ئەنقەرە
| ئەنقەرە | |
|---|---|
| بە تورکی: Ankara | |
| ناو بە زمانی فەرمی | Ankara، آنقره |
| خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈæŋkərə |
| زمانی فەرمی | زمانی تورکی |
| کیشوەر | ئاسیا |
| وڵات | تورکیا |
| پایتەختی | تورکیا، پارێزگای ئەنقەرە |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای ئەنقەرە |
| ناوچەی کاتی | UTC+03:00 |
| جێ | ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی |
| پۆتانی شوێن | ٣٩°٥٦′٩″N ٣٢°٥٠′١٩″E |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | mayor of Ankara |
| سەرۆک | Mansur Yavaş |
| ئەندامی | League of Historical Cities |
| دانیشتووان | ٥٬٨٠٣٬٤٨٢ |
| لەخۆگرتنەکان | Yenimahalle ilçesi |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٩٣٨±١ مەتر |
| خاکی ھاوشێوە | پارێزگای ئەنقەرە |
| جێگەی دەگرێتەوە | Ancyra |
| خەڵاتەکان | The Europe Prize |
| ڕووبەر | ٢٥٬٦٣٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 06000–06999 |
| وێبگە | https://www.ankara.bel.tr/ |
| ھاشتاگ | Ankara |
| دەقی سەرەکی ڕێکخراوەیی | Constitution of Turkey |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | geography of Ankara |
| Köppen climate classification | cold semi-arid climate، Mediterranean-influenced warm-summer humid continental climate |
| ئابووری بابەت | economy of Ankara |
| کۆدی تەلەفۆن | 312 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 06 |
![]() | |
ئەنقەرە (بە تورکی: Ankara) پایتەختی تورکیایە،[١] و دووەم گەورەترین شاریەتی لە دوای شاری ئەستەمبوڵ. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە بە دەوروبەرییەوە نزیکەی ٥،٨٦٤،٠٤٩ کەسە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٤.[٢][٣][٤][٥] لە ڕووی جوگرافییەوە ئاناتۆلیا بە نزیک لە ناوەندی تورکیا دادەنرێت، و بەشە باکوورییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای دەریای ڕەش لە دەرەوەیەتی، و بەشێکی زۆری لە ناو ناوچەی ناوەندی ئاناتۆلیادایە. و سێیەم پارێزگایە لە ڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی تورکیا، و دەورە دراوە بە بۆلوو، جانقری، و کریککالێ، و کیرشێھیر، و ئاکسارای، و قۆنیە و لە پێشەوەش ئەسکی شەھیر.
ئەنقەرە بە خێرایییەکی زۆر گەشەی کرد دوای ئەوەی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ وەک پایتەختی تورکیا ڕا گەیەندرا، و لە ئەمڕۆماندا بووەتە دووەم شار لە قەرەباڵغیدا. لە سەرەتای کۆماری تورکیادا ئابووریی ئەنقەرە پشتی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەست، و تا ئێستاش نیوەی زەوییەکانی ئەنقەرە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ بەکار دەھێنرێن. ھەروەھا چالاکیی ئابووریی ئەنقەرە بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە بازرگانی و پیشەسازی دەبەستێت. بەڵام ئەو قورسایییە ئابوورییەی کە لە ڕێگەی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە بەدەست دەھات لە کەمبوونەوەی بەردەوامدایە. ئەو وەبەرھێنانانەی لە ئەنقەرە و دەوروبەریدا بوون، چ لە کەرتی گشتی یان کەرتی تایبەت، ھانی کۆچی ژمارەیەکی زۆر لە ھێزی کاریان دا بۆ ئەنقەرە لە پارێزگاکانی دیکەوە. و ژمارەی دانیشتووان چەندین جار زیادی کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمارەوە تا ئەمڕۆ. و دەتوانرێت بوترێت کە لە ھەر چوار کەس سێیان لە کەرتی خزمەتگوزارییەکاندا کار دەکەن، وەک پەیوەندی و ھەواڵ و خزمەتگوزارییەکان، و کارە بازرگانییە ھاوشێوەکان، و یەکێک لە ھەر چوار کەس لە پیشەسازیدا، و بە ڕێژەی ٢٪ لە کەرتی کشتوکاڵدا. کارە پیشەسازییەکان بەتایبەتی لەسەر ڕستن و چنین و بەرھەمە خۆراکییەکان و بنیاتنان چڕ بوونەتەوە. بەڵام لە ئەمڕۆماندا زۆربەی وەبەرھێنانەکان لە بواری بەرگری، و کانزا و بزوێنەردان. و پارێزگای ئەنقەرە خاوەنی گەورەترین ژمارەی زانکۆیە لە تورکیا، جگە لەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان تێیدا بەدەست ھێناوە چەندین بەرابەرە. ئەم کۆمەڵگە خوێندەوار و لێھاتووە لە تەکنۆلۆژیا ھێزی کاری پێویست بۆ وەبەرھێنان بە شێوەیەکی سەرەکی دروست دەکات. و ئەنقەرە بە ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە دەبەسترێتەوە لە ڕێگەی ھێڵی ئاسن و ڕێگا خێراکان و فڕۆکەخانەکان.
