سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
گۆی زەوی تەنها هێڵی سفری پانی و درێژی نیشاندراوە بە کوردی.
هێڵەکانی درێژی ستونن لەسەر هێڵەکانی پانی و ئەوانیش تەریبن لەگەڵ هێڵی کەمەرەیی زەوی (ئیستیوایی).

سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان بریتیە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا ئەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان هێما. پۆتانەکان پێکدێن لە ژمارەیەک کە ئاستی بەرزی دیاری ئەکات، دوو یان سیانی تریش کە ئاستی ئاسۆیی و شوێنی جوگرافیەکە دیاری ئەکات. سیستمێکی باوی پۆتانەکان بریتیە لە هێڵەکانی درێژی، پانی و بەرزیی. بۆ ئەوەی بتوانی شوێنێک لەسەر نەخشەیەک دیاری بکەی بە دوو ڕەهەند "شکاندنەوەی نەخشە" پێویستە.[١]

پێکهاتە[دەستکاری]

هێڵەکانی پانی بە φ (فای) یۆنانی، هێڵەکانی درێژیش بە λ (لامدا) نیشانە ئەکرێن. هێڵی کەمەرەیی زەوی بە هێڵی سفری پانی دا ئەنرێ. هێڵی گرینیچ'یش بە هێڵی سفری درێژی دا ئەنرێ. هێڵەکانی پانی ٩٠ هێڵی باکوری هێڵی کەمەرەیی (بەرەو ئەوروپا) و ٩٠یش بۆ خوارەوە - باشور- بەرەو ئەفریقا ئەژمێردرێن. هێڵی درێژیش لە ڕۆژهەڵاتی لەندەنەوە ١٨٠ و لە ڕۆژاوای لەندەنیشەوە ١٨٠ هێڵن. هێڵەکانی درێژی کاتی سەرزەویان پێ دیاری ئەکرێت و هێڵەکانی پانیش توانای نیشاندانی گەرمیان هەیە لەسەر زەوی چونکە هێڵی کەمەرەیی زۆرترین خۆرەتاوی بەر ئەکەوێت. لە نێوان هێڵەکانیشدا لە ١ بۆ ١٠٠ جارێکی تر ورد ئەکرێنەوە. بەپێی "شکانەوەی نەخشه" دووری هێڵێک نزیک ١١١کم'ە. دوو شێوازی دەربڕین باوە بۆ هێڵەکان، دەیی و "پلە (کاژێرخولەک، چرکە" (پخچ) کە لە ئینگلیزیدا بە DMS کورتکراوەتەوە. لە شێوازیی دەییدا ڕۆژهەڵات موجەب و ڕۆژاوا سالب، باکور موجەب و باشور سالبن، لە "پخچ"یشدا ئەبێ دیاری بکرێ ئایا ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، باکور یان باشورە.

نمونە، بە شێوازی پلە، خولەک و چرکە: هێڵی درێژی 45° 58′ 26″ ڕۆژهەڵات و هێڵی پانی 35° 11′ 11″ باکور ناوەندی شاری هەڵەبجە'یە. هێماکانی ناو نمونەکە: 35° پلە 11(′) هێمای خولەک 11(″) هێمای چرکەن. بە شێوازی دەییش: 35.186389ی پانی و 45.973889ی درێژی. تا ژمارەکانی دوای خاڵ گەورەتر بن ئاستی "دیقەت" وردیی سیستمەکە بەرزتر ئەبێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Taylor، Chuck. "Locating a Point On the Earth". لە ڕێکەوتی ٠٤ ئازار ٢٠١٤ ھێنراوە.