بەلۆچستان
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پۆتانەکان: 28°53′N 64°25′E / 28.883°N 64.417°E
بەلۆچستان ناوچەیەکی ئاسیایییە کە لە ڕۆژئاواوە بە سەر ئێران، لە باکوورەوە بەسەر ئەفغانستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە سەر پاکستاندا دابەشکراوە.
بەلۆچستان ناوچەیەکی وشک، بیابانی، پڕ لە گڕکانە. لە ڕۆژئاواوە تا زنجیرە چیاکانی «بام» درێژەی ھەیە. لە باکووری ڕۆژھەڵات، بەرزایییەکانی سوڵەیمان لە «پەنجاب» ی جیا دەکاتەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، زەنجیرە چیای «خرتار» تا بیابانی «خەرتان» کە دەگاتە لای زەریای «عەمان» سنووری بۆ دادەنێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەگاتە چۆمی ئەندووس و سنوورەکانی «کەراچی».
لە لایەکی دیکەوە گەلی بەلۆچ دەکەونە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانەوە (دەکەونە ناو پارێزگای سێستان و بەلۆچستان) و ناوچەکەیان بیابانییە و گەلھەیان نزیک ١ ملیۆن کەسە. لە دیوی ئەفغانستانیش دەکەونە ئەیالەتی نیمرووی و گەلھەیەکی ١٠٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەسی پێک دێنن. ھەر وەھا لە پاکستان بە ١١ تا ١٢ ملیۆن مەزەندە دەکرێن و بە زۆری لە ئەیاڵەتی بەلۆچستاندا بڵاو بوونەتەوە.
لە مێژوودا ناوی بەلۆچستان بە «مەکا» ھاتووە و یۆنانییەکان بە «گدرووزیا» ناویان بردووە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- پارێزگای سێستان و بەلۆچستان (ئێران)
- پارێزگای بەلۆچستان (پاکستان)
- زمانی بەلۆچی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |