە ئاوی لێوەردەگرت نیزامی دەوڵەتە شارلەعێراقدا بەکۆنترین نیزامی دەوڵەتە شارەکان دادەنرێت وزاڵترە بەسەر نیزامی دەوڵەتە شاری یۆنانیدا، چونکە ھەواداری تاک تێیدا بۆ دەوڵەتە نەوەک بۆھۆز یان خێڵ، وەک لەباسی نیزامی دەسەڵاتی دەوڵەتەشارەسۆمەرییەکاندا ئەوە ڕوون دەبێتەوە. دەگونجێت نیزامی دەوڵەتەشارەکان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مێژووودواتردا لەسەردەمی نیمچە نووسیندا گەشەی سەندبێتولەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا گەشەی سەندبێت بەڵام زانیاریمان لەسەر ماوەی پێش سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان زۆر کەمەودەقێکی بسماری لەوبارەوە نییە کەبیرێکی ڕوونمان لەسەر ڕێکخستنە سیاسییەکانی ئەوکاتە پێ ببەخشێت.

لەوانەیە ھەندێک ھۆکاری سەرھەڵدانی نیزامە دەوڵەتەشارلەوڵاتی سۆمەروئەکەددا بگەڕێتەوە بۆ سروشتی جوگرافی وڵات، چونکە دەزانین ناوچەی شێدار خاوەنی بەپیتی بێشوماری چاکوزۆری ئاوە، بەڵام لەھەمان کاتدا پێویستی ھەیە بەھەوڵێکی بەھێزوزۆری مرۆیی بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەوئاوانەدا بەتایبەت لەکاتی لافاوەکاندا ھەروەھا بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی وسوود لێوەرگرتنیان لەکاتی پێویستدا، ئەمە ھۆکار بوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەی ئاودێری وەک لێدانی کارێزوجۆگەودروستکردنی بەنداو تائەوەی وڵات پێکھاتەی تۆڕێکی ئەو کارێزوجۆگانەبوو کەلەخاکیدا ھەبوون، تاکوکۆمەڵە بچووکەکانیش نەیان دەتوانی پڕۆژەی وا جێ بەجێ بکەن بەڵکو ئەوە کۆبونەوەی ھەوڵەکانویەکخستنوڕێکخستنیانەوکارگێڕییان سپێردراوە بەیەک دەسەڵاتی مەرکەزی بەو جۆرە یەکەمین گوندە کشتوکاڵییەکان ھەنگاو بەھەنگاو لەدەوری یەکێک لەشارە سەرەکییەکان کۆبونەوەوتیایدا یەکەمین کارگێڕی مەرکەزی گەشەی سەندوشێوەی دەوڵەت شارێکی لەو شێوە پێشکەوتوەیدا دەنواندکەلەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا دەیبینین، سەرەڕای ئەمەش فرەیی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکەو بوونی ھۆڕوزەنگاوکەبەشەکانی جیا دەکردنەوە کاریگەری زۆری ھەبوو لەدامەزراندنی چەند کارگێڕییەکی مەرکەزیداکەبکرێت ھەرکامیان پشت ببەستێت بەیەکێک لەسەرچاوە ئاوییەکانو بەشی خۆی بکاتولەگەڵ کارگێڕی دیکەدا پێکدانەدەن مەگەر ئەوەی یەکێکیان نیازی فراوانخوازیوزیادکردنی قەڵەمڕەوی ھەبێت.

لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەتە شارەکان لەململانێوشەڕێکی بەردەوامی نێوانیاندا بوون بەنیازی دەستگرتن بەسەر بەشێکی زیاتری زەویی کشتوکاڵییەکانودەستگرتن بەسەر ئەو ڕێگە بازرگانیانەدا کەدەچن بەرەوسەرچاوەکانی کەرەستەی خاو، چەندین ھەوڵ دران بۆ یەکخستنی وڵاتودانە پاڵی چەند دەوڵەتە شارێک لەژێر یەک دەسەڵاتدا تا لوکال زاکیزی توانی تائاستێک ئەوە بەدی بھێنێتولەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ئەکەدیدا دەوڵەتی یەک پارچە بێتە دی.

شێوەی نیزامی دەسەڵات[دەستکاری]

زانیاری لەسەر شێوەی نیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتەشارە سۆمەرییەکاندا لەنیوەی ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندادەرکەوت کەمە، ئەویش لەبەر کەمی دەقەبسمارییەکانی بەردەست لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت لەدەقەکانی دواترەوەئەوە وەربگرین وێنەی گشتی شێوەی نیزامی دەسەڵات لە دەوڵەتەشارە سۆمەرییەکاندا چۆن بووە.

ئەو بیروباوەڕ ئایینیانەی کەلەماوە یەکەمینەکاندا بەسەر وڵاتدا زاڵ بوون ئاماژە بەوە دەدەن خەڵک بڕوایان وابووەخوداوەندەکان مرۆڤیان بۆ خزمەتی ئەوان دروست کردووەوھەموو دیمەن ودیاردە سروشتییەکانیش بەپێی خواستی خوداوەندەکان ڕێ دەبڕن، بۆیە متمانەی ڕەھایان دەدا بەوەی ڕۆڵی نێوەندی دەبینی لەنێوان ئەوانوخوداوەندەکاندا ئەوانەش کاھینەکان بوون ئەمەیان دەکرد تاخوداوەندەکان ڕازی بکەنولەتوڕەییوسزای خوداوەندەکان دوور بن، لەم دیدگایەوە ئەگەری زۆر ھەیە یەکەمین ئەو فەرمانڕەوایانەی کەکارگێڕی مەرکەزی شارو گوندەکانیان گرتووەتە دەست لە چینی کاھینەکان بوبن.

چەمکی ئین(En) لەو فەرمانڕەوایانە نراوە، ئەوەی پشتگیری ئەم ڕایە دەکات ئەوەیە کە ئەو فەرمانڕەوایانە لەسەرەتادا لەبەشێکی تایبەتی لکاو بە پەرستگادا سەقامگیر دەبوون کەپێی دەوترا (ئاکیبار، ئۆکیبار) ھەروەھا پاشاکان لەسەردەمەکانی دواتردا کاتێک بەیەکجاری دەسەڵاتیان لەدەسەڵاتی ئایینی سەربەخۆ دەبوو سیفەتی ئایینی پیرۆزی خۆیان وەک نوێنەرانی خوداوەند لەسەر زەویونێوەندانی نێوان خەڵکوخوداوەندەکان دەھێشتەوە.

بەتێپەڕبوونی کات وفراوان بوونی دەسەڵاتی دەوڵەتە شاروگرتنە خۆی زیاتر لەیەک شار ئەرکو بەرپرسیارێتی فەرمانڕەوا زیادی کردو نەیدەتوانی لەیەک کاتدائەرکە ئایینیو دنیایەکانیش بەجێ بگەیەنێت، بۆیە کەوتە دوور کەوتنەوە لەکاروبارە ئایینی یەکانو نازناوی خۆی نا (ئینسی)(Ensi) بەئەکەدی (ئەشاکو) واتە (نوێنەری خوداوەند)یان (جووتیاری بەکرێ گرتە).

پاشا چووە کۆشکێکی تایبەتوجیا لە پەرستگا، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەری خوداوەندانی لەسەر زەوی دەنواند وڕۆڵێکی گرنگی دەبینی لەکاروباری ئایینیوکارگێڕی بەشەکانی پەرستگادا، کاروبارە ئایینییەکانیش سپێردرابوون بەکاھینەکان.

لەکۆتایییەکانی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا نازناوێکی دی دەرکەوت کەھەندێ فەرمانڕەوا بەکاریان دەھێنا کەدەسەڵاتی دنیاییان بەسەر زیاتر لەشارێکی گەورەدا ھەبوو ئەو نازناوەش بریتی بوو لە (لۆکال) بەسۆمەری واتە کەسی گەورەو عادەتەن بەچەمکی پاشا واتا دەکرێ، لەسەرەتادا بەکارھێنانی ئەو چەمکە سنوورداربووە پاشان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەکەدی بەکارھێنانی بڵاوبویەوەونازناوی کۆنی (ئینسی) تەنھا کاتێک بەکاردەھێنرا کە بیانویستایە ئاماژە بکەن بەسیفەتی ئایینی پاشا (لوکال) وپەیوەندی بەخوداوەندەکانەوە، دەسەڵاتی پاشا دەسەڵاتێکی کاتی خۆسەپێن بوو نیزامی زاڵی ناو وڵات نیزامی پاشایەتی میراتی خۆسەپێن بوو تا کۆتایییەکانی سەردەمەکانی عێراقی کۆن.

بەڵام فەرمانڕەوا (ئین) چۆن بوو بەپاشاو چۆن ئەرکەکەی گۆڕابۆ لوکال، ئەی دەسەڵاتی ھەرکامیان لەسەردەمەکانی یەکەمودواتردا چۆن بوو، زانا جاکوبسون کەھەستا بەلێکۆڵینەوەی ئەفسانەی سۆمەرییەکانوھەندێک دەقی دواتری دیولەوێوە بیردۆزەیەکی خستەڕێ سەبارەت بەنیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتە شارە سۆمەرییەکانداوناوی نا دیموکراتییەتی سەرەتایی، ئەم زانایە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، ئەو پێی وایە ئەو شێوەیە دەسەڵاتە سەرھەڵدانو گەشەسەندنی نیزامی دەسەڵاتی شارەجیاجیاکانی باشووری عێراق دەنوێنێت.

پوختەی ڕای جاکوبسون ئەوەیە دەسەڵاتی باڵا لەکۆنترین شارە سۆمەرییەکاندا لەسەردەمی نیمچە نووسیندا بەدەستی دوو ئەنجومەن بوو یەکەمیان ئەنجومەنی پیران یان بەتەمەنانی شارلەوانەیە سەرۆک خێزانوبنەماڵەکانی شار بگرنەوە، ئەنجومەنی دووەم ھەموو ھاووڵاتیانی شار بەژنانیشەوە لەخۆ دەگرێت، ئەو دوو ئەنجومەنە بۆ بڕیاردانی پێویست لەکاتی کتوپڕوباری پێویست بەبڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ ڕێکخستنی ژیانی شار یەکسان بوون، ھەموو ھاووڵاتییەک مافی ھەبوو لەو کۆڕانەدا قسە بکات بەڵام دەبوو ھەندێکیان ڕای تایبەتیان ھەبێت بەتەمەنەکانیان یان ئەوانەیان کەقەڵەمڕەویان فراوانە، مشتومڕی ناو کۆڕیش بەدەوام دەبوو تادەگەیشتنە بڕیارێکی کۆتاییویەکدەنگ.

