بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنسارولئیسلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنسارولئیسلام
جماعة أنصار الإسلام
بەشدار لە شەڕی عێراق، یاخیبووانی عێراق (دوای کشانەوەی ئەمریکا)
ئاڵای ئەنسار ئیسلام[١]
ساڵانی چالاکییئایلوولی ٢٠٠١ – ٢٩ی ئابی ٢٠١٤ (main faction)
٢٩ی ئابی ٢٠١٤ –تاکوو ئێستا (independent pro-AQ Iraqi and Syrian factions)[٢][٣][٤][٥]
ئایدۆلۆژیاسەلەفییەت
گرووپەکانئاڵا سپیەکە (بانگەشەی حکوومەتی عێراق)[٥]
سەرکردەکانمەلا کرێکار (٢٠٠١–٢٠٠٣)
ئەبوعەبدوڵڵا ئەلشەفیعی  (گیراو) (٢٠٠٣–٢٠١٠)
ئەبو حەشیم ئەلئیبراھیم (٢٠١٠–٢٠١٤)[١]
شوێنگەسەرەکییەکانچیاکانی حەمرین[٥]
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
ھەرێمی کوردستان[٦]
 عێراق
 سووریا
ھێزپێش دابەش بوون: ٣٥٠+[٧]
2017: Hundreds (acc. to Iraqi officials)[٥]
بەشێکە لەRouse the Believers Operations Room[٨]
درووست بووە وەکجووند ئیسلام
ھاوپەیمانان ئەلقاعیدە[٩]
داڕێژە:Country data ISIL دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[١٠]
پەڕگە:Flag of Hayat Tahrir al-Sham.svg Tahrir al-Sham
Turkistan Islamic Party
Ajnad al-Kavkaz
Kurdistan Islamic Group
پەڕگە:Flag of the Islamic Front (سووریا) (Black).svg Islamic Front (2013–2015)
Guardians of Religion Organization
Ansar al-Din Front
سوپای ئازادی سووریا
 ئێران (گوایە)[١١]
دوژمنان پێشمەرگە
 عێراق
 سووریا
ھێزەکانی سووریای دیموکرات
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 ئێران
حیزبوڵا
 ڕووسیا
جەنگەکان/شەڕەکانجەنگی عێراق

شەڕی ناوخۆیی سووریا

شەڕی ناوخۆیی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
ناوچەی بیارە لەژێر دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلام لە ساڵانی (٢٠٠١–٢٠٠٣)

ئەنسارولئیسلام یان لایەنگرانی ئیسلام ڕێکخراوێکی بنەمایی ئیسلامیی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠١ لە ناوچەکانی سەر سنووری ھەرێمی کوردستان - ئێران دروستبوونی خۆیان ڕاگەیاند و زۆرێک لە لایەنە ڕامیارییەکانی وڵاتە دیموکراسییەکانی ڕەتدەکردەوە.

لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا ھێزی ئەنسارولئیسلام بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی لەلایەن ھێزی ئەمریکا و ھێزی پێشمەرگەی یەکێتیەوە لەناوبران و بەناو خاکی ئێراندا پەرتەوازەبوون.[١٢][١٣]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەردوو گرووپی جوندولئیسلام، بە ڕابەرایەتی ئەبو عەبدوڵڵای شافعی و گرووپێکی جیابووەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا کرێکار دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی ھاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەستانەوە. دواتر ئەنسارولئیسلام لەگەڵ ئەلقاعیدە ڕێکەوتن و ھاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت. بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی بیارە بوو و ھەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتووانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. ئەنسارولئیسلام لە سەرەتاوە لە ٣٠٠ پیاو پێک ھاتبوون کە زۆرینەیان چەکداری شەڕی نێوان ئەفغان-سۆڤێت بوون، لەگەڵ ھەندێکیان کە نە کورد نە عەرەب بوون. ئێستا ئەمیری ئەنسارولئیسلام ئەبوو عەبدوڵڵای شافیعییە کە بەندکراوە و ھێزەکانی بە ڕێبەری ئەبوو ھاشم ئەلئیبراھیم و دژ بە تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکەن.[١٤] ھێزەکانی دەوڵەتی سووریا، ھێزە شێعە کانی عێراق و داعش ھێزگەلێکن کە دژ بە ئەنسارولئیسلام شەڕ دەکەن.

بیروباوەڕ

[دەستکاری]

ئەنسارولئیسلام ھێزێکی جیھادی سەلەفیە کە ھەڕەشەی دامەزراندنی ئەمارەتێکی ئیسلامی ھاوشێوەی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبان دەدا. لەڕووی پراکتیکیشەوە یەکەمین ھەنگاوی جوندولئیسلام پەلاماری خێڵی حەمە بوو کە لە زۆرێک لە میدیاکانی دنیادا دەنگی دایەوە و بووە مایەی ئاشکرابوونی پەیوەندی نێوان ئەم تاقمە و ڕێکخراوی جیھادی ئەلقاعیدە. لەگەڵ چەند تاوانێکی تر و پووچەڵکردنەوەی چەندینی تر لە نموونەی ھەوڵی تێرۆرکردنی بەرھەم ساڵح سەرۆکی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - ئیدارەی سلێمانی.

ڕووخانی ئەنسارولئیسلام

[دەستکاری]

لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا پاش چەند ڕۆژێک دەستکرا بە پاکتاوکردنی ھێزەکانی ئەنسارولئیسلام. لە ڕێگەی ھێرشی زەمینی و ئاسمانیی ھێزەکانی فرەنەتەوە و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستیپێکرد و لە سەرەتاوە زیاد لە ١٠٠ موشەکی جۆری تۆماھاوک ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی ئەنسارولئیسلام کران و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا تەواوی ناوچەکە داگیرکرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری lwjjan2012 نەدراوە
  2. ^ «IS disciplines some emirs to avoid losing base». 2 September 2014. لە 2 October 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Iraqi Jihadist Group Swears Alleigance to Islamic State». 29 August 2014. لە 2 October 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Thomas Joscelyn (7 August 2016). «Jihadists and other rebels claim to have broken through siege of Aleppo». The Long War Journal. لە 7 August 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا ب پ Suadad al-Salhy (14 December 2017). «Kurdish militant group re-emerges in northern Iraq under new name». Arab News. لە 14 December 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا «Ansar al-Islam in Iraqi Kurdistan». Human Rights Watch.
  7. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 December 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا «Military groups calling themselves "the finest factions of the Levant" form joint operations room». Syria Call. 15 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 October 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  9. ^ Aymenn Jawad Al-Tamimi (11 May 2014). «Key Updates on Iraq's Sunni Insurgent Groups». Brown Moses Blog. لە 26 May 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ https://www.pri.org/stories/2014-07-21/youve-heard-about-isis-you-havent-heard-about-these-guys
  11. ^ https://jamestown.org/program/the-hidden-hand-of-iran-in-the-resurgence-of-ansar-al-islam/
  12. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/داعش
  13. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Ansar_al-Islam
  14. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/انصار_الاسلام

کوردپیدیا