مەھاباد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھاباد
Mahabad
مانگئاوا [٣][٤]
دیمەنێکی شاری مەھاباد
دیمەنێکی شاری مەھاباد
وڵات ئێران
پارێزگاورمێ[١][٢]
شارستانمەھاباد
ناوچەناوەندی
بەرزایی
١٣٤٠ مەتر (٤٬٤٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٦٨٫٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)[٤][١]
 • ئایینئیسلام (سوننی)[١][٢]
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤[٥]
وێبگەشارەداریی مەھاباد[٦]
مەھاباد - ١٩٥٩

مەھاباد یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردنشینەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانه. ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ورمێیە[١] کە لە باشووری زرێباری ورمێ ھەڵکەوتووە.[٢] ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی هاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان بوو و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی کورددا بوو.[٧]

مه‌هاباد له باکوورەوە له‌گه‌ڵ شاری ورمێ، له باشوورەوە له‌گه‌ڵ شاری بۆکان، له ڕۆژھەڵاتەوە له‌گه‌ڵ شاری میاندواو و له ڕۆژاواوە له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره. مەسعوود بارزانی سالی ١٩٤٦ لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له مەهاباد لەدایکبووە. شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە.[٨] ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.[٩]

ناو[دەستکاری]

لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی ئازەرییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛[٨] ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.[٤]

ساڵی ١٣١٥ هەتاوی (له کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) به پیشنیاری ئاغای ڕەشید یاسەمی نێوی ئەو شاره گۆڕدرا و بوو به «مەهاباد».

مێژوو[٤][١٠][دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون. ھەتا کۆتایی سەدەی دەیەمی کۆچی لە شاری مەھاباددا، شارۆچکەیەکی بە ناوی دریاس یان دارایاس — کە پتۆلێمیۆس بە یەکێک لە شارۆچکەکانی ماد ئاماژەی پێ‌کردووە — ھەبووە و ناوەندی شاری و ئیداری ناوچەکە بووە و ئێستاش وێرانەکەی لە گوندێک بەو ناوەوەو — دریاز — ماوەتەوە. شەرەفخانی بەدلیسی نووسەری کتێبی بەناوبانگی شەرەفنامە لە ساڵی ١٠٠٥ کوچێدا، وەکوو ناوەندێکی حکوومی باسی دریازی کردووە.

مێژوو نوێی شاری مەھاباد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک ٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش؛ سارەم بەگ یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی ١١ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەھاباددا — ئەو شوێنەی ئێستا بە «باغی سیسە» و «دەباغیان» دەناسرێت — ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. پاشان بە ھۆی پێشھاتنی چەم و لافاوەکانی، شار بەرەو باشوور ھات و خانووەکان لە نزیکی مەیدانی چوارچرای ئێستادا کرانەوە.

لە ساڵ ١٠٦٠ی کۆچیدا بوداق سوڵتان حاکمی مەھاباد بە ئاشتی کردنی لەگەڵ شا سوڵتان حوسێن توانی شاری مەھاباد کە بە ھۆی شەڕ و گێرەوکێشەوە کاوڵ ببوو، ببووژینێتەوە و بە یارمەتی میرنشینی ئەردەڵان پردی سوور و مزگەوتی سوور دروست بکات و بیکاتە ناوەندی ھزر و زانست و دین. مەھاباد بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.

لە سەردەمی قاجاڕەکاندا، مەھاباد بەھۆی لە سەر ڕێگە بوونی بۆ شاری شام ھەندێک گەشایەوە.

لە ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەور و پشتەوە کۆچیان کرد بۆ مەھاباد، بۆیە شار گەورە بۆوە و زۆربەی باغەکانی دەوری شار بوون بە ماڵ. ھەربۆیە ئێستاش ناوی ھەندێک لە گەڕەکەکانی مەھاباد وشەی «باغ» ی پێوەیە.

چالاکیی سیاسی[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ئەم دواییانە، مەهاباد گۆڕەپانی ململانێی لایەنە جوداخوازەکان لە لایەک و خەڵک و سوپا لە لایەکی دیکە بووە. ساڵی ١٩٤٦ کۆماری مەھاباد دامەزرا و لە ساڵانی ١٩٨٠، دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی، حیزبەکانی کۆمەڵە و دێموکرات چالاکیان بووە لەو شارەدا.

لە ساڵانی دەستپێکی ١٩٠٠ زیاتری چالاکییەکان عەشیرەتی بووە. ھەر سەرۆک عەشیرەتێک بۆ سەندنی مافی لە دەسەڵات ھەوڵی داوە و زۆرجار دەسەڵاتی ناوەندی ھەر لەو تاک‌بوونە کەڵکی وەر گرتووە و عەشیرەتەکانی دژ بە ئەک ھەڵەژاندووە.

لە ساڵی ١٩٤٦ گەورەترین ڕووداوی سیاسی ئەم سەردەمی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە گشتی و شاری مەھاباد بە تایبەتی ڕووی‌دا. ئەوەش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەھاباد بوو. قازی موحەمەد و کۆمەڵەی ژ-ک ڕیکخەرانی ئەو بزووتنەوە بوون کە پاڵی بەستبوو بە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ مافەکانی گەلی کورد بەرامبەر بە دەسەڵاتی ناوەندی ئێران وەستابوون.

ساڵانی دواتر، ساڵانی ١٩٧٩ و نزیک بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دوو بزووتنەوەی جیاواز پێکھات لە شاری مەھاباددا، یەک کۆمەڵە کە حیزبێکی چەپ بوو و ئەوی دی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ھەر پاشماوەی کۆمەڵەی ژ-ک کاتی قازی بوو. ئەو دوو حیزبە لە ساڵانی دوای ١٩٧٩ بەشێکی زۆر لە خەباتەکانی گەلی کوردیان لە ئەستۆ بووە.

جوگرافیا[دەستکاری]

بەنداوی مەھاباد

شوێن[دەستکاری]

مەھاباد لە باکوورەوە لەگەڵ میاندواو، لە باشوور و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەل بۆکان و لە ڕۆژاواوە لەگەل نەغەدە، پیرانشار و سەردەشت ھاوسنوورە.[١١][١٢]

میاندواو میاندواو نەغەدە
بۆکان باکوور پیرانشار
ڕۆژھەڵات    مەھاباد    ڕۆژئاوا
باشوور
بۆکان بۆکان سەردەشت

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای مەھاباد سارد و کوێستانییە،[٤] ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری.[١١][١٢] باشترین کاتی سەفەر بۆ ئەم شارە مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە.[٢]

مامناوەندی پلەی تینی مەھاباد لە پووشپەڕدا (گەرمترین مانگی ساڵ) ٣٣٫٢٣ دەرەجەی سێلسیوس، لە مانگی بەفرانباردا (ساردترین مانگی ساڵ) ٧٫١٥- دەرەجەی سێلسیوس، مامناوەندی ساڵانەی زۆرینەی پلەی تین ١۹٫٢٧ دەرەجەی سێلسیوسە و مامناوەندی ساڵانەی کەمینەی پلەی تین ٤٫٢١ دەرەجەی سێلسیوسە.[١١]

مامناوەندی بارینی مەھاباد ٣٥٠ میلیمەترە و لە بەرزاییدا دەگاتە ٧٥٠ میلیمەتر و لە نزماییدا ھەتا ئاستی ٣٠٠ میلیمەتر کەم دەبێتەوە. زۆرترین بارین لە مانگی خاکەلێوەدایە ٧٩٫٢٤ میلیمەتر و کەمترینیشی لە مانگی پووشپەڕدایە ٠٫٣ میلیمەتر.[١١]

ژمارەی ڕۆژانی بەستەڵەک لە ساڵدا ٩٩ ڕۆژە و لە نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەرەوە دەست پێ‌دەکات و ھەتا سەرەتای خاکەلێوەوە درێژەی ھەیە. زیاترین ڕۆژانی بەستەڵەکیش لە مانگی بەفرانباردایە کە ٢٦ ڕۆژە.[١١]

مەھاباد
چۆنیەتیی کەش‌وھەوا
کانوونی دووەمشوباتئادارنیسانئایارحوزەیرانتەممووزئابئەیلوولتشرینی یەکەمتشرینی دووەمکانوونی یەکەم
 
