کەلار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کەلار
شار
دیمەنی شاری کەلار و پارکی شێروانە لەسەر قەڵای شێروانەوە
دیمەنی شاری کەلار و پارکی شێروانە لەسەر قەڵای شێروانەوە
کەلار is located in کوردستان
کەلار
کەلار
جێگەی لە کوردستاندا
پۆتانەکان: ٣٤°٣٨′N ٤٥°١٨′E / ٣٤.٦٣٣°N ٤٥.٣٠٠°E / 34.633; 45.300پۆتانەکان: ٣٤°٣٨′N ٤٥°١٨′E / ٣٤.٦٣٣°N ٤٥.٣٠٠°E / 34.633; 45.300
وڵات  کوردستان
پارێزگا گەرمیان
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩)
 • سەرجەم ٢٢٦٥٠٠
زمان و ئایین
 • زمان کوردی (سۆرانی)
 • ئایین موسڵمان، کاکەیی
کۆدی تەلەفۆن ٠٨٩٤

کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. کەلار شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، کە سەنتەری قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٧ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە ٢٢٦٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی کۆن[دەستکاری]

دەتوانین مێژووی دروستبوونی شاری کەلار ببەستینەوە گوندی کەلارەوە کەتاوەکو ئێستا یەکێکە لە گەڕەکانی باکوری ڕۆژئاوای شارەکە، چونکە ھەر ئەو گوندە بوو بە بناغەی دامەزراندنی ئەو شارەی کە ئێستە ھەیەو ناوەکەشی ھەر بەناوی ئەو گوندەوە نراوە. شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری کەلار و دەوروبەری، گەواھی ئەوە دەدەن کەئەم ناوچەیە لەدێڕزەمانەوە ئاوەدانی و ژیان تیایدا ھەبووە. دیارترین شوێنەوار کە تاوەکو ئێستا وەک خۆی مابێتەوە گردی قەڵای شێروانەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و پێش ھاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە. نموویەکی تری ئاوەدانی ئەم ناوچەیە، جۆگە گاوریەکە یە، کە پڕۆژەیەکی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە ھەڵگرتووە بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکانی دەشتی شێروانە (کەلار) تا ئێستا ئاسەوارەکەی بەدیدەکرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی کەلار ، چەند ھۆکارێک یارمەتیدەربووە، کەئەم ناوچەیە لانکەی ئاسەواری مێژووی کۆن بێت و ھەرلەدێڕ زمانەوە ئاوەدانی و ژیان تێیدا بێت، گرنگترین ئەو ھۆکارانە پێگە جوگرافیەکەیەتی لەنێوان ھەردوو شاری مێژووی کۆندا کە ئەوانیش کفری و خانەقینن.

ناوی کەلار[دەستکاری]

سەبارەت بەناوی کەلار، بە ڕاستی و بە ووردی ڕوون نییە لە چییەوە ھاتووە، ئەو ڕانەیانەش کە دەخرێنەڕوو، مەزەندەو بۆچوونن، لەم بارەیەوە مامۆستا جەماڵ بابان چەند بۆچوونێکی خستۆتەڕوو، لەوانە کەلار لە "کەلا ـ ڕێ‌" وە ھاتبێت واتە گوندێکی دوورە دەست، چونکە ئەو ڕێگاوبانەی ئێستا ھەیە لە کۆندا نەبووە. لەلایەکی ترەوە دەڵێ‌ لەوانەیە "کەڵ ـ یار" ەوە ھاتبێ‌، واتە وڵات یان نیشتیمانی ئاسک، چونکە تاوەکو ئێستا ئاسکێکی زۆر لەناوچەکە دەژین. ھەروەھا بابان ڕایەکی دیکەدێنێت و دەڵێت "لەوانەیە وشەی کەلار لە بنەڕەتدا لە "کەڵات یان قەڵات" ەوە گۆڕابێت بۆ کەلار یان لەوانەیە لە "کەلاوە" وە ھاتبێت، چونکە پێش ئاوەدانکردنەوەی کەلاوە بووە. ڕایەکی دیکە ھەیە دەڵێت کەوا ئەو بنەماڵەییەی کە کەلار یان ئاوەدانکردۆتەوە، لە عەشیرەتی گێژن و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ گەرمیان، بەتایبەت لەناوچەکانی دەروربەری کرماشان و تاوەکو ئێستا بەشێوەزاری کەڵوڕی ئاخاوتن دەکەن و سەدان ساڵە تێکەڵی خێڵەکانی گەرمیان بوون. ئەم بنەماڵەیە لەزێدی ڕەسەنیدا، نیشتەجێی گوندی "کەلار دەشت بوون" یان لێوەی نزیک بوون، بۆیە ئەم ناوەیان بەسەر ئەم گوندەدا دابڕیوە. ئەم ڕایەی دواییان لە ڕاستیەوە نزیکە، چونکە ھەمووان لەسەر ئەوەکۆکن، کە ئەو بنەماڵەییەی کەلاری ئاوەدانکردۆتەوە. کەواتە ھەر ئەوانیش ناوێکی لێدەنێن، گوندێکیش ھەیە بەناوی "کەلار" ەوە لە دەوروبەری کرماشان، کە زێدی پێشووی ئەو بنەماڵەیە بووە.

