بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوردانی کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردانی کەنەدا
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٦،٣١٥ (سەرژمێری ٢٠١٦)[١]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
تۆرانتۆ، مۆنتریال، ڤانکۆڤەر، کالگاری، ئیدمنتن، ئۆتاوا
زمانەکان
کوردی، کەنەدی ئینگلیزی، کەنەدی فەرەنسی، (تورکی، عەرەبی، فارسی، سوریانی)
ئایین
ئیسلام (سوننە، عەلەوییەزیدی، زەردەشتی، عەلەویەکانی دەرسیم، کاکەیی، شەبەک، فەلەیی، جوو

کوردە کەنەدییەکان ئەو کەنەدییانەن کە بە بنچینە کوردن و لەکەنەدا لەدایکبوون یاخود دەژین.

کوردانی کەنەدا بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ بری ١٦٬٣١٥ کەس دەبن لەم ڕێژەیە کوردانی باشووری کوردستان پشکی زۆرینە پێکدێنن، لەدوای ئەمانیش کوردانی خۆڕھەڵاتی کوردستان و کوردانی خۆڕئاوای کوردستان دێن دواتر کوردانی باکوورکوردستان.

بوونی کورد لەکەنەدا بۆ جەنگی ئێران -ئێراق و جەنگی کەنداو و جەنگی ناوەخۆی سووریا دەگەڕێتەوە، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو کوردەکان ڕووبەروی ستەمێکی زۆری نەتەوەپەرستی بوونەوە لەلایەن حکومەتەکانی ئێران و عێراق بۆیە بەڕێژەیەکی زۆر پەنایان بۆ حکومەتی کەنەدا ھێنا بۆ پاراستنیان، جگە لەمە لەساڵانی شەستەکان و حەفتاکان ڕێژەیەک لەکوردانی باکوور و خۆڕئاوا ڕوویان لەکەنەدا کرد.

سەرژمێریی ٢٠١١

[دەستکاری]
ھەرێم و دەڤەرەکانی کەنەدا ڕێژەی کوردەکان بە ژمارە[٢]
 Ontario٦٬٨٣٠
 Alberta١٬٤٦٥
 British Columbia١٬٤٣٥
 Quebec١٬٤١٥
 Manitoba٢٦٠
 Saskatchewan١١٠
 نۆڤا سکۆشیا٥٥
 New Brunswick٤٠
 Prince Edward Island٣٠

سەرژمێریی ٢٠١٦

[دەستکاری]
ھەرێم و دەڤەرەکانی کەنەداڕێژەی کوردەکان بە ژمارە[٣]
 Ontario٧٬٠٩٥
 British Columbia١٬٩١٥
 Alberta١٬٦٨٠
 Quebec١٬٠٤٠
 Manitoba٤٤٠
 Saskatchewan١٥٥
 نۆڤا سکۆشیا١٢٥
 New Brunswick٥٥
 Newfoundland and Labrador١٠
 Nunavut٥
 Northwest Territories
 Prince Edward Island
 Yukon

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «Ethnic origin population». www12.statcan.gc.ca/. Statistics Canada. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «2011 National Household Survey: Data tables». Statistics of Canada. Statistics of Canada. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. «Proportion of mother tongue responses for various regions in Canada, 2016 Census». Statistics of Canada. لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]