کۆماری گەلی چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە چینەوە)
Jump to navigation Jump to search

پۆتانەکان: 35°N 103°E / 35°N 103°E / 35; 103

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆماری گەلی چین نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چین (ڕوونکردنەوە).

کۆماری گەلی چین
[[ی چین |]]
پایتەختپیکەن
2°20′N 1°40′E / 2.333°N 1.667°E / 2.333; 1.667
گەورەترین شانگھای
زمانە فەرمییەکان زمانی ستانداردی ماندارین، زمانی ھەرێمەکان
دەوڵەت تاک حیزب - کۆمۆنیزم
 -  سەرۆک کۆمار ھۆجین تائۆ
 -  سەرۆک وەزیران ڤەن جیابائۆ
ڕووبەر
 -  ٩٫٥٩٦٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (سێھەم)
٤ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٠٧ 1.321.858.888 (یەکەم)
 -  چڕی 104 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣ھەم)
٢٦٩٫٤کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو ییوان (CNY)
ناوچەی کاتی UTC (UTC+٨)
پاوانی ئینتەرنێت .cn

کۆماری گەلی چین (بە ماندارین: 中华人民共和国, پین‌یین Zhōnghuá Rénmín Gònghéguó) کە زۆرتر بە چین (بە ماندارین: 中国, پین‌یین Zhōngguó, چونگوا) ناسراوە (بە چینیی سادە: 中华人民共和国, بە چینیی کۆن: 中华人民共和国) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زۆرتر لە ١٫٣ میلیارد کەس مەزەندە کراوە و بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان. چین لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی کۆماری گەلی چین شاری پەکینە.

سیاسەتی ئێستا[دەستکاری]

لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات. لەم وڵاتەدا سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکرێت، و ھاوکاتیش چین وڵاتێکی تاکپارتییە؛ واتا فرەپارتی یان فرەحیزبی نییە. لە چین شی جین ثین سەرۆک کۆمارە، و سەرۆک وەزیرانیش ڤەن جیابائۆ

ئابووری[دەستکاری]

بازاڕێکی گەورەی چینی لەشاری شەنگەھای

دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە، چین لەسەر بیردۆزی مارکس و ئەنگەڵس ئابووریەکی پتەوی داڕشت تاکو لە قەیرانەکان ڕزگار بێت. بە ھۆی زۆریی دانیشتووانەوە، ئابووریی چین ھەردەم بەرەو پێشەوە چووە. لە ڕووی زۆریی داھاتی بەرھەمھێنانەوە، ئابووریی چینی لە پلەی دووەم دێت لەدوای ئەمریکا ئابوورییەکەی لە ساڵی (٢٠١٤) (١١٬٦) ترلیۆن دۆلار بووە

پەروەردە و فێرکردن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی کۆماری چین بیری لەوە کردەوە کە گرنگیی زۆرتر بەلایەنی پەروەردە و فێرکردن بدرێت وەک لەوەی گرنگی بەلایەنی سەربازی و شەڕ بدات، ھەر بۆیە لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ ٣٩٨٬٥٦٧ خوێندنگای سەرەتایی بنیادنراوە و ٩٤٬١١٦ خوێندنگای ناوەندی بنیادنراوە ئەم ڕێژەیەش بۆ ڕێژەی دانیشتووان گونجاوە و حکومەتی چین لەماوەی پێنج ساڵدا زۆرتر لە ٢٨ میلیارد دۆلاری لە کەرتی پەروەردەدا خەرج کرد. لە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگا چین کەمتەرخەم نەبووە؛ جۆرەھا زانکۆی جۆراوجۆری لەگشت بوارەکان کردۆتەوە؛ لە ناوبانگترینیان:

  • لە شاری پەکین: زانکۆی پەکین، زانکۆی چینگوا، زانکۆی پەکین تایبەت بە مامۆستایان، زانکۆی ڕەنمین.
  • لە شاری شەنگەھای: زانکۆی شەنگەھای، زانکۆی ڕۆژھەڵاتی پەکین تایبەت بە مامۆستایان.
  • لە شاری ھاربین: پەیمانگای ھاربین تایبەت بە ئایتی و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی وھان
  • زانکۆی تچیانگ

جوگرافیا[دەستکاری]

چین سێیەم گەورە وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەمەش لەپاش ڕووسیا و کەنەدا دێت. سنووری چین بە چواردە دەوڵەت لکاوە ئەوانیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەریەکە لە ڤیەتنام و لاوس و میانمار وە لە باشووریش ھەریەکە لە ھیندستان و نیپال و بووتان وە پاکستان دێن وەھەروەھا لە ناوەڕاستی ئاسیاش چین بەستراوە بە ھەریەکە لە ئەفغانستان و تاجیکستان و کازاخستان و قرغیزستان وە لە باکووری ئاسیا چین بە ھەریەکە لە کۆریای باکوور و ڕووسیای فار ڕۆژھەڵات لکاوە

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆماری گەلی چین ١٬٣٩٣٬٧٨٣٬٨٣٦ کەس بووە کە دەکاتە ١٩٫٢٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٤ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

ئایین[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئاینێکیان نیە جگە لەوەش کۆمەڵەی تر ھەن پەیڕەوی کۆنفۆشی، بوزی، مەسیحیەت و ئیسلام دەکەن. لە چین ھەڵبژاردنی ئاینی تاکەکەس ئازادە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئاینی کەسی بەرامبەر دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]