قەڵای دمدم
قەڵای دمدم
Qellay Dimdim | |
---|---|
قەڵای دمدم | |
وڵات | کوردستان[١] ئێران |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | شارستانی ورمێ |
دامەزرێنەر | ئیمپراتۆریەتیی ساسانی |
بەرزایی | ١٤٦٦ مەتر (٤٬٨١٠ پێ) |
قەڵای دمدم ، قەڵایەکی مێژوویییە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ. قەڵای دمدم بەر لە ھاتنی ئیسلام بنیاد نراوە و دواتر لە ساڵی ١٦٠٩ بە دەستی ئەمیرخانی لەپزێڕین میری ناوداری برادۆست نووژەنکراوەتەوە.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی شای ئێرانییەکان، قەڵای دمدم لەلایەن خانی لەب زێڕینەوە بنیاتنراوەتەوە لەسەر بناغەی قەڵایەکی کۆنی ڕووخاودا. لە شەرەفنامەدا باس لە (قلعە داود) کراوە کە ئەوسا ١٥٩٥ز بەدەست میرانی یرادۆستەوە بووە. ئێستا ئاسەواری قەڵاکە نزیکەی ١٥ کیلۆمیتر دوورە لە شاری ورمێ و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی قاسملوو ھەڵکەوتووە. چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیتبێژ ڕەنگی داوەتەو و بووەتە ھەوێنی شێعری شاعیرە بەناوبانگەکان: جگەر خوین بە چەندین شیعر لەسەر خۆراگریی و قارەمانییەتیی خانی لەپزێڕین و کوردانی دمدم شیعری ھۆنیوەتەوە.
جودا لەوە ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ، ٢ ڕۆمان و دیوانێکی شیعری لەلایەن ٣ نووسەری کورد عەرەب شەمۆ و جان دۆست و سەید قادر ھیدایەتی لەبەر ڕووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەپ زێرین نووسراوە. ڕۆمانی قەڵای دمدمی عەرەب شەمۆ، دیوانی شێعری قەڵای دمدمی جان دۆست و ڕۆمانی بەردینەی سەید قادر ھیدایەتی لەو بەرھەمانەن. لەو ٣ کتێبەدا بە گشتی باس لە نەھامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە.[٣]
پێکھاتەی
[دەستکاری]قەڵای دمدم لە پێنج بەش پێکھاتبوو:بەشی (سەرەکی و خواروو و سلوک و ناوەند و دەروازەی ڕۆژھەڵات).
لە بەشی ڕۆژھەڵاتی قەڵاکە لە کۆتایی دۆڵەکەدا قولەیەکی زۆر بەرزی ھەیە کە بەتەواوی جڵەوی قەڵاکەی کردووە، و بۆ دابینکردنی ئاو بۆ قەڵاکە لەڕێگای کۆکردنەوەی ئاوی باراناو بووە لەناو ئەستێڵدا (حەوز).
لە بەشی باکووری قەڵاکە چەند کانییەکی ئاوی لێیە کە زۆر کەمە، بەگۆڕیچە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە بۆ سەر ئەستێڵێک، و قولەیەکی تێدایە لە بەشی سەرەکی و دەڕوانێت بەسەر بەشی سلوکدا.
لە بەشی باشووری قەڵاکە ئەستێڵێک دروست کراوە، لەکاتی زستاندا بەفری تیا کۆدەکرایەوەو لەکاتی بێ ئاویدا بەکار دەھێنرا.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- شەڕی دمدم
- ئیمپراتۆری عوسمانی
- ئیمپراتۆری سەفەوی
- ڕۆمانی بەردینە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
- ^ http://www.iranicaonline.org/articles/dimdim
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 13ی Novemberی 2017. Retrieved 1ی Aprilی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Aprilی 2019. Retrieved 1ی Aprilی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.