پەیمانی لۆزان
پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویس بەسترابوو ئیمزاکرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێکرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەشتنە ئەنجام بڵاوی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا ئیمزاکرا.[١] ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربوەکان لە ئو ڕاقی "شاتۆ دو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسراوە.
مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سێڤر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەی داو نەی ھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سێڤر بێتە دی.
سەرکردە بەشداربوەکان[دەستکاری]
- عیسمەت ئینۆنۆ (دەوڵەتی تورکیا)
- لۆرد کورزون (بەریتانیا)
- ئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس (یۆنان)
چاودێرەکان:
- جۆزەف گروو، نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا.
بەشەکانی ڕێکەوتننامەکە[دەستکاری]
ڕێکەوتننامەکە پێکھاتوە لە ١٤٣ بڕگە کە ھەندێکیان لەم بەشانەدان:
بەشەکان | Sections | |
---|---|---|
پێشەکی | ||
بەشی I | بڕگە سیاسییەکان | |
بەشی II | بڕگە دارایییەکان | |
بەشی III. | بڕگە ئابوورییەکان | |
بەشی IV | گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان | |
بەشی V. | دابینکارییە جیاجیاکان | |
بەشی IV. | ڕێکەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات | |
بەشی V | ڕێکەوتنی بازاڕ | |
بەشی VI | ڕێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتی تورکی و یۆنانی | |
بەشی VII | ڕێکەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاوڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ. | |
بەشی VIII | جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی | |
بەشی IX | جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان | |
بەشی X | جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا | |
بەشی XI | جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا | |
بەشی XII | پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێ دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Joseph Grew, جۆزەف کروو (Feb. 15, 1954). "The Peace Conference of Lausanne, 1922-1923". Unknown parameter
|خولاو=
ignored (help); Check date values in:|ڕێکەوت=
(help) - ^ "Treaty Summary".
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |