جوولەکایەتی
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |

جوولەکایەتی یان جوویەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لە نێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١] ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو دروستە.
مێژووی جوولەکایەتی[دەستکاری]
سەردەمی مووسا[دەستکاری]
بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن.[٢] دەگەنە بیابانی سینا [٣] و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.
سەردەمی داوود و سولەیمان[دەستکاری]
لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جووەلەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ماڵپەری torah.org
- ^ کتێبی پیرۆز » دەرچوون » بەشی سێ » ئایەتی 13
- ^ کتێبی پیرۆز » دەرچوون » بەشی 19 » ئایەتی 1
![]() | ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |