بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەرکەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

چەرکەسەکان کۆمەڵێک گەلن کە دانیشتوانی باکووری قەوقاز لەخۆدەگرن، لەوانە ئادیگە، چیچان، ئاڤار، ئەبخاز، لێزگین و ئەوانی تر. بەھۆی جینۆسایدی چەرکەسەکان کە بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی ٨٠٠،٠٠٠–١،٥٠٠،٠٠٠ موسڵمانی چەرکەس (بەلایەنی کەمەوە ٨٠-٩٧٪ی کۆی دانیشتوانی) لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا، زۆرێکیان ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ خاکەکانی عوسمانی یان نیشتەجێ ببن لە ناو خاکەکانی ڕووسیا دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە شەڕ و نائارامی.[١][٢][٣][٤][٥]

چەرکەسەکان کە زۆربەیان موسڵمانن، کۆنترین نەتەوەکانن کە ناسراون کە لە باکووری قەوقاز نیشتەجێ بوون. تێکەڵ بە گەلانی دیکە بوون ئەمەش بووە ھۆی جیاوازی زمانەوانی لە نێوانیاندا دروست بێت.

ئەو ناوەی کە بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە دایاننا، و ناوی چەرکەسەکان، یان نازناوی چەرکەسی یان چەرکەسیان، بە ھەموو ئەو جەنگاوەرانە درا کە لە سەردەمی سەلاحەدیندا لەلایەن ئەیوبیەکانەوە بە سەرباز کرابوون، و ڕۆڵێکی گرنگیان لە سوپای ئەیوبییەکاندا ھەبوو. واتای وشەی "چەرکەس" لە زمانی کوردیدا جەنگاوەر یان کەسێکە کە شەڕ دەکات. ئەم گەلانە شارستانییەتێکی ھاوبەشیان ھەیە، ھەروەک مێژوونووسی چەرکەسی یووسف عیزەت پشتڕاستی کردەوە کاتێک وتی: گەلی ئادیغە و چیچان لە یەک ڕەگەزەوە ھاتوون. بۆ زانینی ناوی ڕاستەقینەی نەتەوەی چەرکەس، مێژوونووسی چەرکەسی شورابکیمێرزانۆ گاموکا دەڵێت، «ناوی ڕاستەقینەی نەتەوەی چەرکەس کە تا ئێستا پارێزراو بووە، ئەنت ‘ANT’ ە.» ناوی ھۆزێکی گەورەیە کە بە دایکی ھۆزە چەرکەسەکان دادەنرێت. ئەم ناوە بە تێپەڕبوونی کات شێواوە و بووە بە «ئادیکە یان ئادیگە یان ئادیغە» بە گۆڕینی “ت” بە “د” بۆ جەختکردنەوە، و زیادکردنی دوا بزوێنی ناوی “خە” بۆ ناوە ڕەسەنەکە. ھەروەھا ئەو مێژوونووسە دەڵێت «کەسانێک ھەن دەڵێن سەرچاوەی ئەم وشەیە لە زمانی فارسییەوەیە و ھەندێکی دیکەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تاتارە».

ڕەچەڵەک

[دەستکاری]

ڕەچەڵەکی چەرکەسی یەکێکە لە گەلە ڕەسەنەکانی باکووری قەوقاز (چەرکیسیا) - بەشێکە لە ڕووسیای ئێستا. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سەرچاوەی خۆیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ھیتییەکان و لێکۆڵینەوەکان ھێشتا لە کۆمارەکانی باکووری قەوقاز و ناوچەکانی دیکە بەردەوامن.

لە ساڵی ١٩٩١ کۆنفرانسێکی زانستی کە لە مایکۆپ لەژێر ناوی «ئێمە ئەدیگی چەرکەسیین» بەڕێوەچوو، ھەوڵێک بۆ نەھێشتنی دابەشبوونی دەستکردی گەلی چەرکەس. لە کۆنفرانسەکەدا پێشنیاز کراوە کە ناوی «ئادیگا» بۆ ناسینەوە ئەگەر بە زمانی چەرکەسی بێت و ناوی «چەرکەس» ئەگەر بە زمانی ڕووسی یان زمانەکانی دیکە بێت.[٦]

