شانشینی یەکگرتوو
پۆتانەکان: 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W
United Kingdom of Great
Britain and Northern Ireland شانشینی یەکگرتووی بریتانیای مەزن و ئایرلەندی باکوور |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: "خوا پاشا بپارێزێت" | ||||||
پایتەخت | لەندەن 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W | |||||
گەورەترین | پایتەخت (لەندەن) | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی | |||||
زمانە ناوچەییەکان | ئیری، گادێلیی سکۆتی و چەند زمانێکی تر[١] | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١١) | ٨٧٫١٪ سپی ٧٫٠٪ ئاسیایی |
|||||
ناوی هاووڵاتی | بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی)بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی) | |||||
دەوڵەت | پەرلەمانی یەکگرتوو پاشایی یاسایی | |||||
- | پاشا | چارڵسی سێیەم | ||||
- | سەرۆک وەزیران | ڕیشی سووناک | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | پانایی گشتی | ٢٤٣٦١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ١٫٣٤٪ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٣ | ٦٤٬١٠٠٬٠٠٠ (٢٢) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٦٣٬١٨١٬٧٧٥ | ||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ٢٫٤٩٧ تریلیۆن | ||||
- | سەرانە | ٣٨٧١١[٣] (٢١) | ||||
دراو | پاوەندی ستەرلینگی (GPD (£) ) |
|||||
ناوچەی کاتی | GMT (0:00) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ |
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندی باکوور (بە ئینگلیزی: United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland)، شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا، شانشینی یەکگرتوو پێک دێت لە بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەند و ژمارەیەک دوورگەی بچووک؛ ئیرلەندی باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانییە و کۆماری ئیرلەند کەرت دەکات، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، و تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەڕەنساوە.
شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەنی ڕژێمێکی شانشینیی دەستوورییە، و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت. بەپێی بڕیاری ساڵی ١٨٠٠ پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتین لە: ئینگلتەرا، ئیرلەندی باکوور، سکۆتلاند و وێڵز. حکوومەتەکەی دەکەوێتە لەندەنی پایتەختەوە و بە سیستمی پەرلەمانی و ناوەندی بەڕێوە دەبرێت، بەڵام حکوومەتی ناوخۆییی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست، کاردیف و ئەدنبرە؛ ئەمانەش پایتەختەکانی ئیرلەندی باکوور و وێڵز و سکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفییە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستوورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی. چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون و ناو دەبرێن بە ھەرێمەکانی ئەودیوی دەریای بەریتانیا، و ئەمانە بەشێکی دەستووری نین لە شانشینی یەکگرتوو، و خاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون، بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی ئیمپڕاتۆڕییەتی بەریتانیان کە لە ساڵی ١٩٢٢دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانیی زەویی دەگرتەوە لە جیھاندا، و گەورەترین ئیمپڕاتۆرییەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان، ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.
شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە، و ئابوورییەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا؛ ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین دەوڵەتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیست، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست، بۆیە ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسکبوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا، تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری، ڕۆشنبیری، سەربازی، زانستی و سیاسیی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە؛ ئەندامی ھەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. زێدەبار لەوەش، ئەندامی کۆمۆنوێلت، ئەندامی کۆمەڵەی ھەشت، کۆمەڵەی بیست، ڕیکخراوی ناتۆ، ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری و ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە.
ناونان[دەستکاری]
ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندی باکوور لە ساڵی ١٩٢٧ بەپێی یاسای ناونیشانی پاشایەتی و پەرلەمانی پێشکەش کرا، لەبەرئەوەی ڕاستیی سەربەخۆییی لە دەوڵەتی ئیرلەند دەردەخست کە دروست بوو دوای جیابوونەوەی ئیرلەند لە ساڵی ١٩٢٢ و مانەوەی ئیرلەندی باکوور وەک بە شیکی شانشینی یەکگرتوو. پێش ئەوە لە ١٨٠٠ پەرلەمانی بەریتانی لە وستمنستەر یاسایەکی دەرکرد کە بەریتانیای مەزن و ئێرلەندای کرد بە یەک، و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە ١٨٠١دا، و دەوڵەتە نوێکە ناونرا شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەند. ھەندێک جار ئاماژە دەدرێت بە بەرتانیای مەزن پێش ١٨٠١ بە ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن.
لە ڕاگەیاندنەکاندا بووە خوویەک تەنھا بەکارھێنانی ناوی (بەریتانیا) وەک ئاماژەدان بە وەزارەت و پەرلەمان و کونسوڵخانەکان، ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکاندا لەژێر ناوی بەرتانیای مەزن بەشداری دەکات، و ھاونیشتمانیانی بە بەریتانییەکان ناو دەبرێن، و دانیشتووانی ئینگلتەرا بە ئینگلیز ناودەبرێن وەک جیاکردنەوەیەکی وردتر؛ ھەروەھا دانیشتووانی سکۆتلەندا بە سکۆتلەندییەکان و دانیشتووانی وێڵز بە وێڵزییەکان ناودەبرێن. لە ھەمان کاتدا، زاراوەی شانشینی یەکگرتوو بەڕوونی لە بەڵگەنامە حکومی، ناوھێنانە فەرمی و سایتە حکومییەکان لە ئینتەرنێتدا بەکار دەبرێت.
دانیشتووان[دەستکاری]
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی بەریتانیا ٦٣٬٤٨٩٬٢٣٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٨٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٠٫٤ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٤]
ئایین[دەستکاری]
٦٠٪ مەسیحی، ٢٥٪ بێ ئایین، ٥٪ ئیسلام (سوننە)، ١٪ ھیندوو، ٩٪ ئەوانی تر.[٥]
ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠١٦دا شانشینی یەکگرتوو گشتپرسییەکی ئەنجام دا سەبارەت بە جیابوونەوەی شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتیی ئەورووپا؛ لەئەنجامدا لە سەدا ٥٢ی خەڵکی شانشینی یەکگرتوو لە بەرژەوەندیی جیابوونەوە دەنگیان دا، بەم جۆرەش شانشینی یەکگرتوو بووە یەکەمین وڵات کە لە یەکێتیی ئەورووپا جیا ببێتەوە و کۆتایی بە پەیوەندییە ٤٧ ساڵەکەی لەگەڵ یەکێتییەکەدا ھێنا، و لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بەفەرمی جیابوونەوەکەی لەلایەن یەکێتی ئەورووپا پەسەند کرا.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://conventions.coe.int/treaty/Commun/ListeDeclarations.asp?CL=ENG&NT=148&VL=1
- ^ http://www.ons.gov.uk/ons/rel/census/2011-census/key-statistics-and-quick-statistics-for-local-authorities-in-the-united-kingdom---part-1/rft-ks201uk.xls
- ^ http://www.imf.org/external/pubs/ft/weo/2014/01/weodata/weorept.aspx?sy=2013&ey=2014&scsm=1&ssd=1&sort=country&ds=.&br=1&pr1.x=46&pr1.y=7&c=112&s=NGDPD%2CNGDPDPC%2CPPPGDP%2CPPPPC&grp=0&a=
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی ئایاری ٢٠١٥.
- ^ بەختیاری, سەعی (1393 هەتاوی). جوگرافیا. تاران: مووسسەی جغرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ۹۸. ISBN 978-964-342-431-2. Check date values in:
|year=
(help) - ^ http://www.dengiamerika.com/amp/5268097.html[بەستەری مردوو]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانشینی یەکگرتوو تێدایە. |