 
51
 
4
−7
 
 
60
 
5
−5
 
 
46
 
12
1
 
 
79
 
16
4
 
 
24
 
24
7
 
 
2.1
 
30
10
 
 
1.5
 
33
13
 
 
0.3
 
33
13
 
 
1.1
 
29
10
 
 
27
 
23
6
 
 
28
 
14
1
 
 
30
 
9
−4
پلەی تین °C,  بارین mm
سەرچاوە: [١١]
مامناوەندی پلەی تین و بارین بۆ مەھاباد
کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
پلەی تینی زۆرینە (°C) ٣٫٧٣ ٤٫٨٢ ١٢٫٣ ١٦٫٢٧ ٢٤٫١٧ ٣٠٫١٣ ٣٣٫٢٣ ٣٢٫٨٦ ٢٩٫٣٢ ٢٢٫٨٠ ١٣٫٨٢ ٨٫٥٥ Ø ١٩٫٤
پلەی تینی کەمینە (°C) −٧٫١٥ −٤٫٨٦ ٠٫٨٤ ٣٫٧٢ ٧٫٤٦ ١٠٫٢٩ ١٣٫١٤ ١٣٫٢٩ ١٠٫١٩ ٦٫٣٥ ١٫٢١ −٣٫٨٤ Ø ٤٫٣
بارین (mm) ٥١٫١١ ٥٩٫٥٥ ٤٦٫٤٤ ٧٩٫٢٤ ٢٤٫٠٢ ٢٫٠٥ ١٫٥ ٠٫٣ ١٫١ ٢٦٫٦٣ ٢٨٫٢٨ ٢٩٫٨ Σ ٣٥٠٫٠٢
ڕۆژانی بارانی ٣ ٥ ٤ ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٣ ٦ Σ ٢٧
نم (٪) ٦٣٫٥٥ ٦٨٫٤ ٦٥٫٨٥ ٦٠٫٢٥ ٥٧٫٩ ٤٦٫٧٥ ٤٨٫٢٥ ٤٩٫١٥ ٤٩٫٥ ٥٣٫٥٥ ٦٢٫٥ ٦٤٫٨ Ø ٥٧٫٥
پلەی تین
٣٫٧٣
−٧٫١٥
٤٫٨٢
−٤٫٨٦
١٢٫٣
٠٫٨٤
١٦٫٢٧
٣٫٧٢
٢٤٫١٧
٧٫٤٦
٣٠٫١٣
١٠٫٢٩
٣٣٫٢٣
١٣٫١٤
٣٢٫٨٦
١٣٫٢٩
٢٩٫٣٢
١٠٫١٩
٢٢٫٨٠
٦٫٣٥
١٣٫٨٢
١٫٢١
٨٫٥٥
−٣٫٨٤
کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
بارین ٥١٫١١
٥٩٫٥٥
٤٦٫٤٤
٧٩٫٢٤
٢٤٫٠٢
٢٫٠٥
١٫٥
٠٫٣
١٫١
٢٦٫٦٣
٢٨٫٢٨
٢٩٫٨
  کانوونی دووەم شوبات ئادار نیسان ئایار حوزەیران تەممووز ئاب ئەیلوول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم
سەرچاوە: [١١]

ڕووبار (چەم)[دەستکاری]

وێنەی پردی سوور بەسەر چەمی مەھاباد

مەھاباد چەمێکی گرنگی ھەیە بە ناوی چەمی مەھاباد (چۆمی مەھاباد) کە خۆی لە سێ لکان پێکھاتووە: لکی بەیتاس (لە کێوی مام سوارە سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژھەڵاتەوە دەچێتەوە ناو بەنداوی مەھابادەوە)، لکی دێبوکر (لە کێوی سەرمێرگان سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژاواوە دەچێتەوە ناو بەنداوەوە) و ھەروەھا لکی کەوتەر یان لکی سەرەکی (لە کێوی براییم جەلال سەرچاوە دەگرێ و دەچێتەوە ناو بەنداوەوە). ئەم چەمە بە دەشتی مەھاباددا دەڕوا و لە ڕێگای کاناڵەوە زەوی و مەزاراکان ئاو دەدێری و پاشان دوای تێپەڕاندنی دارەلەک، خوڕخوڕە، گردەیاقووب و داشخانە دەچێتەوە ناو زەلکاوەکانی باشووری گۆلی ورمێوە.[٤][١٣]

مرۆڤناسی[دەستکاری]

