شەڕی ئێران و عێراق
شەڕی ئێران-عێراق | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی کەنداو | |||||||
چەن وێنە لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سەرەوە سەربازێکی ئیرانی بە ماکی گازەوە، سەدام و رامسفێڵد، سەربازانی لاوی ئێرانی و بەندەرێکی نەوتی ئێران کە لە ھێرشی ئامریکادا سووتاوە. |
|||||||
|
|||||||
شەڕ لە نێوان | |||||||
![]() | ![]() |
||||||
سەرکردەکان و ڕێبەران | |||||||
![]() (ڕابەری ئێران) ئەوانی تر:
| ![]() (سەرۆکی عێراق) ئەوانی تر:
|
||||||
لقە دەرگیرەکان | |||||||
ھێزی چەکداری ئیرانی
عەرەبەکانی خوزستان | ھێزە چەکدارەکانی عێراق | ||||||
شەڕکەر | |||||||
سەرەتای جەنگ:[١٧] ١١٠٠٠٠-١٥٠٠٠٠ سەرباز, ١٧٠٠-٢١٠٠ تانک,[١٨] (٥٠٠ گونجاو بوو)[١٩] ١٠٠٠ زرێپۆش, ٣٠٠ تۆپ ھاوێژ,[٢٠] ٤٨٥ فڕۆکەی شەڕکەر (~١٠٠ گونجاو بوو), ٧٥٠ ھێلیکۆپتەر دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢: ٣٥٠٠٠٠ سەرباز, ٧٠٠ تانک, ٢٧٠٠ زرێپۆش , ٤٠٠ تۆپ ھاوێژ, ٣٥٠ فڕۆکە, ٧٠٠ ھێلیکۆپتەر لە ساڵی ١٩٨٨ دا:[٢١] ٦٠٠٠٠٠ سەرباز, ١٠٠٠ تانکی گونجاو, ٨٠٠ زرێپۆش, ٦٠٠ تۆپھاوێژی قورس, ٦٠-٨٠ فڕۆکەی شەڕکەر, ٧٠-٩٠ ھێلیکۆپتەر | سەرەتای جەنگ:[٢٢] ٢٠٠٠٠٠ سەرباز, ٢٨٠٠ تانک, ٤٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر, ١٤٠٠ تۆپ ھاوێژ, ٣٨٠ تۆپ ھاوێژ, ٣٥٠ ھێلیکۆپتەر دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢: ١٧٥٠٠٠ سەرباز, ١٢٠٠ تانک, ٢٣٠٠ زرێپۆش, ٤٠٠ تۆپ ھاوێژ, ٤٥٠ فرۆکە, ١٨٠ ھێلیکۆپتەر لەکاتی تەواو بوونی جەنگدا: ١٥٠٠٠٠٠ سەرباز,[٢٣] ~٥٠٠٠ تانک, ٨٥٠٠-١٠٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر, ٦٠٠٠-١٢٠٠٠ تۆپ ھاوێژ, ٩٠٠ فرۆکەی شەڕکەر, ١٠٠٠ ھێلیکۆپتەر |
||||||
زیانەکان و دۆڕانەکان | |||||||
١٢٣٢٢٠-١٦٠٠٠٠ کوشتن لە جەنگدا و ٦٠٬٧١١ وون بوو لە جەنگدا (راگەیاندنی ئێران)[٢٤][٢٥] 200000-600000 کوژراو (خەملاندنی دیکە)[٢٤][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣] ٨٠٠٠٠٠ کوژراو (ڕاگەیاندنی عێراق)[٢٤] ٥٠٠٠٠٠-٣٢٠٠٠٠ برینداری جەنگ[٢٧][٣٤][٣٥] | ١٠٥٠٠٠-١٧٥٠٠٠ کوژراو[٣٤][٣٦][٣٧][٣٨][٣٩] 250000-500000 (خەمڵاندنی دیکە)[٤٠] ٤٠٠٠٠٠برینداری جەنگ[٣٨] |
||||||
+١٠٠٠٠٠قوربانی مەدەنی لە ھەردوولا[٤٢] (کوشتن و بێسەر و شوین کردنی ١٨٢٠٠٠ کەس لە کارەساتی ئەنفال ناگرێتە خۆ)[٤٣]
|
|||||||
¹ ژمارەی دروستی شیعەی عێراقی کە شەڕی کرد شان بەشانی ئێران نەزانراوە. المجلس الأعلی الإسلامی العراقی و حزب الدعوة الإسلامیة پشتگیری ئێرانیان کرد لە کاتی شەڕدا. ئێران ھەندێ کات دیلەکانی ڕێک دەخست بۆ دژایەتی کردنی عێراق. |
شەڕی ئێران و عێراق (ئەیلوولی ١٩٨٠ - ئابی ١٩٨٨) شەڕێکی چەکداری بوو لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حیزبی بەعسی عێراق بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە لە ئێران بە ناوی بەرگری پیرۆز، شەڕی سەپێندراو و شەڕی ھەشت ساڵە (بە فارسی: دفاع مقدس، جنگ تحمیلی، جنگ هشت ساله) و له عێراق به ناوی قادسییەی سەدام و شەڕی یەکەمی کەنداو (بە عەرەبی) دەناسرێت.
ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەدام (سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمی عێراق) بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئابووری لە گەشە کردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شێعەی ھەبوو.[١]
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو.[٢] ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران.[٣][٤]
ئەم شەڕە گیانی نیو میلیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی (وەکوو: کیمیابارانی ھەڵەبجە) تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی.[٥][٦][٧]
پێشەکی[دەستکاری]
لە ئێران بەم جەنگە دەوتریت جەنگی سەپێندراو (جنگ تحمیلی) و بەرگری پیرۆز (دفاع مقدس) بەڵام لە میدیاکانی عێراقدا ناسراوە بە قادسییەی سەدام (قادسیة صدام) ئەگەڕێتەوە بۆ جەنگی قادسیە لە سەدی حەڤەدا، کاتێک جەنگاوەرە عەرەبەکان فەتحی ئیمپراتۆری ساسانییان کرد..[٨]
بنەڕەتیەکان[دەستکاری]
پەیوەندیەکانی ئێران-عێراق[دەستکاری]
لە جەنگی عوسمانی و فارسەکان لە سەدەی شازدە و حەڤەدە دا، عوسمانییەکان عێراقیان داگیر کرد لەگەل تەواوی شەتەلعەرەب و تاوەکو ئیمزاکردنی گرێبەستی زەھاب لە ١٦٣٩ دا کە سنووری کۆتایییان دا مەزراند لەنێوان دوو وڵاتەکە. شەتەلعەرەب شوێنێکی گرنگە بۆ ھەردوو وڵات بۆ ڕەوانەکردنی نەوت، و لە ساڵی ١٩٣٧ دا ئێران و عێراقی تازە سەربەخۆ پەیماننامەیەکیان ئیمزا کرد بۆ کۆتایھێنان بە کێشەکانیان. لە ھەمان ساڵ، ئێران و عێراق ھەردووکیان چوونە پاڵ ڕێککەوتنامەکەی سەعدئاباد و پەیوەندی لەنێوان دوو دەوڵەتەکە باش مایەوە بۆ دەیان ساڵ. لە ساڵی ١٩٣٧ دا پەیماننامەی ناسینەوەی سنور لەنێوان ئێران و عێراقدا بەسترا بۆدیاری کردنی سنور لە شەتەلعەرەبدا کە بەدرێژایی ئاوە نزمەکانی بەری ڕۆژھەڵات جگە لە عابادان و خورەمشەھر بوو بە سنوری عێراق و وە ناونرا تالویگ. وە عێراق تەواوی ڕێگا ئاوویەکانی لەدەستدا بوو ھەرکات کەشتییەکی ئێرانی تێپەڕ ببوایە ئەبوایە باج بدات.[٩] لە ساڵی ١٩٥٥ ھەردوو دەوڵەت چونە پاڵ پەیماننامەی بەغداد، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی ھاشمییەکان لە ساڵی ١٩٥٨ روخێندرا دەوڵەتێکی نەتەوەی دروستکرا کە یەکسەر پەیماننامەکەی پشت گوێخست. لە ١٨ کانونی یەکەمی ١٩٥٩ سەرۆکی نوێی عێراق جەنەراڵ عەبدولکەریم قاسم ڕایگەیاند "ئێمە ناخوازین کەسێکی کە جگە لە خێڵە عەرەبەکان نشتەجێببێت لە ئەھواز و خوڕەم شەھر. عوسمانییەکان خوڕەم شەھریان دابووە ئێران کە خاکی عێراق بوو". حکومەتی عێراق نارازی بوو بەو سامانە گەورەیەی کە لە ئەھوازدا ھەبوو بەدەست ئێرانەوە بوو کە دەوڵەمەند بوو بە سامانی نەوت بۆیە عێراق یارمەتی ھێزە نارەزاییەکانی ئەھوازی دەدا بەھۆی ئەو نفوسە گەورەیەی عەرەب لە ھەرێمەکەدا ھەبوو، وەبەرزکردنەوەی داواکاری ھێزە نارازییەکان لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بەڵام سەرکەووتوو نەبوو.[٩]
