دەروازە:کوردستان
کوردستانکوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە. وتاری ھەڵبژێردراوپارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی:ھەدەپە HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو ھاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، ھاوکات ھەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ ھەیە تاڕەدەیەک ھاوبەشانە کار دەکەن. ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاوەتەخوازی کۆتاییھێنانە بە ھەڵاواردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان. ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردن و چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. ھەدەپە خوازیارە کە سیاسەتەکانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورک و کورد، لەکاتێکدا لە دانۆستانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشداریان کرد. دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەکا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستان. ھەدەپە یەکەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەشداری کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە لە ناوچەکانی ڕۆژاوای تورکیا بەشداری کرد لەکاتێکدا دەبەپە لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژھەڵات چالاکی و بەشداری کرد کە لە ئاکامدا ھەردوو پارتەکە بە تێکڕایی ٦.٢ لەسەدی گشت دەنگەکانیان بەدەستھێنا. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ئێستای ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤ وەک کاندیدی ئەم پارتە بەشداری کرد و توانی ٩.٧٦ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێ. ژیاننامەی ھەڵبژێردراولەیلا قاسم (١٩٥٢ لە خانەقین - ١٩٧٤ لە بەغدا) چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو، کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە بەغدا لە سێدارەی دا. لەیلا قاسم وەک یەکەم کچی شەھیدی خەباتی کورد دەناسن. لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە. لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم دروستکردبوو. شۆڕشەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بەتورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لەلایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی کرا و زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی. ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
وێنەی ھەڵبژێردراودەنگی ھەڵبژێردراومێژووڕەشەکوژیی دەرسیم، بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە. ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ١٣ ھەزار کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم. کارەساتەکانکیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە] شارەکانی کوردستانوتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانچوارپارچەی کوردستاندەروازە پەیوەندیدارەکان
دەروازەکان |