کیمیابارانی ھەڵەبجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983 (Halabja Poison Gas Attack)

کیمیابارانی ھەڵەبجە
بەشێک لە ھەڵمەتی ئەنفال و ئۆپەراسیۆنی زەفەر ٧ (لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا)
گۆڕی خێزان بۆ قوربانیانی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ - ھەڵەبجە - کوردستان - عێراق
ڕێکەوت١٦ی ئازاری ١٩٨٨
شوێن35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983پۆتانەکان: 35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983{{#coordinates:}}: cannot have more than one primary tag per page
ئەنجام

عێراق براوە بوو

  • کوردانی شارۆچکەکە بەشێوەیەکی کاتی ھەڵەبجە جێدەھێڵن.
  • شارۆچکەکە لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە وێران کرا.
شەڕکەرەکان
حیزبی بەعس یەکێتیی پارتی
فەرماندە و سەرکردەکان
عێراقی بەعسی بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن

جەلال تاڵەبانی

مەسعود بارزانی
زەرەر و زیانە گیانییەکان
3,200–5,000 مردووان
7,000–10,000 برینداران

کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.

لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی تەنھا ١٥ ساڵ سزا درا.

لە دوای کارەساتەکە، دەوڵەتە زلھێزەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا ھەڵوێستیان ناڕوون یان ھەستان بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە. بۆ نمونە، پەرلەمانتاری بەریتانی تۆنی بێن لە ٢٠٠٣ ئەڵێ: «ئێمە چەکەکانمان دابین کرد بۆ سەددام، ئێمە پڕچەکمان کرد، من لە پەرلەمان بووم کە ھەڵەبجە ڕوویدا، باسمان کرد بەڵام پێیان وتین کە ناتوانین ھیچ بکەین چونکە ھاوپەیمانە»[١]

دەرئەنجامە پزیشکی و بۆماوەییەکان[دەستکاری]

دوای دە ساڵ لە ساڵی ١٩٩٨ لانیکەم ٧٠٠ کەس ھێشتا چارەسەریان بۆ کاریگەرییە توندەکانی ھێرشەکە وەردەگرن، ٥٠٠ کەسیان بە دۆخێکی ناجێگیر دادەنرێن تەنانەت ئەگەر ڕەنگە توندترین بار و دۆخەکان پێشتر گیانیان لەدەستدابێت. لە ڕاپرسییەکانی پزیشکی ناوخۆیی دا ھەڵەبجە ڕێژەی تێکچوونی تەندروستی و لەبارچوون (ژمارەی لەدایکبوونی زیندوو و ١٤ ھێندەی ئاسایی زیاتر)، شێرپەنجەی قۆڵۆن (١٠ ھێندەی ئاسایی زیاتر)، نەخۆشی دڵ (چوار ئەوەندە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ تاکو ١٩٩٦) بە بەراورد لەگەڵ چەمچەماڵ. جگە لەوەش، «شێرپەنجەکانی تر، نەخۆشیەکانی ھەناسەدان، کێشەکانی پێست و چاو، تێکچوونی توانای منداڵبوون و زاوزێ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە شاری ھەڵەبجە و ئەو ناوچانەی تریش کە تووشی کیمیاباران کراون، ھەندێک لەوانەی لە ھێرشەکە ڕزگاریان بووە یان لەو کاتەدا بە ڕواڵەت تەنھا بە سوکی بریندار بوون دواتر تووشی بوون کێشەی تەندروستی کە پزیشکەکان پێیان وایە ھۆکارەکەی ماددە کیمیاییەکانە، نیگەرانی ئەوە ھەیە کە ھێرشەکە کاریگەری بۆماوەیی بەردەوامی لەسەر دانیشتوانی کورد ھەبێت لەوێدا، بەو پێیەی ڕاپرسییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ڕێژەی کەموکوڕی لە لەدایکبوون زیادی کردووە.[٢][٣]

ھەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕزگاربووانی ئەم ھێرشە تووشی برینێکی ھەمیشەیی بوون لەوانەش سووتانە، و ھەندێکیان نیشانەکانی تێکچوونی دەمارەکانیان نیشانداوە ھەرچەندە ھێشتا ئەمە بە ڕادەیەکی پێویست پشتڕاست نەکراوەتەوە.[٤]

وێرانبوونی ھەڵەبجە و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی[دەستکاری]

ڕزگاربووان بە ھاوکاری پێشمەرگە و ئێرانییەکان بەپەلە زۆربەی کوژراوەکانیان لە گۆڕ بەکۆمەڵێکی کاتیدا بەخاک سپێردران. دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ھەڵەبجە لە دەستی ھێزەکانی پاسداران و پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان چاکەتی تیشکی (NBC)یان ھێنایە ھەڵەبجە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری چەک و ھێرشەکانیان. شارەکە ھێشتا پڕ بوو لە کوژراوە نەنێژراوەکان و بە شێوەیەکی بەرنامەیی لەلایەن ھێزە عێراقییەکان بە بەکارھێنانی بولدۆزەر و تەقەمەنی وێران کرا. لە وەڵامدا میریی ژاپۆن بودجەی پڕۆژەیەکی ٧٠ میلیۆن دۆلاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ ھەڵەبجە دابینکرد. ھاوکات بەرپرسێکی باڵای عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ خافێر پێرێز دی کوێلار سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە فەرمی دانی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ھێزە عێراقییەکان دژی کوردانی ھەڵەبجە.[٥][٦][٧]

