کۆمۆنیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھێمای چەکوچ و داس سیبمبوڵی کۆمۆنیستەکان

کۆمۆنیزم یان کۆلاگری (بە لاتینی: communis)[١][٢] فەلسەفەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە، هەروەها بزووتنەوەی سیاسی، ئابووری و ئایدۆلۆژییە کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی کە تێیدا خاوەندارییەتی هاوبەش و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بێنە کایەوە، هاوکات چینەکانی کۆمەڵگا، پارە[٣][٤] و دەوڵەت نەمێنێت.[٥][٦] کۆمۆنیزم بە فۆرمێکی تایبەت دادەنرێت لە ناو سۆسیالیزم.

کۆمۆنیزم چەندین قوتابخانەی فیکری و فەلسەفیی جیاواز لە خۆدەگرێت، بە گشتی خۆی لە مارکسیزم و ئەنارکۆ-کۆمۆنیزمە دەبینێتەوە لەپاڵ ئایدۆلۆژییە سیاسییەکانیش کە لە دەوری هەردوو هزردان. بەپێی کۆمۆنیزم، پێکهاتەی کۆمەڵگای ئێستا سەرچاوەی لە سەرمایەداری، هەروەها سیستمی ئابووریی و سیستمی بەرهەمهێنانەکەی گرتووە. کۆمۆنیزم پێی وایە کە لەم سیستمەدا دوو چینی کۆمەڵایەتیی سەرەکی هەن کە سەرچاوەی هەموو کێشەکانن لەناوخۆی کۆمەڵگادا، ئەم کێشانەش لەڕێی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکرێن.[٧] دوو چینە سەرەکییەکە پێکدێت لە پرۆلیتاریا (چینی کرێکار و زەحمەتکێش)، کە زۆرینەی دانیشتوان پێکدەهێنن لەناو کۆمەڵگادا، هەروەها زۆرترین کار و زەحمەتی دەبینن؛ لەبەرامبەردا بۆرژوازی (چینی سەرمایەدار)، کەمینەیەکن کە قازانج وەردەگرن لەسەر پشتی چینی پڕۆلیتار و خاوەنداریی تایبەتیان هەیە. بەپێی شیکارییەکان، شۆڕش وادەکات کە چینی کرێکار دەسەڵات بگرنە دەست و خاوەندارییەتی هاوبەش (سۆشیال) لە بەرهەمهێنان دابمەزرێنن، ئەمەش بەبنەمای سەرەکی دادەنرێت لە گواستنەوەی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیزم.[٧]

لە ساڵی ١٩١٧، کۆمەڵێک وڵات خۆیان بە وڵاتی کۆمۆنیستی ڕاگەیاند: ئەو وڵاتانە لە ژێر بنەمای مارکسیزم-لێنینیزم یان بەبەشێک لەوە بەڕێوەدەبردران.[٨] دواتر لە ساڵانی بیستەکان، هاوشانی سۆشیال دیموکراسی ئەوا کۆمۆنیزم بووە ترێندێکی نێونەتەوەیی لەناو بزووتنەوە سۆسیالیزمییەکان.[٩] بەرفراوانبوونی یەکێتیی سۆڤیەت وەک یەکەم قەوارە و دەوڵەتی کۆمۆنیستی وایکرد کۆمەڵەی مارکسیزم-لێنینیزم و مۆدێلی ئابووریی سۆڤیەت بە جیهاندا بڵاوببێتەوە.[١][a][١٠] زاراوەی "دەوڵەتی کۆمۆنیستی" زیاتر لەلایەن مێژوونووس، شارەزایانی زانستە سیاسییەکان و میدیا ڕۆژاواییەکان بەکاردێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن حیزبێکی کۆمۆنیستی بەڕێوە دەبردرێن، بەڵام خودی ئەو وڵاتانە ئەو زاراوەیە بۆخۆیان بەکارناهێنن یانیش ئەوە ڕاناگەیەنن کە گەیشتوونەتە بەدەستهێنانی کۆمۆنیزم؛ ئەو وڵاتانە خۆیان بە وڵاتێکی سۆسیالیستی دادەنێنن و خۆیان وا دەنوێنن لە پڕۆسەی بنیاتنانی سۆسیالیزمن.[١١][١٢][١٣][١٤] ئەو وڵاتانە چەمکەکانی دیموکراتی نەتەوەیی، دیموکراتی گەل، وڵاتی سۆسیالیستی هەروەها وڵاتی کرێکاران و ڕەنجدەرانیان لە خۆناوە.[١٥] هەندێک لە ئابووریزانان و بیرمەندان مشتوومڕی ئەوە دەکەن کە لەبواری جێبەجێکردندا ئەوا بەشێک لەو وڵاتانەی کە خۆیان بە کۆمۆنیست زانیوە ئەوا لە ڕاستیدا لە فۆڕمی وڵاتێکی کاپیتالیست (سەرمایەدار)ن.[١٦][١٧][١٨] یانیش مۆدێلی ئابووری کۆمۆنیزمیان جێبەجێ نەکردووە،[١٩][٢٠] بەوپێیەی کە زۆربەی پێناسەکان دەربارەی کۆمۆنیزم ئەوە پشاندەدەن کە بریتییە لە بیرۆدزێکی ئابووری.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتای کۆمۆنیزم[دەستکاری]