بڕیاریش لەلایەن کۆمەڵێکی بچووکی کۆبووەوانەوە ڕادەگەیەنرا کەپێی دەوترا (یاسادانەران) لەنێو ئەو بڕیارانەی دوو ئەنجومەن دەیاندان ھەڵبژاردنی کارمەندێک بوو تا بەپلەی یەکەم کاروباری ئایینی ئەنجام بداتوھەندێک کاری دنیایشی لەدەست بێت، ناویان دەنا (ئین). دەسەڵاتی ئەوفەرمانڕەواھەڵبژێردراوە بەند بوو بەدوو ئەنجومەنەوە بۆ نموونە نەیدەتوانی بەتەنھا بڕیار بدات لەسەر بابەتە مەترسیدارویەکلاکەرەوەکان وەک ڕاگەیاندنی شەڕ یان بەستنی ڕێکەوتننامە، ئەمە چیرۆکەکەی گلگامێشی فەرمانڕەوای شاری وەرکا ئاماژەی پێ دەکات ڕاجای فەرمانڕەوای شاری کیش کەوای دای دەنێت لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا ڕوویدابێت، پوختەی ئەو چیرۆکە کەلەیەکێک لەدەقە بسمارییە دۆزراوەکاندا باسی ھاتووە ئەوەیە دەسەڵاتی شاری کیش تائاستێک زیادی کرد کەویستی قەڵەمڕەوی بڵاوبکاتەوە بەسەر شاری وەرکادا، بۆیە فەرمانڕەواکەی نوێنەری خۆی نارد بۆلای گلگامێشی فەرمانڕەوای شاری وەرکاوداوای لێکرد خۆی بدات بەدەستەوەودان بنێت بە دەسەڵاتیدا ئەگەرنا جەنگی لەدژ ھەڵدەگیرسێنێت، گلگامێش نەیتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیە بداتوئەنجومەنی پیرانی شاری کۆکردەوەوڕاوێژی پێکردن ئەوانیش وتیان خۆی بەدەستەوە بداتو دان بنێت بە دەسەڵاتی فەرمانڕەوای شاری کیشدا، بەڵام گلگامێش بەوە ڕازی نەبوووکارەکەی سپارد بەئەنجومەنی گەنجان کەپاڵپشتی بوون لە خۆبەدەستەوەنەدانوگوڕوتینی بەرگریکردن لەخاکی نیشتمانوخواستی ڕاگەیاندنی شەڕی دژبەدەوڵەتۆکەی کیشدا، بەوە جەنگی نێوان ھەردوولا ڕوویدا، چیرۆکەکە کە دەبێت وێنای ڕووداوێکی ڕاستی بێت ئاماژە بەوە دەکات دەسەڵاتی گلگامێش ڕاھا نەبوو بەڵکو پابەند بووە بەدوو ئەنجومەنەوەھەروەک بەڵگەیە بۆ بوونی دوو ئەنجومەن لەشارێکدا.

گۆڕانی بارودۆخی گشتی وڵات پێویستی ھەبوو بەھەڵبژاردنی یەکێک لەو کەسە بەھێزانەی کەسیفەتی سەرکردەیان ھەبوو تاکارگێڕی کاروباری شار یان دەوڵەتۆکەکە لەکاتی کتوپڕوتەنگەژەدا ببات بەڕێوە، بەتایبەت لەکاتی ھێرشی کتوپڕ یان ڕودانی کارەساتی سروشتی وادا کەپێویستی بەبڕیاردانی خێرای یەکلاکەرەوەھەبێت، ئەوە بوو کەسی گەورە (لوکال) ھەڵبژێردرا.

لەسەرەتادا ئەرکەکەی کاتی بوو بۆ کاتی کتوپڕبوو بەڵام حەزی دەسەڵاتوئەو ئاڕاستە گشتی یەی کە ڕێکخستنەکانی دەسەڵاتی ئەوکات لەسەری بوون بۆ یەکخستنی شارەکانوکارکردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یەکپارچە، کەسە ھەڵبژێردراوەکانی پاڵ پیوەنا (لوکال) تا بەشێوەیەکی ھەمیشەیی پۆستەکەیان بپارێزنودواتر دەسەڵاتی ئەنجومەنەکانی شار پلە بەپلە کەم بکەنەوەتا ئەوەی کەسی گەورە بوو بەپاشایەکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا لەکۆتایییەکانی سەردەمی بنەماڵەکاندا، دەسەڵاتەکانی ئیدی بەندی بەرئەنجومەنەکان یان ھی دی نەبوونوپاشایەتی بوو بەمیراتگری، ئەو پاشایانە بۆ ئەوەی شەرعییەت بدەن بەدەسەڵاتیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد لەلایەن خوداوەندەکانەوە ھەڵبژێردراونو وەک جاران لەلایەن مرۆڤەوە ھەڵنەبژێردراون ئەمە بۆ نوێنەری کردنی خوداوەندەکان لەسەر زەویوسەرپەرشتی کارگێڕی کاروباری موڵکوماڵی.