ئاژاوەی پەیکەری ھەڵەبجە ٢٠٠٦[دەستکاری]

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ یادگارییەک بۆ قوربانیانی ھەڵەبجە لەو شارەدا دروستکرا کە ھێشتا تاڕادەیەکی زۆر وێران بووە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٦، چەند ھەزار دانیشتووی تووڕە، کە زۆرێکیان خوێندکاری ئامادەیی و زانکۆ بوون، ئاژاوەیان ئەنجامدا لە شوێنی ناڕەزایەیی کە بە پشتگوێخستنی گەڕەکەکان و بە بازرگانیکردن بە دۆخی نالەباری کورد دەیانبینی. خۆپیشاندەران پەیکەرەکەیان سووتاند و زۆربەی سیماکانی لەناوبرد؛ خۆپیشاندەرێکی خوێندکار لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و دەیان کەسیش برینداربوون. دواتر پەریکەرەکە کە بە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و مۆزەخانەی ئاشتی ناسراوە، درووستکرایەوە.[٨][٩]

لە نەریتی باودا[دەستکاری]

  • ساڵی ٢٠٠٨ کایھان کەلھوڕ و ڕایدەر برووکلن ئەلبوومی (شارە بێدەنگەکە)یان بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە بڵاوکردەوە. بەرگی ئەلبوومەکە نووسرابوو: ئەم ئەلبوومە ڕێزلێنانێکە بۆ گوندی کوردنشینی ھەڵەبجە لە کوردستانی عێراق. لەسەر بنەمای پێوەرێکی دەستکاریکراوی ئەی-مینۆر دامەزراوە بۆ تەوەری کوردی و یادکردنەوەی گەلی کورد بەکاردەھێنێت.[١٠]
  • لە ساڵی ٢٠١١، کایھان کالھێر، یۆیۆ ما، و سیلک ڕۆد ئەلبوومی شاری بێدەنگیان لە شانۆی ساندەرز لە زانکۆی ھارڤارد پێشکەش کرد، ھەروەھا ڤیدیۆی بەشی کۆتایی کۆنسێرتەکەیان لە یووتیووب بڵاوکردەوە.[١١]
  • تیپی ڕۆکی کەنەدی سکینی پاپی لە گۆرانی «VX Gas Attack» لە ئەلبوومی «VIVIsectVI» ساڵی ١٩٨٨دا لێدوانێکیان لەسەر کیمیابارانی ھەڵەبجە کرد.
  • لە ساڵی ٢٠٠٢ فیلمێک بەناوی جیان لەسەر ھێرشی ھەڵەبجە بڵاوکرایەوە. لە نووسین و دەرھێنانی جانۆ ڕۆزیبیانی.
  • شاری لاھای پایتەختی ڕامیاری ھۆڵەندا بڕیاریدا یادێک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە دروست بکرێت، کە لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠١٤ کرایەوە.[١٢]

لە فیلمدا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ماڵپەڕی بی بی سی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، دوا سەردان ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20170423093543/http://www.publications.steveplatt.net/halabja.htm
  3. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/2138447.stm
  4. ^ Eric Croddy with Clarisa Perez-Armendariz & John Hart, Chemical and Biological Warfare: A Comprehensive Survey for the Concerned Citizen (Spring Science+Business Media, 2002), p. 164.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20130827001603/http://www.theguardian.com/world/2003/mar/17/worlddispatch.iraq
  6. ^ https://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2008/3/independentstate2076.htm
  7. ^ https://web.archive.org/web/20210228223828/http://www.taghribnews.com/fa/news/409468/%DA%AF%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B4-%D8%B3%D8%A7%D9%84%D8%B1%D9%88%D8%B2-%D8%AD%D9%85%D9%84%D9%87-%D8%B4%DB%8C%D9%85%DB%8C%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%D8%B2%D8%A8-%D8%A8%D8%B9%D8%AB-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%D8%A8%DB%8C-%DA%AF%D9%86%D8%A7%D9%87-%D8%AD%D9%84%D8%A8%DA%86%D9%87-%D9%86%D8%B3%D9%84-%DA%A9%D8%B4%DB%8C-%D8%B5%D8%AF%D8%A7%D9%85-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82
  8. ^ https://web.archive.org/web/20121110114553/http://www.pbs.org/americarebuilds2/memorial/memorial_halabja.html
  9. ^ https://web.archive.org/web/20121021200505/http://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/hundreds-protest-as-kurds-remember-halabja-gas-attack-470206.html
  10. ^ https://www.amazon.com/Silent-City-Kayhan-Kalhor/dp/B0018OKH1Y
  11. ^ https://www.youtube.com/watch?v=s804M9uGiAM
  12. ^ http://almasalah.com/ar/news/26675/%D9%86%D8%B5%D8%A8-%D8%AA%D8%B0%D9%83%D8%A7%D8%B1%D9%8A-%D9%84%D8%B6%D8%AD%D8%A7%D9%8A%D8%A7-%D8%AD%D9%84%D8%A8%D8%AC%D9%87-%D9%81%D9%8A-%D9%84%D8%A7%D9%87%D8%A7%D9%8A ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.