بەگوێرەی قسەی ئەکادیمی و مێژوونووس ڕیچارد پایپیس، ڕەچەڵەکی بیرۆکەی چینەکان و یەکسانی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن.[٢١] بزووتنەوەی مازداک کە لەناوچەی ئێرانی ئەمڕۆدا بوون لە سەددەی پێنجەم، بە "کۆمۆنیستیک" وەسف دەکرێن بەهۆی ئالنگاریکردن لە دەسەڵات و سەرمایەی چینی باڵا و ڕەخنەگرتنیان لە خاوەنداریی تایبەت؛ هەروەها بۆ ئەو هەوڵانەشیان کە کێشایان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان.[٢٢][٢٣] دواتر یەک یان دوو کۆمەڵگای کۆمۆنیستی درووست بوون کە زیاتر لەژێر کاریگەری دەقە ئاینییەکان درووست بوون.[٢٤] لە سەدەکانی ناوین، لەژێر دەسەڵاتی کڵێسای مەسیحی هەروەها ئایینە ڕەهبانییەکان فەرمانی هاوبەشیکردنی موڵک و خاوەندارێیەتییەکان درا.

دواتر بیرۆکەی کۆمۆنیزم لە سەدەی شازدەهەم گەڕایەوە، ئەمەش لەلایەن نووسەری ئینگلیز تۆماس مۆری بوو. لە ساڵی ١٥١٦، مۆری لە نامەی توێژینەوەکەیدا بەناوی ئوتۆپیا ئەوا وێنای کۆمەڵگای کرد لەسەر بنەمای خاوەندارییەتی هاوبەشی موڵک کرد، کە تێیدا کەسی فەرمانڕەوا بەڕێوەی دەبرد لەڕێی پێشکەشکردنی داواکاریی و هۆکار. لە سەدەی حەڤدەهەم، بۆ جارێکی دیکە کۆمۆنیزم دەرکەوتەوە ئەوەش کاتێک بوو لە ئینگلتەرا لەلایەن گرووپێکی کریستیان بەناوی دیگەرز داوای لەناوبردنی خاوەندارییەتی تایبەت بۆ زەوی کرا.[٢٥] لە کتێبی کرۆونێل و کۆمۆنیزم (١٨٩٥)، ئێدوارد بەرنشتاین مشتوومڕی ئەوە دەکات کە چەند کۆمەڵەیەک لەماوەی شەڕی ناوخۆیی ئینگلتەڕا کۆمەڵێک بیرۆکەی کۆمۆنیستی (بەتایبەت لەلایەن کۆمەڵەی دیگەرز) هاتنە پێشەوە. ڕەخنەگرتن لە خاوەندارییەتی تایبەتی بەردەوامی هەبوو لە سەردەمی ڕووناکبیریی سەدەی هەژدەهەم، لە نموونەشدا بیرمەند ژان ژاک ڕوسۆ لە فەڕەنسا. لە دوای شۆڕشی فەڕەنسا، کۆمۆنیزم وەک مەزهەبێکی سیاسیی دەرکەوت.

