شێخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێخان
دیمەنی شارۆچکەی شێخان
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاشێخان
بوون بە قەزا١٦ کانوونی یەکەمی ١٩٢٤
بەرزایی
٥١٢ مەتر (١٬٦٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٧٬٧٦٦
سەرناوی دانیشتووشێخانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانی) و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننەمەسیحی و ئێزیدی
 • نەتەوەکورد و ئاشوورییەکان
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

شێخان یان ئێسفنێ (بە عەرەبی: عین سفنی، بە ئینگلیزی: Ain Sifni، بە لاتینی Şêxan) یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق ھەروەھا دەکەوێتە دەشتی نەینەواوە. ناوەندی قەزای شێخانە.[١]

لە شارۆچکەکەدا کلێسای کلدانی کاسۆلیکی مار یوسف و کلێسای مار گۆرگیسی کڵێسای کۆنی ڕۆژھەڵاتی تێدایە، ھەروەھا حەوت شوێنەواری ئایینی ئێزیدی لێیە کە بریتین لە مەزارگەی شێخ عەلی چەمسێ و شێخ حانتوچ و شێخ ئادی.

ناو[دەستکاری]

  • ناوی شارۆچکەی شێخان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٢]
  • ھەروەھا بە پێی ناوی ئێنسفنێ بە باوەڕی ئێزیدیەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە شوێنی شارۆچکەی شێخان، شوێنی دروستکردنی کەشتیەکەی نوح بووە.

جوگرافیا[دەستکاری]

شێخان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:

مێژوو[دەستکاری]

کلێسای کلدانی کاسۆلیکی مار یوسف لە شێخان
کلێسای ڕۆژھەڵاتی کۆنی مار جەرجیس لە شێخان

بە پێی باوەڕی ئایینی ئێزیدی پێغەمبەر نووح لە شارۆچکەی شێخان دانیشتووە و ھەروەھا جێگەی درووستکردنی کەشتیەکەی بووە.[٤] شێخان لە ساڵی ٥٧٦ز وەک ناوەندی کلێسای ڕۆژھەڵات دانرا، لە ھەمان ساڵدا قەشەکەی باڕشادی بەشداری لە سینۆدی کاسۆلیک ئیزقیل لە سیلۆسیا کرد، شارۆچکەکە خزمەتی کردووە وەک ناوەندی ناحیەی بەیت ڕوستاقە، کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی کلێسای ئۆرسۆدۆکسی سریانی لەناوچەی بەنتیس نوھادرە لە کۆتایی سەدەی شەشەم و سەرەتای سەدەی حەوتەم، وە لە کۆتاییەکانی سەدەی ھەشتەم گوازرایەوە بۆ ناوچەی مەرەغە.[٥]

شێخان لەوانەیە بەزۆری مەسیحی بووبن تاوەکو سەدەی سیانزە یان چواردە. پێشنیار وایە کە مەزارگەی شێخ عەلی چەمسی لە سەدەی پانزدەیەم درووستکرابێت. قەزای شێخان لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٢٤ دامەزراوە. ئاشوورییەکان لە ھۆزی بازی ناوچەی ھەکاری لەم شارۆچکەیەدا جێگیرکران پاش کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان لە جەنگی جیھانی یەکەم و لە ساڵی ١٩٣٣دا ھێرش کرایە سەریان لەلایەن سوپای عێراقەوە. ھەتاوەکو گەیشتنی ئاشوورییەکان شێخان تەنیا لەلایەن ئێزیدی و جووەکانەوە ئاوەدان بوو. کەنیسەی کاسۆلیکی مار یوسف لە ساڵی ١٩٦٠ درووستکرایەوە، لە جێگای کلێسایەکی کۆنتر کە لە ساڵەکانی ١٩٤٦-١٩٤٨ درووستکرابوو، لە ساڵی ١٩٦١دا (١٨٠) کاسۆلیکی کلدانی لە شارۆچکەکە نیشتەجێ بوون.

دانیشتوانی کوردی ئێزیدی شێخان لە ساڵی ١٩٧٥دا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەک بەشێک لە سیاسەتی بە عەرەبکردن بەزۆر گوێزرانەوە بۆ کۆمەڵگای زۆرەملێی مەھەتێ و شارۆچکەکەش عەرەبی ھاوردەیان بۆ ھێنا. لە ماوەی داگیرکردنی عێراقدا لەساڵی ٢٠٠٣دا لە ٢٤ی ئازاردا دوو بنکەی دژە ئاسمانی سەربازی عێراق لە نزیک شێخان کەوتنە بەر ھێرشی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا. لەو کاتەدا دوو فەوجی ١٠٨ی فیرقەی ھەشتی پیادە لە شرۆچکەکە جێگیر بوون. ھەڵمەتی بۆمبارانکردنی ئەمریکا دژی سەربازگەکە بێ کاریگەر بوو، بەتالیۆنێکی تەواوی عێراق بێ ھیچ زیانێک کشایەوە. لە ٦ی نیساندا گروپی ODA 051 و 055 و 056 لە گروپی ١٠ی ھێزی تایبەتی ئەمریکا و ٣٠٠ پێشمەرگە لە سوپای دوانزدە دەستیان بەسەر شارۆچکەکەدا گرت.[٦]