زمان[دەستکاری]

خەڵکی مەھاباد بە زمانی کوردی (سۆرانی)[٤][١] و شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن.[١٤]

ئایین[دەستکاری]

زۆربەی خەڵکی شاری مەھاباد موسڵمان و سوننی شافعیین.[١][٢] بەر لە شەڕی یەکەمی جیھانی ئەرمەنییەکان کە بە ھۆی فشاری دەوڵەتی عوسمانی کۆچیان کردبوو بۆ ئێران، لە باشووری شاری مەھاباد و لە گەڕەکێکی گەورە بە ناوی «گەڕەکی ھەرمەنیان» نیشتەجێ بوون، جوولەکەکانیش لە ناوەندی شار و لە «گەڕەکی جوولەکان» نیشتەجێ بوون. ئێستا زۆربەیان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی تر.[١٠]

گەلھە[دەستکاری]

لە یەکەمین سەرژمێری ڕەسمی وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٣٣٥ی کۆچی ھەتاویدا، گەلھەی مەھاباد زۆرتر لە ٢٠،٣٣٣ کەس لە ٣،٦٩٧ بنەماڵەدا بوو.[١٠] گەلھەی ئەم شارە بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا ١٤٨،٢٣٠ کەسە کە ٧٤،٣٦١ کەسی پیاو و ٧٣،٨٦٩[١٥] کەسیشی ژن بووە.

به‌ڵام له دوایین سه‌رژمێریی گشتیی جه‌ماوه‌ر و خانووی ئیران دا، ژماره‌ی دانیشتووانی شارستانی مه‌هاباد ۲۳۶،۸۴۹ که‌سه که له‌و ڕێژه‌یه ۱۶۹،۱۴۹ که‌س له شاردا ده‌ژین.

ئیزابێلا بیربیشاب لە ساڵی ١٢٦٩ی ھەتاویدا ھاتووەتە شاری مەھاباد و گەلھەی ئەم شارەی ٥،٠٠٠ کەس بەراورد کردووە. گەلھەی مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٥دا (١٣٢٤ی ھەتاوی) ١٦،٠٠٠ کەس تۆمار کراوە.[١٠]

ئاستی تەمەنی مەھاباد لە ساڵی ٢٠٠٦دا
پیاوانتەمەنژنان
٤٨ ١٠٠ و زۆرتر ٤٤
٢٨ ٩٩–٩٥ ٢٦
٦٠ ٩٤–٩٠ ٤٨
١٠٩ ٨٩–٨٥ ١٠٨
٤٣٢ ٨٤–٨٠ ٤٤٢
٥٦٨ ٧٥–٧٩ ٥٧٣
١٬٠٩٠ ٧٠–٧٤ ١٬٠٩٨
١٬٠٢٩ ٦٥–٦٩ ١٬١١٩
١٬١٩٩ ٦٠–٦٤ ١٬٢٨٤
١٬٦٥٩ ٥٥–٥٩ ١٬٧٩٧
٢٬٦٤١ ٥٠–٥٤ ٢٬٤٨٨
٣٬٥١١ ٤٥–٤٩ ٣٬٥١٩
٤٬٢٥٩ ٤٠–٤٤ ٣٬٩٧٥
٥٬٢٣٤ ٣٥–٣٩ ٤٬٨٣٥
٥٬٢٧١ ٣٠–٣٤ ٥٬١١٣
٦٬٨٨٣ ٢٥–٢٩ ٦٬٧٦٤
٨٬٧٦٩ ٢٠–٢٤ ٨٬٥٧٤
٨٬٤٤٥ ۱٥-۱٩ ٨٬٢٧٦
٦٬٨٠٩ ۱٠-۱٤ ٦٬٥٨٠
٥٬٣٥٧ ٥–٩ ٥٬١٤٥
٥٬٤١٥ ٠–٤ ٥٬١٥٦

شوێنە بەرچاوەکان[دەستکاری]

شاری مەھاباد لە نێوان شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوادا وەکوو شارێکی گەشتیاری دەناسرێ و لە ڕۆژانی بەتڵانەدا بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا ژمارەیەکی زۆر لە مسافیرەکان سەردانی ئەم شارە دەکەن.[٤]

شوێنەواری کەڤناری[دەستکاری]

