بەرزنجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەرزنجە
Berzince
شارۆچکە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 502:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Kurdistan" does not exist.جێگەی لە کوردستاندا

بەرزنجە is located in Iraq
بەرزنجە
بەرزنجە
جێگەی لە عێراقدا
پۆتانەکان: 35°32′40″N 45°41′35″E / 35.54444°N 45.69306°E / 35.54444; 45.69306پۆتانەکان: 35°32′40″N 45°41′35″E / 35.54444°N 45.69306°E / 35.54444; 45.69306
وڵات کوردستان
پارێزگاسلێمانی
شارۆچکەبەرزنجە
بەرزایی١٣٠٠ مەتر (٤٬٣٠٠ فووت)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

بەرزنجە یەکێ لە شارەکانی باشووری کوردستان و پارێزگای سلێمانیە. بەرزنجە لە ناوچەی مێژوویی شارەزوور دا ھەڵکەوتوە و دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٦٥٠ی کۆچی و شوێنی لەدایک بوونی پیری گەورەی ئەھلی حەق، سوڵتان ئیسحاق و ھەروەھا سەید عەبدولکەریم بەرزنجەیی و جێگری یەکەمی سەید عیسا بەرزنجەیی و سەیدەکانی تری بەرزنجەیە.

بەرزنجە[دەستکاری]

مێژووی ژیان لە ناوچەکەدا بەگوێرەی سەرچاوە مێژووی و، دەستنووسەکان و، پاشماوەکان مێژووی دروست بوونی (بەرزنجە) زۆر کۆن نییەو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٦٥٠کۆچی)، وەلێ دۆزرانەوەی ھەندێک شت پێمان دەڵێت، کە مێژووی ژیان لەناوچەکەدا زۆر لەوە کۆنترەو، دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، تەنانەت بۆ پێش ئاینی پیرۆزی مەسیحیش. بەم دوواییە و، لە دوو سێ ساڵی ڕابردوو دا، چەند (دەخمەیەک) لە (لاشەخسی) (١)ی (بەرزنجە) دا دۆزرانەوە، کە بەڵگەی بوونی ژیانە لە ناوچەکەدا و، بەڵگەی (زەردەشتی)(٢) بوونی ئەو خەڵکانەیە، کە لەو ناوچەیەدا ژیاون. چونکە لە ئاینی پیرۆزی (زەردەشتی) دا، دووای ئەوەی مرۆڤ دەمرێت، لاشەکەی لەسەر تاشەبەردێکی گەورە دادەنرێت و، دەخرێتە بەردەم باڵندەو گۆشت خۆرەکان، بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخۆن و، تەنھا ئێسکەکەی بمێنێتەوەو، پاشان ئێسکەکەی دەخەنە نێو کوپێک و، سەری کوپەکە دادەپۆشن و، لەناو خاک دا دەیشارنەوەو، بەو کوپە دەڵێن: (دەخمە).(٣) وەلێ جگە لەم دەخمانەی دۆزرانەوە، ھیچ بەڵگەیەکی دیکەمان لەبەردەست دا نییە، ئەگەر چی وەک بیستراوە لەھەمان کاتدا چەند پارچە کانزا و، شتی دیکەش دۆزراونەتەوە، بەھەرحاڵ جگە لە ئاماژەیەکی کورت نەبێت، مەبەستمان نییە، بەدرێژی باسی ئەم بابەتە بکەین. چونکە لەمەبەستی سەرەکی باسەکە دوورمان دەخاتەوە.

شارۆچکەی بەرزنجە[دەستکاری]

ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە خۆرھەڵاتی شاری (سلێمانی) یەوەو، لە سروشتێکی شاخاویدا ھەڵکەوتووەو، چەند کانیاو و، کارێزێکی سازگاری تێدایە(٤)و، ھەر لە کۆنەوە حوجرە و، مزگەوت و، قوتابخانەی تێدا دروست کراوەو، دانیشتوانەکەی بە ئاژەڵداری و، ڕەز و، باخوباخاتەوە خەریکن و، بژێوی ژیانیانی پێپەیدا دەکەن و، خانووەکانی ئەم شارۆچکەیە لە (١٢-١٣) ڕیزدا بە شێوەی پلیکانە بەرەو قەد پاڵی شاخی (ڕێ سور) دروست کراوەو، قەدپاڵی شاخی (کوڕەکاژاو) یش دەکەوێتە دەستە ڕاستی یەوەو، لە نێوان چەند شاخێک دایە.