لە سەدەی نۆزدەهەم، کۆمەڵێک چاکسازی کۆمەڵایەتی لە فۆرمی کۆمۆنیزم دەربارەی خاوەندارییەتی هاوبەش پەیدا بوون، ئەو کۆمەڵانە کاریگەریی و هێزی ئاینیان بە کاری چاکەکاری و مرۆیی گۆڕی.[٢٦] لە دیارترین کەسایەتییەکانی ئەو سەدەمە، ڕۆبێرت ئۆین بوو کە کە لە ساڵی ١٨٢٤ شارۆچکەی نیوهارمۆنی، ئیندیانای لە ئەمریکا کڕی بۆ درووست کردنی کۆمەڵگایەکی ئەپتۆپیا؛ شارل فووریێ کەسایەتییەکی دیکەی ئەو سەردەمە بوو، کە شوێنکەوتووەکانی لە ساڵی ١٨٤١ کۆمەڵگایەکیان بەناوی برووک فارم پێکهێنا.[١]

دواتر لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەورووپا، کۆمۆنیزم لەناو بزووتنەوەی سۆسیالیزم گەشەی سەند. هەر کە شۆڕشی پیشەسازی دەرکەوت، سۆسیالیستەکان لۆمەی کاپیتالیزمیان دەکرد لەمەڕ کێشەکانی پڕۆلیتاریا. لەناو ئەو ڕەخنەگرانەش لە دیارترینیان کارل مارکس و هاوڕێکەی فرێدریش ئەنگڵس بوون. لە ساڵی ١٨٤٨، مارکس و ئەنگلس بەیەکەوە پێناسەیەکی نوێیان بۆ کۆمۆنیزم کرد لەڕێی بڵاوکراوەکەیان کە مانیفێستی کۆمۆنیزم بوو.[١]

یەکێتیی سۆڤیەت[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٧، بە سەرکەوتی شۆڕشی ئۆکتۆبەر ئەوا پارتی بۆلشێڤیک بەڕێبەرایەتی ڤلادمیر لێنین دەسەڵاتی وڵاتی لە ڕووسیا گرتە دەست، بەمەش بۆلشێڤیک بووە یەکەم پارتی کۆمۆنیستی بگاتە ئەو پلەیە. دوای شۆڕش، دەسەڵاتەکانی وڵات ڕادەستی کۆنگرێسی سۆڤیەتی کران کە بۆڵشێڤیکییەکان زۆرترینی پێکهاتەکەی بوون.[٢٧][٢٨][٢٩] ئەم ڕووداوە لە ناوخۆی بزووتنەوەی مارکسیزم بووە جێی مشوومڕ. مارکس پێشبینی ئەوەی کردبوو کە سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم لەلایەن دەوڵەتێکی سەرمایەدار و گەشەسەندوو هەڵدەقووڵێت. بەڵام، ئەو هەڵقووڵانە لە ڕووسیا ڕوویدا کە یەکێک بووە لە هەژارترین وڵاتی ئابووری لە ئەورووپا و لەڕووی پیشەسازیشەوە بچووک بوو. مارکس ئەوەشی گوتبوو کە دەشێت ڕووسیا لە قۆناغی دەسەڵاتی بۆرژووازی پازبدات.[٣٠]

مێنشێڤیکەکان کۆمەڵەیەکی بچووک بوون، ئەوان بەر لە لێنین پلانی ئەوەیان هەبوو کە شۆڕشێکی سۆسیالیزمی لە ڕووسیا ڕابپەڕێنن ئەمەش پێش ئەوەی کە ڕژێمی سەرمایەداری لە وڵاتەکە گەشە بسێنێت. بۆلشێڤیک لەڕێی درووشمی "ئازادی، نان و زەوی" گەیشتنە دەسەڵات، کە ئەمەش لەوکاتەدا بۆچوونی خەڵکی گشتی لەگەڵدا بوو بۆ کۆتایی هێنان بە بەشداریی ڕووسیا لە جەنگی جیهانیی یەکەم. لەو دەمە چینی جوتیاران داوا چاکسازیان لە ڕێساکانی زەوی دەکرد.[٣١] دواتر لە ساڵی ١٩٢٢، یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا.

