میرنشینی ئەردەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرنشینی ئەردەڵان
امپراتوری اردلان
وەسیەتنامەی ئیمپراتۆریەت و خانەدانی جۆراوجۆر لەوانەش ئێرانی قاجار
١١٦٩١٨٦٥/۱٨٦٨
پایتەخت سنە
زمان(ەکان) شێوەزاری گۆران
حکوومەت میرنشینی
وەلی
 - ?-? بەنی ئەردەڵان
 - ١٨٤٦-١٨٤٨ ١٨٦٠-١٨٦٧ ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان (کۆتا)
مێژوو
 - دامەزراندن ١١٦٩
 - کۆتایهاتن ١٨٦٥/۱٨٦٨
ئەمڕۆکە بەشێکە لە پارێزگای کوردستان
ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان، والی ئەردەڵان (١٨٤٦-١٨٤٨، ١٨٦٠-١٨٦٧)

میرنشینی ئەردەڵان حکوومەتێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچیی مانگی (١٦٣٦ی زایینی[١])، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە.[٢][٣] قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و موسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.[٤]

فەرمانڕەوا ناودارەکانی ئەردەڵان[دەستکاری]

  1. بابە ئەردەڵان
  2. تەیموور خان
  3. ھەڵۆ خان
  4. خان‌ئەحمەد خان
  5. ئامانوڵڵا خان
  6. خەسرەو خان

میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابە ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٧٠٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێک مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابە ئەردەڵان ڕامیاری بەرانبەر ئەوان بەکارھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە وڵاتێکی نەتەوەیی دابمەزرێنێت، ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و وڵاتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەن درێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەھەمدا، لە عێراقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پازدەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میر حەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩ز دا ھێرشێکی بەھێزیان کردە سەر ڕەواندز و لە نێوانیاندا شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا.

میرنشینی ئەردەڵان تاکو ساڵانی (١٨٦٧-١٨٦٨) لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا خان بوو کە ھەر لەو دوو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "گۆڕینەوەی رۆژژمێری کۆچی بە زایینی". Archived from the original on 12ی Octoberی 2009. Retrieved 3ی Novemberی 2009. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ توداری، سید عبدالصمد، "نورالانوار فی کرامات ذراری سیدالمختار،" سنندج، ۱۳۶۹.
  3. ^ بنەمالەی زانیاران، عەبدولکەریم مودەریس، چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN:978-964-6876-59-0
  4. ^ داگیرکردنی بەغدا لە ڕۆژگاری خان ئەحمەد خاندا بووە.
سەلاحەدین
قودسی گرت
مەغۆل
کوردستانی گرت
شەرەفنامە نووسرا
سلێمانی دامەزرا
عوسمانی
شارەزووری گرت
سەلجووقی (١٠٣٧-١١٩٤)
قەرەقیونلوو (١٤٠٦-١٤٦٨)
ئاققیونلوو (١٤٦٨-١٥٠٨)
سەفەوی (١٥٠١-١٧٣٦)
ئەفشاری (١٧٣٦-١٧٩٧)
قاجاڕ (١٧٨٩-١٩٢٥)
ئەردەڵان (١١٦٩-١٨٦٧)
بابان (١٦٤٩-١٨٥٠)
بادینان (١٣٧٦-١٨٤٣)
سۆران (١٣٩٩-١٨٣٥)
بۆتان (١٣٣٠-١٨٥٥)
حەکاری (١٤٠٠-١٨٣٥)
عوسمانی (١٢٩٩-١٩٢٣)
|
1150
|
1200
|
1250
|
1300
|
1350
|
1400
|
1450
|
1500
|
1550
|
1600
|
1650
|
1700
|
1750
|
1800
|
1850
|
1900