دانیشتوانی کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دانیشتوانی کورد
Nowruz 2017 in Bisaran, Kurdistan province.jpg
گرووپی ڕەگەزیکورد
Has listlist of counties with a Kurdish speaking population

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٤٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین.

سەرژمێری دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی توورکیا ٥٦٪ و کوردەکانی ئێران ١٦& و کوردەکانی عێراق ١٥٪ و کوردەکانی سووریا %٦

--- جیھانی تورکیا ئێران عێراق سووریا
کرمانجی ١٤٬٤١٩٬٠٠٠ ٧٬٩١٩٬٠٠٠ ٤٤٣٬٠٠٠ ٣٬١٨٥٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠
ئەوانەی بە توورکی دەدوێن ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ - - -
باشوور ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - -
سۆرانی ١٬٥٧٦٬٠٠٠ - ٥٠٢٬٠٠٠ ٥٦٧٬٠٠٠ -
زازایی - دەملی ١٬١٢٥٬٠٠٠ ١٬١٢٥٬٠٠٠ - - -
زازایی - ئەلڤێکا ١٨٤٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠ - - -
ڕەوەند ٩٠٬٠٠٠ ٣٨٬٠٠٠ ٢٠٬٠٠٠ ٣٣٬٠٠٠ -
ھەورامی ٥٤٬٠٠٠ - ٢٦٬٠٠٠ ٢٨٬٠٠٠ -
شکاکی ٤٩٬٠٠٠ ٢٣٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠ - -
کۆی گشتی ٢٦٬٧١٢٬٠٠٠ ١٥٬٠١٦٬٠٠٠ ٤٬٣٩٨٬٠٠٠ ٣٬٩١٦٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠

کورد لە تورکیا[دەستکاری]

کورد لە ئێران[دەستکاری]

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا ٦ تا ٧ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.

لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکوومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی محەممەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکوومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکوومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

کورد لە عێراق[دەستکاری]

بەپێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.

کورد لە سووریا[دەستکاری]

کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست[دەستکاری]

کورد لە ئاسیا[دەستکاری]

کورد لە ئەوڕووپا[دەستکاری]

کوردەکانی تر[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]