مێژوو

[دەستکاری]

سەردەمی سەدەی ناوەڕاست

[دەستکاری]

فیۆدالیزم لە کۆمەڵگەی چەرکەسیدا لە سەدەی چوارەمی زایینی دەستی بە دەرکەوتن کرد. لە ئەنجامی کاریگەری ئەرمەنی و یۆنانی و بیزەنتین ئایینی مەسیحی لە نێوان سەدەی سێیەم و پێنجەمدا لە سەرانسەری قەوقازدا بڵاوبووەوە. لەم ماوەیەدا چەرکەسەکان (کە بە کۆسۆگس ناویان ھاتووە) دەستیان کرد بە قبوڵکردنی ئایینی مەسیحی وەک ئایینی نەتەوەیی خۆیان، ھەرچەندە دەستبەرداری ھەموو توخمەکانی بیروباوەڕی ئایینی ڕەسەنیان نەبوون. چەرکەسەکان چەندین دەوڵەتیان دامەزراند، بەڵام نەیانتوانی یەکێتییەکی سیاسی بەدیبھێنن. لە دەوروبەری ساڵی ٤٠٠ی زایینیەوە شەپۆل لە دوای شەپۆل لە داگیرکەران دەستیان کرد بە داگیرکردنی خاکی گەلی ئادیگە کە لەو سەردەمەدا بە کاسوگای (یان کاسۆگس) ناسراو بوون. سەرەتا لەلایەن بولگارییەکانەوە داگیرکران (کە لە چەمی ئاسیای ناوەڕاستەوە سەرچاوەیان گرتووە). زۆرجار بیانییەکان خەڵکی ئادیغە لەگەڵ ئوتیگۆرەکان (لقێک لە بولگارییەکان) تێکەڵ دەکەن و ھەندێکجار بە ھەڵە بە ھەردوو گەلەکە ناودەبرێن «ئۆتیگێ». دوای ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی خەزەر، گەلی ئادیگە لە کۆتایی ھەزارەی یەکەمدا یەکیگرت و شانشینی ئالانیایان پێکھێنا. جۆرجیا لە نێوان سەدەی ١٠ و ١٣دا کاریگەری لەسەر گەلانی ئەدیگی چەرکەسی ھەبووە.[٧][٨]


لە ساڵی ١٣٨٢دا مەملوکەکانی چەرکەس دەستیان بەسەر تەختی دەوڵەتی مەملوکدا گرت و شانشینی بۆرجی سەرکەوتە سەر دەسەڵات و دەوڵەتی مەملوکەکان گۆڕدرا بۆ ویلایەتێکی چەرکەسەکان. مەغۆلەکان کە لە ساڵی ١٢٢٣ دەستیان بە داگیرکردنی قەوقاز کرد، ھەندێک لە چەرکەسەکان و زۆربەی ئالانەکانیان لەناوبرد. چەرکەسەکان کە لە ھێرشەکانی دواتری خانەتی ھۆزی زێڕین زۆربەی زەویەکانیان لەدەستدابوو، ناچاربوون بەرەو دواوەی ڕووباری کوبان پاشەکشە بکەن. لە ساڵی ١٣٩٥دا چەرکەسەکان شەڕی توندوتیژیان لە دژی تەیموورلەنگ کرد و ھەرچەندە چەرکەسەکان لە شەڕەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، بەڵام تەیموورلەنگ توانی چەرکەسەکان تاڵان بکات.[٩]

