دووبز
دووبز | |
|---|---|
| دبس - Dibis | |
![]() شارۆچکەی دووبز | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
| پارێزگا | کەرکووک |
| قەزا | دووبز |
| بەرزایی | ٢٤٣ مەتر (٧٩٧ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
| • سەرجەم | ٢٩٬٦٩٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دووبز شارۆچکەیەکە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان ، لەسەر زێی بچووکە. شارۆچکەی دووبز ٢٥کم لە شارۆچکەی حەویجەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتیەوە کەرکووکە و لەڕۆژاوایەوە سارۆچکەی مەخموورە، بوون بە قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ز دا کە دووبز گوندێکی بچووک بوو کرایە ناحیە و دواتر بووە قەزا، زەوی کشتوکاڵی ئەم شارۆچکەیە (١٠٠) ھەزار دۆنم دەبێت، ژمارەی دانیشتوانی ١٢٥ ھەزار کەس دەبێت وە ٦٥ گوند لە خۆ دەگرێت. ٦٠٪ی دانیشتووانەکەی عەرەبن و ٢٠٪ کورد، و ڕێژەیەکی کەمتر لە تورکمان پاشان ئاشووری.
ناو
[دەستکاری]ئەم شارۆچکەیە دوو ناوی ھەیە:
دانیشتوان
[دەستکاری]دانیشتووانی رەسەنی دووبز زۆرینەیان کوردن و خەڵکی عەرەب و تورکمانیشی تێدا دەژین کە زۆربەیان کارمەندی کۆمپانیای نەوت و غاز ویستگەی کارەبان، بە شێکیشیان لە عەرەبی ھاوردەی رۆژگاری بە عەرەبکردنن.
لە٢٠٠٨[٢]
وێستگەی کارەبا
[دەستکاری]لە دبسدا وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبای تیادایە کە بەگاز کاردەکات توانای بەرھەم ھێنانی ١٢٠مێگاوات کارەبای ھەیە، ھەروەھا دوو کێڵگەی نەوتی تیادایە بە ناوەکانی (بای حەسەنی باکور و باشور).[٣]
مێژوو
[دەستکاری]کۆنترین یادەوەری لە بارەی دووبز دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم ، ئەوسا زەویەکانی ناوچەکە بە تاپۆی عوسمانی لە سەر ناوی ناسراوێکی سەر بە ھۆزی ساڵەیی بوون. لە سەرەتا بریتی بوو لە ھەشت ماڵ و مزگەوتیکی بچووک. پاش دۆزینەوەی نەوت و گاز دووبز گەشەیەکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە رووی دانیشتووانەوە. دواتر پرۆژەی ئاودێری کەرکووک و پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و وێستگەی کارەبای باکووری لێ درووستکرا کە کارەبای زۆربەی باکووری عیراقی تیدا دابین دەکرا. بیرە نەوتەکانی (جاستانە و سارەلوو و سەربەشاخ) لە خاکی دووبزەوە دەرژێنە ناو تۆڕی نەوتی باکوور(کەرکووک). ساڵی ١٩٦٣ خەڵکی ناوچەکە وەک زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک و خانەقین و مووسڵ رووبەرووی لێشاوی دوورخستنەوەو سزادان و ئاوارەبوون ھاتنەوەو سیاسەتی بەبەرنامەکراوی بە عەرەبکردن و دەرکردنی کورد پەیڕەوکراو تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوو. خاکەکەی لە رۆژگاری تالی ئەنفالەکان بووە نێژگەی سەدان جەستەی ناسکی مناڵە کوردی ئەنفالکراوی گەرمیانی چەمچەماڵ.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/Dibis_District
- ↑ https://ar.wikipedia.org/wiki/
- ↑ .ھەواڵی جینۆساید ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