مێژووی بەرزنجە[دەستکاری]

مێژووی دروست بوونی ئەم شارۆچکەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٨٠٠) ساڵ لەمەو بەرو، بۆ لەوەڕاندنی مێگەل و، ڕانە مەڕی بنەماڵەی (حاجی شێخ خالیدی کاژاوی کوڕی سەیید موحەمەد تاج عارفین ئەبووەفای پووشێنی) ی، کە ژمارەیان (٣-٤) ماڵێک بووەو، لە حاجی خاڵ خۆی و، چەند کوڕێکی پێک ھاتووەو، کوڕەکانی دیکەشی لە کاژاوبوون، و سودیان لە ئاو و، لەوەڕگەی ناوچەکە وەرگرتووەو، بەو ھۆیەوە لێی نیشتەجێ بوون، وەلێ بەڵگەیەکی دروست لەبەردەست دانییە، کە لەوکاتەدا چی بە (بەرزنجە) ی ئێستا وتراوە و، دوورنییە (زنج) یان بۆ بەکاربردبێت، یان ھاوشێوەی ئەم ناوە وەکو: (زنجەکان، زنجان، زنجیان، زنجەکە، زنجی، …….) و دیارە ئەم قسەیەش لەخۆوە ناکەین، بەڵکو پشت دەبەستین بە ناوی ھەنووکەیی (بەرزنجە)، کە دووای ھاتنی ھەردوو کوڕەکەی عاریف و، پیری زاھیدی ھەمەدانی،(بابا عەلی)، بەسەریدا بڕاوەو، بە (بەرزنجە) ناوی دەرکردووە. چونکە ھەردوو مامۆستاو، زانای ناسراو (سەیید عیسا و سەیید مووسای بەرزنجی) ھەستان بە دروست کردنی (مزگەوت) ێک لەبەر دەم ئەو (٣-٤) خانووەی لە شێوەی (زنج) دا بوون و، بەمەش ناوی (بەر – زنج – ە) بەسەر ناوچەکەدا بڕا. گۆڕینی ناوی ئەو شوێنەی چەند کەپر و، زنجێک و،(٣-٤) ماڵێکی تێدا بووەو، شوێنی (حاجی شێخ خالیدی کاژاو) ی بووە، بۆ شارۆچکەیەک بەناوی (بەرزنجە) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٦٨٦کۆچی)، کە ھەر لەو ساڵەشدا حوجرەو، مزگەوتی (بەرزنجە) دروست کراوە. دەگێڕنەوە و، دەڵێن: ((ھەردوو کوڕەکەی (باباعەلی ھەمەدانی کوڕی یوسفی نوربەخشی ھەمەدانی) بەناوەکانی (سەیید عیسا وسەیید مووسا ی نوربەخشی) دووای تەواو کردنی خوێندنی ئاینییان لای زانای بەناوبانگ (خواجە ئیسحاقی خەتڵانی) و، وەرگرتنی خەرقەو، تەریقەتیش لە (موحەمەدی نووربەخشی) برایان، بۆ حەج و، زیارەتی ماڵی خوا دەکەونە ڕێ و، لەکاتی گەڕانەوە یاندا ڕێیان دەکەوێتە (بەرزنجە) ی ئێستاو، شەوێک لە خەودا پێغەمبەری نازدار موحەمەدەلمستەفا (د. خ) فەرمانیان پێدەدا نەگەڕێنەوەو، لەوێ بمێننەوە، ئیدی ئەوانیش بڕیاری مانەوە دەدەن و، ئەم ڕووداوەش ڕێکەوتی ساڵی (٦٨٦کۆچی) بووەو،(سەیید موحەمەدی نووربەخشی) براشیان، کە دامەزرێنەری (تەریقەتی نووربەخشی) یە، بۆ کاری بانگەواز