ھەڵوەشانەوەی پەیمانە سەرەتاییەکان لەلایەن ئێرانەوە کە بووە ھۆی ڕوودانی گرژی و توندوو تیژی لەنێوانیاندا تا ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥. لە سالی ١٩٦٩ سەددام حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند"کە کێشەی عێراق لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە خوزستانەوە کە بەشێکە لە خاکی عێراق و لەکاتی حکومی بیانیدا دراوەتە ئێران". ھەر زوو رادیۆ عێراقیەکان دەستیان کرد بەھاندانی عەرەبەکانی ئێران لەگەڵ بەلوچیەکان بۆ ڕاپەڕین دژی حکومی شا، ھەروەھا تەلەفزیۆنی بەسرە شاری ئەھوازی وەک پارێزگایەکی عێراقی سەر بەویلایەتی ناصریە نیشاندەدا وە ناوی گشت شارەکانی ھەرێمی خوزستان گۆڕی بوو بە ناوی عەرەبی. لە ساڵی ١٩٧١ عێراق پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند دوای ئەوەی ئیران دەستی گرت بەسەر دورگەکانی ئەبوموسی و تونبی گەورە و تونبی بچوک لە پاش کشانەوەی بەریتانیا.[١٠] لە تۆڵەی داواکردنی عێراق بۆ خوزستان، ئێران پاریزگاری لە چەکدارە کوردەکان دەکرد و بنکەی لەناو ئێران بۆدەکردنەوە و چەکی بە کوردەکان دەدا، وە ھەردوو دەوڵەت ھانی کوردە جوداخوازەکانیان دەدا. لە ئاداری ١٩٧٤ تا ئاداری ١٩٧٥ شەری سنوری ڕویدا لە نێوان عێراق و ئێران بە یارمەتیدانی ئێران بۆ کوردە عێراقیەکان. لە ١٩٧٥، عێراقیەکان ھێرشێکیان دەست پێ کرد بۆ ئێران تانکیان بەکار ھێنا، ھەرچەندە ئێرانیەکان ئەوانیان بەزاند، چەند ھێرشی دیکە ڕوویان دا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران پێنجەم ھێز سەربازیی جیھان بوو لەو کاتەدا و بەئاسانی عێراقیەکانی بەزاند، لە ئەنجامدا عێڕاق بڕیاریدا لەجیاتی جەنگ ڕێبکەوێت لەگەڵ تاران بۆ دەست ھەڵگرتن لە یارمەتیدانی کوردەکان. لە پەیمانامەی جەزائیر ساڵی ١٩٧٥ عێراق ڕیکەوت لەسەر ئەوەی کە ئاوی شەتوڵ عەرەب لەلایەن ئێرانەوە بەکاربھێنرێت و ئێرانیش دەست ھەڵگرێت لە یارمەتیدانی کوردە عێراقیەکان. عێراقیەکان ئەم پەیمانامەیان وەک ڕوشکاندن دەبینی، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێککەوتنەکە مەبەست بوو بۆ کۆتای ھێنان بە پشتگیریی ئیران و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە باش بوو تا ساڵی ١٩٧٨، کاتێک کۆمەڵێک بریکاری ئێرانی دۆزرانەوە کە پلانیان بۆ کودەتا دادەنا دژی حکومەتی عێراقی، کاتێک ئەم پلانە ئاشکرا بوو، سەدام بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی دەیان ئەفسەر لە سوپاکەی وەک نیشاندانی ئاشتی و دەرکردنی ئایەتوڵا خومێنی سەرکردەی بەرھەڵستکاری شا. سەڕەڕای ئەمە، سەدام تەنھا ڕێککەوتنی جەزائیری ڕەچاو کرد کە ئاگربەستێک بێت، نەک ڕێکەوتنێکی دیار، و چاوەڕوانی کرد بۆ دەرفەتێک تا ڕەخنە لەو ڕێکەوتنە بگرێت.[١٠]
