پاوە
پاوە | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | کرماشان |
| شارستان | پاوە |
| بەرزایی | ١٥٣٠ مەتر (٥٬٠٢٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٢٣،٢٤٧ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (ھەورامی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٣٢ |
پاوە شارێک لە باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە. بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە. ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە. ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زاراوەکانی سۆرانی و ھەورامی، دەئاخاوێنن.[١][٢]
کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
[دەستکاری]زۆربەی خەڵکی پاوە بەھۆی ھەبوونی کەشووھەوای گونجاو، خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین. بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی شارستانی پاوە؛ گوێز، ئالوچە، ڕۆن، خوری، میوە، توتن، بادەم، ترێ، ھەنجیر. ئاوی کشتوکاڵ لە کانی (سەراوی ھۆڵی) و ڕووبار و ئاوی خواردنەوەی شار لە کانی سەراوی ھۆڵی دابینکراوە.
ھەروەھا لە بەرھەمە ھەناردەکراوەکانی شارستانی پاوە دەکرێت ئاماژە بە گوێز، بادەم، ترێ، ھەنجیر، بەرھەمە ئاژەڵییەکان بکرێت.
خەڵکی پاوە لە ڕابردوودا باخدار و ئاژەڵدار بوون. ئەم دوو پیشەیە ئەمڕۆ لە گەشەکردن کەوتوون و بەتایبەتی یاسای میرات کاریگەریی زۆری لە پارچەپارچەبوونی باخەکانی شاردا ھەیە. ئەمڕۆ پاوە زیاتر شارێکی گەشتیاریی خزمەتگوزارییە.
دیارییەکان
[دەستکاری]پیشە دەستییەکان
[دەستکاری]پیشە دەستییەکانی ئەم ناوچەیەش بریتین لە: کڵاشدرووینی، کڵاودرووینی، جۆڵایی، شەپک و پانۆچنین، بەرماڵچنین و پیشە دەستییەکان: «چوخە و ڕانک یان مەرەز»، «کڵاش»، «شاڵ»، «فەرەنجی»، «ھەلاوە».
ناسراوترین پیشە دەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتین لە «کڵاشچنین»، «کڵاشدرووینی»، «شاڵچنین»، «ڕەشکچنین»، «سەبەتەچنین»، «مافوورچنین»، «ڕستنی خوری»، «مەوجچنین»، «بەرماڵچنین»، «جاجم» و «خراستاز».
خواردنەکان
[دەستکاری]«دۆینە»، «کەلانە»، «شەلەمینە»، «خۆرشتی ھەڵووژە» و «خۆرشتی خەلال» لە خواردنە تایبەتەکانی پاوەن. ھەروەھا شیرینییە خۆجێییەکان لەلایەن خەڵکی پاوە ئامادە دەکرێن کە «نیمە فیسی»، «گیتە مەژگە»، «شلکێنە»، «شەکر لەمی» و «پەشیە» لە گرینگترینیانن.

ئەو خواردنانەی تایبەت بە پاوە و ھەورامانن: «دوینە»، «کەلانە»، «شەلەمین»، «خۆرشتی ھەڵووژە»، «خۆرشتی خەلالی بادەم» و شیرینییە خۆجێییەکان وەک «نیمە فیس»، «نوخورجانە» (کلووچە)، «گیتە مەژگە»، «شلکێنە»، «شەکر لەمی»، «پەشیە» و کەلانە کە یەکێکە لە خواردنە کوردییەکان و زیاتر لە پاوە دروست دەکرێت.
جوگرافیا
[دەستکاری]شوێن و بەرز و نزمی
[دەستکاری]پاوە لە ڕۆژاوای ئێران ھەڵکەوتووە و ١١٢ کیلۆمەتر لە کرماشان دوورە. لە ناوچەیەکی لاوەکی لەسەر سنووری ئێران–عێراق دەکەوێت کە بە گشتی وەک ھەورامان ئاماژەی پێ دەکرێت، کە لە نێو ناوچە جوگرافییە گەورەکەی کوردستان ھەڵکەوتووە. شارەکە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە وەک پایتەختی ھەورامان دادەنرێت.
کەشووھەوا
[دەستکاری]پاوە خاوەنی کەشووھەوای کیشوەریی شێداری ھاوینە-گەرمی ژێر کاریگەریی دەریای ناوەڕاست (Dsa) بەپێی پۆلێنکردنی کەشووھەوای کوپێن.
| زانیاریی کەشوھەوا بۆ «پاوە» | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
| نێونجی بەرزترین پلە | ٤٫٣ (٤٠) |
٦٫٤ (٤٤) |
١٢٫٢ (٥٤) |
١٦٫٦ (٦٢) |
٢٣٫٨ (٧٥) |
٣٠٫٥ (٨٧) |
٣٥٫٠ (٩٥) |
٣٤٫٣ (٩٤) |
٣٠٫٢ (٨٦) |
٢٣٫٢ (٧٤) |
١٤٫٨ (٥٩) |
٧٫٤ (٤٥) |
١٩٫٨٩ (٦٧٫٩) |
| نێونجی کەمترین پلە | −٥٫٩ (٢١) |
−٤٫٥ (٢٤) |
٠٫٤ (٣٣) |
٤٫٢ (٤٠) |
٨٫٦ (٤٧) |
١٢٫٢ (٥٤) |
١٦٫٧ (٦٢) |
١٥٫٩ (٦١) |
١١٫٠ (٥٢) |
٦٫١ (٤٣) |
١٫٢ (٣٤) |
−٣٫٣ (٢٦) |
٥٫٢٢ (٤١٫٤) |
| نێونجی بارین میلیمەتر | ١٢٠ (٤٫٧٢) |
١١١ (٤٫٣٧) |
١٢٤ (٤٫٨٨) |
٩٧ (٣٫٨٢) |
٤٥ (١٫٧٧) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٢١ (٠٫٨٣) |
٦٩ (٢٫٧٢) |
٨٧ (٣٫٤٣) |
٦٧٤ (٢٦٫٥٤) |
| سەرچاوە: Climate-Data.org[٣] | |||||||||||||
شارۆچکەکە بە باخی میوە دەورە دراوە. پاوە بە درێژایی لێژی کێوێک ھەڵکەوتووە وەک زۆربەی شار و گوندەکانی ناوچەی ھەورامان. لە پشت شارەکە کێوی شاھۆیە و لە بەردەم شارەکە دیمەنی ئاتەشگایە، کێوێکی تر کە سەردەمێک شوێنی زیارەتی ئایینە کۆنەکانی ناوچەکە بووە. لە نێوان پڕسەردانترین شوێنەکاندا ئەشکەوتی قووری قەڵایە کە وەک درێژترین ئەشکەوتی ئاویی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. ئەشکەوتەکە نزیکەی ٢٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری پاوە دوورە.
پێشانگا
[دەستکاری]- پەیکەرەی مەولەوی لە مەیانێک لە شاری پاوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - ↑ «ئاراس». aras.bradost.net. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Climate: Paveh». لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.