بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چنگوش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چنگوش
شار
وڵاتباکووری کوردستان، تورکیا
پارێزگائامەد
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم١٣٫٨٣٧
زمان و ئایین
  زمانکوردی
کۆدی تەلەفۆن٤١٢(٩٠+)

چنگوش شارێکە لە پارێزگای ئامەد، باکووری کوردستان. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی ١٣٫٨٣٧ کەس بووە، کە نزیکەی ٢٫٧٨١ کەسیان لە بەشی ناوەندی نیشتەجێن.


چنگوش مەڵبەندێکی ئەسقەفنشینی ئەرمەنی بووە و لە ساڵی ١٨٤١دا کڵێسایەکی ئەرمەنی لێ دروست کراوە. شارۆچکەیەکی ئەرمەنی گەورە و گەشەسەندوو بووە. لە تەنیشت کڵێساکەدا دێرێک ھەبووە. لە ساڵی ١٩١٥دا، چونگوش شوێنی کۆمەڵکوژییەک بوو لەکاتی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا، کە تێدا نزیکەی ١٠،٠٠٠ ئەرمەنی دانیشتووی ناوچەکە بردران بۆ قڵیشی «دوودان» و بە فڕێدانیان بۆ ناو قووڵایی چاڵەکە و کۆمەڵکوژ کران. ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن دانیشتووانی کوردی ناوچەکە لە یاد مابوو و تۆمار کراوە، ھەروەھا یادکردنەوەی قوربانیانی ئەم کوشتارە لە فیلمی «١٠٠ ساڵ دواتر» (٢٠١٦)دا تۆمار کراوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]