مانگێشک
مانگێشک
ܡܲܢܓܹܫ | |
---|---|
بە عەرەبی: مانکیشک بە ئینگلیزی: Mangeshk | |
[[File:||200px]] [[File:||200px]] | |
پۆتانەکان: 37°02′10″N 43°05′45″E / 37.0361°N 43.09574°Eپۆتانەکان: 37°02′10″N 43°05′45″E / 37.0361°N 43.09574°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای دھۆک |
ناحیە | ناحیەی مانگێشک |
بوون بە شارەدێ | ١٨٥٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | موشتاق عیسمەت |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٠٫٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٩٧٤ مەتر (٣٬١٩٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
• سەرجەم | ٥٢٢٥[٢] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
مانگێشک یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای دھۆک لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦] مانگێشک ناوەندی ناحیەی مانگێشکە.
شارەدێی مانگێشک لە شارۆچکەی سێمێل (٥٢)کم و (٣٨)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٧]
لە گوندەکەدا کڵێسایەکی (مار جۆرج) و مەزارگەی (مارت شمونی) ھەیە.[٨] خانەقای (مار ئیبراھیمی شەمرە) لە نزیک گوندەکە بووە، و لە سەدەی ١٤دا جێھێڵراوە.[٩]
ناو
[دەستکاری]سەبارەت بە ناوی مانگێشک چەند بۆ چوونێک ھەیە:-
- یەکەمیان:- ڕەنگە ناوەکەی لە وشەی کلدانی بیت منکوشی “ماڵی ساحیرەکان” یان بیت مجوس (ماڵی جادووگەرەکان) وەرگیرابێت.
- دووەم:- لەوانەیە ناوەکە لە (مونکشا) یان (مونکاش)ی کلدانەکانەوە وەرگیرابێت، واتە (ئەو کەسەی دەستی لێداوە)، یان ئەو کەسەی (دەستی لێدەدا)، خوازراوێکە بۆ (مارتۆما)، شاگردی ڕۆژھەڵات کە دەستی لە برینەکانی مەسیح داوە.
- سێیەم:- کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ناوی مانگێش ڕەنگە (بەیت مەخانشی) بێت، بە واتای (شوێنی کۆبوونەوە).[١٠]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی مانگێشک ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی بەروشکا.
- لە باشوورەوە گوندی دێرگژنیک.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی کوڤلی.
- لە ڕۆژاواوە گوندی دولیا.[١١]
مێژوو
[دەستکاری]کۆمەڵێک لە لایەنگرانی کەنیسەی ڕۆژھەڵات، لە سەدەی ١٠دا، لە کتێبی ژیانی ڕابان جۆزێف بوسنایادا ئیسپاتی کردووە. گوندەکە لە ساڵی ١٧١٢ لە لایەن کوردەکانەوە تاڵان کرا.[١٢]
بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی مانگێشک لە ساڵی ١٧٩١، لەلایەن مەتای شەمسۆن، قەشە سەرەکی کاسۆلیکی کلدانییەکانی ئامێدی، گۆڕدرا بۆ ئایینی کاسۆلیکی کلدانی و ١٣ گوندنشین دواتر لە نێوان ساڵانی ١٨٠٨ بۆ ١٨٢٧ چوونەتە ناو دێری ڕەبان ھورمزد. بەڵام ڕەنگە کۆمەڵێک دڵسۆز بۆ کەنیسەی ڕۆژھەڵات تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم بەردەوام بووبێت. لە ساڵی ١٨٥٠دا ١٥٠ خێزانی کاسۆلیکی کلدانی لە مانگێشک نیشتەجێ بوون، و لەلایەن سێ قەشە و یەک کڵێسایەکی کارا وەک بەشێک لە قەشەیەتی ئامێدی خزمەتیان دەکرد. ژمارەی کاسۆلیکی کلدان لە گوندەکەدا تا ساڵی ١٩١٣ بۆ ١١٠٠ کەس زیادی کردبوو، چوار قەشە و کڵێسایەکیان ھەبوو. لە ساڵی ١٩٢٠دا ٢٣٠ ماڵ بوون. مانگێشک لە ساڵی ١٩٤٧دا ١١٩٥ کەسی تێدا نیشتەجێ بووە.[١٣]
لە سەرەتای شەڕی یەکەمی عێراق-کورد لە ساڵی ١٩٦١، ٦٠٠ خێزان ھەبوون لە مانگێشکدا، بەڵام ھێرشەکانی بنەماڵەی بارزانی زۆر کەسی ناچار کرد ھەڵبێن و تا ساڵی ١٩٦٥ ژمارەی دانیشتووانی بۆ ٩٥٩ کەس کەم بووەوە. بارودۆخی گوندەکە باش بووەوە و لە دەوروبەری کاتی کۆتایی ھاتنی شەڕ لە ساڵی ١٩٧٠ ١٣٩٠ کەس لە مانگێشک نیشتەجێ بوون. لە نێو شەڕی ئێران و عێراقدا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (فەجری ٩) لە ھەوڵێک بۆ ھەڕەشەکردن لە بۆری نەوتی کەرکووک – دۆرتیۆل، لە ١٥ی ئایاری ١٩٨٦ لەلایەن پەرەشوتەکانی ئێران و (١٠٠٠) پێشمەرگەوە دەستی بەسەر گوندەکەدا گیرا.[١٤] کۆنترۆڵکردنی مانگێشک لەلایەن ئێرانەوە تەمەنی کورت بوو، لەبەرئەوەی ھێزێکی عێراقی پێکھاتبوو لە لیوایەکی زرێپۆش و لیوایەکی شاخ و لیوایەکی ھێزی تایبەت بە ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر و حزبی کوردی لایەنگری عێراق ھەر زوو دوای ئەوە گوندەکەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.[١٥]
