کوردانی پاکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردانی پاکستان مەبەست لە ئەو کوردانەن کە لە پاکستان نیشتەجێببوون کە بەڕەسەن کوردن. زۆرینەیان کۆچبەربوون لەکاتی جەنگی کەنداو واتە داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە لەساڵی ١٩٩٠.[١]

دیمۆگرافی[دەستکاری]

نزیکەی ٤٠٠٠ کورد، کە خەڵکی ڕەسەنی باشووری کوردستان بوون، لەسەرەتاکانی ١٩٩٠ کۆچیانکرد بەرەو پاکستان ئەمەش لەپێناو ڕزگاربوونیان لەشەڕی کەنداو. ژمارەیەکیان لە ئیسلامئاباد،[٢] کەراچی وە کویتە[٣] نیشتەجێبوون. تا ٢٠١٣ نزیکەی ٢٤٠ کوردی عێراقی ھێشتا لەپاکستان دەژیان. زۆرینەیان لەپەناگەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران نیشتەجێبوون کەلەلایەن پاکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لەنێویشاندا گەنجانێکیان تێدا ھەلکەوتووە کە لەپاکستانەوە لەدایکبوون. دوای تێپەڕبوونی چەندساڵێک ھەر لەلایەن دەستەی کۆمیسیاری یون ئێنەوە بەشێک لەو پەنابەرانە دەبردرێنە ئەورووپا و باکووری ئەمریکا.

لەبەرئەوەی پاکستان واژووری لەسەر ڕێککەوتننامەی ١٩٥١ی تایبەت بەپەنابەران نەکرد، بۆیە کوردەکانی پاکستان بێبەشبوون لەوەرگرتنی مافی ھاوڵاتیبوونی پاکستان. لەبەرئەوەی بەڕێگایەکی نائاسایی ھاتبوون ئەوا ڕەوشی کوردەکان لەپاکستان زۆر باشنەبووە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی، دۆزینەوەی کار، تەندرووستی و خزمەتگووزارییەکانی دیکە بوونەوە.[٤][١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Iraqi refugees – leading an uncertain life". Dawn. 20 June 2013. Retrieved 9 October 2014.
  2. ^ "Pakistani forces raided on Kurdish refugees". Kurdsat. 4 December 2012. Archived from the original on 26ی Octoberی 2014. Retrieved 9 October 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کوردانی پاکستان لە کویتە، یادی کیمیابارانی ھەڵەبجە. پەڕەی کوردانی پاکستان لە فەیسبووک.
  4. ^ "Iraqi refugees protest against UNHCR". Dawn. 25 June 2013. Retrieved 9 October 2014.