گەرمیانییەکان
گەرمیانییەکان (بە تورکی: Germiyanoğulları Beyliği) میرنشینێکی دیار و ناسراوی ئەنادۆڵ بوو کە لەلایەن ھۆزی تورکی ئۆغوز بەڕێوەدەبرا.[ئ][١][٢] پاش کەمبوونەوەی ھەژموونیی سوڵتانییەتی ڕۆم دامەزرا. دانیشتووانەکەی لە تورک و کوردیی ئێزیدی پێکھاتبوون، کە لەلایەن سەلجوقییەکانەوە لە ڕۆژھەڵاتی مەلەتی ھێنرانە ڕۆژاوای ئەنادۆڵ وەک پاسەوانی میلیشیا لە دژی ھۆزە تورکە ھەڕەشەئامێزەکان.[٣][٤][٥][٦]
ڕەچەڵەک
[دەستکاری]ڕەنگە گەرمیانییەکان لە پارێزگای کرمان یان فارسەوە ھاتبن و لەگەڵ خوارەزمشاھییەکان بەرەو ڕۆژاوا کۆچیان کردبێت. دواتر ڕوویان کردوەتەوە کوتاھیا و لەوێ میرنشینی خۆیان دامەزراندوە.[٧]
بە گوتەی پێتری، مێژوونووسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەرمیانییەکان خانەدانێکی تورک و کورد بوون.[٥] ئیبن بەتووتەی گەڕیدەی ناسراوی عەرەب، لەگەشتنامەگەیدا باس لە کوردانی ناموسڵمانی (ئێزیدی/یەزدانی/یارسانی) کوتاھیە دەکات.[٨][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
مێژوو
[دەستکاری]لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٤دا، فەرمانڕەوای گەرمیانی دووەم دەسەڵاتی بەھێزی ئاناتۆلیا بوو. بەڵام دواتر لەلایەن پاشانشینی عوسمانیی دراوسێیەوە دەستی بەسەردا گیرا و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لێ دروست بوو. گەرمیانیەکان ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان ھەبوو لە نیشتەجێکردنی ھۆزەکان بەدرێژایی ناوچە کەنارییەکانی دەریای ئێژە، دامەزرێنەرانی بەگلیکەکانی ئایدین، ساروخان، ئینانچئۆغڵو و مەنتشا سەرەتا وەک فەرماندەی گەرمیانییەکان ناوزەد دەکران.
لە ساڵی ١٢٨٣دا لەگەڵ لەسێدارەدانی سوڵتانی کەیخوسرەوی سێیەم لەلایەن مەغۆلەکانەوە و دانانی مەسعوودی دووەم لەسەر تەختی سوڵتانێتی سەلجووق. ململانێی نێوان مەغۆل و سەلجووقی لە قۆنیا وای کرد گەرمیانییەکان تا ساڵی ١٢٩٠ لەم دەسەڵاتە ھەڵبگەڕێنەوە، لە ساڵی ١٢٩٩دا ڕێککەوتنێک کرا و ئەنقەرە کەوتە ژێر ڕکێفێ گەرمیانییەکان. کە میر چۆبان حاکمی ئێلخانییەکان لە ساڵی ١٣١٤ دەستی بەسەر ئاناتۆلیادا گرت، گەرمیانییەکان پشتەوانیان کردن. دەسەڵاتی گەرمیانی وردە وردە کەوتە ژێر چەپۆکی باڵادەستیی عوسمانییەکان. بایەزیدی یەکەم لەگەڵ شازادەیەکی گەرمیانی ھاوسەرگیری کرد و بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرمیانییەکان وەک دیارییەک درا بە پاشای بایەزید.
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ لەوانەیە ڕەچەڵەکیان ئەفشارییەکانی ئێران بێت، بۆیە ناکۆکی ھەیە لەسەر ڕەچەڵەکی تەواوەتی گەرمیانییەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ İnalcık، Halil (1993). The Middle East and the Balkans under the Ottoman Empire: essays on economy and society. Bloomington: Indiana University Turkish Studies. لاپەڕە ٩٧. ژپنک ٩٧٨-١-٨٧٨٣١٨-٠٤-٦.
- ^ Leiser، Gary؛ Koprulu، Fuat (1992). Origins of the Ottoman Empire. لاپەڕە ٣٧. ژپنک ٩٧٨-١-٤٣٨٤-١٠٤٣-٢.
- ^ Ducas, Harry J. Magoulias, Ducas, 1975, Decline and fall of Byzantium to the Ottoman Turks, p. 265, Wayne State University Press, University of Virginia ISBN 0-8143-1540-2, ISBN 978-0-8143-1540-8, The Germiyan were probably Kurdish and Turkish half-breeds who came from east of Malatya.
- ^ Peter Malcolm Holt, 1986, The Age of the Crusades: the Near East from the eleventh century to 1517, p. 176, Longman, University of Michigan, ISBN 0-582-49303-X, 9780582493032 The second of the eastern principalities, Germiyan, developed from a group, probably of mixed Kurdish and Turkish origin
- ^ ئ ا Carl F. Petry, 1998, The Cambridge History of Egypt, Vol. 1, p. 527, Cambridge University Press ISBN 0-521-63313-3, ISBN 978-0-521-63313-0, An Anatolian Turco-Kurdish dynasty, with its capital at Kutahya ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ Bruinessen، Martin van (1992). Agha, Shaikh and State: The Social and Political Structures of Kurdistan (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. لاپەڕە ١٦١. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٦٤٩-٠١٨-٤.
- ^ Mehmet Fuat Köprülü, (1937), The Origins of the Ottoman Empire, p. 37
- ^ أيوب، محمد شعبان. «ابن بطوطة في تركيا.. عامله أمراؤها معاملة السلاطين وأثنى على السلطان أورخان العثماني». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.