شەڕی ستالینگراد
شەڕی ستالینگراد (ماوەی شەڕ:٢٣ی ئابی ١٩٤٢ تاکوو ٢ی شووباتی ١٩٤٣)، ئەم شەڕە بە ستالینگراد ناسراوە چونکە شەڕەکە لە شاری ستالینگراد بوو کە ئێستا پێی دەڵێن ڤۆڵگۆگراد، شەڕەکە لەمیانەی شەڕی جیھانیی دووەم بوو لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئاڵمانیای نازی و ھاوپەیمانەکانی (ڕۆمانیا - ئیتالیا - ھەنگاریا - کڕۆتییا) بوو، شەڕەکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئاڵمانیای نازی دەستی پێکرد بۆ خاکی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ئابی ١٩٤٢ سوپای ئاڵمانییەکان لە بەردەم ستالینگراد دا وەستابوون بەڵام بەھۆی سەرماو سۆڵەوە و نەبوونی ئارزووقەوە تێکشان لە ئاکامدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ سوپای ئاڵمانییەکان بەتەواوی خۆیان بەدەستەوەدا و دواتر ئەرتەشی سوور ی سۆڤییەت ڕزگارکردنی ڕووسیای ڕؤژئاوای گرتە ئەستۆ و لە ئەنجامی ئەمەش شەڕی کۆرسیک دەستی پێکرد، لەساڵی ١٩٤٥یش ئەرتەشی سوور ئاڵای یەکێتیی سۆڤییەتی لە بەرلینی ئاڵمانیا شەکاندەوە، شەڕی ستالینگراد بە ھۆکاری کوژرانی نزیکەی دوو میلیۆن کەس لە سەرباز و ھاوڵاتییان دەخەملێندرێت.
شرۆڤەی شەڕ[دەستکاری]
ستالینگراد یەکێک لە شارە پیشەسازیه سەرەکییەکانی سۆڤیەت لە نزیک ڕۆخی ڕووباری ڤۆڵگا بوو کە کارگەگەلی گەورەی تەقەمەنی و تراکتۆری لێبوو. گرتنی ئەم شارە بۆ ئەدۆڵف ھیتلەر خاڵێکی گەورە هەژمار دەکرا و دەبوە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی سۆڤیەت له باشووری ڕووسیا لە رێگەی ڕووباری ڤۆڵگاوە. لە کۆتایی مانگی ئابی ۱۹۴۲ دا هێزی چواری سوپای چەکی قورسی ئاڵمان لە باڵی باکووری رۆژهەڵاتەوە و هاوکات هێزی شەشەم بە سەرۆکایەتیی فرێدریش پاولوس بە تانکی زۆرەوە و ۳۳۰۰۰۰ کەس لە کارامەترین چەکداڕەکانی سوپای ئاڵمان، لە لای رۆژهەڵاتەوە هێرشیان کردە سەر شار، لە ۲۳ ئاب فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی ئاڵمان بارانی بۆمبای ئاگریان بەسەر شاردا باراند کە زۆربەی باڵەخانە و بینا چێوییەکانیان کردە خۆڵەمێش. تیپی ٦۲ی سۆڤیەت بە سەرۆکایەتی ژنراڵ واسیلی چۆیکۆف خۆڕاگرانە بۆ داکۆکیی کردن لە شار بەرخۆدانیان دەکرد و لەگەڵ ئاڵمانیەکان لە شەڕی شەقام و ماڵەوماڵدا بوون.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |