ساینقەڵا (شارستان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە شارستانی ساینقەڵاەوە)
Jump to navigation Jump to search
شوێنی شارستانی ه‏‏‏ە‏‏‏ڵۆژین لەسەر نەخشەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ھەڵۆژینە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سەقز و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی تیکاب و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی بۆکان.

پێش ئەوەی ببێتە شارستان، شارستانی ساینقەڵا ناوچەیەک(ناحیە - پەخش) بووە لە شارستانی مەراغە. دوای دەرچوونی یاسای پاشایەتی دەستووری لە ئێران لە ساڵی (١٩٠٦)دا یاسایەک دەرچوو بەناوی یاسای دروست کردنی ویلایەتەکان کە ئێران بووە چوار ویلایەت ئازەربایجان یەکێک بوو لە ویلایەتەکان، لە ساڵی (١٩٣٧)دا ئێران بووە دە ویلایەت کە ئەوکات ئازەربایجان بووە دوو بەش و بوو بە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئیتر لەو کاتەوە ساینقەڵا بووە بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.

لەسەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦)دا ژمارەی دانیشتوانی (٩٢٤٥٤)کەس بووەو (٤٦٤٦١)ی نێر بووە و (٤٥٩٩٥)ی مێ بووە، شارستانی ساینقەڵا لە (٢) ناوچە(پەخش) و (٣) گوندستان و (٣) شارەدێ و (١٥١) گوند پێکھاتووە، ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.[١]


پێرست

دانیشتوانی ھەڵۆژین[دەستکاری]

  • ئەم شارستانە لەبەرئەوەی لەچەند پێکھاتەیەکی جیاواز پێک ھاتووە لەرووی دانیشتوانەوە ئاڵۆزیەکی ھەیە، لە کورد و ئازەری و ئەرمەنی پێکھاتووە، ئازەریەکان کەوتونەتە باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی شارستانەکە و وە تێکەڵیان ھەیە لە شارۆچکەی ساینقەڵا و ھەردوو گوندی ھولەسوو و ھاچەسو لەگەڵ کوردەکان، کوردەکان زیاتر دەکەونە باشوری ڕۆژھەڵات و باشور و ڕۆژاوای شارستانەکە.
  • دانیشتوانی سارستانی ھەڵۆژین (١٠٢٠٢٧) کەسە، زۆرینەی دانیشتوانی کوردە، وە پێکھاتەی ئازەری تیادایە لەگەڵ ئەرمەنی.[٢][٣]وەک لەخوارەوەدا روونکراوەتەوە:

رێژەی کورد لە شارستانی ساینقەڵا (٪٧٩)ەیە، کەدەکاتە (٨٠٥٢٥) کەس.

رێژەی ئازەری لە شارستانی ساینقەڵا (٪٢١)ەیە، کەدەکاتە (٢١٥٠٢) کەس.

پێکھاتەی شارستانی ھەڵۆژین لە ٢٠١٤
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
ئازەری
  
٢١٪
کورد
  
٧٩٪
پێکهاتەی شارستانی ه‏‏‏ە‏‏‏ڵۆژین
  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٤٣٨٥٠)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٣٧٢٧٤)کەس واتە ڕێژەی (٨٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٦٥٧٦)کەس واتە ڕێژەی (١٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٤٧) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
    • گوندە کوردەکان (١٢٤) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٩٩٩٧) کەس. دەکاتە (٧٤٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە ئازەریەکان (٢١) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٤٣٤٨) کەس. دەکاتە (٢٦٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٢) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٨٣٠) کەس، (٣٢٥٤)کەسی کوردە و (٥٧٦)کەسی ئازەریە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٤٣٢٥١)کەس بەڕێژەی (٧٤٪)ی شارستانەکە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٤٩٢٦)کەس بەڕێژەی (٢٦٪)ی شارستانەکە.

