محەممەد ڕەزا پەھلەوی
محەممەد ڕەزا پەھلەوی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩١٩ |
مەرگ | ١٩٨٠ |
پیشە | دوهەمین شای پەهلەوی ئێران |
چالاک‌بوون | ١٩٤١ تا ١٩٧٩ |
ئایین | ئیسلام ، شیعە |
ھاوسەر | فۆزییە بێنت فوواد، سوڕەیا ئیسفەندیاری، فەرەح دیبا |
مناڵ(ەکان) | شەهناز، ڕەزا، فەڕەحناز، عەلیڕەزا، لەیلا |
واژوو | |
![]() |
محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى، كوڕى ڕەزاشای په‌هله‌وى ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٢٩٨ی هەتاوی له شاری تاران له دايكبووه. دووامين شاهينشاى ئێرانه، ساڵى ١٩٧٩ به شۆڕشى ئيسلامى كۆتا به ده‌سه‌ڵاتى هات كه نزيكه‌ى ٣٨ ساڵى خاياند (١٩٤١-١٩٧٩).
ژیاننامە[دەستکاری]
له منداڵيدا له فێرگه‌ى ناوخۆیی (لارۆسى) له سویسڕا خوێندوويه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه. ساڵى ١٩٤١ پاش بره‌و سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى ئەدۆڵف ھیتلەر له رۆژهه‌ڵاتدا، بریتانیا که حاكمى راسته‌قينه‌ى ئێران بوون، ڕه‌زا شاى باوكيان له ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر په‌يوه‌نديه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌يان محه‌ممه‌دڕه‌زا يان له جێگه‌ى دانا. له دوايى نه‌مانى شەڕی جیھانیی دووەم ئێران پشێويه‌كى زۆرى به‌خۆوه بينى و بزاڤى (موسه‌ددیق) له ١٩٥٢ توانى محه‌ممه‌دڕه‌زاشا له ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به پشتگيرى بریتانیا و ئه‌مريكا، محه‌ممه‌دڕه‌زاشا گه‌ڕايه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌يارانى زيندانى كرد. ئه‌م سيناريۆيه ساڵى ١٩٧٩ دووباره بوويه‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئيسلامى به رێبه‌رايه‌تى ڕووحوڵڵا خومەینی به‌ڵام ئه‌مجاره شا نه‌گه‌ڕايه‌وه‌و له میسر كۆچى دوايي كرد.
گرينگترين كاره‌كانى شا له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدا، بريتى بوون له :
- زاڵكردنى ده‌سه‌ڵاتى تاكه حيزبى و داپلۆسينى بزاڤى سياسى جياواز به تايبه‌تى چالاكى په‌ره‌سه‌ندووى حزبه چه‌پڕه‌وه كۆمۆنيسته‌كان .
- پێكھێنانی ده‌زگاى (ساڤاک) بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى، زۆربه‌ى جار به شێوه‌ى دڕندانە، به‌مه‌ش دوژمنى زۆرى بۆ خۆى له ناو ئێران په‌يداكرد.
- چاكسازى له بوارى كشتوكاڵ و دابه‌شكردنى زه‌وى به سه‌ر جوتيار و سه‌پانى بێ زه‌وى كه نزيكه‌ى چوار مليۆن ئێرانى تيايدا سوودمه‌ند بوون ئه‌مه‌ش هۆكارى بژاندنه‌وه‌ى ئابوورى ئێران بوو له نێوان ١٩٦١-١٩٧٩.
- دانى مافى ده‌نگدان بۆ ژنان.
بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران[دەستکاری]
وه‌ك ده‌زانرێت ڕه‌زاخانى باوكی به ره‌چه‌ڵه‌ک گورجه[١] و خه‌ڵكى دێھاتی ئالاشتى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه. ده‌ڤه‌ره‌كه له‌م به‌شانه پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان. به منداڵى له به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى نوش ئافه‌رين هاتوونه‌ته تاران، كه هه‌راش بووه چووه‌ته ناو ريزى له‌شكرى قازاق. كاتێك ڕه‌زاخان بوو به حاكمى ئێران له ساڵى ١٩٢٥ ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات ره‌سه‌نايه‌تى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت. نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه.
کۆچی دوایی[دەستکاری]
محەممەدڕەزاشای پەهلەوی ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ ١٣٥٩ی هەتاوی له قاھیرە (وڵاتی میسر) کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://fa.wikipedia.org/wikiاهالی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ئێرانییەکانی گورجی
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمدرضا پهلوی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.