مێژووی ئەنقەرە بۆ پێش دە ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە کە دەگاتە سەردەمی بەردینی کۆن[٦] کاتێک مرۆڤی سەرەتاییی یەکەم تێیدا نیشتەجێ بوو، و چەندین شارستانییەت یەکیان لە دوای یەک تێیدا ھاتووە، حیشییەکان، و فریجییەکان، و لیدییەکان، و فارسەکان، و گالاتییەکان، و ڕۆمانەکان، و بیزەنتییەکان، و سەلجووقییەکان فەرمانڕەوایییان کردووە، پاشان دەوڵەتی عوسمانی، و لە کۆتاییدا بوو بە پارێزگایەک لە ناو خاکەکانی تورکیادا. تێکتۆساجەکان ئەنقەرەیان وەک پایتەختی خۆیان گرتە بەر، ھەروەک چۆن ئەنقەرە لە ناو سنوورەکانی گۆردیۆمدا بوو کە فریجییەکان وەک پایتەختی خۆیان گرتبوویانە بەر. چوبووک (یەکێک لە ناوەندەکانی ئەنقەرە) ئەو ناوچەیە بوو کە بایەزیدی یەکەم تێیدا لە بەرامبەر تەیمورلینگ شکستی ھێنا لە شەڕی ئەنقەرەدا، و ھەروەھا ئەنقەرە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە جەنگی سەربەخۆیی لە شەڕی سەقەریا لە نزیک پۆلاتلی (بەشی ڕۆژاوای ئەنقەرە).
ئەنقەرە - کە بەشێکی زۆری لە ناو ناوچەی ناوەندی ئاناتۆلیادایە جگە لە بەشە باکوورییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای دەریای ڕەش - خاوەنی کەشوھەوای کیشوەرییە. و ئەو شارانەی کە لە دەرەوەی پارێزگاکەن بەشێکی زۆریان لە بەرزایییەکان پێکھاتوون کە کێڵگەکانی دانەوێڵە دایانپۆشیوە. و ڕێوشوێن گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ناوچە سروشتییە جوان و جۆراوجۆرەکان لە پارێزگاکەدا، و بە مەبەستی حەوانەوە و چێژوەرگرتن پێشکەش دەکرێن و ئامادە دەکرێن. و لە ناوچە جیاجیاکانی جیھاندا ئەو ئاژەڵانەی ناوی ئەنقەرەیان ھەڵگرتووە دەناسرێن وەک کەروێشکی ئانگۆرا، و بزنی ئانگۆرا، و پشیلەی ئانگۆرای تورکی. ھەروەھا ھەرمێی ئەنقەرە و زەعفەرانی ئەنقەرە وەک خۆراکە ناوخۆیییەکان دەناسرێن، و ھەروەھا گەرماوە ئاوە کانزایییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیادا.