ھۆزە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

  • ئازەریەکان لەم شارستانەدا دابەش دەبن بەسەر چەند ھۆزێکدا وەک:
    • ئەفشاریەکان کە زۆرینەی ئازەریی ئەم سارستانە پێک دەھێنن.
    • تاتەکان ئەمانە ھۆزێکی قەفقاسی ئازەری زمانن و بە ئازەری دەژمێردرێن بەھۆی زمانەکەیانەوە بەڵام لە بنەچەدا ئازەری نین.
    • شاھسەوەنەکان کە ھۆزێکی نەتەوەی ئازەرین.[٤]

ئاوھەوا و زەوی ناسی[دەستکاری]

جۆری گژوگیا[دەستکاری]

گژ و گیای و لەوەڕگایەکی زۆر و ھەبوونی باخ و کێڵگەی زۆر لەم شارستانە کە لەلایەن جوتیارەکانەوە چێندراوە و بەرھەم ھاتووە وە لە بەرزاییەکانی ئەم شارستانەدا زۆرێک داری خۆڕسک ھەن و لە دەشتەکانیشدا کەڵگەی بەپیت ھەیە، جۆری درەختی ئەم ناوچەیە پەک ھاتووە لەمانە (سێو و ھەڵوژەی زەرد و ھەڵوژە و گوێز) و بەروبومی کشتوکاڵیش پێکھاتووە لە (گەنم و جۆ و نیسک)، ھەبوونی گیایی جاجغ و کەما کە ئالیکێکی زۆر باشە بۆ ماڵات.

جۆری گیانداران[دەستکاری]

گیاندارانی ئەم شارستانە دەکرێن بە دوو بەشەوە:

  • گیانداری ماڵی: وەک ( مەڕ و بزن و گا و مانگا و مریشک و کەڵەشێر و قەل و مراوی و قاز).
  • گیانداری کێوی: وەک ( بەراز و گورگ و ڕێوی و کەمتیار و ژیشک و مار و دووپشک و کەو و جۆرەھا کۆتر و مراوی کێوی .....).

ھەوارگە[دەستکاری]

ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا دەکەوێتە بەرزاییەکانی پیرمەحمود، بەھۆی سەرمای پایز و زستان کۆچەریەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی (٥) مانگ مەڕوماڵاتیان نابەنە کوێستان و لە شوێنی حەوانەوەی خۆیان دەمێننەوە، لەم کوێستانانە بەھۆی بارینی بارانی زۆر گژ و گیای زۆر و تازەی ھەیە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ لەوەڕاندن، ئەم لەوەڕگانە بەپێی گوند و ھۆزەکان دابەشکراون وە لەسەرەتای مانگی (نیسان)ەوە کۆچی بۆدەکەن تاوەکو کۆتایی مانگی (ئەیلول) ئەم دابەشکردنی لەوەڕگانە بۆ ئەوەیە کە ئەم ھۆز و تیرە جیاوازانە نەچنە ناو لەوەڕگای یەک و نەبێتە ئاژاوەیان.

ناوچە ھەواریەکانی ساینقەڵا وەک کوێستانی مەحمودخان و سەلیم خان لە سنوری ساینقەڵا، کوێستانی ئاقداش لەنێوان تیکاب و ساینقەڵا ھەوارگەیەکی چاکی پڕ لە گژو گیاو لەوەڕگایەکی چاکە کە ھۆزە کوردەکان و ئازەریەکان بەکاری دەھێنن، ئەم کۆچ و ڕەوەیان تەنھا وەرزییە.

کاری دەستی[دەستکاری]

شارستانی ساینقەڵا دێرینترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە کاری دەستیدا، لەم شارستانە و دێھاتەکانیدا نزیکەی (١٠٠٠) خێزان خەریکی کاری دەستین، بەزۆری بەرماڵی نوێژ دروستدەکەن لەگەڵ مافوور و بەڕە و جاجم کە ھەمووی بەدەست دەچنن، وە لەکۆندا گڵکاری کراوە لە ناوچەکەدا بەڵام لە ئێستادا نەماوە.