و، ئیرشاد دەچێت بۆ (ھەرات) و، لە دووای مردنی ئەم زانا ناسراوە سێ نەوە بەناوەکانی (جەعفەر، موحەمەد، شاە قاسم) بە جێماوە.)). وەک لە پەرتووکی (روچە الجنان) دا ھاتووە، لە دووای دروستکردنی حوجرەو، مزگەوتی (بەرزنجە)، سەیید مووسای برا گەورە، فاتیمە خانی کچی حاجی شێخ خالیدی کاژاوی دەخوازێ و، ئیدی لێرەوە ژن و ژنخوازی لە نێوان نەوەکانی (سەیید مووساو سەیید عیسای بەرزنجی) لەگەڵ نەوەکانی بنەماڵەی (خالیدی) دروست دەبێت و، بەتەواوی ئەم دووبنەماڵەیە تێکەڵاو دەبن. سەیید مووسای بەرزنجی دووای ماوەیەک دەرس وتنەوەو، پێگەیاندنی چەند کەسێک و، بەناوبانگ بوونی حوجرەو مەدرەسەی (بەرزنجە)، دەرسوتنەوە جێدەھێڵێ بۆ (سەیید عیسا) ی برای و،(حاجی خاڵی کاژاوی) و، خۆیشی بۆ ڕێنووێنی و ئیرشاد دەچێت بۆ (ئاغجەلەر) و، لەوێ، لە ساڵی (٦٩٦کۆچی) و، لەتەمەنی (٤٠) ساڵیدا، بەدەستی چەند کەسێک دەکوژرێت و، براکەی و، بنەماڵەی (خالیدی) تەرمەکەی دەھێننەوە بۆ (بەرزنجە) و، لەگۆڕستانی (بەرزنجە) دا، کە بە گۆڕستانی (اھل لاالە الا اللە) ناسراوە بەخاکی دەسپێرن. لە دووای کوژرانی سەیید مووسای بەرزنجی، سەیید (عیسا) ی برای خێزانەکەی ئەو، کە کچی حاجی شێخ خالیدی کارژاو بووە ئەخوازێ و، دوواتریش ژنی دووەمی کە (دایرەک خاتوونی کچی حسەین بەگی جەڵد) بووە دەھێنێ و، بەگوێرەی پەرتووکەکانی (بحر الانساب) لە ھەردوو ژنەکەی (١٢) کوڕ و، چەند کچێک بە جێماوەو، بەپێی پەرتووکی (بنەماڵەی زانیاران) ی زانای گەورەی کوردمامۆستا مەلا عەبدولکەریمی موددەڕیسی بیارەی (خوودا لێی خۆشببێت) تەنھا (٣) کوڕی سەیید عیسای بەرزنجی بەناوەکانی (عەبدولکەریم، حەسەن، حسەین) لە گوندی (بەرزنجە) دا ماونەتەوەو، وەچەیان خستۆتەوەو، ئەوانی دیکە ھەریەکەو، بەلایەکدا ڕۆیشتوون، وەلێ بەپێی ھەندێک سەرچاوەی دیکە ھەندێک لەو کوڕانەی کە بەرزنجەیان جێھێشتووە بۆ خوێندن و، زانست و زانیاری کۆکردنەوە ڕیشتوون و، دووای تەواو کردنی خوێندنیان گەڕاونەتەوە بۆ بەرزنجە، ئەگەرچی پاشان بەرزنجەیان جێھێشتۆتەوە، وەلێ نەوەو بنەماڵەی سەربەخۆیان لە بەرزنجەدا پێکھێناوە، وەکو میر ئەحمەد میرە سور، سەیید محەمەد. لەساڵی (٧٥٤کۆچی) دا، سەیید عیسا – ش لەتەمەنی (٨٨) ساڵیدا کۆچی دووای دەکات و، لە گۆڕستانی (بەرزنجە) و، لە تەنیشت براگەورەکەیەوە بەخاک دەسپێردرێت.

