چوارتا
ڕواڵەت
چوارتا
جوارتا - Çwarta | |
|---|---|
| Chwarta | |
دیمەنی شارۆچکەی چوارتا | |
![]() شارۆچکەی چوارتا | |
| پۆتانەکان: 35°43′14″N 45°34′17″E / 35.72057°N 45.57138°Eپۆتانەکان: 35°43′14″N 45°34′17″E / 35.72057°N 45.57138°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | شارباژێڕ |
| شارەدێ(ناحیە) | ناحیەی ناوەند |
| بەرزایی | ١٢١٥ مەتر (٣٬٩٨٦ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
| • ھاوین (DST) | +٣ |
چوارتا شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ و قەزای شارباژێڕە.
ناو
[دەستکاری]لە سەر ناوی چوارتا چەند بۆچوونێک ھەیە:
- گوایە لەوەتەی چوارتا ئاوەدانکراوەتەوە چوار شوێنی جوگرافی گۆڕیوە(کانی ساردکێ، ناومێرگان، دەشتی باخی و چوارتای ئێستا) بووەتە ھۆی ناونانی چوارتای ئێستا.
- کردنەوەی ئاگر لە چوارتاق لە ناو چوارتادا یان لە چوارتاقی ئەشکەوتێکدا لە سەردەمی زەردەشتییەکاندا.[٣]
- وشەی چوارتا لە دوو وشەی(چوار + تا) پێکھاتووە، وشەی چوار ژمارەیە و وشەی (تا) لە زمانی کوردیدا چەند واتایەکی ھەیە، یەکێک لەوانە بە واتای لق و پۆپی دار دێت. ئەم شوێنەی چوارتای تیادا ئاوەدان کراوەتەوە کە ناوەڕاستی چیای سەرسیرە کە بە دارێکی زۆر داپۆشراوە، ئەگەری زۆرە لە و چڕ و دارەوە ھاتبێت.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]چوارتا لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سەرسیر و لە باشوور لەگەڵ گوندی قەڵاچوالان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خمانێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی دڕەڵەی حاجی.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ https://www.kurdipedia.org/files/books/2023/457404.PDF?ver=133177426087732398
- ↑ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%D8%AA%D8%A7
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