جاکوبسون بۆ پاڵپشتی چیرۆکەکەی ئاماژە دەکات بەچیرۆکی گلگامێشوئاجاوئەوەی لەوچیرۆکە ئایینیانەدا ھاتووە کەباسی خوداوەندەکانو کۆڕوھەڵبژاردنیان دەکات بۆ خوداوەندە سەرەکییەکان وئەو مشتومڕەی کەلەو کۆڕانەدا ئەنجام دەدرێت، دەڵێت ئەو کۆڕە خوداوەندیانە دەنگدانەوەو ڕەنگدانەوەی باری سیاسی حەقیقین لەشارە سۆمەرییەکاندا بەجۆرێک ئایینی کۆنی عێراق تایبەتمەندی سیفەتی چواندنی خوداوەندەکانی بەمرۆڤی ھەبوو، بۆیە خوداوەند بەوجۆرە وەسفی دەکات ئەگەرنا چۆن دەکرێت ڕاڤەی بیری نووسەرانی چیرۆکە ئایینییەکانوداھێنانی ئەو نیزامە بکەین کە دەیدەنەوە پاڵ خوداوەندەکان، وەک جاکوبسون ئاماژە دەکات بەڕاستی ئەوەی شوێنەواری ئەو کۆڕانە تاسەردەمەکانی دواتر ماونەتەوەولەئەنجومەنی شارەکاندا خۆینواندووە، بەڵام دەسەڵاتیان سنوورداروکۆت بووە وئەرکیان تەنھا بریتی بووە لە ڕوانینە چەندکارێکی دادوەری کەدادوەر یان پاشا دەیخستە بەردەم ئەنجومەن.

ژیانی ئابووری[دەستکاری]

ھەموو بەڵگە شوێنەوارییە بەردەستەکان ئاماژە دەدەن بەوەی وڵات لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا خۆشگوزەرانییەکی ڕێژەیی ئابووری ھەبووەوەک ئەو بەڵگانە ئاماژە دەدەن بەوەی کشتوکاڵ وبازرگانی کۆڵەکەی ژیانی ئابووری وڵات بوون، سەبارەت بەپیشەسازیش سەڕای گەشەسەندنێکی زۆری پیشەسازییەکان بەتایبەت وردەکارییەکانیان بەڵام لەژیانی ئابووری گشتیدا ڕۆڵێکی وایان نەبووە. ئەو کشتوکاڵەی لەناوچەکەدا لەدرێژترین سەردەمەکانی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەدەشتی تەڕوشێدارەوە سەری ھەڵداوگەشەی سەند پشتی دەبەست بەئاودانی دەستکرد لەبەر کەمی ڕێژەی بارینی باران تێیدا، بۆیە فەرمانڕەواکان گرنگییەکی زۆریان داوە بەدامەزراندنی پڕۆژەی ئاودێریوئەوەیان بەئەرکی یەکەموبەرپرسیارێتی خۆیان دەزانیوشانازیان دەکرد بەئەنجامدانی ئەو ئەرکە بەڵکو چەندین ساڵیان تەرخان دەکرد بۆکاری تایبەت بەدامەزراندنی پڕۆژەی ئاودێری.

ئەو پڕۆژە زۆرانەی کەلەناوچەکەدا ئەنجام دەدران کاریگەرییەکی ڕوونیان ھەبوو لەژیانی ئابووریو سیاسیوکۆمەڵایەتی وتەنانەت بیروباوەڕی ئایینی کۆمەڵگەدا، ھەروەک کاریگەری گەورەی ھەبوو لەگەشەسەندنی ھەندێک زانستوزانیاری وەک ئەندازیاریوژمێریاریوگەردوون ناسیوڕۆژمێر بۆ ڕێکخستنی باروکاتی ئاووکاتی بەرزبونەوەوداکشانیان وەدانانی نەخشەی پێویست بۆلێدانی جۆگاودامەزراندنی بەنداووشتی دیکەش.

لەو ھۆکارە سەرەکیانەی بەردەوام کاریان دەکردەسەر چەندێتی بەرھەمی کشتوکاڵی نیزامی موڵکداری زەوی کشتوکاڵی بوو، لەبەر کەمی زانیاری تۆمار کراوی بەردەستمان لەسەر ئەو ماوەیە دەبینین زیاتر لە ڕوانینێک لەسەر نیزامی موڵکداری زەوی ھەیە کەلەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا باو بووە، بەکورتی گرنگترین ڕاوبیردۆزەکان لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.

ئەو بیردۆزەی کەتا کاتێکی نزیکیش زاڵ بوو ئەوەبوو کەژمارەیەک لەزانا ڕۆژاوایییەکانو لەپێش ھەمووشیانەوە (دایمل) دەیانگوت ھەموو زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوسنووری دەوری شار یان دەوڵەتی سۆمەری لەبنەڕەتدا موڵکی پەرستگا یان پەرستگاکانی ناوشاربوون وھەموو دانیشتووانی شاریش لەسەر زەوییەکانی پەرستگاکان کاریان دەکرد، بەدەربڕینێکی دی

پەرستگا تاکەموڵکداری زەوی کشتوکاڵی ناوسنوری شار بووە موڵکییەتی تاکە کەسی یان بەکۆمەڵیش لەماوە سەرەتایەی مێژوودا بوونی نەبووە.