دوابەدوای چەسپاندنی سیستمی دیموکراتی ناوەندی لێنین، ئەوا حیزب سیستمێکی هەڕەمیی دامەزراندن بۆ ئەندامان و شانە چالاکەکان کە تەنیا لەو کادیرانە پێکهاتبوون کە لەلایەن ئەندامانی باڵای حیزبەوە جێی متمانەبوون.[٣٢]

لە ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٨ لە دادگاییەکانی مۆسکۆدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی بۆلشیڤیک کە پێشتر ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ و یانیش لە حکوومەتەکەی لێنین بەدواوە؛ لەنێویاندا لێڤ کامینیڤ، گریگۆری زینۆڤیڤ، ئەلێکسی ریکۆڤ و نیکۆلای بوکارین بە تاوانبار لە قەڵەمدران بە درووستکردنی پلانگێڕی لەدژی یەکێتیی سۆڤیەت، دواتریش لەسێدارە دران.[٣٣]

جەنگی سارد[دەستکاری]

لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، یەکێتیی سۆڤیەت وەک وڵاتێکی کاریگەر و زلهێزی پیشەسازیی دەرکەوت، هێزی سۆڤیەت لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا بوو لەگەڵ بەشێکی ئاسیا. لە ئەنجامی جەنگەکەدا، کۆلۆنیالیزیمی ئەورووپی و ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنی لەناوچوو بۆئەمەش بزاڤی سەربەخۆیی، چەپ و کۆمۆنیستەکان ڕۆڵی بەرچاویان لەوەدا هەبوو. مۆدێلی حکوومەتی مارکسی-لێنینی بەهاوکاری یەکێتیی سۆڤیەت گەیشتە وڵاتانی بولگاریا، چیکۆسلۆڤاکیا، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، پۆلەندا، هەنگاریا و ڕۆمانیا. هەروەها لەلایەکی دیکەوە لە یووگۆسلاڤیا، جۆزیپ برۆز تیتۆ حکوومەتێکی مارکسی-لێنینی ڕاگەیاند، بەڵام سیاسەتی سەربەخۆی تیتۆ وایکرد کە سیستمی وڵاتەکە لە فۆرمێکی کۆمۆنیزمی بباتە تیتۆیزم. هەر لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم، ئەلبانیاش وەک وڵاتێکی دیکە بەشێوەی سەربەخۆ بە مۆدێلی مارکسی-لێنینی بەڕێوەدەچوو.[٣٤] لەو دەمە واتە لە سەدەی بیستەم، کۆمۆنیزم وەک دژ و هەڕەشەیەک تەماشا دەکرا بۆ زۆرینەی وڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژاوا.[٣٥]

هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١، بڕیاردرا یەکێتیی سۆڤیەت هەڵبوەشێندرێتەوە. ئەمەش لە ئەنجامی بڕیارنامەی ١٢٨-ھ بوو کە لەلایەن دادگای باڵای یەکێتیی سۆڤیەت دەرچوو.[٣٦]

ئەم بڕیارە بووە هۆی سەربەخۆبوونی هەریەکێک لەو کۆمارانەی کە یەکێتیی سۆڤیەت لەخۆی گرتبوون. میخائیل گۆرباچۆڤ (هەشتەم و کۆتا سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت) دەستی لەکارکێشایەوە و کۆتایی بەو پۆستە هێنا، هەروەها کۆنتڕۆڵی سیستمی چەکی ناوەکیی سۆڤیەت و سەرۆکایەتی دا بە سەرۆکی ڕووسیا بۆریس یێڵتسین. لە ئێوارە کاتژمێر ٧:٣٢ خولەک، ئاڵای سۆڤیەت لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆ هێنرایە خوارەوە و لەجێگای ئەو ئاڵای ڕووسیا بەرزکرایەوە کە پێش دامەزراندنی سۆڤیەت هەبوو.[٣٧]

بەر لەو ڕووداوانە، لە ماوەی مانگەکانی ئاب بۆ کانوونی یەکەمی ١٩٩١، هەموو کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لەو یەکێتییە هاتنە خوارەوە. حەفتەیەک بەر لە هەڵوەشاندنەوەی فەرمی، یانزدە لەو کۆمارانە واژوویان لەسەر پڕۆتۆکۆڵی ئەلما ئەترا کرد کە سەربەخۆیی بەو وڵاتانە دا و لە سۆڤیەت دەرچوون.[٣٨][٣٩]

کۆمۆنیزم دوای سۆڤیەت[دەستکاری]