ناوی بەرزنجە[دەستکاری]

وەک دەگێڕنەوە و، لەھەندێک پەرتووک و، دەستنووسی کۆنیش دا تۆمارکراوە، چەند خانوویەک لە پشت حوجرەو، مزگەوتەکەوە ھەبووە، کە بەقامیش دروستکراون و، خانووی بەقامیش دروستکراویش بە (زنج) ناو دەبرێت و، مزگەوت و، حوجرەی (سەیید عیسا و، سەیید مووسا) ش کەوتبووە بەر- زنجەکانەوە، بۆیە ناوی لێنرا (بەرزنج)، یان (بەرزنجە)، وەلێ لەڕووی مانای وشەی (بەرزنجە) وە، بۆچوونی جیاواز لەبەردەست دایەو، ھەندێک سەرچاوە بە (زەوی ھەمیشە سەوز) لێکی دەدەنەوەو، سەرچاوەی دیکەشمان ھەیە بە (خانە باخ) ناوی دەھێنێت.

بەرزنجە و خوێندەواری[دەستکاری]

بەڵگەی خوێندەواربوونی ئەو (٣-٤) ماڵەی پێش ھاتنی (سەیید مووساو، سەیید عیسا) لەوێبوون، ڕوون و، ئاشکرایەو، وتنەوەی دەرس و پێگەیاندنی ئاینی لەسەر دەستی (حاجی خاڵی کاژاو) دا بووەو، کەھەرخۆشی لوتکەی بنەماڵەی (خالیدی) یە، وەلێ بەداخەوە ھیچ پاشماوەیەکی ئەو کاتەمان لەبەر دەستدا نییەو، بەرھەمەکانی ئەم زانا گەورەیەی کورد تا ھەنووکە نەکەوتۆتە بەردەستمان و، ڕەنگە لەناو چووبن و، لەوانەشە ڕۆژێک بێت بدۆزرێتەوەو، بکەوێتە بەر دەستمان. وەلێ بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لەبەردەساماندایە، باری ڕۆشەنبیری و، ناوبانگی (بەرزنجە) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٦٨٦کۆچی) و، بۆ دروستکردنی حوجرەو، مزگەوتی (سەیید مووساو، سەیید عیسای بەرزنجی)، کەھەندێک (ھۆنراوەی فارسی و، کوردی و، عەرەبی) و، ھەندێک (وتە) لەوکاتەوە بە یادگار ماوەتەوە، کە ھی (سەیید عیسا ی بەرزنجی) ین و، لەڕوی کات و، پاراستنی چەندین وشەو، زاراوەی کوردی و، زمانەوانییەوە جێگەی بایەخی مێژووییەو، ھیوادارم بتوانم لە ئایندەدا (دیوانی شێخ عیسای بەرزنجی … ژیان و بەرھەمی) کۆبکەمەوەو، بەچاپی بگەیەنم و، بۆ ئاگاداری خوێنەر لێرە دا چەند نموونەیەکی کورت دەھێنمەوە: نموونەی ھۆنراوەی کوردی / پێمە شوکرانە، پێمەشوکرانە واچن سەروماڵ بدەیم بەرانە. چوون دەستماڵ تەحیق یەگانە ویساڵگا لوایم جەویساڵ یانە لە ھۆنراوەیەکی دیکەدا، دەفەرموێت/ حاجم چەرانە، حاجم چەرانە حاجیان حاجم، حاجم چەرانە. حاجمی کەردەن پایەی خودانە ھەرکەس وێش مەجمۆگا وێش خەتانە نموونەی ھۆنراوەی فارسی/ (کائنات است جسم ماجانیم واصلات را دلیل و بورھانیم خاتمی اولیای دور قمر وارت فقر شاە مردانیم) لە وتەکانی سەیید عیسای بەرزنجی / - ھەموو گوناھێک ئەگەرچی بچوکیش بێت بەگەورە بزانن، وە چاکەش ھەرچەندە زۆربێ بەکەم بزانن. - دەتوانن فێری زانست ببن. چونکە بنیادەم ھەربە زانست بەرز دەمێنێتەوە. دیارە وەک ئاماژەمان پێی دا، بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی تائێستا لەبەردەستماندایە، سەیید عیسای بەرزنجی سەرقافڵەی زانایان و، ڕۆشەنبیران و، شاعیران و، نووسەرانی بەرزنجی یەو، لە دووای ئەویش ھەزاران کەسی دیکە دێن وەکو (سان سەھاکی بەرزنجی کە دیووانە ھۆنراوەی خۆی ھەیەو تاھەنووکە دەستنووسە، خاتوو دایرەک ڕەزباری ژنی دووەمی سەیید عیسا کە ئەمیش دیووانە ھۆنراوەی خۆی ھەیەو دەستنووسە و، ……….. چەندانی تر) کە ڕاستەو خۆ دووای سەیید عیسا دێن و، ئەم بووارە نەوە دووای نەوە بەردەوام بووەو، لێرەدا ھینانەوەی نموونەی بەرھەمی نەوەکانی دووای سەیید عیسا بە پێویست نازانم چونکە نەوەکانی خاوەنی کتێب و دیوانی تایبەتی خۆیانن و، ئەگەر خودای گەورەتەمەن بدات لە بەرھەمی تایبەتی دا بە وردی باسیان دەکەین و نموونەش دەھێنینەوە.