زەوییەکانی پەرستگاش چەند جۆرێک بوون ھەیان بوو بۆ سوودی ڕاستەوخۆی پەرستگابوو ئەوانە زەوی تایبەتی پەرستگا بوون، وەھەیان بوو دادەنرا بۆ چەند تاکێک بەرامبەر چەند خزمەتێکی دیاریکراوکە پێشکەشیان دەکرد بەپەرستگا، بەشی سێیەمیش بەکرێ دەدرا بەتاکەکان بەرامبەر کرێیەکی بڕاوە یان برێک لەبەرھەم، ھەموو ئەو جۆرانەش بۆکڕینوفرۆشتن نەدەبوون، ئەوانەی ئەم ڕایەیان ھەیە دەڵێن ئەو خۆشگوزەرانییە ئابوورییە ڕێژەیییەی لەوڵاتدا ھەبوودەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیزامەی موڵکدارێتی زەوییە کە پەرستگا تاکە موڵکداروبەرھەم وەرگری یەکەمی ناو وڵات بوو، بەرەو ڕووی ئەو تەنگەشە ئابوورییانە دەبویەوە کە بەھۆی کەمی بەرھەمی کشتوکاڵییەوە لەبەر کەم باران یان کەمی ئاو یان زیانی لافاویان ھۆکاری بەڵای کشتوکاڵی یان ھۆکاری دیکەوە ڕوویداوە، پەرستگا لەو باری تەنگەژانەدا پشتی دەبەست بەسەرچاوە زۆرەکانی دیکەی لەبواری بازرگانیوپیشەسازیدا، سەبارەت بەماوەکانی دواتریش کاتێک موڵکداری تاکەکەسی بڵاوبویەوە وھەرتاکێک بۆی ھەبوو پارچەیەکی بچووک یان گەورەی زەوی ھەبێت وبیکات بە کشتوکاڵ بۆخۆی یان لەلایەن نوێنەر یان ھاوبەشییەوە ئەوکات جووتیارە ھەژارەکان بوونە قوربانی تەنگەژە کشتوکاڵییەکانوبەتەنھا ڕوبەڕویان دەبوونەوە، ئەمە ناچاری دەکردن تازەویوموڵکەکانی دیکەیان بفرۆشن، ئەمە یەکێک بوو لەو ھۆکارانەی کەپاشای ئەو ماوەیان ھاندا تابۆنە دەسەڵاتدارییە یەکدوای یەکە تایبەتەکان سەبارەت بەسەپاندنی ھەندێک قەرزوباجوسوودی پارچەرپارچەو لێپێچینەوەی ئابووری بسەپێنن بۆ چارەسەری بارودۆخی داڕماوی ئابووری.

سەبارەت بە بیردۆزەی دووەم کە ھی زانای ڕووسی (سۆڤیەتی جاران) بوو، پێی وایە پەرستگا تەنھا موڵکداری زەویوزاری کشتوکاڵی شارە سۆمەرییەکان نەبووە باموڵکداری سەرەکیش بێت بەڵکو بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکان ھی کۆمەڵێکی بچووک یان گەورەی موڵکداری بەکۆمەڵ بوون، سەبارەت بەدانیشتوانی شاریش ڕێژەی ئیشکەرانیان لەزەوییەکانی بەدەر لەموڵکییەتی پەرستگا زیاتر لە٦٠٪ دەبوو، لەڕوانگەی موڵکییەتی گشتی زەوییەکانولەئەنجامی پەناخوازی بەجێگەیەنەران لەنێو کۆمەڵگاکاندا بۆ پشکی ئەوانی دی لەڕێی فرۆشتنەوە لەکۆتایییەکانی ئەو ماوەدا موڵکداری تاکە کەسی دەرکەوتو لەسەردەمی بابلی کۆندا بڵاو بوویەوە.

ئەم بیردۆزە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە کە بیردۆزەی یەکەم دەیان وروژێنێت ھەروەک ڕاڤەی چۆنییەتی دەرکەوتنی نیزامی موڵکییەتی تاکەکەسی زەوی دەکات بۆیە ئەم بیردۆزە لەئێستادا تەنانەت لەلایەن ژمارەیەکی زۆری زاناڕۆژئاوایییەکانیشەوە کاری پێ دەکرێت.

سەبارەت بەچاندنە کشتوکاڵییەکان ئەوا دانەوێڵە بەگرنگترینیان دێتولەپێش ھەموایانەوە گەنموجۆ دێت، بەدوایداگەنمەشامی بەڵام ئەوکات برنج ناسراو نەبوو و زۆربەی باخەکان درەختی دارخورما بوون کەلەدێر زەمانەوە لەشوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەبەشی باشووری عێراقدا ھەبووەومرۆڤیش تائەوپەڕی سنوور سوودی لێ بردووە.