لە ئێستادا، ئەو وڵاتانەی کە بەڕێوەدەچن لەژێر ئایدۆلۆژیای مارکسی-لێنینی و لە ژێر کۆنتڕۆلی سیستمی تاک حیزبین ئەوا هەریەکە لە کۆماری گەلی چین، کووبا، لاوس، ڤیەتنام لە خۆ دەگرێت. لە ئێستادا کۆریای باکوور خۆی لە ژێر ئایدۆلۆژیای تایبەتی خۆی بەناوی جوچە دەبینێتەوە، کە ئایدۆلۆژیایەکی چەپە و بەگەشەپێدانی مارکسیزم-لێنینیزم دادەنێن.[٤٠][٤١][٤٢]

حیزبە کۆمۆنیستییەکان لە وڵاتانی دیکە وەک لایەنێکی گرنگ ماونەتەوە. حیزبی کۆمۆنیستی باشووری ئەفریقا هاوبەشە لە سەرۆکایەتیکردنی کۆنگرێستی نیشتمانیی ئەفریقا. لە هیندستان، حیزبی کۆمۆنیست ڕێبەرایەتی لە ویلایەتی کێرالا دەکات. لە نیپال، حیزبە کۆمۆنیستییەکان زۆرینەی پەرلەمانی وڵاتەکە پێکدەهێنن.[٤٣] تا ٢٠١٦، حیزبی کۆمۆنیستی بەڕازیل بەشێک بووە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکەی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی ئەو وڵاتە.

ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

سیمبووڵی کۆمۆنیستی[دەستکاری]

چەکوچ و داس(). نیشانێکە و بەگشتی پێوەندی بە کۆمۆنیزمەوە ھەیە. چەکوچ شاندەری کارە لە پیشەدا و داسیش نوێنەری کارە لە وەرزێڕیدا. لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە حیزبی کۆمۆنیست نایاسایین، ئەم نیشانەیە پاوان کراوە. ئەم وڵاتانە بریتین لە: مەجارستان، لاتڤیا و پۆلەند.