بنەچەی ناو
[دەستکاری]
ئەنقەرە لە سەرچاوە عەرەبییەکاندا و بەتایبەتی مێژووی جەنگە خاچپەرستەکان بە ئەنکووریە و ئەنکوور و ئەنکوورار ناودەبرا.[٨][٩] و بە ناوی «ئەنقەرە» لە وتەی ئیمرۇلقەیسدا ھاتووە «ربّ طعنة مُثْعَنْجِرة، وخطبة مُسْحَنْفِرة، تبقى غداً بأنقرة»، و شاعیر ئەبوو تەممام لە ھۆنراوەیەکدا ئاماژەی پێ کردووە «جرى لها الفأل برحا بأنقرة إذ غُودرت وحشة الساحات والرحب».[١٠]
ئەنقەرە لە زمانی فریجییەکان و ھەروەھا زمانی یۆنانیی کۆندا Ἄγκυرایە و بە «ئانقیرە» دەخوێندرێتەوە و بە واتای «لەنگەری کەشتی» دێت و ھەندێک ئەفسانەی کۆن دەڵێن کە ئەو شوێنەیە کە میداس پاشای فریجیا لەنگەری کەشتییەکی تێدا دۆزیوەتەوە.[١١] و باس کراوە کە ئەسکەندەری مەقدوونی لە گەشتەکەیدا بەرەو ڕۆژھەڵات لە ساڵی ٣٣٣ (پ.ز) بە ئەنکۆرادا تێپەڕیوە.[١١] ھەروەھا ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی ئاناتۆڵیا لە ئەنقەرە دراوی کۆن ھەن کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی دووەمی زایینی و وێنەی لەنگەری کەشتییان لەسەر لێدراوە.[١٢]
لە کاتێکدا ئەنقەرە بە Ἄγκυرا لای فریجییەکان و گالاتیا و ڕۆمای کۆن دەناسرا، بەڵام لە سەرچاوەکانی ئەلفوبێی لاتینیدا لای جیھانی ڕۆژاوا بە ئەنکیریا و ئەنجیریا ناوی ھاتووە. و ناوی ئەنقەرە گۆڕا دوای ھاتنی توورکەکان بۆ ئاناتۆڵیا و بە ئەنگووریا و ئەنگووروو ناوی ھاتووە. و لە ڕۆژاوا بە ئەنگۆرا ناوی ھاتووە. و لە کاغەزە فەرمییە جیاوازەکاندا کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ١٦ی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی ناوی ئەنقەرە بەکار ھاتووە.[١٣]
و کۆماری توورکیا لە ٢٨ی ئازاری ١٩٣٠ بە فەرمی داوای لە وڵاتە بیانییەکان کرد ناوی شارەکان بە بە زمانی توورکی بەکار بھیێنن. و لەو ڕێکەوتەوە لە فەرمانگەی پۆستەدا وەک ئەنگۆرا ناونیشان دەکران و لە نووسینەکاندا بۆ ئەنقەرە نەدەگوازرانەوە.[١٤] و بەم شێوەیە ناوی ئەنقەرە گۆڕا بۆ ناوێکی جیھانی.
جوگرافیاکەی
[دەستکاری]پارێزگای ئەنقەرە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کریککالێ و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ جانقری و لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ بۆلوو و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئەسکی شەھیر و لە باشوورەوە لەگەڵ قۆنیە و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کیرشێھیر و ئاکسارای سنووردارە.
ڕووباری سوور لە ڕۆژھەڵاتی ئەنقەرە بە درێژایی ١٣٥٥ کیلۆمەتر لە ناو خاکەکانی تورکیادایە، بەڵام ڕووباری سەقەریا لە ڕۆژاوای شارەکەیە، و ھەردووکیان سەرچاوەی ئاوی شیرینن بۆ شارەکە. ڕووباری چای (ئەنقەرە چای) کە یەکێکە لە لقەکانی ڕووباری سەقەریا بە ناوەندی شارەکەدا تێدەپەڕێت. و لە باشووری پارێزگاکەدا دووەم گەورەترین دەریاچەی تورکیا ھەیە بە ڕووبەری ١٣٠٠ کیلۆمەتر دووجا، و ڕێژەی سوێری تێیدا دەگاتە ٣٢،٤٪ و بە دووەم گەورەترین دەریاچەی سوێر لە جیھاندا دادەنرێت.[١٥] جگە لە ھەبوونی حەوزێکی داخراو لەم دەریاچەیەدا، و ئەم حەوزە بە گەورەترین حەوزی داخراو لە تورکیادا دادەنرێت.