زانایان و گەورەپیاوانی بەرزنجی[دەستکاری]

بێگوومان ژمارەی زانایان و، گەورەپیاوانی بەرزنجی ئەوەندە زۆرن ناتوانین ناوی ھەموویان بھێنین، وەلێ لەبەر پێویستی بابەتەکە ئاماژە بەناوی ھەندێک کەسایەتی و، ناوی زۆر ناسراو دەکەین وەکو (سەیید عیسای بەرزنجی /٦٦٦-٧٥٤ک، سەیید مووسا /٦٥٦-٦٩٦ک، بابا ڕەسوڵی گەورە، مەلا ئیبراھیمی بەرزنجی کە یەکێک بووە لە مامۆستایانی حوجرەو مەدرەسەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغداد، کابل کە ناوی تەواوی کاکە ئیبراھیمە و لە پەرتووکی نور الانواری سەیید عەبوسەمەدی توداری دا بەوردی باسی کراوە، شێخ مارفی نۆدێی بەرزنجی، کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ مەحمودی بەرزنجی مەلیکی کوردستان، زەینەلعابدین باباگەورەی موددەڕیسی بەرزنجی (باپیرە گەورەی نووسەر)، مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی، بابا عەبدولکەریمی بەرزنجی (باوکی نووسەر)، سەید محەممەد تاھیر ھاشمی د. سەباح بەرزنجی، د. فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی، د. سەعدی بەرزنجی، عەبدولڕەحمان بێلاف، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای بەرزنجی، مامۆستا مەلا مستەفا، باباعەبدولکەریمی چەچەقەڵایی (چرچە قەڵایی) بەرزنجی کە ئێستە لەکەلار دادەنیشێت، مەزڵومی شاعیر، مامۆستا واحید، مامۆستا بەکر، مامۆستاموحەمەدی بەننا، مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی ………ھەزاران کەسایەتی دیکە)(٥) لە وەسفی بەرزنجە دا زۆرێک لە شاعیران، و نووسەران، چ ئەوانەی بە ڕێبوواری بە (بەرزنجە) دا ڕەتبوون، یان تێیدا ژیاون، و ھەندێک جاریش ئەوانەی کەناو و ناوبانگی (بەرزنجە) یان بیستووە، یان خۆیان (بەرزنجی) ن، لە وەسفی سروشت و، شوێنگەو، گەورەی و، گرنگی (بەرزنجە) دا، ھۆنراوە یان پەخشانیان نووسیووەو، ناسراوترین ئەو ھۆنەر و، نووسەرانەش ئەمانەن (شێخ مارفی ڕیشەڵانی، نالی، قانیع، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، شێخ مارفی نۆدێی بەرزنجی، محەمەد مەدەنی بەرزنجی کوڕی عەبدولڕەسوڵی بەرزنجی، د. شۆ، ……..). و لە کۆتاییدا بەم ھۆنراوەیەی حەزرەتی (نالی) تان دەسپێرم: کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فوقانی، چ تحتانی کە حوبت بۆ سیادەت بێ، چ بەرزنجی، چ باراوی نەواڵەی تەوبە دەربێنە ھەتا تەن نەبووەتە سفرە پیاڵەی بشکێنە ھەتاوەک کوپە نەشکاوی دیارە شارۆچکەی (بەرزنجە) زۆر لەمە زیاتر ھەڵدەگرێت و، ئەو باسە تەواوەش ھەڵدەگرین بۆ کات و، دەرفەتێکی دیکە و، بۆ بەرھەمێکی دیکەی تایبەت بە (بەرزنجە) لە دوو توێی زنجیرە کتێبێک دا، لەژێرناوی (ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە)، کە ئێستا بەرگی یەکیمی تەواو بووە، ئەگەر خوای گەورەو میھرەبان تەمەن بدات و، تەندروست و، لەش ساغمان بکات.