کاسەیەتییە کۆمۆنیستەکان[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Busky, Donald F. 2000. Democratic Socialism: A Global Survey. Praeger. pp. 6–8: ISBN 978-0-275-96886-1. "In a modern sense of the word, communism refers to the ideology of Marxism-Leninism.… [T]he adjective democratic is added by democratic socialists to attempt to distinguish themselves from Communists who also call themselves socialists. All but communists, or more accurately, Marxist-Leninists, believe that modern-day communism is highly undemocratic and totalitarian in practice, and democratic socialists wish to emphasise by their name that they disagree strongly with the Marxist-Leninist brand of socialism."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ Ball, Terence, and Richard Dagger. [1999] 2019. "Communism" (revised ed.). Encyclopædia Britannica. Retrieved 10 June 2020.
  2. ^ "Communism." p. 890 in World Book Volume 4 (Ci–Cz). Chicago: World Book, Inc. 2008. ISBN 978-0-7166-0108-1.
  3. ^ Engels, Friedrich. [1847] 2005. "What will be the course of this revolution?" Sec. 18 in Principles of Communism, translated by P. Sweezy. Marxists Internet Archive. "Finally, when all capital, all production, all exchange have been brought together in the hands of the nation, private property will disappear of its own accord, money will become superfluous, and production will so expand and man so change that society will be able to slough off whatever of its old economic habits may remain."
  4. ^ Bukharin, Nikolai, and Yevgeni Preobrazhensky. [1920] 1922. "Distribution in the communist system." Pp. 72–73, § 20 in The ABC of Communism, translated by E. Paul and C. Paul. London: Communist Party of Great Britain. Available in e-text.
  5. ^ Bukharin, Nikolai, and Yevgeni Preobrazhensky. [1920] 1922. "Administration in the communist system." Pp. 73–75, § 21 in The ABC of Communism, translated by E. Paul and C. Paul. London: Communist Party of Great Britain. Available in e-text.
  6. ^ Kurian, George Thomas, دەستکاریکەر (2011). "Withering Away of the State". The Encyclopedia of Political Science. CQ Press. ISBN 978-1-933116-44-0. doi:10.4135/9781608712434. لە ڕێکەوتی January 3, 2016 ھێنراوە. 
  7. ^ ی ا Marx, Karl, and Friedrich Engels. [1848] 1969. "Bourgeois and Proletarians." Ch. 1 in Manifesto of the Communist Party, (Marx/Engels Selected Works 1, pp. 98–137), translated by S. Moore. Moscow: Progress Publishers. Retrieved 10 June 2020.
  8. ^ Smith, Stephen. The Oxford Handbook of the History of Communism. Oxford University Press, 2014. p.3
  9. ^ Newman, Michael. 2005. Socialism: A Very Short Introduction. Oxford University Press. p. 5: "Chapter 1 looks at the foundations of the doctrine by examining the contribution made by various traditions of socialism in the period between the early 19th century and the aftermath of the First World War. The two forms that emerged as dominant by the early 1920s were social democracy and communism."
  10. ^ "Communism." 2007. Columbia Encyclopedia (6th ed.).
  11. ^ Wilczynski، J. (2008). The Economics of Socialism after World War Two: 1945-1990. Aldine Transaction. پەڕە 21. ISBN 978-0202362281. Contrary to Western usage, these countries describe themselves as 'Socialist' (not 'Communist'). The second stage (Marx's 'higher phase'), or 'Communism' is to be marked by an age of plenty, distribution according to needs (not work), the absence of money and the market mechanism, the disappearance of the last vestiges of capitalism and the ultimate 'whithering away' of the State. 
  12. ^ Steele، David Ramsay (September 1999). From Marx to Mises: Post Capitalist Society and the Challenge of Economic Calculation. Open Court. پەڕە 45. ISBN 978-0875484495. Among Western journalists the term 'Communist' came to refer exclusively to regimes and movements associated with the Communist International and its offspring: regimes which insisted that they were not communist but socialist, and movements which were barely communist in any sense at all. 
  13. ^ Rosser، Mariana V. and J Barkley Jr. (23 July 2003). Comparative Economics in a Transforming World Economy. MIT Press. پەڕە 14. ISBN 978-0262182348. Ironically, the ideological father of communism, Karl Marx, claimed that communism entailed the withering away of the state. The dictatorship of the proletariat was to be a strictly temporary phenomenon. Well aware of this, the Soviet Communists never claimed to have achieved communism, always labeling their own system socialist rather than communist and viewing their system as in transition to communism. 
  14. ^ Williams، Raymond (1983). "Socialism". Keywords: A vocabulary of culture and society, revised edition. Oxford University Press. پەڕە 289. ISBN 978-0-19-520469-8. The decisive distinction between socialist and communist, as in one sense these terms are now ordinarily used, came with the renaming, in 1918, of the Russian Social-Democratic Labour Party (Bolsheviks) as the All-Russian Communist Party (Bolsheviks). From that time on, a distinction of socialist from communist, often with supporting definitions such as social democrat or democratic socialist, became widely current, although it is significant that all communist parties, in line with earlier usage, continued to describe themselves as socialist and dedicated to socialism. 
