ڕۆژژمێری کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:

  1. ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
  2. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
نەخشەی ئیمپڕاتۆریەتیی مادی مەزن

مانگەکان[دەستکاری]

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی مێژووکانی زایینی
١ ٣١ خاکەلێوە فەرڤەردین (فروردین) ٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢ ٣١ گوڵان ئۆردیبێھێشت (اردیبھشت) ٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣ ٣١ جۆزەردان خۆرداد (خرداد) ٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر (تیر) ٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەممووز
٥ ٣١ خەرمانان مۆرداد (مرداد) ٢٣ی تەممووز٢٢ی ئاب
٦ ٣١ گەلاوێژ شەھریڤەر (شھریور) ٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧ ٣٠ ڕەزبەر مێھر (مھر) ٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨ ٣٠ خەزەڵوەر ئابان (آبان) ٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩ ٣٠ سەرماوەز ئازەر (آذر) ٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠ ٣٠ بەفرانبار دێی (دی) ٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١ ٣٠ ڕێبەندان بەھمەن (بھمن) ٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ ئێسفەند (اسفند) ٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ساڵی کوردی[دەستکاری]

٢٧٢٣ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی ١٬٤٠٢
کۆچی هەیڤی ١٬٤٤٤ – ١٬٤٤٥
زایینی ٢٬٠٢٣ – ٢٬٠٢٤

ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٣ (کوردی)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا[دەستکاری]

ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٢)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٣ = ١٣٢١ + ١٤٠٢)

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین (١٤٠١ = ١٣٢١ - ٢٧٢٣)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا[دەستکاری]

یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

  1. ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)

  1. ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)

سەرچاوەکان[دەستکاری]