ئامەد
ئامەد
Amed دیاربەکر | |
|---|---|
| Diyarbakir | |
چەند دیمەنێکی شاری ئامەد | |
| پۆتانەکان: 37°55′N 40°14′E / 37.91°N 40.24°Eپۆتانەکان: 37°55′N 40°14′E / 37.91°N 40.24°E | |
| وڵات | تورکیا |
| ھەرێم | باکووری کوردستان |
| ناوچە | ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات |
| پارێزگا | ئامەد |
| بەرزایی | ٦٧٥ مەتر (٢٬٢١٥ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
| • سەرجەم | ١٬٧٢٣٬٣٩٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (زۆرینە: کورمانجی، کەمینە: زازاکی)، تورکی، ئەرمەنی |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | +٢ |
| پۆستاڵ کۆد | ٢١x xxx |
| کۆدی تەلەفۆن | ٤١٢ ٠٠٩٠ |
| وێبگە | www.diyarbakir.gov.tr |
ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed)[١] یەکێک لە گەورەترین و مێژووییترین شارەکانی کوردستانە. ئەم شارە ناوەندی پارێزگای ئامەدە. زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە کوردن و یەکێک لە گەورەترین شارە کوردنشینەکانە. ناوی ئامەد لە ئیمپراتۆریەتیی مادەوە ھاتووە و ناوێکی کوردییە.[٢] ئامەد پایتەختی کوردستانە.[٣]
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد دەوری شارەکە دەداتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری چین.
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی دێرین
[دەستکاری]ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەدی لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.
ناو
[دەستکاری]ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاوییە دا.[٩]
دانیشتووان
[دەستکاری]دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١٬٧٠٠٬٠٠٠ کەس بووە کە زۆربەیان بە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.[١٠]
قەڵای ئامەد
[دەستکاری]قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، کوردستان.[١١] ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا.[١٢] لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروست کراوە.[١٣]
دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان.[١٤][١٥] قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).[١٦]
وەرزش
[دەستکاری]ئامەدسپۆر یەکێک لە گرنگترین یانەیەکی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا و ئێستا لە خولی تۆپی پێی کوردستان یاری دەکات، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئامەد و بەیانەی شارەکە دادەنرێت.[١٧]

پێشانگا
[دەستکاری]- دیوارەکانی شاری ئامەد
- مزگەوتی جەماعەتی سەدەی ١٢
- بەشێک لە دیواری کۆنی شاری ئامەد
- دیوارە کۆنەکانی ئامەد
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Avcýkýran، Dr. Adem (ed.). «Kürtçe Anamnez, Anamneza bi Kurmancî» (PDF). Tirsik. لاپەڕە ٥٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Bois، Th؛ Minorsky، V.؛ MacKenzie، D. N. (٢٤ی نیسانی ٢٠١٢). «Kurds, Kurdistān». Encyclopaedia of Islam, Second Edition (بە ئینگلیزی).
- ↑ «Turkey: Administrative Division (Provinces and Districts) - Population Statistics, Charts and Map».
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ https://www.nytimes.com/2016/12/24/world/europe/an-aleppo-like-landscape-in-a-kurdish-redoubt-of-turkey.html
- ↑ Kubilay، Arin (٢٦ی ئازاری ٢٠١٥). «Turkey and the Kurds -- From War to Reconciliation?» (بە ئینگلیزی).
- ↑ Köksal، Yonca (2005). «Hakan Özoğlu. Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries.Albany: SUNY Press, 2004, xv + 186 pages». New Perspectives on Turkey. ٣٢: ٢٢٧–٢٣٠. doi:١٠.١٠١٧/s٠٨٩٦٦٣٤٦٠٠٠٠٤١٨٠. ISSN ٠٨٩٦-٦٣٤٦. S2CID ١٤٨٠٦٠١٧٥.
- ↑ author.، Şerif Paşa, 1865-1944. Memorandum on the claims of the Kurd people. OCLC ٤٢٥٢٠٨٥٤.
{{cite book}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ↑ بڕوانە مێژووی ئیسلام / (أطلس تأریخ اسلام) لاپەڕە ١٢٩
- ↑ Metin Heper؛ Sabri Sayari (٧ی ئایاری ٢٠١٣). The Routledge Handbook of Modern Turkey. Routledge. لاپەڕە ٢٤٧. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-٣٠٩٦٤-٩.
It was thus only in recent times that Diyarbakır, the unofficial capital of Turkey's Kurdish area, became a predominantly Kurdish town.
- ↑ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ↑ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ↑ «Diyarbakır Fortress and Hevsel Gardens Cultural Landscape». یوونێسکۆ. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ "Diyarbakır Surları" 2015-05-23 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
- ↑ "Surlar" ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ↑ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ↑ «Turkish court acquits German footballer Naki in Kurdish case». BBC. ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list
- پڕگەلھەترین شارەکانی کوردستان
- کوردستان
- جوگرافیای کوردستان
- شارەکانی کوردستان
- شارەکانی تورکیا
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای دیاربەکر
- پێگەکانی کەلەپووری جیھانی لە تورکیا
- ئامەد
- شوێنەکانی ئامەد
- باکووری کوردستان
- میزۆپۆتامیای سەروو
- پارێزگای دیاربەکر