لە دوای ڕووخانی سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، دانیشتوانی عەرەب لە شێخان ھەڵھاتن و کوردەکان گەڕانەوە. لە ژانویەی ٢٠٠٥دا بڵاوکرایەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگری لە گەیاندنی سندوقی دەنگدان بە شێخان کردووە، بەمەش دڵنیا بوو لەوەی دانیشتووانەکەی نەیانتوانیووە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بدەن. حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکی ھاوبەشی بەرھەمھێنانی لەگەڵ کۆمپانیای ھەنت ئۆیل واژۆکرد بۆ دەرھێنانی نەوت لە نزیک شێخان لە ئەیلوولی ٢٠٠٧دا، سەرەڕای ئەوەی شارۆچکەکە بە فەرمی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ھەرێمە، و لەو کاتەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە نایاسایی ناسێنراوە. ئیمتیازاتی شێخان بە ٩٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت کە دەتوانرێت وەربگیرێتەوە.[٧]

خانوویەکی قەشە و ھۆڵێکی کۆمەڵایەتی بۆ مەسیحییەکانی ناوچەکە لەلایەن لیژنەی باڵای کاروباری مەسیحییەکانەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ دروستکرا. ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە لە ساڵی ٢٠١٣دا ١١ ھەزار و ٤٩٨ کەس بووە. زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەکە کە ١٦ ھەزار کەسن لە کاتی ھێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ھەڵھاتن و کەمتر لە ٥٠٠ پیاو مانەوە بۆ بەرگریکردن لە شێخان بە سەرکردایەتی سەرۆکی شارەوانی مامۆ ئەلباغسری. پێش ھێرشی داعش، شێخان ٧٠٠ بنەماڵەی تێدا نیشتەجێ بووە، لەو ژمارەیەش ٨٠٪ ئێزیدی و ١٠٪ مەسیحی و ١٠٪ موسڵمان بوون. یارمەتی مرۆیی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ لەلایەن کۆمەڵەی یارمەتی ئاشوورییەوە گەیاندرا بە شێخان. لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧دا ٥٦٠ ئاشوری بە ١٤٠ بنەماڵە نیشتەجێی شێخان بوون.[٨]

تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتووان بۆ ٢٠٠ خێزان دابەزیبوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، کەمپی ئاوارەکانی شێخان کە پەنابەرانی ئێزدی نیشتەجێیە، بەھۆی بارانێکی زۆرەوە بەر لافاو کەوت. ئەو شارۆچکەیە شوێنی نیشتەجێبوونی میری ئێزیدی تەحسین سەعید بووە تا ئەو کاتەی لە ئەڵمانیا بووە پەنابەر، لەوێ کۆچی دوایی کرد، و لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ لە شێخان بە خاک سپێردرا. شێخان زۆربەی دانیشتووانی ئێزیدییە، زۆربەیان بە کرمانجی قسە دەکەن.[٩]

شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدی[دەستکاری]

شێخان خاوەنی چەندین مەزارگەی ئێزدییە، لەوانە:

  • مەزارگەی نیشنگاھا پێرۆز.
  • مەزارگەی شێخ موشێل (پارێزگاری ڕێگاوبانەکان)، کە ھەروەھا مەزارگەیەکیش لە لالش ھەیە.[١٠]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

شێخان دەکەوێتە ژێرکاریگەری ئاو و ھەوای دەریای ناوەڕاست.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «شێخان»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١٠٫٨
(٥١)
١٢٫٧
(٥٥)
١٦٫٦
(٦٢)
٢٢٫٣
(٧٢)
٢٩٫٨
(٨٦)
٣٦٫٧
(٩٨)
٤٠٫٩
(١٠٦)
٤٠٫٧
(١٠٥)
٣٦٫٤
(٩٨)
٢٨٫٧
(٨٤)
١٩٫٨
(٦٨)
١٢٫٧
(٥٥)
٢٥٫٦٨
(٧٨٫٣)
نێونجی ڕۆژانە ٥٫٩
(٤٣)
٧٫٥
(٤٦)
١٠٫٩
(٥٢)
١٥٫٩
(٦١)
٢٢٫٣
(٧٢)
٢٨٫٠
(٨٢)
٣٢٫١
(٩٠)
٣١٫٦
(٨٩)
٢٧٫٢
(٨١)
٢٠٫٥
(٦٩)
١٣٫٦
(٥٦)
٧٫٧
(٤٦)
١٨٫٦
(٦٥٫٦)
نێونجی کەمترین پلە ١٫٠
(٣٤)
٢٫٣
(٣٦)
٥٫٣
(٤٢)
٩٫٦
(٤٩)
١٤٫٩
(٥٩)
١٩٫٤
(٦٧)
٢٢٫٣
(٧٢)
٢٢٫٥
(٧٣)
١٨٫٠
(٦٤)
١٢٫٤
(٥٤)
٧٫٥
(٤٦)
٢٫٧
(٣٧)
١١٫٤٩
(٥٢٫٨)
نێونجی بارین میلیمەتر ١٢٦
(٤٫٩٦)
١٤٩
(٥٫٨٧)
١٣٨
(٥٫٤٣)
٩٧
(٣٫٨٢)
٣٥
(١٫٣٨)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
١
(٠٫٠٤)
١٨
(٠٫٧١)
٧٤
(٢٫٩١)
١١٠
(٤٫٣٣)
٧٤٨
(٢٩٫٤٥)
سەرچاوە: https://en.climate-data.org/location/934732/

دانیشتوان[دەستکاری]

  • دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە ساڵی ٢٠١٤دا (١٧٫٧٦٦)کەس بووە.
  • پێکھاتەی نەتەوەی ئەم شارۆچکەیە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک ئاشوورییەکان تێدا دەژین.[١١]

وێنە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]