شازادە ئینال کە لە دەیەی یەکەمی سەدەی پازدەدا خاوەنی زەوی بوو لە نیمچە دورگەی تامان، سوپایەکی دامەزراند کە ئامانجی یەکخستنی چەرکەسەکان بوو لەژێر یەک دەوڵەت، کە دابەش بووبوون بەسەر چەند دەوڵەتێکدا. دوای ڕاگەیاندنی میرنشینی خۆی، یەک بە یەک دەستی بەسەر ھەموو ویلایەتەکانی چەرکیسیادا گرت. ئاغا و شازادە چەرکەسەکان ھەوڵیان دا ڕێگری لە ئینال بکەن بۆ سەر دەسەڵات، بەڵام ئینال و لایەنگرانی توانیان شکست بە ٣٠ ئیمپراتۆری چەرکەس بێنن. سەرەڕای یەکگرتنی چەرکەسەکان، ئینال ویستویەتی ئەبخازیا بخاتە ژێر دەسەڵاتەوە. ئینال کە لە شەڕی ئەبخازیا سەرکەوت، سەرکەوتوو بوو لە گرتنی باکووری ئەبخازیا. خەڵکی ئەبخاز دانیان بە دەسەڵاتی ئینالدا نا، ئینالیش لە ئەبخازیا درێژەی بە دەسەڵاتەکەی دا. یەکێک لە ئەستێرەکانی سەر ئاڵای ئەبخازیا نوێنەرایەتی حاکم ئینال دەکات. ئینال لە ساڵی ١٤٥٣ زەوییەکانی بەسەر کوڕ و نەوەکانیدا دابەشکرد و لە ساڵی ١٤٥٨دا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەمەش میرنشینە ھۆزەکانی چەرکەسەکانی دامەزران، لەوانە چیمگای کە لەلایەن تەیموورلەنگەوە دامەزرا، بێسلینی کە لەلایەن بێسلانەوە دامەزرا، کاباردیا کە کابارد دایمەزراند و شاپسووگ کە زانوکو دایمەزراند.[١٠][١١]

سەرەتای سەردەمی مۆدێرن

[دەستکاری]

لە سەدەی ١٧ لەژێر کاریگەری تاتارەکانی قرم و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ژمارەیەکی زۆر لە چەرکەسەکان لە ئایینی مەسیحییەوە بوون بە ئیسلام.[١٢]

لە ساڵی ١٧٠٨دا، چەرکەسەکان باجیان بە سوڵتانی عوسمانی دا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشە تاتارەکان، بەڵام سوڵتان ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکرد و تاتارەکان ھێرشیان کردە سەر سەرتاسەری چەرکیسیا، تەنانەت تا ناوەندەکەی، و ھەموو شتێکیان تاڵان کرد کە دەیانتوانی دەستیان پێ بگات. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە، چەرکەسە کەبەردییەکان ڕایان گەیاند کە چیتر باج لە خانی قرم و سوڵتانی عوسمانی نادەن. عوسمانییەکان لەشکرەکەیان کە لایەنی کەم ٢٠ ھەزار کەسی تێدابوو، لە سەردەمی خان کاپلان گیریدا نارد بۆ کەبەردیە بۆ ئەوەی چەرکەسەکان ملکەچ بکەن و فەرمانیان پێکرد باج کۆبکاتەوە. عوسمانییەکان پێشبینی سەرکەوتنێکی ئاسانیان دەکرد، بەڵام بەھۆی ئەو ستراتیژییەی کە کازانکۆ جباغ دایڕشتبوو، چەرکەسەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.[١٣][١٤][١٥]

سوپای قرم لە یەک شەودا لە ١٧ی ئەیلوولی ١٧٠٨دا شکستی ھێنا، خان کاپلان-گیرای قرم بەزەحمەت توانی بە ژیانی خۆی ڕزگاری بێت، زەلیل و تەنانەت پێڵاوەکانی برد، برا و کوڕ و ئامێری شەڕ و چادر و کەلوپەلی کەسی لە دوای خۆی بەجێھێشت. لە ساڵی ٢٠١٣ پەیمانگای مێژووی ڕووسیای ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، شەڕی چیای کێنژالی بە گرنگییەکی گەورە لە مێژووی نەتەوەیی چەرکەسەکان و بالکارەکان و ئۆسێتییەکان ناساند.[١٦]


لە ساڵی ١٧١٤ پیتەری یەکەم پلانێکی بۆ داگیرکردنی قەوقاز داڕشت. ھەرچەندە نەیتوانی ئەو پلانە جێبەجێ بکات، بەڵام بناغەی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بۆ داگیرکاری دانا. کاترینای دووەم دەستی کرد بە جێبەجێکردنی پلانی داگیرکاری، لە کاتێکدا سوپای ڕووسیا لە کەنارەکانی ڕووباری تێرێک جێگیر بوو.[١٧]