کەلار لە لادێوە بۆ شار[دەستکاری]

لەکاتی راگەیاندنی بەیاننامەی یانزەی ئازارو ڕێکنەوتنی حکومەتی ناوەندی عێراق ‌و شۆڕشی کورد بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لەسەر سنوری ناوچەی ئۆتۆنۆمی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەوکاتی عێراق، بەخێرای چەند بڕیارێکی دەکرد بۆ دابڕینی شارۆچکە کوردنشینەکان لە پارێزگای کەرکووک، لەو پێناوەشدا کەلار بە مەرسومی کۆماری ژماری ١٣٧ لە ٢٨/٢/١٩٧٠ کرا بە قەزاو سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو، بەشێکی زۆری کوردە راگوێزراوەکانی پارێزگای کەرکووک و شاری خانەقین لەشارەکە نیشتەجێ بوون. لەدوای ھەرەسی شۆڕشی کورد لەساڵی ١٩٧٥ و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی کەلار، جارێکی تر ڕژێمی بەعس بە مەرسومی کۆماری ژمارە ٦٠٨ لە ٦/١١/١٩٧٥ لەڕووی ئیدارییەوە خستیە سەر پارێزگای سلێمانی، لەکۆتایی حەفتاکاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس بووە، لە کۆتایی ھەشتاکاندا بەھۆی شاڵاوەکانی ئەنفال ‌و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان و راگوێزرانی دانیشتوانەکەی ژمارەی دانیشتوانی کەلار زیادبوو بۆ ٢٠ تا ٢٥ ھەزار کەس. ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کەلار بەزیاتر لە 176 ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت و بەیەکێک لە قەزا گەورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، واتە ئەو قەزا دابڕاوانەی لە لەدوای ھەرەسی شۆڕش لە کەرکوک دابڕان، وەک کەلار، کفری‌ و چەمچەماڵ. کە پێکەوە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە ٦٠٠ ھەزار کەس. نزیکەی ٩٨% دانیشتوانی کەلار کوردن، زۆرینەی ئەوانەش موسڵمانی سوننی مەزھەبن، بەشێکیشیان شیعە مەزھەب، بەشێک لەدانیشووانەکەی لەسەر ئاینی کاکەیین.

شوێنى جوگرافى .

