کوردانی لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردەکان لە لوبنان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٦٠٬٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
بەیرووت
زمانەکان
کوردی و عەرەبی
ئایین
سوننە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکان

کوردەکان لە لوبنان ئاماژەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لەدایک بوونە یان نیشتەجێن لە لوبنان کە بنچینەیان کوردییە

مێژوو[دەستکاری]

زۆربەی کوردە لوبنانیەکان ھاتوون بۆ لوبنان لە چەندەھا ساڵی ئەم دوواییە، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی لوبنانی ڕێکەوتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢، کاتێک لوبنان حوکم دەکرا لەلایەن دەوڵەتی ئەییووبی کوردی. ھەروەھا عوسمانیەکان خێزانی دڵسۆزی کوردیان دەنارد بۆ سوریا و لوبنانی ئێستا، کە ڕۆڵی کاریگەریان وەردەگرت. ئەم کوردانە داچەقین و چەندەھا ناوچەی لوبنانیان فەرمانڕەوایەتی دەکرد بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

یەکەم نوێترین شەپۆلی کۆچکردنی کوردەکان بۆ لوبنان لە ماوەی ١٩٢٥–١٩٥٠ بوو کاتێک ھەزارەھا کورد ڕایان کرد لە دەست توندوتیژی و دەستکورتی لە تورکیا. و دووەم شەپۆلی کوردەکان ھاتن لە دواییەکانی ١٩٥٠ و سەرەتاکانی ١٩٦٠، زۆربەیان ھەڵھاتن لەبەر ھۆکاری سیاسی لە سووریا و تورکیا. لەماوەی سەرەتاکانی ١٩٩٠، حوکومەتی لوبنانی چەندەھا چارەکە خانوو و ماڵی کوردەکانی تێکدا لە بەیرووت، کە کوردەکان دەژیان لەم شوێنە، ئەمەش وایکرد کە نزیکەی چارەگێکی کوردە نیشتەجێبووەکانی لوبنان کۆچ بکەن.

لەکاتی شەڕی ناوخۆی لوبنانی، کوردەکان جەنگان بۆ بزووتنەوەی نیشتمانی لوبنانی.

دۆخی ئێستا[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٢، نزیکەی %٤٠ ھەموو کوردەکانی لوبنان شارستانیەتیی لوبنانی یان نیە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]