سەبارەت بەبازرگانی بەتایبەت بازرگانی دەرەکی لەوماوەیەدا چالاکییەکی بەرچاوی ھەبووە، بوونی زۆرێک لەکەرەستەی خاوی ھێنراو لەچەند شوێنێکی بیانییەوە وەک کانزا جیاجیاکانو تەختەو ھەندێک جۆری بەرد پاڵپشتی ئەو قسە دەکەن، دەقە بسمارییەکان ئاماژە دەدەن بە بوونی چەند پەیوەندییەکی بازرگانی نێوان سۆمەرییەکانو ھەندێک وڵاتی بیانی وەک ناوچەی ئەرمینیاو ئاسیای بچووکووڵاتی سووریاووڵاتی ملیوخا کە بڕوا وایە وڵاتی حەبەشەیان سۆماڵ بکات ھەروەھا وڵاتی دلمون کەبەحرەین دەکات ھاوکات وڵاتی ماکان کەبڕوا وایە عومان بکات لەگەڵ کەناراوی کەنداوی عەرەبی سەرەڕای ھیندوبلوجستانو چەند ناوچەیەکی دیکەی دوور کە لەوێوە بۆنوبخوردوبەردی گران بەھایان دەھێنا. بازرگانی دەرەکیوپێویستی دڵنیاکردنی ڕێگەکانی پەیوەندییان یەکێک بوو لەوھۆکارە سەرەکیانەی کە بوونەتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕوناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتەشارە سۆمەرییەکانوئاڕاستە گیری گشتی بەرەو دەوڵەتی یەکپارچە بۆ زامنکردنی دەستگرتن بەسەر ڕێگەوبانەکان وھێنانی ئەو کەرەستە خاوانەی کەوڵات پێویستی پێیانە.

لەو پیشەسازیانەی کەلەو شارەدا دەرکەوتوگەشەیان سەند ھەندێک پیشەسازی دەستی ورد بوون وەک پیشەسازی ئامێرو پێناوە کانزایییەکان وپیشەسازی جلو بەرگو خشڵو چەکی کانزایی، پیشەسازان ھونەری نەخشاندنی ئامێرەکانزایییەکانیان گرتەبەرولەسەردەمی سێیەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندائەو ھونەرە گەیشتە لووتکە، دیارترین نموونەش لەسەر ئەوە ئەو شوێنەوارە گرانبەھایانەن کەلەگۆڕستانی پاشایەتی لەئور دۆزرانەوە سەرەڕای ئەمەش پیشەسازان ھەڵکۆڵینونەخشاندنی مۆرە لولەیییەکانو پیشەسازی قاپو قاچاخی گڵێنەوپیشەسازییەکانی دیکەدا پیشەی چنینیان ئەنجامدەدا کە عێراقی کۆن پێی ناسرابوو، زۆری ڕستنە جوانەکان دەنێردران بۆ دەرەوە ھەروەھا پیشەسازی پێستەو ئامێرە کشتوکاڵییە جۆربەجۆرەکان.

لایەنی سەربازی[دەستکاری]

سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان تایبەتمەندی فرەیی دەوڵەتۆکەی فەرمانڕەوایی لەیەک کاتدا ھەیە کەناو دەبرێت بەنیزامی دەوڵەتە شارەکان، ڕکابەریوململانێی نێوان ئەو دەوڵەتە شارانە زۆر توند بووە چەندین ھەواڵمان لەسەرچەند لایەنێکی ئەو ناکۆکییە پێ گەیشتووە لەوانە چیرۆکەکەی گلگامێشوجەنگی لەگەڵ فەرمانڕەوای کیش، چیرۆکی ئەنتمیناوجەنگی دوورودرێژی لەگەڵ شاری ئۆماوئەو پەیمانەی لەنێوان دووشاردا بەسترا بۆ سنووردانان بۆ ئەو جەنگانە، سەرەڕای ئەوەش ھەندێک شوێنەواری ھونەریوماددی دۆزرانەوە کەلایەنێکی گرنگی ژیانی سەربازیوشێوە جەنگەکان وچەکەکانمان بۆ ڕون دەکەنەوە.

ھەروەک شوێنەواری چەندین چەکی کانزای دۆزراونەتەوە بۆ شەڕ بەکار ھاتوون چاکترین نموونەش ئەوەیە لەگۆڕستانی پاشایەتی ئوردا دۆزرایەوە، ھەریەک لە دەوڵەتە شارەسۆمەرییەکان ژمارەیەکی ئەندامی ھێزە چەکدارەکانی ھەبوو، بەڵام سوپایەکی ڕێکخراووھەمیشەیی نەبوو بەڵکو جەنگاوەران لەکاتی پێویستدا بانگ دەکران بۆ جەنگ، بەشەکانی ھێزە چەکدارەکانیش بریتی بوون لەپیادەکان ئەمە زۆرینەو ڕیزی سەرەکی زۆربەی سوپا کۆنەکان بوون، ڕیزی جەنگاوەران بەگالیسکە جەنگییەکانیانەوە، نیزامی شەڕ وەک لەھەڵکۆڵراوەکانەوە دەردەکەوێت نیزامی ڕیز بووە، واتەسەربازان بەیەک ڕیز بەدوای یەکدا ڕیز دەکرانوئەوانیش ڕمەکانیان دەگرتنو خۆیان دەپاراست بە قەڵغان یان کڵاوی کانزاییان دەکردە سەریان، ھەندێک لەسەربازان بەتەنھا لەگەڵ دوژمن دەجەنگان.