      شوێنى جوگرافى ناوچه‌ى گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانه‌,وه‌ك له‌نه‌خشه‌ى(1) خراوه‌ته‌ڕوو ده‌كه‌وێته‌ باشور و ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان, ده‌كه‌وێته‌ نێوان بازنه‌كانى پانى(33.56.31°-54 .12 .35°) باكور و هێڵه‌كانى(44.18.55°-45.54.20°) درێژى ڕۆژهه‌ڵات,ژماره‌یه‌ك له‌یه‌كه‌ى ئیدارى(قه‌زا, ناحیه‌) له‌خۆده‌گرێت, ئه‌و قه‌زایانه‌ش بریتین له‌ قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و خانه‌قین و چه‌مچه‌ماڵ, قه‌زاى كه‌لار سه‌نته‌رى ناوچه‌كه‌ پێكدێنێت, به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى سیاسى ناوچه‌كه‌وه‌ به‌شێك له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ماده‌ى(140)ى ده‌ستورى عێراق كه‌ به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ناسراوه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق, وه‌ك ناحیه‌كانى (جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌) له‌قه‌زاى خانه‌قین و (جه‌باره‌,قه‌ره‌ته‌په‌)له‌قه‌زاى كفرى, سه‌باره‌ت به‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش به‌هۆى دوورى ئه‌م قه‌زایه‌ له‌ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان و نزیكیان له‌پارێزگاى سلێمانى,له‌سه‌ر خواستى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ خرانه‌ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌, به‌هۆى بوونى ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ئێستادا ئیداره‌ى گه‌رمیان پێكدێت له‌ قه‌زاكانى كه‌لارو كفرى و خانه‌قین كه‌ سنورى ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ پێكدێنن, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان بازنه‌كانى پانى         (33 ̋ , 15 ̄ , 34°_5 ̋ , 11 ̄, 35°) باكوورو هێڵه‌كانى درێژى ( 20 ̋. 54 ̄. 45 ° _ 41 ̋.29 ̄. 44 °) ڕۆژهه‌ڵات, سه‌باره‌ت به‌ سنورى ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ وه‌ك له‌نه‌خشه‌ى(1)خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌وا له‌به‌شى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ خاوه‌نى سنورى نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران, له‌به‌شى ڕۆژئاواو و باشورى ڕۆژئاواوه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و صه‌ڵاحه‌ددین, له‌به‌شى باكووریشه‌وه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاى سلێمانى و له‌به‌شى باشوریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاى دیاله‌, كۆى گشتى ڕووبه‌رى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌گاته‌(6829.6)كم 2.

گەڕەکەکان[دەستکاری]

  • کەلاری کۆن
  • بنگرد
  • شێروانە
  • شۆڕش ١
  • شۆڕس ٢
  • ڕاپەڕین
  • سیروان
  • سەد ماڵەکە
  • پەنجا ماڵەکە
  • سەرکەوتن (حەمەی کەریم)
  • بەردەسوور
  • فەرمانبەران
  • مامۆستایان
  • پۆلیس (حەی شورتە)
  • خەبات
  • شەھیدان
  • کوڵەجۆییەکان
  • ئازادی (گازینۆ)
  • نەورۆز
  • حەمرین (مەتارەکە)
  • گۆران (گازینۆى ئەمبەر)
  • ئەندازیاران
  • نەورۆز (بەردەسووری ئەوبەر / بەری سیروان)
  • ئاوارەکان
  • ڕووناکى (گەڕەکێکى نوێیە نزیکە لە بەردەسوور ولە ھەنێدک شوێندا تێکەڵ بووە بە بەردەسوور)

ناحیەکان[دەستکاری]

  • ڕزگاری (سموود)
  • پێباز (باوەنوور)
  • شێخ تەویل
  • گردەگۆزینە

پەروەردە و خوێندن[دەستکاری]

١٤/٤/٢٠10 لە ڕۆژی ئەنفالدا بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی زانکۆی گەرمیان-[[١]]ی دانا، کە لەئێستا لە کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی لەکەلار کۆلێژی ئاداب لە خانەقین پێکھاتووە. جگە لەوەش لە کەلار پەیمانگایەکی تەکنیکی و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر ھەیە، پێشتریش پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی ھەبووە دواتر گۆڕدرا بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای مامۆستایانی کەلار ساڵی ١٩٩٥ یەکەمین پەیمانگا بوو کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بیکاتەوە، تا ساڵی ٢٠٠٧ یازدە خولی خوێندکارانی دەرچواندووە.

