بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فارقین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فارقین
شار
وڵاتتورکیا
پارێزگائامەد
ڕووبەر
  سەرجەم١٬٢٥٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٨٣ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٨٦٬١٦١
زمان و ئایین
  زمانکوردی
کۆدی تەلەفۆن٤١٢(٩٠+)

فارقین یان سیلڤان (بە کوردیی باکووری: Farqîn) شارەوانی و قەزایەکی پارێزگای ئامەدە لە باکووری کوردستان، تورکیا. ڕووبەرەکەی ١٬٢٥٢ کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانی ٨٦٬١٦١ کەسە (٢٠٢٢). دانیشتووانەکەی کوردن.[١][٢][٣]

مێژوو

[دەستکاری]

سیلڤان لەلایەن چەندین زانای جیاوازەوە وەک یەکێک لە دوو شوێنە ئەگەرییەکەی (ئەوی تریان ئارزانە) تیگرانۆکێرتا دەستنیشانکراوە، کە پایتەختی کۆنی شانشینی ئەرمەنستان بووە، لەلایەن تیگرانی مەزنەوە (کە لە نێوان ٩٥–٥٥ پێش زایین حوکمڕانی کردووە) دروست کراوە و بەناوی ئەوەوە ناونراوە.[٤]

سەردەمی ڕۆم

[دەستکاری]

لە ساڵی ٦٩ی پێش زایین، سوپای کۆماری ڕۆم لە شەڕی تیگرانۆکێرتادا شکستی بە ھێزەکانی تیگران ھێنا. شارەکە لە دەیەکانی دواتردا گرنگیی خۆی وەک ناوەندێکی گەشەسەندوی بازرگانی و ھێلێنیزم لەدەستدا. لە ساڵی ٣٨٧ی زایینیدا، بەپێی ڕێککەوتنامەی ئاشتیی ئاکیلیسێنە، تیگراناکێرت کرا بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی.

دەوروبەری ساڵی ٤٠٠ی زایینی، قەشەی شارەکە، ماروسای مارتیرۆپۆلیس، ژمارەیەکی زۆر لە شوێنەوار و جەستەی شەھیدانی مەسیحی لە ئیمپراتۆریەتیی ساسانییەوە ھێنایەوە. بەم ھۆیەشەوە، ناوی تیگراناکێرت گۆڕدرا بۆ مارتیرۆپۆلیس (Μαρτυρούπολις)، واتە «شاری شەھیدان». دوای چاکسازییەکانی جەستینیانی یەکەم (حوکمڕانی ٥٢٧–٥٦٥)، شارەکە کرا بە پایتەختی ویلایەتی سۆفینێ. شارەکە لە کۆتا قۆناغی شەڕی ئیبەریدا لەلایەن فارسەکانەوە گەمارۆدرا، بەڵام بێ ئەنجام بوو.

شارەکە لە شەڕی مارتیرۆپۆلیس لە ساڵی ٥٨٨ی زایینیدا زیانی زۆری بەرکەوت، بەڵام زۆری نەخایاند دووبارە گەشایەوە.[٥]

سەردەمی ئیسلامی

[دەستکاری]

دوای فتوحاتە سەرەتایییەکانی موسڵمانان لە سەدەی حەوتەمدا، بە مەییافارقین ناسرا. پاشان لەلایەن سێ خەلافەتەکەی یەکەمەوە کۆنترۆڵکرا تاوەکو لە ساڵی ٩٣٥ کەوتە ژێر دەستی حەمدانییەکان، دواتر بوەیھییەکان لە ساڵی ٩٧٨، پاشان کەوتە ژێر دەستی مەروانییە و بوو بە پایتەختی دەسەڵاتیان تا کۆتایی سەدەی ١١. شارەکە و تەواوی پارێزگای ئامەد لە ساڵی ١٠٨٥ لەلایەن تورکە سەلجوقییەکانەوە لەژێر دەستی مەلیک شای یەکەمدا داگیرکرا.

لە ماوەی ساڵانی دواتردا، شارەکە چەندین جار دەستاودەستی پێکرا بەھۆی ململانێی نێوان خێڵە سەلجوقییەکان و فەرمانڕەوا خۆجێیییەکان. لە ساڵی ١١١٨دا، ئەرتەقییەکان شارەکەیان گرت. ئەوان بۆ چەندین ساڵ بەرەنگاری ھێرشەکانی عیمادەدین زەنگی بوونەوە. حوسامەددین تەیموورتاشی ئەرتەقی پردی ماڵابادی لە نزیک مەییافارقین دروست کرد، کە بەھۆی قەبارەکەیەوە یەکێک بوو لە سەرسووڕھێنەرەکانی ئەو سەردەمە. بنەماڵەکە لە شوێنی خۆیان مانەوە بەڵام نیشتەجێبوونیان لە مێردین پێ باشتر بوو، و فەرمانڕەوایەکیان بۆ بەڕێوەبردنی مەییافارقین بەجێھێشت.