لە ساڵی ١٩٨٩ خێزانە کوردەکان بە زۆرەملێ لە مانگێشک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نیشتەجێ کران، تا ئەو کاتە گوندەکە تەنھا ئاشوورییەکان نیشتەجێ بوون کە بە زمانی سوریانی دەدوان. لە ئەنجامی ھەڵمەتی شاڵاوی ئەنفالدا لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناحیەیە جێھێڵران.[١٦] لە ١٣ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧، حەوت ھاوڵاتی مەدەنی ئاشووری بێ چەک و خەڵکی مانگێشک کەوتنە بۆسەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و شەش کەسیان لەو ھێرشەدا کوژران. لە ٢١ی کانوونی دووەمدا، بەرەی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان ڕەتیکردەوە کە پەکەکە بەرپرسیار بێت لە کوشتنەکان و لەبری ئەوە بانگەشەی ئەوەی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ھێرشەی ڕێکخستووە؛ تاکە ڕزگاربووی ھێرشەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمدا بەھۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٠ تا ١٩٩٧ زیاتر لە چل کەسی خەڵکی گوندەکە تیرۆر کران.[١٧]
زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە کە لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا جێھێڵدرابوون، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ و ٢٠٠٢دا دووبارە چێنرانەوە. لیژنەی باڵای کاروباری مەسیحییەکان لە ساڵانی ٢٠٠٠دا ١٨٠ خانووی دروستکرد و کڵێساکەیان نۆژەنکردەوە و ژێرخانی بۆ گوندەکە دابینکرد. کۆنفرانسی گشتی ئاشووری ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی ئەو وڵاتە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ لە مانگێشک لە لایەن ئەندامانی چەکداری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ھەڕەشەیان لێ کراوە.[١٨] گوندەکە لە ساڵی ٢٠١٢دا ١٢٨٥ کاسۆلیکی کلدانی تێیدا نیشتەجێ بووە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٣ ئاشوورییەکانی مەنگەش ڕایانگەیاندبوو کە تووشی گۆشەگیری و تۆقاندن لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بوون، و بە زۆر پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون، مانگێشک بووە شوێنی پەناگەی ٧٧ بنەماڵەی ئۆرتۆدۆکسی سوریانی لە دەوروبەری ئەلقۆش کە لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ لە ھێرشی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھەڵاتبوون. پێش ھاتنی ئاوارەکان، گوندەکە نزیکەی ٣٠٠ خێزانی ئاشووری تێیدا نیشتەجێ بوون. تا مانگی ئەیلول، ئاوارە ئاشوورییەکانی قەرەقووش و ئێزیدییەکانیش بەرەو مانگێشک ھەڵاتبوون و قوتابخانەکەش کرایە پەناگەیەکی کاتی.[١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Wilmshurst, David (2000). The Ecclesiastical Organisation of the Church of the East, 1318–1913. Peeters Publishers.
- ^ Wilmshurst, David (2000). The Ecclesiastical Organisation of the Church of the East, 1318–1913. Peeters Publishers.
- ^ https://www.openstreetmap.org/node/2482486468
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Razoux, Pierre (2015). The Iran-Iraq War. Harvard University Press.
- ^ https://acn-canada.org/special-report-acn-delegation-in-iraq/
- ^ Eklund, Lina; Lange, Katharina (2018). "Crisis and Agricultural Change in the Kurdistan Region of Iraq, 1980s-2010s: an Interdisciplinary Approach". In Rami Zurayk; Eckart Woertz; Rachel Bahn (eds.). Crisis and Conflict in Agriculture. CABI. pp. 118–131.
- ^ http://www.aina.org/reports/erasingassyrians.pdf
- ^ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,35309.html
- ^ https://www.ncregister.com/blog/images-of-christian-refugees-suffering-hardship-in-northern-iraq
- ^ http://aina.org/news/20130920141002.htm