سوپای ڕووسیا ھەوڵیدا دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بە دروستکردنی زنجیرەیەک قەڵا، بەڵام ئەمانە لە بەرامبەردا بوونە ئامانجی نوێ بۆ ھەڵکوتانە سەر و تەنانەت ھەندێکجار قەڵاکانیان دەگرت و گەمارۆیان دەدا. لە سەردەمی یەرمۆلۆڤدا، سوپای ڕووسیا لە کاتی ھەڵمەتەکانیدا دەستیکرد بە بەکارھێنانی ستراتیژی«"تۆڵەسەندنەوەی ناڕەوا». ھێزەکانی ڕووسیا وەڵامیان دایەوە و ئەو گوندانەیان وێران کرد کە پێیان وابوو چەکدارانی بەرخۆدان خۆیان حەشارداوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی تیرۆر و ڕفاندن و لەسێدارەدانی تەواوی خێزانەکان. لەبەر ئەوەی جەنگاوەرانی بەرخۆدان پشتیان بە گوندەکانی ھاوسۆزی دۆزی خۆیان بەستبوو بۆ خۆراک، سوپای ڕووسیا بە شێوەیەکی سیستماتیک بەروبووم و مەڕوماڵاتیان لەناو دەبرد و خەڵکی مەدەنیی چەرکەسی دەکوشت. چەرکەسەکان وەڵامیان دایەوە و یەکێتییەکی خێڵەکییان دروستکرد کە ھەموو ھۆزەکانی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو. لە ساڵی ١٨٤٠ کارل فریدریش نیوومان ژمارەی قوربانییانی چەرکەسی بە نزیکەی ملیۆن و نیوێک خەمڵاند. ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە سەدان ھەزار کەس لە کاتی کۆچی بەکۆمەڵدا گیانیان لەدەستداوە. زۆرێک لە مێژوونووسان دەستەواژەی «کۆمەڵکوژییەکانی چەرکەسی» بەکاردەھێنن بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە ڕووسەکان لە ناوچەکەدا کردوویانە.[١٨]

چەرکەسەکان لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٨٦١ لە شاری شاشی پایتەختی سووچی کۆمەڵەیەکیان بە ناوی «کۆمەڵەی ئازادیی گەورە» دامەزراند، حاجی گرێندیکو بەرزیدژ کرایە سەرۆکی کۆمەڵەکە. کۆمەڵەکە داوای یارمەتی لە ئەورووپا دەکات و بەو پێیەی بەم زووانە ناچار دەکرێن دەربەدەر بن. بەڵام پێش ئەوەی بتوانن وەڵامێکیان دەست بکەوێت، ژەنەڕاڵ کۆلیوباکینی ڕووسی ھێرشی کردە سەر سووچی و پەرلەمانی وێران کرد و ھیچ وڵاتێک دژایەتی خۆی دەرنەبڕی.

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٦٤ شەڕێکی چارەنووسساز لە نێوان سوپایەکی چەرکەسی کە ٢٠ ھەزار سوارە و سوپایەکی تەواو ئامێری ڕووسی کە ١٠٠ ھەزار سەرباز پێکھاتبوو ڕوویدا. جەنگاوەرانی چەرکەس ھێرشیان کردە سەر سوپای ڕووسیا و ھەوڵیاندا بەرگرییەکانی دووژمن بشکێنن، بەڵام زۆربەیان کەوتنە بەر تەقەی تۆپخانە و پیادەی ڕووسیا. ئەو جەنگاوەرانە کە مابوونەوە بەردەوام بوون لە شەڕ و زۆری نەخایاند شکستیان ھێنا. ھەر ٢٠ ھەزار سوارچاکی چەرکەسی لە شەڕەکەدا کوژران. ئەمڕۆ ئەو شوێنەی کە ئەم شەڕە تێیدا ڕوویدا بە کراسنایا پۆلانا ناسراوە بە واتای چۆڵەوانی سوور. ئەم چۆڵەوانییە ناوی خۆی لە وەسفی خوێنی چەرکەسی وەرگرتووە کە لە گردەکەوە دەڕژێتە ناو ڕووبارەکەوە. ڕووبارەکە بۆ چەند ھەفتەیەک دوای شەڕەکە سوور بووەوە.[١٩]