مەھاباد شارێکە پڕ لە ئاسەواری مێژوویی زۆر کۆن؛ ھی سەردەمی پێش ئیسلام و پاش ئیسلام. لەوانە:[١٦]

  • لەوەحەی خڕەھەنجیران
    لە ٢٨ی کیلۆمەتری شاری مەھاباد و لە ڕێگای مەھاباد بەرەو سەردەشتەوە کۆمەڵێک بەردی لێیە کە ھی سەردەمی سێیەمی زەویناسیە. لە ناوەڕاست ئەم بەردانەدا بەردێکی گەورە ھەیە کە تێیدا وێنەی کەسێک کە سواری ئاژەلێک بووە ھەڵکڕاوە. تەمەنی ئەم لەوحەیە دەگەڕیتەوە بۆ ٤٠٠٠ ھەزار ساڵ لەوەی پێش.[١٧]
  • قەڵاتی مەنگوڕ
    ئەم قەڵاتە لە ڕێگای مەھاباد بۆ سەردەشتەوە و لە نزیکی گوندی داغەوە ھەڵکەوتووە. مێژووی ئەم قەڵاتە بەپێی تاوتوێ کردنی ئەم سواڵەتانەی تێیدا دۆزراونەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە و پاشان لە سەردەمی مادەکاندا پێوەی زیاد کراوە.[١٨]
  • شاری کەڤناریی ئیندرقاش
    ئەم شارە لە نزیکی گوندێک بەو ناوەوە ئیندرقاش ھەڵکەوتووە و ھی سەردەمی مادەکانە. پتۆلێمیۆس باسی کردووە و ناوی «دارووشاھ» ناوە. ڕاولینسۆن نووسەری ئینگلیز، ناوی «داریاسی» ناوە و ئێستاش گوندێک بە ناوی دریاز لە باکووری مەھاباددا ھەیە.[١٩]
  • فەقرەقا
    لە نزیک گوندی ئیندرقاش لە ١٨ کیلۆمەتری شاری مەھابادەوە، لە ناو کێوێکدا گردێگی گەورە ھەیە ھی سەردەمی مادەکان. ئەم گردە لە دوو نھۆم و چوار ئەستوون پێکھاتووە و چەند گۆڕیشی تێدایە. مێژوونووسان دەڵێن چێکەری ئەم گردە «فرەڤەرتیش» کوری پاشای هەوەڵی مادەکان دیاکۆیە و گلکۆی ئەو بووە. مێژووی ئەم گردە دەگەڕێتەوە بۆ حەوت سەدە بەر لە دایکبوونی مەسیحەوە.[٢٠]
  • ڕاکاد
    ئەم گردەش لە نزیک گوندی ئیندرقاشەوە ھەڵکەوتووە و شێوازەکەی لە شێوازی گردەکانی تەختی جەمشید و نەقشی ڕۆستەمی سەردەمی ھەخامەنشییەکان دەچێ.[٢١]
  • مزگەوتی سوور
    ئەم مزگەوتە یەکێک لە جوانترین ئاسەواری سەردەمی سەفەوییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئێرانە و لە ناوەندی شاردا ھەڵکەوتووە. مزگەوتی سوور لە ساڵی ١٠٨٩ی کۆچی مانگی و بە فرمانی بوداق سوڵتان، حاکمی شاری مەھاباد دروست کراوە. درێژاییەکەی ٣٧ مەتر، پاناییەکەی ٣٥ مەتر و ڕووبەرەکەی ١،٢٥٩ م٢یە. شەوسانەکەی سەرتایەکە بۆ شەوسانی مزگەوتی وەکیلی شیرازی و ١٢ ئەستوونی ھەیە بە درێژایی ٢/٦ مەتر. بێجگە لە بناغەی ديوارەکان، ئەستوونەکان و كەفی شەوسان کە لە بەردە، بەشی زۆری بیناکە لە خشتی سوور دروست بووە. سەربانەکەی ١٨ دانە گومبەزی ھەیە. میحرابەکەی لە باکووری مزگەوتەکەدا ھەڵکەوتووە. نھۆمی دووەمی تایبەتی نوێژکەرانی ژنە و لەگەڵ بەشی سەرەکی بیناکە جیاوازە. لە سەردەری ئەم مزگەوتەدا لوحەیەک ھەیە و دەقێکی ئاوای بە زمانی عەرەبی تێدا نووسراوە: الحمدالله الذي وفقني الاتمام هذه المدرسه الشريفه في ايام دوله السلطان الاعدل شاه سليمان الحسين الموسوي الصفوي بهادرخان خلدالله تعالي ملكه في سنه ١٠٨٩.[٢٢][٢٣]
  • حەمامی میرزا ڕەسووڵ
    ئەم حەمامە لە ناوەندی شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستبوونی بە جوانی ڕوون نییە بەڵام لەوانەیە لەگەڵ مزگەوتی سوور بێ و بگەڕیتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان. ئەمڕۆکە لەم حەمامە کەڵک وەرناگیرێ و بووتە مووزەی خەڵکناسی.[٢٤]
  • حەمامی لەج: ئەم حەمامە لە ٢١ کیلۆمەتری شاری مەھاباد و لە نزیک گوندی لەجدا ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نیوان ساڵانی ١١٠٠–١٠٥٠ی کۆچی. ئەمڕۆکە لەم حەمامە کەڵک وەرناگیرێ.[٢٥]
  • زیارەتانی بوداق سوڵتان
    ئەم زیارەتانە لە باشووری ڕۆژاوی مەھابادەوە ھەڵکەوتووە و لە سەردەمی حکوومەتی شا عەبباسی یەکەمدا دروست بووە. زیارەتانی بوداق سوڵتان لە بەرد، خشتی سوور، زیخ و قسڵ دروست بووە و لە سێ بەشی باکووری، باشووری و گومبەزێکی خڕ پێکھاتووە.[٢٦]
  • حەوزخانەی ڕۆستەم بەگ
    ئەم حەوزخانەیە لە مزگەوتی ڕۆستەم بەگ لە شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە و لە ساڵی ١٢٣٠ی کۆچیدا دروست بووە. بیناکە لە خشتی سوور، گێچ و خۆڵ دروست بووە و گومبەزێکی خڕی خشتی ھەیە. ئەمڕۆکەش لەم حەوزخانەیە کەڵک وەردەگیرێ.[٢٧]
  • حەوزخانەی شادەروێش
    ئەم حەوزخانەیە لە مزگەوتی شادەروێش لە شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە و مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ١٧٠–١٥٠ ساڵ لەوەی پێش. بیناکە گومبەزێکی خڕی ھەیە و ژێربیناکەی نزیکەی ٥٦ م٢یە. ئەمڕۆکەش لەم حەوزخانەیە بۆ دەستنوێژ ھەڵگرتن کەڵک وەردەگیرێ و ئاوەکەی لە کێویکەوە دێ.[٢٨]

