سەنگەسەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەحیەی سەنگەسەر
Sangasar
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پشدەر
ناحیەناحیەی سەنگەسەر
بەرزایی
٥٦٢ مەتر (١٬٨٤٤ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

سەنگەسەر شارەدێیەکە، کەوتووەتە دەڤەری پشدەر یەکێکە لە گەرەترین ناحیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ناحیەی ناودەشت، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی سەنگەسەرە. ناوچەی گەشتیاری ھەیە بەناوی دەربەندی سەنگەسەر کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە[٣]

ناو[دەستکاری]

دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە ھاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوار و پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لێ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان وتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارھێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر.

جوگرافیا[دەستکاری]

سەنگەسەر لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قادرئاوا و لە باشوور لەگەڵ گوندی خڕەچەو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بەستەسێنی خواروو و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاشوران.[٤][٥][٦]

پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر[دەستکاری]

بەھۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە ھەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە ھەردوو شۆڕشی کۆن و نویَ دا ئەو کارەسات و نەھامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر ھاتووە:

  • بۆیەکەم جار لە ساڵی / ١٩٦٥ بەھۆی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
  • لە ٢٥ / ٩ / ١٩٦٨ لە شەڕێکی بیَ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لیَ تۆمار کراوە و زیاتر لە (١١) سەیارەی ڕژێم سوتێنراوە.
  • حکوومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی / ١٩٦٨ لە ١٤ / ٥ / ١٩٦٩ سەنگەسەر بە تەواوی لەسەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
  • لە ساڵی / ١٩٧٤ بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
  • لە ساڵی / ١٩٨٣ ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست لەگەڵ باقی ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش ڕاپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەھید و ڕاپێچی زیندانەکانی کراوە.
  • لە ساڵی / ١٩٨٨ دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملیَ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
  • لە ٩ / ٦ / ١٩٨٩ بە یەکجاری ڕاگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە ڕاپێچی ئۆردوگا زۆرەملیَ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، ھتد) کراوە.
  • لە ٤ / ٣ / ١٩٩١ لەیەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی قەلاَدزیَ بەیەکەوە وەک پشدەر ڕاپەڕین و دواتر لە ٥ / ٣ / ١٩٩١ لە تەقینەوەی ڕاپەڕین دا لە ڕانیە شەھید (محمد أحمد ئاڵی) وەک یەکێک لە شەھیدەکانی ڕاپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی ڕانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەھید بوو.
  • دوای پەیماننامەی ساڵی / ١٩٧٥ ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن ھاتە ئاراوە حکوومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنووری ناحیەی سەنگەسەری ڕاگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملیَ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لە ساڵی / ١٩٧٧ بە دواوە پەیڕەو کرا، بەلاَم لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی / ١٩٨٨ و ١٩٨٩ بە یەکجاری ڕاگوێزران وێرانکردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەھامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا ھێناو پێکھاتەی کۆمەلاَیەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.

سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا[دەستکاری]

سنووری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سیَ جار ڕووخاوەو سوتاوەو ٦٨ کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەھیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی ھەبوە لەشاخ و دوای ڕاپەرینیش ٧٠ شەھیدی ھەیە ھەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی ھەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش ھەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری ھەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچیَ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لیَ بکرێتەوە.

لایەنی کۆمەلاَیەتی ناحیەکە[دەستکاری]

بەھۆی پشتگویَ خستن و ئاور لیَ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجیَ بوون وەھەروەھا بێزاری و نائومێدی بۆتە ھۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو ھەندەران و بیَ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانووەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی / ١٩٥٧ ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەھێنین و لە گەل خانووەکانیان

لایەنی ھونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی[دەستکاری]

لە بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی.. ھتد ھەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لیَ ی و چەندین گرووپی ھونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی ھەبووە و جیَ ی دەستیان دیار بووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]