مافور چنین[دەستکاری]

مافور چنین پێشینەیەکی مێژووی ھەیە لەم شارستانەدا، ساینقەڵا شارێکی مێژووییە، وە ئەم شارستانە ھەدوو نەتەوەی کورد و ئازەری تیادایە کە ھەریەکەیان خاوەنی کلتورێکی تایبەتە بە کاری دەستی، تورک زمانەکان کاتێک کۆچەری بوون و کۆچیان کرد بۆ ئەم ناوچەیە و تیایدا نیشتە جێبوون دەستیان کرد بەکاری دەستی و ھونەری کاری دەستییەکیان پێشخست، وە ھونەری ئەندازەییان تیادا بەکار دەھێنا بەشێوەیەکی تەواو نیمچە تەواو، لەم ناوچەدا بۆ دروست کردنی مافوور زیاتر خوری بەکار دەھێندرێت و ھەندێ جار لۆکە و یان بەتێکەڵی، زۆرینەی مافوورەکان بە شێوەیەکی باریک و درێژ دروست دەکرێن کە بەم شێوانە دەبن(١*٥ و ١*٦ و ٢*٣ ....)

بەڵام کوردەکان بەرھەمەکانیان جیاوازترە لەوان و شێوەی ئەندازەی رێک و نیمچە ڕێک و مافوری خڕیان ھەیە، ڕیزی فەرشەکان (٢٥ تا ٦٠) بەندەو لە مافووری ئاوریشمدا دەچیتە (٧٠) ڕیز، درێژی و پانی مافوورەکان دەگۆڕێت بەپێی داواکردنی بازاڕ، وێنەی مافورەکان ھەر لە وێنەی کوردی و ڕەنگاو ڕەنگ و ماسی .... و ھەروەھا لە شێوەی فەرشی تەبرێز و ئەسفەھان، مافورەکان لە خوری و ئاوریشم و لۆکە دروست دەکرێن یان تێکەڵەی ئەمانە.

بەڕە و جاجم چنین[دەستکاری]

لە ساینقەڵا بۆ بەڕە چنین خوری یان لۆکە یان لۆکەو خوری بەکاردەھێنن بۆ دروست کردنی، لەم ناوچەیە بەڕەی کوردی و ئەفشار و ناوخۆیی ھەیە و بەڕەنگی سوور و سەوز و زەرد و بەبەکارھێنانی خوری ڕەشیش، زۆرترین بەرھەمھێنانی جاجم لە ئێراندا لەم شارستانەیە، بەکاردەھێنرێت لە ماڵ و شوێنەکاندا لەباتی ڕاخەر و یان ھەڵدەواسرێت بەدیواردا بۆ جوانی و دروستکەری سەرەکی جاجم ئافرەتانن لە ماڵەوە.

دەستچنی خوری[دەستکاری]

لەم ناوچەیەدا ھەروەک ھەموو سارە ساردەکانی کە چنینی جۆرەکانی خوری بڵاوبوەتەوە لە جۆڵای بە پانتایی (٢ تا ٥)میل لەتەواوی سارو دێیەکان کە بەدەست ژنان دەچنرێن، وەک جۆرەھا گورەوی و لەچک و پشتێن و فەقیانە و پوزەوانە و دروست کردنی ڕانک و چۆغە و جلی ژێرەوە کە بەزۆری ڕەنگی (سپی و قاوەیی و سوور)، وەھەروەھا دروست کردنی جلی ناوچەی کە لە زستانی ساردا بەکاری دەھێنن.

کاری دەستی باو[دەستکاری]

لە کۆندا دروست کردنی سەبەتە و سواڵەت و چنینی حەسیر باو بووە بەڵام ئەمڕۆ باوی نەماوە، بەڵام لەئێستادا پیشەسازی دار پەرەی سەندووە، کە وەھای لێھاتووە ئیسەدەستیەکان بووەت دارتاشی و کورسی و قەنەفە دروست دەکرێت و ھەندێ جار نەخش و نیگاری لەسەر دەکرێت بووەتە کارێکی بەربڵاو.