سەرەڕای ئەمانەش سەربازان خەنجەرو شمشێریان پێ بوو، سەبارەت بەگالیسکە جەنگییەکان چوار ئاژەڵ لەیەک ڕیزدا ڕایان دەکێشا زیاتر لەیەک جەنگاوەریان لەسەربوو ڕموشمشێری کەوانەییان ھەبوو پێشەوەی گالیسکەکە بەبەربەستێک بۆ ڕێگرتن لەلێدانەکانی دوژمن دەپارێزرا.

شاری سۆمەری[دەستکاری]

ھەردەوڵەتۆکەیەکی سۆمەری لەدەوری شارێکی گەورەی گرنگدا کەپایتەخت بوو کۆدەبویەوە، ژمارەیەک شاری بچووکوگوند سەربەوشارانە بوون، ژمارەیەکی زۆری شارەگرنگەکان لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا سەریان ھەڵداوفراوان بوونوژمارەی دانیشتووانیان زیادی کردو بوونە مەڵبەندی گرنگی ژیاری لەسەردەمەکانی دواتردا، ئەو جۆرە شارانە شورەی پتەویان لەدەور بوو دژ بەھەڵمەتو شاڵاوەکانی دوژمنان، لەلایەکەوە سەکۆپلیکانەیەکەی (زەقورە) دەردەکەوت کەزۆر بەرزبوو، لەپاڵیدا پەرستگای زەمینی شارەکە یان پەرستگا زۆرەکانی ھەبوون، پەرستگای سەرەکی شار لەناو جەرگەی شاردابوو، ناوجەرگەی شاریش بوارە ئایینیوئابووریو بیناسازییەکانی لەخۆ دەگرت قەبارەی پەرستگاوزەقورەکەش لەباربوون ھاودەم بەگرنگییە شارستانیودەوڵەمەندییەکەی کۆشکی پاشا لەڕووی گرنگیوقەبارەوە لەدوای پەرستگاوە دەھات.

ماڵوحاڵەکانی تر سادەوساکاربوون بەخشت یان بەقوڕ دروست دەکران وھەندێک جار دەکران بەدووقات، شارەکان لەوماوەیەدا بەپێی پلانێکی پێشتر سەریان ھەڵنەدا، بەڵکو لەسەرەتاوە گوندی بچووک بوون کەمێژوویەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی پێشتر، گوندە کشتوکاڵییەکان لەنزیک سەرچاوەکانی ئاوەوە سەریانھەڵدەدا چونکە ژیانی کشتوکاڵی پێویستی بەئاوە، لەبەر ئەمە زۆربەی شارەگەورەکان دەکەوتنە کەناری ڕووبار یان نزیک ڕووبارەکانەوە. بەھۆی گۆڕانی ڕێڕەوی ڕووبارەکەوە یان زیادبوونی شۆرەکات یان ھەڵمەتی وێرانکەرەوە شارەکان چۆڵ دەکران.

دەکرێت بڵێین زۆربەی شارە شوێنەوارییەکانی بەشی باشووری عێراق شاری دەرکەوتووی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان دەبوون جگە لەھەندێک شاری کەم کەلەبنەڕەتدا لەسەردەمەکانی دواتردا دەرکەوتن وەک شاری ئەکەد، سەبارەت بەڕووبەری شارەکانوزەوییەکانیان وژمارەی دانیشتووانیان ڕاجیاوازی ھەیەوسەختە ژمارەیەکی وردودروستمان پێبێت، دەکرێت بگونجێت لەگەڵ شارە بچووکەکانی ئێستای عێراقدا بەراوردیان بکەین.

ھونەری ھەڵکۆڵین[دەستکاری]

ھونەری ھەڵکۆڵین لەسەردەمی دووەموسێیەمی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا بەشێوەی دیارولوولەیی دەرکەوت، سەبارەت بەسەردەمی یەکەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان ئەو شوێنەوارە ھونەریانەی دەستمان کەوتوون لەو ماوەدا زۆر کەمنوتەنھا ھەندێک مۆری لوولەکین کەنەخشاندێکی ھاوشێوەی نەسیجیان ھەیە، لەکاتێکدا نەخشاندنی ئەو مۆرانە لەسەردەمی دووەموسێیەمی بنەماڵەکاندا چەند دیمەنێکی ئەفسانەییوئاینیی جۆراوجۆریان لەخۆدەگرت. وەھەروەھا زۆر گرینگیان دەدا بە بیناسازی دیارترین نموونەی ھەڵکۆڵینی دیاری سەردەمی دووەموسێیەمی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان کەپێمان گەیشتبێت ئەو لەوحەبەردینانەن کەلەسەر دیواری پەرستگاکان دادەنرانوچەند دیمەنێکی جۆراوجۆریان لەسەرھەڵدەکۆڵرا کەچەندلایەنێکی ژیانی ڕۆژانەودیمەنی ئایینییو ئەفسانەییان دەنواند، شێوەی ھەڵکۆڵینەکەش تەجریدی بوون، لەکاتێکدا ھەندێکی دیکەیان کەئەوانەی دواتربوون شێوەی واقعییان ھەیە.