وەرزش[دەستکاری]

لەشاری کەلار یانەی وەرزشی شێروانە ھەیە کە لەچەند بوارێکدا تیپی ھەیە، لەوانە تۆپی پێ، تۆپی دەست، بالە، باسکە، گۆڕەپان و مەیدان و کاراتی. یانەی وەرزشی شێروانە لەساڵی ١٩٩٢ لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەھۆی ئەوەی پێش راپەڕین حکومەت مۆڵەتی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە. تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، یەکێک بوو لەیان ھەرەبەھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھەرچەندە ھیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام ھەمیشە یانەیەکی ڕکابەری بەھێزبووەو ھەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە. دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەھۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی روویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان.لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١بووە پالەوانی خولی پلە ‌یەکی کوردستان و جاریکی تر گھڕایەوە خولی نایابی کوردستان.

تیپی بالەی یانەکەو گۆڕەپان و مەیدان و کارتی یانەکە، لە ساڵانی نەوەدکان تا پێش ساڵی 2003 یەکێک بوون لە تیپە ڕکابەرە بەھێزەکان لەسەرجەم نازناوەکاندا. بەڵام بەھۆی ئاەڕنەدانەوەی حکومەت لەیانەکە و کێشەی کارگێڕی یانەکەوە، زۆربەی یاریزانانی ئەو تیپانەش پەرتەوازە بوون، بەجۆرێک تپیی نایابی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە توانی ببێتە یەکەمی عێراق لە کۆی شەش یایزانی سەرەکی پێنجیان خەڵکی کەلار بوون.

شوێنەوار[دەستکاری]

قەڵای شێروانە[دەستکاری]

دیمەنی قەڵای شێروانە

قەڵای شێروانە قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لەشاری کەلار لەشێوەی چوار گۆشەدا بتیاتنراوە، لەباری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ووردو ساغکراوە نییە. ھەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، ھەندێکیش رایانوایە محەمەد پاشای جاف دروستیکردووە. لایەنگرانی رای یەکەم دەڵێن عەشیرەتی جاف کۆچەر بوون و محەمەد پاشای جاف لەقەڵادا نەژیاوە، دەڵێن بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە، کەواتە ‌قەڵاکە تەنھا ھەوارگەیەکی زستانە نەبووە. رایەکی دیکەش ھەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروستکراوە و کۆشکی زستانەی ئەو بووە.

جۆگەی گاور[دەستکاری]

سەرەڕای قەڵای شێروانە چەند شوێنەوارێکی رتی مێژووی لەکەلار دۆزراونەتەوە، لەوانە شوێنەوارێکی کۆن لەشارەدێی گردەگۆزینەی تەنیشت کەلار. ھەروەھا جۆگەی گاور. جۆگە گاوریەکە، کەپڕۆژەیەکی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە ھەڵگرتووە بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکانی دەشتی شێروانە کەلار تا ئێستا ئاسەوارەکەی بەدیدەکرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی کەلار.

مۆزەخانەی کەلار[دەستکاری]

مۆزەخانەی کەلار لەناوی قەڵای شێروانەدایە و سەر بەبەڕێوەبەرێتی شوێنەواری گەرمیانە، مۆزەخانەکە لەو پارچە کەلوپەل و شتومەکە کۆن و شێوێنەوارییانە پێکھاتووە کە خەڵکی ناوچەی گەرمیان لەکۆندا بەکاریان ھێناوە.

ناوداران[دەستکاری]

سیاسەت و رۆژنامەوانی[دەستکاری]

ئەدەب و رۆشنبیری[دەستکاری]

ڕاگه‌یاندن[دەستکاری]

((هه‌ڵۆ محه‌مه‌د ئیبراهیم)) به‌رپرسی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی تۆڕی میدیایی رووداو

((مه‌ریوان حه‌سه‌ن )) په‌یامنێری ئێن ئارتی

(( شاخه‌وان محه‌مه‌د )) په‌یامنێری كوردسات میوزیك

(( سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د )) په‌یامنێری كوردسات

(( به‌ختیار كاكه‌ )) په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن

(( بریار محه‌مه‌د )) په‌یامنێری ئه‌ی تیڤی

سەرچاوەکان[دەستکاری]