شوێنی وەرزشی و پشوودان[دەستکاری]

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و پلاندانانی پارێزگا لە ساڵی (٢٠٠٠)دا شارۆچکەی ساینقەڵا لەداھاتوودا چەند شوێنێکی یاری دەبێت:

  • یەک یاریگای چیمەن (٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای خاکی (٥٥،٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای داخراو بۆ بالە و باسکە (٥،٢٪ تەواوکراوە)، وە دروست کردنی مەلەوانگە و گۆڕەپانی تێنسی سەرزەوی، ھەروەھا لە بوارەکانی تری وەرزش (ڕیشە و شەتڕەنج و جومناستیک و تێنسی سەر مێز و ....ھتد).
  • لە شارستانی ساینقەڵادا (٧)باخچە یان پارک ھەیە، کۆی ڕووبەری پارکەکان تا ساڵی (٢٠٠١)، (٦٤٠٠٠ م٢) بووە، بۆھەرتاکێکی شارستانەکە (١٣،٢م٢) بووە.


کشتوکاڵ[دەستکاری]

  • لە ساڵی (١٩٩٦)دا ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی لە سارشتانی ساینقەڵا (٩٨٠١٤)ھێکتار بووە، گەنم(٤٦٥٠٥ تەن)، جۆ(٢٢٩ تەن)، ئالیک یان عەلەف(٧٥٥٦٢ تەن)، چەوەندەری شەکر(١٢٨٢٦ تەن) ئەمانە لەگرنکترین بەرھەمی شارستانەکە بوون.
  • گەشەسەندنی بواری ئاژەڵداری لەم شارستانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کە ١١٪ مەڕوماڵات و ٨،٩٪ شیر و ٨،١ گۆشتی سوور و ٧،٤٪ گۆشتی مریشک و ١،٧ خوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرھەم دەھێنێت.


شوێنەواری مێژوویی[دەستکاری]

  • تەنھا شوێنەواری کۆنی ماوە پردێکی سەردەمی مەغۆلەکانە لەسەر ڕووباری زەرینە لە گوندی قزقۆپی بەدووری (٧کم) لە باشووری شارۆچکەی ساینقەڵا.
  • حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک): لە مەحمودچغ کە دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی حکومەتی زەند و قاجاڕ.
  • دەخمەی بێبێ کەند: دەخمەیەکی مێژووی کۆنە کە ھەزاران ساڵە ھەیە، لە لوتکەی کێوەکەدایە و لە دوو ژوور پێکھاتووە و کونی تیادایە کە وەک پەنجەرە بەکاریان ھێناوە: ستونەکانی لە بەشی پێشەوە بە شێوەیەکی ھونەری جوان داتاشراوە.
  • گەرماوی قەپان: لە شارۆچکەی ساینقەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان، بەشێکی و دەرگایەکی بچوک و ستونەکانی ماونەتەوە و سەقف و زۆری بیناکەی وێران بوون.
  • نەخشی گابەردی عەقرەبلو: دەکەوێتە گوندی عەقرەبلو لە دووری (٨کم) لە ڕۆژاوای ساینقەڵا لە سەر ڕۆخی ڕووباری زەرینە، ئەم نەخشانە وێنەگەلێکی جوانن و لە بزنی کێوی و چەند ھەمایەکی کە پێکھاتوون.
  • کۆمەڵە بەردە تەلارسازیەکانی سماقان: (١٥کم) دەکەوەتە ڕۆژاوای ساینقەڵا و دەکەوێتە گوندی سماقان، بە (١٧) ژووری داتاشراو لە دڵی بەردێکی بەردەڵان بە تەلانێکی زۆر سەرنجڕاکێش و وەنەیەکی جوان دەبەخشێت، وە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار ساڵ پێش زاین.
  • ئەشکەوتی سروشتی جۆشەتووی ئاوی کانزایی: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە گوندی جۆشەتووی سەروو، کە ناوچەیەکی جوان و خۆش و ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.
  • دیواری مێژووی جۆشەتوو: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە نزیک گوندی جۆشەتووی سەروو، لەسەر کێوێکی بەرز، دیوارەکان قەڵای بەرگرییە کە بۆ پێش ھەزار ساڵی زاین دەگەڕێتەوە.
  • گردە دروست کراوەکانی سەردەمی مەغۆل کە بۆ بەرگری کردن لە دوژمن دروست کراوە، ھێشتا وەک ھێمای شاڕۆچکەکەیە، سێ گرد لەناو شارۆچکەی ساینقەڵادا ھەیە.