شوێنەواری سروشتی[دەستکاری]

  • ئەشکەوتی سەھۆڵان
    ئەم ئەشکەوتە لە ڕێگای مەھاباد بۆ بۆکانەوە ھەڵکەوتووە و دووەمین ئەشکەوتی ئاویی وڵاتی ئێرانە دوای ئەشکەوتی عەلیسەدری ھەمەدانەوە. مێژووەی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ٢،٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە. دۆزینەوەی سواڵەتی سەردەمی ئەشکانییەکان و ھەروەھا جامی مسی پیسۆزی سەردەمی ئیلخانییەکان نیشان دەدا لە کۆنەوە خەڵک لەم ئەشکەوتە کەڵکیان وەرگرتووە.
ئەشکەوتی سەھۆڵان لە دوو بەش پێکھاتووە. یەکەم، بەشی ئاوی بە درێژایی ٣٠٠ مەتر. مامناوەندی قووڵایییەکەی ٢٢ مەترە و قووڵترینی شوێنیشی دەگاتە ٥٢ مەتر. لەم بەشەدا قەندیلەکان بە بیچمی جۆراوجۆرەوە لە میچی ئەشکەوتەکەوە ھەڵاوەسراون و ھەندێکیان لە گیانەوەر دەچن و لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە ناویان لەسەر نراوە. بەشی دووەمیشی وشکایییە و کونەماڵانی پێ‌دەڵێن.[٢٩][٣٠][٣١]
  • کانی گڕاو
    ئەم کانییە لە ٥٠٠ مەتری ڕێگای مەھاباد بۆ سەردەشتەوە ھەڵکەوتووە.[٣٢]
  • کێوی سوڵتان
    ئەم کێوە لەڕێگای مەھاباد بۆ بۆکان و نزیک ئەشکەوتی سەھۆڵانەوە ھەڵکەوتووە. خەڵک لایان پێرۆزە و لەوێ لە خوا دەپاڕێنەوە.[٢]
  • باغی میکاییل
    لە نزیک بەنداوی مەھابادەوە ھەڵکەوتووە و چەمی مەھابادیشی لە لادا دەڕوا و دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی ھەیە.[٢]