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

١-لاشەخسی:بەو ناوچەیە دەگوترێت کەدەکەوێتەلای مەرقەدی (سەیید عیسا و سەیید مووسای بەرزنجی)، واتە قەبرسانی بەرزنجەو دەورو بەری. ٢-زەردەشتی:ئاینێکی کۆنی ناوچەکەیە، وەک دەگوترێت گوایە زەردەشت کوردەو بانگەشەی بۆ یەکتاپەرستی کردووە. ٣-بۆ زانیاری لەبارەی دەخمەوە بڕوانە ئەو سەرچاوانەی لەبارەی ئاینی زەردەشتی کۆلێویانەتەوەو بەوردی نووسیویانە لە بارەیەوە. ٤-کانی سەر و کانی خوار و وەزڵی و….. ٥-لێرە ناوی ئەو چەند کەسایەتییە ھاتووە، بەڵام لەبەرگی یەکەمی (ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە) دا، کە لە نووسنی بەندەیەو ھەنووکە ئامادەی چاپە ناوی سەدان کەسایەتی ھاتووەو، بەرگێکی ئینسایکلۆپیدیاکەش تایبەتە بە کەسایەتی زۆر ناسراوەکان و خاوەن بەرھەمەکان. بڕوانە ئەم سەرچاوانە: بنەماڵەی زانیاران، نووسینی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی موددەڕیسی بیارەی (خودا لێی خۆشببێت)، بەغداد، ١٩٨٤ (علمانا فی خدمە علم والدین، نووسینی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی موددەڕیسی بیارەی (خودا لێی خۆشببێت)، بەغداد، ١٩٨٣.) مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی ١، نووسراوی سدیق بۆرکەیی (سەفی زادە)، انتشارات ناجی – بانە کوردستان، ١٣٧٠، چاپی یەکەم. بنەماڵەی پاکان یان بەحرئەنسابی ئەحمەدی، نووسراوەی حاجی مەحموود ئەحمەدی، ئینتشارات مەسعود، ١٣٧٨، چاپی دووەم. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت بڕوانیتە ئەم سەرچاوانە:((القبائل والبیوتات الھاشمیە فی العراق، نووسینی:یونس شیخ ئیبراھیم سامەڕائی، ل ١٠٣بۆ ١٠٧ – ماڵپەڕی: منتدی السادە الاشراف – تەفسیری (روح المعانی)، جز ْ ٢٦، ل١٠٣، دانراوی زانای ناودار ئالوسی).) (ریشە پاک، مجموعە مقالات و اشعار ارائە شدە در یادوارە (بابا سید شیخ احمد باینچوب)، گرداورندە و نڤارت:سید ھاشم ھدایتی، شھریور ٧٤، دانشگاە کردستان، بابەتی:بنەچەی سەیدەکانی کوردستان و ڕاژەیان – نووسینی:سدێق بۆرەکەیی (سەفی زادە).)

  • ئەم بابەتە لە گۆڤاری سلێمانی، ژمارە ٩٠ بڵاوکراوەتەوە.