  15. ^ Nation، R. Craig (1992). Black Earth, Red Star: A History of Soviet Security Policy, 1917-1991. Cornell University Press. پەڕەکان 85–6. ISBN 978-0801480072. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 August 2019. لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  16. ^ Chomsky, Noam. 1986. "The Soviet Union Versus Socialism." Our Generation (Spring/Summer). via Chomsky.info. Retrieved 10 June 2020.
  17. ^ Howard, M. C., and J. E. King. 2001. "'State Capitalism' in the Soviet Union." History of Economics Review 34(1):110–26. doi:10.1080/10370196.2001.11733360.
  18. ^ Wolff, Richard D. 27 June 2015. "Socialism Means Abolishing the Distinction Between Bosses and Employees." Truthout. Retrieved 29 January 2020.
  19. ^ Wilhelm، John Howard (1985). "The Soviet Union Has an Administered, Not a Planned, Economy". Soviet Studies. 37 (1): 118–30. doi:10.1080/09668138508411571. 
  20. ^ Ellman، Michael (2007). "The Rise and Fall of Socialist Planning". In Estrin، Saul؛ Kołodko، Grzegorz W.؛ Uvalić، Milica. Transition and Beyond: Essays in Honour of Mario Nuti. New York City: Palgrave Macmillan. پەڕە 22. ISBN 978-0-230-54697-4. In the USSR in the late 1980s the system was normally referred to as the 'administrative-command' economy. What was fundamental to this system was not the plan but the role of administrative hierarchies at all levels of decision making; the absence of control over decision making by the population [...]. 
  21. ^ Pipes, Richard. 2001. Communism: A History. ISBN 978-0-8129-6864-4. pp. 3–5.
  22. ^ Yarshater, Ehsan. 1983. "Mazdakism." Pp. 991–1024 in The Seleucid, Parthian and Sasanian Period, (The Cambridge History of Iran 3). Cambridge: Cambridge University Press. p. 1019. Archived from the original on 11 June 2008. Retrieved 10 June 2020.
  23. ^ Ermak، Gennady (2019). Communism: The Great Misunderstanding. ISBN 978-1-7979-5738-8. 
  24. ^ Lansford 2007, pp. 24–25.
  25. ^ "Diggers' Manifesto". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 9, 2011. لە ڕێکەوتی July 19, 2011 ھێنراوە. 
  26. ^ "Communism" (2006). Encyclopædia Britannica. Encyclopædia Britannica Online.
  27. ^ Marples, David R. Russia in the Twentieth Century: The Quest for Stability. p. 38.
  28. ^ Hough, Jerry F. How the Soviet Union is Governed. p. 81.
  29. ^ Dowlah, Alex F., and John E. Elliott. The Life and Times of Soviet Socialism. p. 18.
  30. ^ Edelman, Marc. 1984. "Late Marx and the Russian road: Marx and the 'Peripheries of Capitalism'" (book reviews). Monthly Review (December).
  31. ^ Holmes 2009, p. 18.
  32. ^ Norman Davies. "Communism". The Oxford Companion to World War II. Ed. I. C. B. Dear and M. R. D. Foot. Oxford University Press, 2001.
  33. ^ Sedov, Lev. 1980. The Red Book on the Moscow Trial: Documents. New York: New Park Publications. ISBN 0-86151-015-1.
  34. ^ Kushtetuta e Republikës Popullore Socialiste të Shqipërisë : [miratuar nga Kuvendi Popullor më 28. 12. 1976]. SearchWorks (SULAIR) (بە زمانی sq). 8 Nëntori. 1977-01-04. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 22, 2012. لە ڕێکەوتی June 3, 2011 ھێنراوە. 
  35. ^ Georgakas, Dan. 1992. "The Hollywood Blacklist." Encyclopedia of the American Left. University of Illinois Press.
  36. ^ Alimzhanov, A. 1991. "ДЕКЛАРАЦИЯ Совета Республик Верховного Совета СССР в связи с созданием Содружества Независимых Государств Archived 2015-12-20 لە وەیبەک مەشین. [DECLARATION of the Council of the Republics of the Supreme Soviet of the USSR in connection with the creation of the Commonwealth of Independent States]. Vedomosti 52. Declaration № 142-Н of the Soviet of the Republics of the Supreme Soviet of the Soviet Union, formally establishing the dissolution of the Soviet Union as a state and subject of international law.
  37. ^ "Gorbachev, Last Soviet Leader, Resigns; U.S. Recognizes Republics' Independence". The New York Times. لە ڕێکەوتی April 27, 2015 ھێنراوە. 
  38. ^ "The End of the Soviet Union; Text of Declaration: 'Mutual Recognition' and 'an Equal Basis'". The New York Times. December 22, 1991. لە ڕێکەوتی March 30, 2013 ھێنراوە. 
  39. ^ "Gorbachev, Last Soviet Leader, Resigns; U.S. Recognizes Republics' Independence". The New York Times. لە ڕێکەوتی March 30, 2013 ھێنراوە. 
  40. ^ Juche Idea: Answers to Hundred Questions. Pyongyang: Foreign Languages Publishing House. 2014. 
  41. ^ Becker، Jasper (2005). Rogue Regime: Kim Jong Il and the Looming Threat of North Korea. New York City: Oxford University Press. پەڕەکان 65–66. ISBN 978-0-19-517044-3. 
  42. ^ French، Paul (2007). North Korea: The Paranoid Peninsula – A Modern History (وەشانی 2nd ed. Print.). New York: Zed Books. پەڕە 30. 
  43. ^ "Nepal's election The Maoists triumph Economist.com". Economist.com. April 17, 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 29, 2011. لە ڕێکەوتی October 18, 2009 ھێنراوە. 
  44. ^ http://www.marxists.org/archive/marx/index.htm
  45. ^ http://www.marxists.org/archive/marx/index.htm
  46. ^ http://www.marxists.org/archive/lenin/index.htm
  47. ^ http://www.marxists.org/archive/luxemburg/index.htm
  48. ^ http://www.marxists.org/archive/kollonta/index.htm
  49. ^ http://www.marxists.org/archive/trotsky/index.htm