٥٠٪ی ڕووبەری پارێزگاکە بە دەشتایییەکان دادەنرێت، و لە کشتووكاڵدا بەکار دەھێنرێن، بەڵام دارستانەکان و زەوییە بایرەکان ٢٨٪ی ڕووبەرەکە پێکدەھێنن، ھەروەھا چیمەن و لەوەڕگاکان ١٢٪ پێکدەھێنن، پاشان زەوییە ناکشتوکاڵییەکان ١٠٪ی ڕووبەری پارێزگاکە پێکدەھێنن. ھەروەھا بەرزترین خاڵ لە پارێزگاکەدا ئەلماداخە (کێوی سێو)، ھەروەھا فراوانترین دەشت دەشتی پۆلاتلییە بە ڕووبەری ٣٧٨٩ کیلۆمەتر دووجا، و ڕووبەری گەورەترین دەریاچە نزیکەی ٤٩٠ کیلۆمەتر دووجایە، و درێژیی درێژترین ڕووباری جاری ١٥١ کیلۆمەترە، کە لقی ڕووباری سەقەریایە لە ناو شارەکەدا. بەڵام گەورەترین بەنداو لە پارێزگاکەدا ڕووبەرەکەی ٨٣،٨ کیلۆمەتر دووجایە، کە بەنداوی ساری یارە. ھەروەھا لە پارێزگاکەدا ١٤ دەریاچەی سروشتی، و ١٣٦ گۆلاوی ئاودێری، و ١١ بەنداو ھەن.[١٦]
کەشوھەوا
[دەستکاری]کەشوھەوای باشوور و ناوەندی ئەنقەرە بە کەشوھەوای کیشوەری دادەنرێت، زستانەکەی ساردە و بارانەکەی بەفراوییە بەڵام ھاوینەکەی گەرم و وشکە. و لە باکووردا کەشوھەوای ئەنقەرە وەک کەشوھەوای دەریای ڕەش دادەنرێت، کە مامناوەندە و بارانەکەی کەمە. و جیاوازیی گرنگ لە پلەی گەرمیدا لە شەو و ڕۆژ و ھاوین و زستاندا لەو ناوچانەی کە کەشوھەوای زەوینی تێیاندا زاڵە بوونی ھەیە. و مانگی تەممووز یان مانگی ئاب بە گەرمترین وەرزەکانی ساڵ لە پلەی گەرمیدا دادەنرێن. و بەپێی تێکڕای تێکڕای پلەکانی گەرمی لە شارەکەدا بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕۆژێکدا ٢٧–٣١ پلەیە. ھەروەھا مانگی کانوونی دووەم ساردترین مانگی ساڵە. و کەمترین پلەی گەرمی لە نێوان -٦ – -١ پلەدایە. و پڕبارانترین مانگی ساڵ مانگی کانوونی یەکەمە بەڵام کەمترینیان مانگی تەممووز یان مانگی ئابە. و شارەکە ٤١٥ ملم بارانی ساڵانە وەردەگرێت. و زۆربەی لە کانوونی یەکەم و کانوونی دووەمدا دەبارێت بە بڕی ٤٨ ملم بۆ ھەر یەکێکیان، بە پێچەوانەی مانگی ئاب کە وشکترینە بە تێکڕایەک کە تەنھا لە ١٢ ملم تێپەڕ ناکات.[١٧] و تێکڕای کۆی بارانبارینی ساڵانە لە نێوان قزڵجە حەمام (شارێکە لە باکووری پارێزگای ئەنقەرە) بە بڕی ٦٠ سم دەگۆڕێت و دەگاتە ٣٠ سم لە شەرەفلیکۆچ حیسار (شارێکە لە باشووری پارێزگای ئەنقەرە).[١٨][١٩]
| زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ئەنقەرە (١٩٦٠–٢٠١٢)» | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
| بەرزترین پلەی تۆمارکراو | ١٦٫٦ (٦٢) |
١٩٫٩ (٦٨) |
٢٦٫٤ (٨٠) |
٣٠٫٦ (٨٧) |
٣٣٫٠ (٩١) |
٣٧٫٠ (٩٩) |
٤١٫٠ (١٠٦) |
٤٠٫٤ (١٠٥) |
٣٦٫٠ (٩٧) |
٣٢٫٢ (٩٠) |
٢٤٫٤ (٧٦) |
١٩٫٨ (٦٨) |
٤١٫٠ (١٠٦) |
| نێونجی بەرزترین پلە | ٤٫٣ (٤٠) |
٦٫٤ (٤٤) |
١١٫٧ (٥٣) |
١٧٫٢ (٦٣) |
٢٢٫٢ (٧٢) |
٢٦٫٦ (٨٠) |
٣٠٫٢ (٨٦) |
٣٠٫٢ (٨٦) |
٢٦٫٠ (٧٩) |
١٩٫٩ (٦٨) |
١٢٫٨ (٥٥) |
٦٫٦ (٤٤) |
١٧٫٨ (٦٤) |
| نێونجی کەمترین پلە | −٣٫٠ (٢٧) |
−٢٫٢ (٢٨) |
١٫٠ (٣٤) |
٥٫٧ (٤٢) |
٩٫٧ (٤٩) |
١٣٫٠ (٥٥) |
١٦٫٠ (٦١) |
١٦٫٠ (٦١) |
١١٫٩ (٥٣) |
٧٫٤ (٤٥) |
٢٫٥ (٣٧) |
−٠٫٦ (٣١) |
٦٫٥ (٤٤) |
| کەمترین پلەی تۆمارکراو | −٢١٫٢ (−٦) |
−٢١٫٥ (−٧) |
−١٩٫٢ (−٣) |
−٦٫٧ (٢٠) |
−١٫٦ (٢٩) |
٤٫٧ (٤٠) |
٦٫٨ (٤٤) |
٦٫٣ (٤٣) |
٢٫٥ (٣٧) |
−٣٫٤ (٢٦) |
−١٠٫٥ (١٣) |
−١٧٫٢ (١) |
−٢١٫٥ (−٧) |
| نێونجی بارین میلیمەتر | ٤١٫٨ (١٫٦٥) |
٣٦٫٩ (١٫٤٥) |
٣٨٫٧ (١٫٥٢) |
٤٩٫٠ (١٫٩٣) |
٥١٫٢ (٢٫٠٢) |
٣٥٫٤ (١٫٣٩) |
١٤٫٥ (٠٫٥٧) |
١٠٫٩ (٠٫٤٣) |
١٨٫٥ (٠٫٧٣) |
٣٠٫٢ (١٫١٩) |
٣٣٫٩ (١٫٣٣) |
٤٦٫٩ (١٫٨٥) |
٤٠٧٫٩ (١٦٫٠٦) |
| نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین | ١١٫٧ | ١١٫٠ | ١٠٫٩ | ١٢٫٠ | ١٢٫٥ | ٨٫٦ | ٣٫٨ | ٢٫٨ | ٣٫٨ | ٧٫١ | ٨٫٦ | ١١٫٨ | ١٠٤٫٦ |
| نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون | ٧٧٫٥ | ٩٨٫٩ | ١٦١٫٢ | ١٨٩٫٠ | ٢٦٠٫٤ | ٣٠٦٫٠ | ٣٥٠٫٣ | ٣٢٨٫٦ | ٢٧٦٫٠ | ١٩٨٫٤ | ١٣٢٫٠ | ٧١٫٣ | ٢٬٤٤٩٫٦ |
| سەرچاوە: دەزگای کەشناسیی حکوومیی تورکیا[٢٠] | |||||||||||||
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ↑ "دستور الجمهورية التركية". تم الإطلاع عليه : 17 يوليو 20015. " الدستور التركي المادة الثالثة 1982" 30 June 2015[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ "Nüfus ve Demografi – Toplam Nüfus" www.tuik.gov.tr المعهد الإحصائي التركي 2025-06-06 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑
{{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ↑
{{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ↑ مؤسسة الإحصاء التركية، أنقرة. 2014 تم الإطلاع عليه : 17 يوليو 2015 10 June 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ "متحف حضارة أنقرة، أنقرة على مدار العصور". تم الإطلاع عليه : 17 يوليو 2015. 21 August 2014[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ^ Anadolu Medeniyetleri Müzesi Ankara Şehir Sikkeleri reyonu
- ↑ أحمد زكي بك، قاموس الجغرافية القديمة، ص 16
- ↑ . ژپنک ٩٧٨-٩٩٥٣-٣٦-٩٦٦-٢.
{{cite book}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عنوان=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|لغة=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مؤلف1=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|ناشر=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ . ژپنک ٩٧٨-٩٧٧-٣٣٩-٢١١-٦.
{{cite book}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عنوان=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|لغة=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مؤلف1=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|ناشر=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - 1 2 Erdoğan, Abdülkerim, Gökçe Günel, ve Ali Kılcı. "Tarih İçinde Ankara". 8
- ↑ Erdoğan, Abdülkerim, Gökçe Günel ve Ali Kılcı. "Tarih İçinde Ankara". 40
- ↑ Deniz KARAMAN. "XVIII. Yüzyılın İkinci Yarısında Ankara Sancaغındaki Mâlikâne-Mukataalara Dair Bazı Bilgiler"..
- ↑ "Turks are forcing us to adopt İstanbul and Ankara by refusing to deliver lettres addresssed to Constantinople and Angora..." Edward Gleichen (1931). "Some Recent Decisions of the P. C. G. N.". The Geographical Journal 77: 161-163. 7 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ البحيرة المالحة. الإندبندنت 23 January 2018[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ نهر سقاريا. وزارة التعليم التركية. تم الإطلاع عليه بتاريخ : 31 أغسطس 2015 22 July 2018[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ مناخ أنقرة.معدل هطول المطر. 11 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ الطقس في أنقرة 10 April 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ "World climate: Ankara". 13 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ داڕێژە:استشهاد بويب