دوای شۆڕشی ئێران[دەستکاری]
ئامادەکارییەکانی عێراق[دەستکاری]
ئامادەکارییەکانی ئێران[دەستکاری]
پێکدادانی سنوری بەرەوجەنگ[دەستکاری]
شیکردنەوەی جوگرافی[دەستکاری]
بواری جەنگ[دەستکاری]
١٩٨٠:داگیرکاری عێراق[دەستکاری]

١٩٨١:کێشە[دەستکاری]
١٩٨٢:پاشەکشێی عێراق، ھێرشی ئێران[دەستکاری]
١٩٨٣-١٩٨٤:کێشەی ستراتیجی و جەنگی داخوران[دەستکاری]
١٩٨٥-١٩٨٦:ھێرش کردن و پاشەکشێکردن[دەستکاری]
١٩٨٧-١٩٨٨:بەرەو ئاگربەست[دەستکاری]
ئەنجام[دەستکاری]
ئاشتی و دوای جەنگ[دەستکاری]
بەراوردی سوپای ئێران و عێراق[دەستکاری]
پشتگیری دەرەوە بۆ ئێران و عێراق[دەستکاری]
عێراق[دەستکاری]
ئێران[دەستکاری]
ھەردوو وڵات[دەستکاری]
بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن عێراقەوە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ Molavi, Afshin (2005). The Soul of Iran: A Nation's Journey to Freedom (Revised ed.). England: W. W. Norton & Company. p. 152. ISBN 978-0-393-32597-3.
- ^ Farrokh, Kaveh. Iran at War: 1500–1988. Oxford: Osprey Publishing. ISBN 978-1-78096-221-4.
- ^ Molavi, Afshin (2005). The Soul of Iran: A Nation's Journey to Freedom (Revised ed.). England: W. W. Norton & Company. p. 152. ISBN 978-0-393-32597-3.
- ^ http://www.nytimes.com/2003/03/14/world/threats-and-responses-briefly-noted-iran-iraq-prisoner-deal.html
- ^ http://www.iranicaonline.org/articles/iraq-vii-iran-iraq-war
- ^ http://www.globalpolicy.org/component/content/article/169/36403.html
- ^ http://www.iranchamber.com/history/articles/arming_iraq.php
- ^ Lewental، D Gershon (November 2014). ""Saddam's Qadisiyyah": Religion and history in the service of state ideology in Baʿthi Iraq". Middle Eastern Studies. Taylor & Francis. ٥٠٫٦: ٨٩١–٩١٠. doi:١٠٫١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٦٫٢٠١٣٫٨٧٠٨٩٩ دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای
|doi=
(یارمەتی). - ^ ی ا "The Origin and Development of Imperialist Contention in Iran; 1884–1921". History of Iran. Iran Chamber Society.
- ^ ی ا Mirfendereski، Guive (٢٠٠٥). "Tonb (Greater and Lesser)". Encyclopædia Iranica. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٥.