ئەم بابەتە لە ژمارە٢ و ٣ ی – گۆڤاری (بەرزنجە) دا بڵاوکراوەتەوە، کە شێخ عەبدولکەریم شێخ ئەحمەد شێخولئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی خاوەن ئیمتیازێتی و ھێمن مەلا کەریم بەرزنجی سەرنووسەرێتی........... بورھان بە رزنجی

مێژووی دروستبوونی بەرزنجە[دەستکاری]

مێژووی دروست بوونی ئەم شارۆچکەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٨٠٠) ساڵ لەمەو بەرو، بۆ لەوەڕاندنی مێگەل و، ڕانە مەڕی بنەماڵەی (حاجی شێخ خالیدی کاژاوی کوڕی سەیید موحەمەد تاج عارفین ئەبووەفای پووشێنی) ی، کە ژمارەیان (٣-٤) ماڵێک بووەو، لە حاجی خاڵ خۆی و، چەند کوڕێکی پێک ھاتووەو، کوڕەکانی دیکەشی لە کاژاوبوون، و سودیان لە ئاو و، لەوەڕگەی ناوچەکە وەرگرتووەو، بەو ھۆیەوە لێی نیشتەجێ بوون.

دروستبوونی ناوی بەرزنجە[دەستکاری]

وەک دەگێڕنەوە و لەھەندێک پەرتووک و دەستنووسی کۆنیش دا تۆمارکراوە، چەند خانوویەک لە پشت حوجرە و مزگەوتەکەوە ھەبووە، کە بەقامیش دروستکراون و، خانووی بەقامیش دروستکراویش بە (زنج) ناو دەبرێت و، مزگەوت و حوجرەی (سەیید عیسا و سەیید مووسا) ش کەوتبووە بەر-زنجەکانەوە، بۆیە ناوی لێنرا (بەرزنج)، یان (بەرزنجە)، لەڕووی مانای وشەی (بەرزنجە) وە بۆچوونی جیاواز لەبەردەست دایەو، ھەندێک سەرچاوە بە (زەوی ھەمیشە سەوز) لێکی دەدەنەوەو، سەرچاوەی دیکەشمان ھەیە بە (خانە باخ) ناوی دەھێنێت. بەرزنجەو... خوێندەواری بەڵگەی خوێندەواربوونی ئەو (٣-٤) ماڵەی پێش ھاتنی (سەیید مووساو، سەیید عیسا) لەوێبوون، ڕوون و ئاشکرایە، وتنەوەی دەرس و پێگەیاندنی ئاینی لەسەر دەستی (حاجی خاڵی کاژاو) دا بووەو، کەھەرخۆشی لوتکەی بنەماڵەی (خالیدی) یە، وەلێ بەداخەوە ھیچ پاشماوەیەکی ئەو کاتەمان لەبەر دەستدا نییە و بەرھەمەکانی ئەم زانا گەورەیەی کورد تا ھەنووکە نەکەوتۆتە بەردەستمان و ڕەنگە لەناو چووبن و لەوانەشە ڕۆژێک بێت بدۆزرێتەوەو، بکەوێتە بەر دەستمان.

لە ووتەکانی سەیید عیسای بەرزنجی[دەستکاری]

  • ھەموو گوناھێک ئەگەرچی بچوکیش بێت بەگەورە بزانن، وە چاکەش ھەرچەندە زۆربێ بەکەم بزانن.
  • دەتوانن فێری زانست ببن. چونکە بنیادەم ھەربە زانست بەرز دەمێنێتەوە.

ھۆنراوەی شێخ عیسای بەرزنجی[دەستکاری]

واچن سەروماڵ بدەیم بەرانە چوون دەستماڵ تەحیق یەگانە
پێمە شوکرانە، پێمەشوکرانە ویساڵگا لوایم جەویساڵ یانە

لە ھۆنراوەیەکی دیکەدا، دەفەرموێت

حاجم چەرانە، حاجم چەرانە حاجیان حاجم، حاجم چەرانە
حاجمی کەردەن پایەی خودانە ھەرکەس وێش مەجمۆگا وێش خەتانە

نموونەی ھۆنراوەی فارسی

کائنات است جسم ماجانیم واصلات را دلیل و بورھانیم
خاتمی اولیای دور قمر وارت فقر شاە مردانیم

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی کەس نەزان
  2. بڵۆگی ھێمن مەلا کەریم بەرزنجی