سەبارەت بە ھەڵکۆڵراوی پەیکەری یان لوولەیی ئەوا چەند نموونەیەکمان دەستکەوتووە کەشێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵ دەنوێنن، شێوەکاری ئەندازیاریوپەیوەست نەبوون بەنواندنی واقعییان پێوە دیارە.

شوێنەوارە دۆزاروەکانی گۆڕستانی پاشایەتی ئوور نموونەی گرانبەھای ھونەری ھەڵکۆڵینو ھونەرەکانی دیکەی ئەوماوەش دەنوێنن، چەندین کتێب لەسەر ئەوگۆڕستانانەوشوێنەوارە دۆزراوەکانی نووسراون بەمەبەستی ڕاڤەی بوونیانوشێوەی بەخاکسپاردنی مردووان تێیدا وەھەرشتێک بکرێت بەھۆیەوە تیشک بخەینە سەر بیڕوباوەڕە ئایینەیەکانونیزامی موڵکییەت لەوسەردەمانەدا، گومان دەبرێت ئەو گۆڕستانە سەرەکییەی کە شوێنەگرانبەھاکانی لەخۆ گرتووە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێیەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان، لەگۆڕستانەکەدا جگە لەکەسە نێردراوەکان ژمارەیەک شوێنەکەوتەوچوار دەورەی پاشاوژمارەیەک ئاژەڵوعارەبانەو برێک خشڵ دۆزراونەتەوە. ئەو گۆڕستانە ڕاڤەی ئەوە دەکات نێردراوەکە یەکێک لەفەرمانڕەوایان پاشاکان بووە ئەوانی دیکەش شوێنکەوتەوچواردەورەکانی بوون کەلەکاتی مردنیدا لەگەڵیدا نێژراون، لەنێو پارچە دۆزراوە نایابەکانی ئەو گۆڕستانەدا چەند خەنجەرێکی زێڕینوئاڵای ئووروکڵاوەی زێڕینودوو قیسارەی زێڕین کەھەرییەکەیان کۆتایییەکەی سەری مانگایەکە کەبەزێری پوخت دروست کراوە، لەگەڵ چەندین خشڵوپێناوی ڕازاندنەوەدا.

چاکسازییەکانی ئۆرکاجینا[دەستکاری]

پێش ئەوەی قسەکردن لەسەر دیارترین تایبەتمەندییە ژیارییەکانی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان کۆتایی پێ بھێنین پێویستە ئاماژە بدەین بەئەو چاکسازییە ئابووریوکۆمەڵایەتیانەی کەئۆرکاجیای کۆتا فەرمانڕەوای بنەماڵەی لەگش دەریکردوون، توانراوە دەقی ئەو چاکسازییە لەبڕی دەقی تۆماری بسماری سەردەمی ئۆرجینایان کەمێک دوای خۆیدا بدۆزێنەوە.

ئەو چاکسازیانە بەیەکەم ھەوڵی مرۆڤ دادەنرێت بۆ دانانی یاسا کەتا ئەمرۆش باوە بەجۆرێک نزیکەی زیاتر لەدووسەد ساڵ پێ یاسای (ئور-نمۆ) وەیە کەکۆنترین یاسای تۆمارکراوی زانراوی عێراقە.

چاکسازییەکان ھەندێک شتیان لەخۆ دەگرت وەک لەکار خستنی زۆرێک لەو باجانەی لەسەر ھاووڵاتیان دانرابوونوسنوردانان بۆقۆرخکاری چینی فەرمانڕەواوباج کۆکەرەوانو فەرمانبەرانو زیادەڕەوی سامان خەرجکردن، ھەروەھا کەمکردنەوەی دەسەڵاتی فەرمانڕەواو بنەماڵکەیو ڕێنەدان بەوەی دەستبگرن بەسەر دەسەڵاتی تەشریعی ڕەھادا وەک دیاریکردنی سزای دزی بەرەجمکردنوئافرەتێک کەشوو بکات بەدوو پیاووجگە لەوانەش.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مەلا قادر, ئاسۆس محەمەد (٥٫١٢٫٢٠٢١). "گەلی سۆمەر". {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ حەمەڕەش, سۆران (2013). کوردکێیە؟. لەندەن: سوومەر. p. 177. ISBN 3455_8768_866. {{cite book}}: Check |isbn= value: invalid character (help)
  3. ^ مەلا قادر, ئاسۆس محەمەد (٥٫١٢٫٢٠٢١). "گەلی سۆمەر". {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)

ماڵپەڕی ناوەندی ئەییوبی ناوەنی «ئەیوبی» ناوەندێکی ئیسلامی ئیخوانییە! ناکرێت بۆ باسێکی مێژووی شارستانییەتی دێرن، بەکاربێت.

طە باقر مقدیمە التاریخ الحصارات بغداد ۱۹٥٥ حصارە العراق ۱۹٨٥ فوزی رشید الشرائع العراقیە القدیم بغداد ۱۹۷٨