کەسایەتییە ناودارەکان[دەستکاری]

چەند کەس لە ناودارانی شاری مەھاباد لە ژێرەوە ھاتوون:

سیاسەت[دەستکاری]

وێژە[دەستکاری]

مووسیقا[دەستکاری]

سینەما[دەستکاری]

زانستگاکانی مەھاباد[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج معرفی شهر مهاباد(فارسی). پرتال شهرداری مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩-٧-٢٠١٢.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ آثار باستانی، جاذبه‌های گردشگری و مناطق دیدنی مهم شهرستان مهاباد(فارسی). سایت جامع گردشگری ایران. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩-٧-٢٠١٢.
  3. ^ ھەنبانە بۆرینە، ل ٤٠٥
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح اطلاعات عمومی شهر مهاباد(فارسی). راهنمای شهر مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠١٢.
  5. ^ کد تلفن شهرها(فارسی). مرجع شهرهای ایران. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠١٢.
  6. ^ سایت شهرداری‌ها(فارسی). مرجع شهرهای ایران. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠١٢.
  7. ^ Mahābād(ئینگلیزی). ماڵپەڕی بریتانیکا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠١٢.
  8. ^ ئ ا مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  9. ^ فاصله شهر مهاباد تا مراکز استان‌ها(فارسی). بهراه. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦-٧-٢٠١٢.
  10. ^ ئ ا ب پ مختصری از تاریخ مهاباد(فارسی). فرمانداری ویژه مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٧-٢٠١٢.
  11. ^ ئ ا ب پ ت ج گزارش ایستگاه هواشناسی مهاباد(فارسی). فرمانداری ویژه مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٧-٢٠١٢.
  12. ^ ئ ا تقسیمات اداری و سیاسی(فارسی). اداره کل میراث فرهنگی آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩-٧-٢٠١٢.
  13. ^ مهابادرود(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢-٧-٢٠١٢.
  14. ^ Mukriyan(ئاڵمانی). ماڵپەڕی کوردیکا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩-٧-٢٠١٢.
  15. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 3ی Julyی 2014. Retrieved 14ی Novemberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Mahabad(ئاڵمانی). Youth - Pel. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢-٧-٢٠١٢.
  17. ^ خره هنجیران(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  18. ^ قلعه شای (پوشتو)(فارسی). اداره کل میراث فرهنگی آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  19. ^ آثار و ابنیه تاریخی شهرستان مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  20. ^ غار فخریگاه(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  21. ^ غار راکاد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  22. ^ مسجد جامع مهاباد(فارسی). راهنمای شهر مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  23. ^ مسجد جامع مهاباد(فارسی). اداره کل میراث فرهنگی آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  24. ^ حمام میرزا رسول مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  25. ^ حمام لج مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  26. ^ مقبره بداغ سلطان مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  27. ^ حوضخانه رستم بیگ مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  28. ^ حوضخانه شاه درویش مهاباد(فارسی). پرتال جامع آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣-٧-٢٠١٢.
  29. ^ غار سهولان «Saholan Cave»(فارسی). اداره کل میراث فرهنگی آذربایجان غربی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥-٧-٢٠١٢.
  30. ^ غار سهولان(فارسی). سایت جامع گردشگری ایران. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥-٧-٢٠١٢.
  31. ^ جاذبه‌های گردشگری(فارسی). فرمانداری ویژه مهاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥-٧-٢٠١٢.
  32. ^ چشمه‌ها و آب‌درمانی(فارسی). سایت جامع گردشگری ایران. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦-٧-٢٠١٢.
  33. ^ سەرۆکی ھەرێم(کوردی). حکومەتی ھەرێمی کوردستان. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢-٧-٢٠١٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]