ئامێدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێدی
وڵات کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
شارئامێدی
بەرزایی
١١٨٥ مەتر (٣٬٨٨٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی)
 • ئایینسوننی (شافعی)
کۆدی تەلەفۆن٠٧٥٠

ئامێدی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆک. کە کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێک. مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز. ئامێدی ۹۰ کیلۆمەتر لە دھۆک[١] و ١٠ کیلۆمەتر دوورە لە باکووری کوردستان، ١١٨٥ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارەکە ١ کیلۆمەترە و پانیشی ٥٠٠ مەترە. دانیشتووانەکەی ٦٠٠٠ کەسن لە ١٢٠٠ ماڵدا کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە قەزاکەدا ھەیە.

گەلەری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


  1. ^ "ئامێدی | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2021-09-20. ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.