سروشتی سەرنجڕاکێش[دەستکاری]

سروشتی جوانی ئەم شارستانە لەمانە پێکھاتووە:

کێوەکان[دەستکاری]

ئەم شارستانە دەکەوێتە ناو زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە، ئەمەش گرنگترین لوتکە بەرزەکانی کەلە سەر و (٢٠٠م)وەیە:

کێوەکانی شارستانی ھەڵۆژین
ناوی کێو دووری لە ساینقەڵاوە بەرزی
کێوی ئەکوزئۆلان لەدوری ٢٣کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ۲۹۱۷ مەتر
کێوی ئورتەداغ لەدوری ٢٥کم لە باشوری ڕۆژھەڵات ۲۵۵۰ مەتر
کێوی ئوزن دەرە لەدوری ٢١کم لە باشور ۲٦۹۸ مەتر
کێوی قەرەداش لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات ۲۷٦۷ مەتر
کێوی تەکەقیەسی لەدوری ٢٩کم لە ڕۆژھەڵات ۲۷۱۰ مەتر
کێوی خەسرەوخان لەدوری ١٤کم لە باشوری ڕۆژھەڵات ۲٦۲۹ مەتر
کێوی سوبڵاغ لەدوری ١٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ۲٦۹۲ مەتر
کێوی سفرەسڵان لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات ۲۷۱۰ مەتر
کێوی سویلی لەدوری ٣٥کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ۲٦٦۸ مەتر
کێوی قازمە لەدوری ٢٩کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ۲۷۷۵ مەتر
کێوی مەحمودخان لەدوری ٢٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ۲٦۱۰ مەتر
کێوی یای قاری لەدوری ٣٦کم لە باکوری ڕۆژھەڵات (بەرزترین) ۲۹٦۱ مەتر






جوگرافیا[دەستکاری]

شوێنی جوگرافی[دەستکاری]

ساینقەڵا کەوتوەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە و (٦٠کم) کەوتوەتە باسووری شارۆچکەی میاندواو، ھەروەھا کەوتوەتە سەر ھێڵی (٣٦،٤٠،٤٥ E)ی ھێڵی درێژی زەوی و (٤٦،٣٤،٠٠ N)ی ھێڵی پانی زەویەوە، ڕووباری (زرینە یان چەغتای) بە نەوەندی شاردا دەڕوات و ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

بە پێیی دابەشکردنی کارگێڕی ووڵاتی ئێران بەم پێیە دەبێت شارۆچکە و ناوچە(ناحیە) و گوندەوار(گوندستان) و گوند(دێ).

ناوچە[دەستکاری]

شارۆچکە و شارەدێ[دەستکاری]

گوندستان[دەستکاری]

گوندستانی ناوچەی ناوەند:

گوندستانی ناوچەی کەشاوەرز:

گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین[دەستکاری]

  • گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین(ساینقەڵا) بەپێی پێکھاتەی کارگێڕی و ئیتنیکی:

ناوچەی ناوەند(ناحیەی ناوەند)[دەستکاری]

ساینقەڵا(ناوەند):


گوندستانی سەفاخانە[دەستکاری]

لە ٢١ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی مەحمودچغ(مەحموداوا)[دەستکاری]

لە ٢٦ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ھولەسو[دەستکاری]

لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:

ناوچەی کشاوەرز(ناحیەی کشاوەرز)[دەستکاری]

کەشەور(ناوەند):

گوندستانی چەرداورۆ[دەستکاری]

لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی کشاوەرز[دەستکاری]

لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:

گوندەکانی شارستانی ساینقەڵا[دەستکاری]

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٤٧ گوند:

کوردنشینەکان ۱۲٤ گوند.

ئازەرینشینەکان ۲١ گوند.

تێکەڵەی کورد و ئازەری ٢ گوند.

گوندە کوردە چەرداوڕۆکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٣۰ گوند.

گوندە کوردە سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلیەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ١٩ گوند.

گوندە کوردە موکریانیەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٧٥ گوند.

گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٢١ گوند.

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٢ گوند.

وێنە[دەستکاری]



پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.shahindezh-ag.ir/tabid/1512/Default.aspx#316
  2. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  3. ^ {{|IranCensus2006|04}}
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.