حکوومەتی ڕووسیا پێشنیازی دیپۆرتکردنەوەی چەرکەسەکانی پەسەند کرد و لەگەڵ پێشڕەویکردنی ھێزەکانی ڕووسیا لە ھەڵمەتی کۆتاییدا شەپۆلی جموجۆڵی پەنابەران دەستیپێکرد. چەرکەسەکان خۆیان بۆ بەرخۆدان لە دژی پێشڕەوی سەربازی و ھێزەکانی ڕووسیا ئامادە کرد. لەگەڵ ڕەتکردنەوەی خۆبەدەستەوەدان، سوپای ڕووسیا یەک بە یەک ھاووڵاتییە مەدەنییە چەرکەسەکانی کردە ئامانج و ھەزاران کەسیان سەربڕی. ڕووسەکان دەستیان کرد بە ھێرشکردن و سووتاندنی گوندەکانی چەرکەس، کێڵگەکانیان وێران کرد تا نەتوانن بگەڕێنەوە و دارەکانیان بڕی و خەڵکیان بەرەو کەنارەکانی دەریای ڕەش برد. دەوترێت سەربازانی ڕووسیا بۆ کات بەسەربردنی خۆیان ڕێگاکانی وەک دڕاندنی سکی ئافرەتانی دووگیان و دەرھێنانی کۆرپەکە لەناوەوەیان بەکارھێناوە. ھەندێک لە ژەنەڕاڵەکانی ڕووسیا، وەک گریگۆری زاس، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کوشتنی چەرکەسەکان و بەکارھێنانیان لە تاقیکردنەوە زانستییەکاندا دەبێ ڕێگەپێدراو بێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20191209150328/https://books.google.nl/books?id=p4FtAAAAMAAJ&q=circassians+in+israel+5,000&dq=circassians+in+israel+5,000&hl=nl&sa=X&ved=0ahUKEwjkuLG-2LzMAhWJvhQKHRNtAUAQ6AEIKjAA
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191223022940/https://jamestown.org/program/circassians-become-targets-in-syria-activists-seek-international-help-2/
  3. ^ https://web.archive.org/web/20180601110506/http://khas.academia.edu/SevdaAlanku%C5%9F
  4. ^ https://web.archive.org/web/20210319010214/https://books.google.com/books?id=LHlwZwpA70cC
  5. ^ https://web.archive.org/web/20201013030828/https://archive.org/details/ghostoffreedomhi0000king
  6. ^ https://web.archive.org/web/20170823203829/http://www.elot.ru/index.php?option=com_content&task=view&id=1320&Itemid=94
  7. ^ https://archive.today/20130107212236/http://www.circassianmuseum.co.il/history.php
  8. ^ Minahan, James. One Europe, Many Nations: a Historical Dictionary of European National Groups. Westport, USA, Greenwood, 2000. p. 354.
  9. ^ https://web.archive.org/web/20200229142405/http://www.cherkessia.net/news_detail.php?id=5729
  10. ^ https://web.archive.org/web/20131209085735/http://www.cerkes.net/tarih/cerkes-tarihinin-kronolojisi-t21135.html
  11. ^ https://web.archive.org/web/20200524090358/https://abkhazworld.com/aw/history/1724-the-legendary-circassian-prince-inal-by-vitaliy-shtybin
  12. ^ https://web.archive.org/web/20160814073557/http://www.jewishvirtuallibrary.org/jsource/Society_&_Culture/geo/Rekhaniya.html
  13. ^ Michael Khodarkovsky (1999). "Of Christianity, Enlightenment, and Colonialism: Russia in the North Caucaus, 1550–1800" (PDF). The University of Chicago Press. لاپەڕە. 412.
  14. ^ https://web.archive.org/web/20101019130729/http://circassianworld.blogspot.com/2009/10/documentary-kanzhal-battle.html
  15. ^ https://web.archive.org/web/20180922035344/http://www.diary.ru/~Makskozak/p91937234.htm
  16. ^ https://www.vostlit.info/Texts/Dokumenty/Kavkaz/XVIII/1700-1720/de_la_Motre_Abri/text1.htm
  17. ^ King, Ghost of Freedom, 47
  18. ^ Ahmed 2013، لاپەڕە 161.
  19. ^ Esadze. Pokorenie. Page 352