لە سەرەتای ساڵی ١٢٦٠دا، شارەکە کە لەلایەن کۆتا فەرمانڕەوای ئەییووبی، ئەلکامل محەممەدەوە بەرگری لێدەکرا، ڕووبەڕووی گەمارۆدانی مەییافارقین بووەوە، و دواتر دانیشتووانەکەی لەلایەن سوپای مەغۆل بە سەرۆکایەتی ھۆلاکۆ خان و بە ھاوکاری ھاوپەیمانە گورجی و ئەرمەنییەکانی کۆمەڵکوژ کران. ئەرتەقییەکان سەرەنجام لە ساڵی ١٤٠٨دا لەژێر ھێرشەکانی قەرەقۆینلۆەکاندا لەناوچوون.[٦][٧]

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٦دا، ڕاپۆرتەکانی جێگری کونسووڵی بەریتانیا، ھالوارد، ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین گوند لەکاتی کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنییەکان لە ساڵی ١٨٩٥دا وێرانکراون. ھالوارد سەرقاڵی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی نزیکەی ٣٥ گوند بوو.[٨][٩][١٠]

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]

پاتریارکی ئەرمەنیی قوستەنتینیە ڕاپۆرتی داوە کە ١٣٬٨٢٤ ئەرمەنی لە قەزای سیلڤان لە پێش دەسپێکی جەنگی جیھانیی یەکەم نیشتەجێ بوون، کە ھەموویان بە زمانی کوردی دەدوان. ئەوان خاوەنی ٢٨ کڵێسا، دوو دێر و ٣٥ خوێندنگە بوون. خودی شارەکە ٢٬٥٠٠ مەسیحیی ئەرمەنیی ئەپۆستۆلیکی و ١٬٥٠٠ مەسیحیی دیکەی تێدا بوو: کلدانییەکان (٥٠٠ بەپێی وتەی قەشە جۆزێف تفینکجی)، کاسۆلیکی سریانی، ئۆرسۆدۆکسی سووریانی و مەلکایەتییەکان. ئاشوورییەکان بە شارەکە دەڵێن «ܣܝܠܘܐܢ». دوای کۆمەڵکوژیی ھاوکاتی ئەرمەنییەکان و سەیفۆ، دانیشتووانە مەسیحییەکەی شارەکە تا ڕادەیەکی زۆر لەناو بران و مەسیحییە ماوەکانیش بۆ وڵاتانی دراوسێ ھەڵاتن.[١١]

شوێنە ناسراوەکانی فارقین

[دەستکاری]

قەڵای زەمبیلفرۆش

[دەستکاری]
قەڵای زەمبیلفرۆش.

قەڵای زەمبیلفرۆش قەڵایەکی ھەرە کۆنی شاری فارقینە. ئەم قەڵایە لە سەردەمی تیگرانی مەزن بنیات نراوە. ناوی قەڵای زەمبیلفرۆش لە ناوی چیرۆکی گوڵخاتوون و پادشای ھەکاری واتە چیرۆکی زەمبیلفرۆش وەرگیراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. https://biruni.tuik.gov.tr/medas/?kn=95&locale=en
  3. Barnas, Rojen (2015). Sîlvan - Silîvan - Farqîn (in Kurdish). Nûbihar. p. 231.
  4. Avdoyan, Levon. "Tiganocerta: The City 'Built by Tigranes'" in Armenian Tigranakert/Diarbekir and Edessa/Urfa. Richard G. Hovannisian (ed.) UCLA Armenian History and Culture Series: Historic Armenian Cities and Provinces, 6. Costa Mesa, CA: Mazda Publishers, 2006, pp. 94-95.
  5. (in Armenian) Hakobyan, Tadevos Kh. «Տիգրանակերտ» (Tigranakert). Armenian Soviet Encyclopedia. vol. xi. Yerevan: Armenian Academy of Sciences, 1986, pp. 699-700.
  6. Adontz, Nicholas (1970). Armenia in the Period of Justinian: The Political Conditions Based on the Naxarar System. Trans. Nina G. Garsoïan. Lisbon: Calouste Gulbenkian Foundation. p. 134.
  7. Edwards, Robert W. , "Martyropolis" (2016). The Eerdmans Encyclopedia of Early Christian Art and Archaeology, ed. , Paul Corby Finney. Grand Rapids, Michigan: William B. Eerdmans Publishing. p. 115. ISBN 978-0-8028-9017-7. {{cite book}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی): CS1 maint: multiple names: authors list (link)
  8. Runciman 1987, p. 305.
  9. Bai︠a︡rsaĭkhan, D. (2011). The Mongols and the Armenians (1220-1335). Leiden; Boston: Brill. p. 133-134. ISBN 978-90-04-18635-4. The Ayyubid ruler of Mayyāfāriqīn and Amida, Al-Kamil Muhammad, had broken his vow to Hűlegű to supply troops for the siege of Baghdad. (...) Hűlegű sent support, in the form of Mongol-Christian troops commanded by a certain Chaghatai and the Armenian Prince Pŕosh Khaghbakian. The Governor of Mosul, Badr al-Dīn Lu'lu', who was in conflict with al-Kāmil Muhammad, sent a supporting force to the Mongols commanded by his son, along with siege engineers to Mayyāfāriqīn
  10. Verheij, Jelle (2012). Jorngerden, Joost; Verheij, Jelle (eds.). Social Relations in Ottoman Diyarbekir, 1870-1915. Brill. pp. 107–108. ISBN 9789004225183.
  11. https://virtual-genocide-memorial.de/region/the-six-provinces/diyarbakir-vilayet/sancak-diyarbekir-diyarbakir/kaza-silvan-նփրկերտ-nprkert-ܡܝܦܪܩܝܛ-miyafariqin-miyafarkin-miyafarquin-me-frektho-farqin/